إظهار الرسائل ذات التسميات لێكۆڵینه‌وه. إظهار كافة الرسائل

الثلاثاء، 18 ديسمبر 2012
جوانکارى (البديع) له قورئاندا و وردبونه‌وونه‌وه لێ ى:
له‌جیاتى بفه‌رموێ (واليه أرجع) فه‌رمووى( وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ) ئه‌مه‌ش گۆڕینه له باسى خۆیه‌وه هاته سه‌ر باسى ئه‌وان و ووتى( ئێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خوا)… واته/ بۆچى من ئه‌و خوایه نه‌په‌رستم که به‌دى هێناوم, ئێوه‌ش هه‌ربۆلاى ئه‌و ده‌برێنه‌وه ( بؤ هةق وحساب وليَثرسينةوة)
ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی مرۆڤی موسوڵمان
خالد ڕەنجدەر
مرۆڤی
موسوڵمانی پابه‌ند به دینه‌که‌یه‌وه هه‌میشه خاوه‌نی ڕه‌شتی به‌رز و جوانه و، هه‌میشه ده‌ست و ده‌م و داوێن پاکه. خاوه‌نی
ڕێزگرتنه له خۆیی و خێزان و خزم و هاوڕێ و، له کافر و غه‌یره
دینه‌کانیشی. خاوه‌نی هه‌ڵسوکه‌وتێکی نه‌رم و نیانه
له گه‌ڵ موسوڵمانان و ، توندوتیژه له گه‌ڵ
دوژمنی دینه‌که‌ی و، له ئاشتی و شه‌ڕدا کۆنترۆڵی له ده‌ست خۆیدایه و، بێ ئه‌مری خوای گه‌وره ناکات.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که موسوڵمانی مولته‌زیم خۆی پێ په‌روه‌رده ده‌کات و، که‌سایه‌تی خۆی له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت به‌رز و پیرۆزن و، سه‌رچاوه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوای گه‌وره. له‌به‌ر ئه‌وه موسوڵمان ڕێز له‌و سه‌رچاوانه ده‌گرێ و به ئه‌ده‌به له گه‌ڵیاندا. ئه‌ده‌ب و ڕه‌شتی موسوڵمان له هه‌ڵسوکه‌وتیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. موسوڵمان درۆ ناکات. موسوڵمان خاوه‌نی به‌ڵینی خۆیه‌تی و پابه‌نده پێوه‌ی. موسوڵمان دڵسۆزه و خیانه‌ت ناکات. موسوڵمان شه‌ڕانی نییه و خێر و خۆشی هه‌موو که‌سێکی ده‌وێ. موسوڵمان ڕێزی هه‌موو که‌سێک ده‌گرێ و حه‌زیش ده‌کات ڕێزی بگیرێت. موسوڵمانێکی مولته‌زیم نابینرێ قسه‌ی ناشیرین بکات و سوکایه‌تی به خه‌ڵکی تر بکات، چونکه ئه‌ده‌بی ئه‌و له ئه‌ده‌بی دینه‌که‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (ص) و، له ئه‌ده‌بی یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا و، زانا له خواترس و ڕه‌وشت به‌رزه‌کانه.
له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌دا جێی خۆیه‌تی باسێک له ئه‌ده‌بی موسوڵمان بکه‌ین و، بزانین موسوڵمان له‌م مانگه و له مانگه‌کانی تری ساڵدا چۆن ڕه‌فتار له گه‌ڵ خۆی و ده‌وروپشته‌که‌ی ده‌کات؟ چۆن ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی تیایدایه له کرده‌وه‌یدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و، ده‌بێته قه‌واره‌یه‌کی پرشنگدار بۆ خۆی و ده‌وروپشته‌که‌ی؟ گومانی تێدا نییه که ده‌بێ ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی موسوڵمان هه‌مان ئه‌و ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشته بێت که پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان هه‌یانبووه.
جۆره‌کانی ئه‌ده‌ب:
1. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره.
2. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ قورئانی پیرۆز که که‌لامی خوای گه‌وره‌یه.
3. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (ص).
4. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ر (ص).
5. ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ نه‌فسی خۆی.
6. ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره خه‌لقی کردوون:
* له گه‌ڵ دایک و باوک.
* له گه‌ڵ منداڵ.
* له گه‌ڵ خوشک و برا.
* پیاو له گه‌ڵ خێزانی خۆی و ژن له گه‌ڵ پیاوه‌که‌ی خۆی.
* له گه‌ڵ خه‌ڵکانی تری موسوڵمان.
* له گه‌ڵ خزم و دراوسێ.
* له گه‌ڵ کافر.
* له گه‌ڵ ئاژه‌ڵ.
* له گه‌ڵ دار و به‌رد و هه‌موو ئه‌و بێ گیانانه‌ی خوای گه‌وره دروستی کردوون.
یه‌که‌م: ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره:
ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره سلوکی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکانه. ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب پێویست بێت له گه‌ڵ خه‌ڵکانی خاوه‌ن فه‌زڵ و به ئه‌ده‌ب، ده‌بێ ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره له پێشه‌وه‌ی هه‌موو واجیبه‌کان بێت و، به جوانترین شێوه بێت. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره ده‌کرێ به چه‌ندین به‌شه‌وه، له‌وانه:
* ده‌بێ موسوڵمان مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ خوای گه‌وره بپارێزێت و، به پاک و خاوێنی ڕایگرێت. ئه‌ویش:
1. ده‌بێ خۆی و جل و به‌رگی پاک و خاوێن ڕابگرێ تا دۆست و دوژمن شاهیدی ئه‌وه بده‌ن که خوای گه‌وره پاک و خاوێنه و، به‌نده‌ی پاک و خاوێنی خۆش ده‌وێ. ئیمامی شافیعی (ڕ) ده‌فه‌رمووێ: ئه‌م به‌رگه‌ی له به‌رمدایه گه‌ر به فلسێک بیفرۆشی فلسه‌که به‌نرختره، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و به‌رگه‌که‌دا نه‌فسێک هه‌یه ئه‌گه‌ر به نه‌فسی هه‌موو دنیای بیگۆڕیته‌وه هێشتا ئه‌و به‌نرختر و قورستره. دیاره ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه:
- خاوه‌نه‌که‌ی ته‌وازوعی هه‌یه.
- قسه‌که‌ی ئیمامی شافیعی ڕێزنانه له هه‌ژاران که به‌رگیان ساده‌یه، به‌ڵام نه‌فسیان به‌رزه.
- هه‌ست کردنه به‌وه‌ی ئه‌و عیززه‌ته‌ی موسوڵمان هه‌یه‌تی له خوای گه‌وره‌وه‌یه.
- نیشانه‌ی ئه‌ده‌به به‌رامبه‌ر به نه‌فسی خۆی و، متمانه‌ی به‌و نه‌فسه خاوه‌ن تاعه‌ته هه‌یه و، لێی ڕازییه.
2. ده‌بێ ئه‌و کار و کاسبیانه بکات که ڕێزیان تێدایه و، خۆی به دوور بگرێ له‌و کارانه‌ی سوکایه‌تی به خۆی و دینه‌که و ئوممه‌ته‌که‌ی تێدایه.
3. عیباده‌ته‌کانی بۆ خوای گه‌وره به نهێنی و عه‌له‌نی پاک و خاوێن بن و دووربن له ڕیا. بۆ نموونه: له‌ناو خه‌ڵکیدا په‌له نه‌کات له نوێژ کردنه‌که‌یدا و، که به ته‌نها بوو بیکاته په‌له په‌ل و خۆشی نه‌زانێ چی ده‌ڵێ. یان که چووه مزگه‌وت و ناو خه‌ڵکی جوانترین و خاوێنترین به‌رگی له‌به‌ردا بێت و، که له ماڵی خۆشی بوو چلکن و کوڵکن بێت و، گرنگی نه‌دات به هیندامی خۆی کاتێک له حزوری خوای گه‌وره وه‌ستا شڕۆڵ بێت.
* ده‌بێ موسوڵمان دڵی پابه‌ند کات به په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ست بوون به خوای گه‌وره‌وه و، نابێ بڕوات به لای شتی تره‌وه.
* ده‌بێ خۆی به‌دوور بگرێ له‌و شتانه‌ی خوای گه‌وره به ناشیرن و قه‌بیح ناوی بردوون.
یه‌حیای کوڕی مه‌عاز (ڕ) ده‌فه‌رمووێ: (من تأدب بأدب الله صار من أهل محبة الله). هه‌ر که‌سێک به‌و ئه‌ده‌به که‌سایه‌تی خۆی داڕشت که خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت، ئه‌وه ده‌چێته ڕیزی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی خوای گه‌وره‌یان خۆش ده‌وێت.
ئیبن موباره‌ک (ڕ) ده‌فه‌رمووێ: (نحن الى قليل من الادب أحوج من الى كثير من العلم). ئێمه پێویستیمان به که‌مێک له ئه‌ده‌ب هه‌یه وه‌ک زۆرێک له زانست و عیلم.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (من تهاون بالاداب عوقب بحرمان السنن, ومن تهاون بالسنن عوقب بحرمان الفرائض, ومن تهاون بالفرائض عوقب بحرمان المعرفة). هه‌ر که‌سێک گوێ به ئه‌ده‌ب نه‌دات، سزاکه‌ی مه‌حروم بوونه له سوننه‌ته‌کان و، هه‌ر که‌سێک گوێ نه‌دات به سوننه‌ته‌کان، مه‌حروم ده‌بێ له فه‌رزه‌کان و، هه‌ر که‌سێک گوێ به فه‌رزه‌کان نه‌دات، مه‌حروم ده‌بێ له زانست و مه‌عریفه‌ت.
له جۆره‌کانی تری ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره:
1. ئیخلاس: ئیخلاس له کردار و گوفتاردا. ئیخلاس له کار و کرده‌وه و خێر و چاکه‌دا و، ئیخلاس له عیباده‌تدا ( فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاء رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً ) الكهف 110). هه‌ر که‌سێک لیقای خوای گه‌وره‌ی ده‌وێ، با کرده‌وه‌ی چاک بکات و، هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار نه‌دات. حه‌سه‌نی به‌سری (ڕ) ده‌فه‌رمووێ: تا به‌نده‌ی خوا بڵێ (خوا وای فه‌رموو) و ئه‌گه‌ر کارێکیشی کرد، بۆ خوا بێت. ئه‌وه ئه‌و به‌نده‌یه خاوه‌نی ئیخلاسه و عه‌قیده‌ی پاکه.
2. هاوه‌ڵ په‌یدا نه‌کردن بۆ خوای گه‌وره: ده‌بێ موسوڵمان زۆر ووریا بێت نه‌که‌وێته ناو شیرکی بچووک و گه‌وره‌وه، چونکه خوای گه‌وره شیرکی خۆش ناوێت و پێی ڕازی نییه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (لو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون/ الا‌نعام "88"). گه‌ر هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیاردا، کار و کرده‌وه‌یان به‌فیڕۆ ده‌چێت. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه که به‌نده‌کانی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن و، به‌نده‌ییان هه‌ر بۆ ئه‌و بێت.
3. شوکرانه بژێری وای گه‌وره: ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و به‌نده‌یه شوکرانه‌ی خوای گه‌وره باکت له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌کانی که داوویه‌تی به‌و به‌نده‌یه و، ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێ که هه‌موو کار و کاسبییه‌ک و ڕزقێک که بۆی دێت له خوای گه‌وه‌وه‌یه و، له هیچ کام له به‌نده‌کانییه‌وه نییه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ( وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللّهِ ) النحل 88). هه‌ر ڕزقێک و هه‌ر نیعمه‌تێک که ده‌ڕژێت به سه‌رتاندا له خوای گه‌وره‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (( وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ) إبراهيم 7). ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێری من بوون، نیعمه‌تی زیاترتان به‌سه‌ردا ده‌بارێنم و، ئه‌گه‌ر ناشوکریش بوون سزا و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌کانم توندوتیژن.
4. ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ خوای گه‌وره له‌وه‌دایه که خوای گه‌وره به گه‌وره و مه‌زن بزانێ و، فه‌رمانه‌کانیشی به گه‌وره و مه‌زن بزانێ و بێگوێیان تێدا نه‌کات. بۆچی ویقار بۆ خوای گه‌وره دانانێن؟ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: (ذلك ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوى القلوب. الحج: 32). هه‌ر که‌سێک عیباده‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ی به هه‌ند گرت و به گه‌وره‌ی ڕاگرتن، نیشانه‌ی پته‌وی ئه‌و ته‌قوایه‌یه که له دڵی ئه‌و که‌سه‌دا هه‌یه.
5. ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره له جێی خۆیاندا به‌کاربێنێت و، قسه و ڕای خۆی نه‌خاته قاڵبی ئه‌وه‌ی که قسه‌ی خوای گه‌وره‌ن هه‌ر وه‌ک چۆن موشریکه‌کان ده‌یکه‌ن. (( وَلاَ تَقُولُواْ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ الْكَذِبَ هَـذَا حَلاَلٌ وَهَـذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُواْ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ لاَ يُفْلِحُونَ ) النحل116). ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره له‌وه‌دایه که موسوڵمان به ئاره‌زووی خۆی حه‌ڵال نه‌کات و، به ئاره‌زووی خۆی حه‌رام نه‌کات و، بیدعه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ نه دین نه‌کات و، شتێک ه‌ک خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی کردووه ئه‌و حه‌رامی نه‌کات و، شتێکیش که خوای گه‌وره حه‌رامی کردووه ئه‌و حه‌ڵاڵی نه‌کات. درۆکانی خۆی به ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره ڕاست نه‌کاته‌وه و، ئایه‌ته‌کان نه‌کاته سه‌نه‌د.
6. هه‌ست کردن به چاودێری خوای گه‌وره: (( وَيَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ) التغابن 4). ئه‌ده‌بی موسوڵمان بۆ خوای گه‌وره ده‌بێ وابێ که خوای گه‌وره چاودێره به‌سه‌رییه‌وه، له نهێنیدا بێ یان له به ئاشکرا بێت. ده‌بێ بڕوای وابێ که خوای گه‌وره له هه‌موو کاتێکدا ئاگای لێیه‌تی و، ئاگای له ناخ و هه‌ست و نه‌ستییه‌تی.
ذات يوم كان عبد الله بن عمر -رضي الله عنه- معه بعض أصحابه يسيرون في الصحراء بالقرب من المدينة، فجلسوا يأكلون، فأقبل عليهم شاب صغير يرعى غنمًا، وسلَّم عليهم، فدعاه ابن عمر إلى الطعام، وقال له: هلمَّ يا راعي، هلمَّ فأصب من هذه السفرة. فقال الراعي: إني صائم. فتعجب ابن عمر، وقال له: أتصوم في مثل هذا اليوم الشديد حره، وأنت في هذه الجبال ترعى هذه الغنم؟! ثم أراد ابن عمر أن يختبر أمانته وتقواه، فقال له: فهل لك أن تبيعنا شاة من غنمك هذه فنعطيك ثمنها، ونعطيك من لحمها فتفطر عليها؟ فقال الغلام: إنها ليست لي، إنها غنم سيدي. فقال ابن عمر: قل له: أكلها الذئب. فغضب الراعي، وابتعد عنه وهو يرفع إصبعه إلى السما‌ء ويقول: فأين الله؟! فظل ابن عمر يردد مقولة الراعي: (فأين الله؟!) ويبكي، ولما قدم المدينة بعث إلى مولى الراعي فاشترى منه الغنم والراعي، ثم أعتق الراعي. وهكذا يكون المؤمن مراقبًا لله على الدوام، فلا يُقْدم على معصية، ولا يرتكب ذنبًا؛ لأنه يعلم أن الله معه يسمعه ويراه.
ڕۆژێک عه‌بدوڵای کوڕی عومه‌ر (ڕ) له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی له ده‌شتێک ده‌ڕۆیشتن. دانیشتن بۆ نانخواردن و شوانێک گه‌نج هات بۆ لایان. ئیبن عومه‌ر فه‌رمووی لێکرد و ووتی: وه‌ره سه‌ر سفره‌که و له گه‌ڵمان نان بخۆ. ئه‌ویش ووتی: به‌ڕۆژووم. ئیبن عومه‌ر ووتی: ڕۆژوو له‌م ڕۆژه گه‌رمه‌دا؟! ئیبن عومه‌ر ویستی دڵسۆزی و ئه‌مانه‌تی تاقی بکاته‌وه، پێی ووت: به‌رخێکمان پێ بفرۆشه و پاره‌که‌یمان لێ وه‌ربگره و، له گۆشته‌که‌شی به‌شی خۆت ده‌ده‌ین. ووتی: ئه‌م مه‌ڕه هی من نین و هی گه‌وره‌که‌مه. ئیبن عومه‌ر فه‌رمووی: که چویته‌وه بڵێ گورگ خواردی. ئه‌ویش توڕه بوو و، که‌مێک دوور که‌وته‌وه و په‌نجه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز کرده‌وه و ووتی: "ئه‌و که‌واته خوا له کوێیه؟". ئیبن عومه‌ریش ده‌گریا و هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وته‌وه "فاین الله". کاتێکیش ئیبن عومه‌ر چووه مه‌دینه ناردی بۆ لای گه‌وره‌ی ئه‌و شوانه و، شوانه‌که‌ی ئازاد کرد.
7. ترس له خوای گه‌وره و بڕوا بوون به‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و: (الخشية والخوف منه ورجاؤه قال الله تعالى ( فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي ) البقرة 105). له دوژمن وناحه‌زان ترسی نه‌بێت و، ترسی ته‌نها له خوای گه‌وره بێت.
8. ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ خوای گه‌وره وابێ که هه‌موو کاتێک تۆبه بکات و متمانه‌ی وابێت که ته‌نها خوای گه‌وره‌یه که له گوناهه‌کان خۆش ده‌بێت. (( وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّاباً رَّحِيماً ) النساء 64). کاتێک سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن و دێنه لات و داوای لێ‌خۆش بوون له خوای گه‌وره ده‌که‌ن و، پێغه‌مبه‌ری خواش (ص) داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌کات. ئه‌مانه که تۆبه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ده‌که‌ن هه‌ست ده‌که‌ن که خوای گه‌وره لێیان خۆش ده‌بێ. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی متمانه‌یه به خوای گه‌وره که خوایه‌کی غه‌فور و ڕه‌حیمه.
9. پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره و داوای یارمه‌تی کردن له‌و: ((وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لِي وَلْيُؤْمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ) البقرة 186). نیشانه‌ی ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ خوای گه‌وره له‌وه‌دایه که ڕووی دوعا و پاڕانه‌وه‌ی له خوای گه‌وره بێت و به‌س. هه‌روه‌ها هه‌ست بکات به‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره به به‌نده و به بچووک بزانێ و، هه‌ست بکات که ئه‌و پێویستی به خوای گه‌وره‌یه.
10. ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌وه‌یه که موسوڵمان هه‌موو شتێکی خێر و چاکه له خوای گه‌وره بناسێت و بڕاوی وابێت که لای خوای گه‌وره‌وه هاتووه بۆی و، هه‌موو شه‌ڕێک بگێڕێته‌وه بۆ غه‌یری ئه‌و. (وَأَنَّا لا نَدري أَشَرٌ أُرِيدَ بِمَنْ فِي الأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدَا). ئێمه نازانین ئایا مه‌به‌ست له‌وه‌ی له ئاسمان ڕووی داوه شه‌ڕ و خراپه‌کاریه بۆ مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وی یان هیدایه‌ت و ڕێنامیی خوای گه‌وره‌یه؟ ئه‌وه‌ی ئاسمانیش گفتوگۆ و دیالۆگێک بوو هه‌ندێک له "جن"ه‌کان گوێیان لێ‌بوو و، ئه‌وه‌یان ووت که نازانن شه‌ڕه بۆ ئه‌هلی زه‌وی یان خێر و چاکه و ڕێنماییه. لێره‌دا ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و خراپه‌یه به "مبنی للمجهول" داڕێژراوه و، خراوه‌ته پاڵ که‌سێکی نادیار و، ئه‌وه‌شی خێر و چاکه‌یه ڕاسته‌وخۆ ئاماژه کراوه بۆ ناوی خوای گه‌وره و، له‌وه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی به‌رزترین لوتکه‌ی ئه‌ده‌به له گه‌ڵ خوای گه‌وره.
11. داوای یارمه‌تی کرد له خوای گه‌وره: ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی ه‌که موسوڵمان بڕوای وابێ که هه‌ر ئه‌و یاریده‌ره و ده‌بێ داوای یارمه‌تی و کۆمه‌ک له‌و بکرێت. (قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء وتنـزع الملك م‌من تشاء وتعز من تشاء وتذل من تشاء بيدك الخير إنك على كل شي‌ء قدير ). ئه‌ی خاوه‌ن موڵک و ئه‌رز و ئاسمان، هه‌ر تۆی که موڵک و ماڵ ده‌ده‌ی به خه‌ڵکی و، هه‌ر تۆشی لێیان وه‌ر ده‌گریته‌وه. هه‌ر تۆی پایه‌یان بڵند ده‌که‌یت و، هه‌ر تۆشی پله و پایه‌یان لێ ده‌ستێنیته‌وه. هه‌رچی خێر و چاکه و کاری باشه به ده‌ست تۆیه و، توانات به سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌شکێت.
12. خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره: ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌ی ه‌که خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره له‌سه‌رو هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌که‌وه بێت. (والذين آمنوا أشد حبًّا لله). ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه به‌هێزترین خۆشه‌ویستیان بۆ خوای گه‌وره هه‌یه.
13. توڕه بوون و گرژ بوون و ناڕه‌حه‌ت بوون کاتێک سنووره‌کانی خوای گه‌وره ده‌شکێنرێت. له‌وانه: جنێودان به خوای گه‌وره و، جنێودان به دین و سوکاته‌ی کردن به پێغه‌مبه‌ری خوا و یاوه‌ره‌کانی و هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و نێراوه‌کانی خواوه هه‌یه.
14. ته‌وه‌کول به خوای گه‌وره و ڕازی بوون به قه‌ده‌ری: ئه‌ده‌بی موسوڵمان له گه‌ڵ خوای گه‌وره له‌وه‌دایه که له هه‌موو کار و کرده‌وه و گفتاریدا پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستێت و، بڕاوی وابێ که غه‌یری ئه‌و پشت نییه بۆی. (ومن يتوكل على الله فهو حسبه إن الله بالغ أمره قد جعل الله لكل شي‌ء قدرًا). هه‌ر که‌سێک پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستێت، خوای گه‌وره ئاگارداییه‌تی و، له هه‌موو کارێک‌دا قه‌ده‌ری ئه‌وی تێدایه.
15. خوێندنه‌وه‌ی قورئان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری: نیشانه‌ی ئه‌ده‌ب له گه‌ڵ خوای گه‌وره ژیانه له گه‌ڵ فه‌رمووده‌کانی. ژیانه له گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا. دامه‌زراندنی ژیانه به پێی یاسای و ڕێساکانی قورئانی پیرۆز.

چه‌كــى(جه‌نگى هزرى)
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كى ته‌واو ئیسلامى ده‌وێ كه هه‌موو كاروباریان بده‌نه ده‌ست ئیسلام تا كه‌س هه‌ست به كه‌مى نه‌كات.. له هه‌ر كاروبارێكى ژیاندا بێت. ئه‌گه‌ر هه‌موومان پێكه‌وه‌و ده‌ست له ناو ده‌ستى یه‌ك وه‌ك برا سه‌ر له نوێ و به‌شێوه‌ییه‌كى رێك و پێك و جوان ئه‌و مه‌سه‌له‌ییه بكرێته‌وه بناغه‌ى بانكگردنى خه‌ڵكى بۆ ئیسلام، وه‌ك له یه‌كه‌مجاردا بناغه‌ى بانگه‌وازى ئیسلامى بوو.. كوفر‌و، ناعه‌داله‌تى و عه‌لمانیه‌تى دروست بووى ئه‌م دوایه‌ى به ده‌ست كافرو جوله‌كه دروست بوو هیچ كات نه‌یانتوانیوه شان له شانى ئیسلام بده‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌موو یه‌كیان گرتووه بۆ روخاندنى ئیسلام كه هیچ كات ناتوانن.
كوفر گه‌ر بیتوانیایه یه‌كه‌مجار ده‌یتوانى، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیسلام ریساو بنامه‌ییه‌كى پته‌وى نه‌گۆڕى هه‌یه‌و هێزى خواى گه‌وره‌ى له پشته له هه‌موو كات و ساتێك ده‌توانرێ پشتى پێ ببسترێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه دروست بووه‌كانى سه‌رده‌م..
هه‌ر له‌گه‌ڵ دژ وه‌ستانى كوفر‌و ناعه‌داله‌تى و خراپه‌كارى كۆمه‌ڵێكیان له ئیسلام قیت بوونه‌ته‌وه تا وه‌كوو ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه خوازراوانه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێ بهێننه دی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كوشتن و بڕینه‌ى كه به درێژاى مێژوو به تایبه‌ت كه ئیسلام هێزى گرته ده‌ست و خۆى بووه خاوه‌ن هه‌موو شتێك له وڵات‌دا(كاروبارى فه‌رمانڕه‌واى، هێزى سه‌ربازى، ئابوورى، پیشه‌سازى...) رووى له مووسڵمانان كردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سانى غه‌یرى ئیسلام چاویان به ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت له‌و پێشكه‌وتنه نه‌بڕاوه‌ى تا ئه‌و كاته‌ى نه‌وه‌ى مووسڵمان ئاگاى له ئیسلام نه‌ماو هه‌موو تیرێكى ژه‌هراوى غه‌یرى ئه‌خلاقى و بێ ویژدانى، نا ئینسانى نرا به مێشكى هه‌مووى لاوه‌كان تا ئاگایان له‌و واقعه جوان و پاك و بیگه‌رده نه‌مێنێ كه فیتڕه‌تى خۆیان له گه‌ڵى ده‌گونجێ و بۆته حه‌سانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتنیان.... ئه‌مه‌ش كاتێك هه‌موو دوژمنانى ئیسلام له ناو خۆیان كێشه‌ى ناعه‌داله‌تى و خراپه‌كارى و كوشتن و بڕین وڵاتیانى گرتبووه یه‌كیان ده‌خوارد گازیان له یه‌كتر ده‌گرت به‌ڵام هه‌موویان هه‌موو كات هه‌ر له سه‌ره‌تاى دژایه‌تى كردنیان بۆ ئیسلام ده‌بوونه ده‌ستێك و هه‌موو جۆره چه‌كێكیان تیادا تاقیده‌كردنه‌وه و قه‌ڵاچۆیان ده‌كردن. به‌وه‌ى كه نه‌یانتوانى به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دژى راوه‌ستن.. هه‌ستان به چه‌كێك كه ناوئاخنى ئینسانى پێوه به‌نده له ژیانى رۆژانه كه به بێ بیركردنه‌و هیچ كاتێك هیچ كه‌سێك ناتوانێ به بێ بیركردنه‌وه بژى هه‌رچه‌نده له‌وانه بۆ ماوه‌ییه‌ك به بێ ئاو خۆراك بژى به‌ڵام به بێ بیركردنه‌وه مه‌حاڵه! جه‌نگى هزرى چه‌كێكى كوشه‌نده‌یه كه له‌و چه‌كه‌ى كه بۆ (هێرۆشیما) به‌كار هات پیستره كه ناو مێشكى ئینسان بۆگه‌ن ده‌كات و وا ده‌كات ئینسان ئاگاى له ژیانى خۆى نه‌مێنێ... (ڤون جرونیباوم) دا ده‌ڵێت: رۆژهه‌ڵاتناسى نه‌مساویی هاوچه‌رخ له كتێبی(الاسلام) مووسڵمان شانازى به ئاینه‌كه‌ى كۆسپێكى گه‌وره‌یه له پێش پرۆسه‌ى به رۆژئاواى كردن!! یان ئینگلیزه‌كان كاتێ میسریان داگیر كرد كه ساڵى(١٨٨٢) ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ په‌لامارى بۆ زمانه‌كه‌یان برد..!!
ئه‌مه‌ش زۆر به‌وردى و له‌سه‌ر خۆ كردى بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س هه‌ستى پێ نه‌كات...كه بیرێكى ژه‌هراوى وا هه‌یه..!!
سه‌یرى كرد هۆى مانه‌وه‌و تێكچوونى زمانه‌كه‌یان(ئه‌زهه‌ر)ى پیرۆزه.. كه‌واته باش وایه ئه‌زهه‌ر قه‌ڵاچۆ بكات..به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه پارچ و خاكه‌ناز بگرێ به ده‌ستتیه‌وه‌به بناغه‌وه بیهێنێ.. نه‌خێر.. ئه‌ى چی بكات باشه پیلانه‌كه‌ى و كه‌سیش پێ نه‌زانێ؟
هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ى چه‌ندان قوتابخانه له ده‌وروبه‌رى ئه‌زهه‌ردا له‌سه‌ر جوانترین هه‌نده‌زه‌و، یاسا‌و به‌رنامه‌یشى بۆ دانا به ئاره‌زووى خۆى، بێجگه له‌وه‌ش بڕیاریدا هه‌ركه‌س بچێته ئه‌و قوتابخانانه به شه‌ش، حه‌وت ساڵ بڕوانامه‌ى بۆ بكات و له ده‌زگاكاندا دایبمه‌زرێنێ وه ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌زهه‌رى هه‌بێ بیست ساڵ بمێنێته‌وه ئه‌وجا بڕوانامه‌ى بۆ ئه‌كات وه له مووچه‌شدا جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوو.
ئه‌مه‌ش به یارمه‌تى كه‌سانێ كه به ناو موسڵمان و(موسڵمانى خافڵاو) و كه‌سانى بێ ویژدانى دار ده‌ستى دوژمنانى ئیسلام(مه‌سیحییه‌ت، جووله‌كه، عه‌لمانییه‌ت) توانیان ئه‌م چه‌كه به ناو هه‌موو مێشكى لاوانى مووسڵمان بڵاو بكه‌نه‌وه وه‌كو لویس به نه‌ته‌وه‌كه گوت:ئه‌گه‌ر ویستان به‌سه‌ر مووسڵمانه‌كاندا زاڵ بن ته‌نیا متمانه مه‌كه‌نه سه‌ر چه‌ك، ئه‌نجامى متمانه‌كردنى سه‌ر جه‌نگتان بینى، ئه‌گه‌ر ویستان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌ون له ناو بیروباوه‌ڕیان جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن!!!دوژمنانى ئیسلام به‌م شێوه‌ى خواره‌وه به كورتى باس ده‌كه‌ین كه چۆن یاریان به ژیانى مووسڵمانان كرد و ئه‌مه‌ش به چه‌ند قۆناغێك و نه‌خشه دانانێك بۆ نمونه:
١. (ده‌نلوپ) كه راوێژكارى وه‌زاره‌تى زانیارى بوو له میسر، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مامۆستاى زمانى عه‌ره‌بى له پله‌و پایه‌ى دوورخسته‌وه- له قوتابخانه- به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى دوورخسته‌وه‌و مووچه‌ى مامۆستاى بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌كو ئینگلیزى، جوغرافیا، مێژوو، بیركارى...كرده دوازده جونه‌یهیى و هى مامۆستاى عه‌ره‌بى چوار جونه‌یهى!!
٢. وانه‌ى ئایینى له كۆتاى زه‌نگ دانا تاوه‌كوو منداڵان تاقه‌تیان نه‌مێنێ به‌و گه‌رمایه خواخوایان بوو مامۆستا كه وانه ته‌واو كات هه‌ر جۆرێك بووه. وانه‌ى ئایینى مه‌سیحى یه‌كه‌م وانه بوو كه ده‌نلوپ له میسرى ئیسلامى دایمه‌زراند له‌و كاته‌دا قوتابیان له سه‌ره‌تاى چالاكیان بوون و وانه‌ى ئاینیش له كاتى تاقیكردنه‌وه حسێب نه‌ده‌كرا!! ئه‌مه له‌و كاته‌دا رووى دا كه مووسڵمانان به ئه‌و په‌ڕى شانازییه‌وه له گه‌ڵ دینه‌كه‌یان بوون و هه‌وڵیان بۆ ئه‌دا، هه‌ر كه دووچارى ئه‌م پلانانه بوون كه بێ ئه‌وه‌ى خۆیان هه‌ستى پێی بكه‌ن وایانده‌زانى پلانى دوژمنانى ئیسلام له دڵسۆزیانه! نه‌یانزانى كه ئه‌م ژه‌هره له ناو ره‌گه‌كانى له‌شیان ته‌شه‌نه ده‌كات.
٣. كام مامۆستاى كه‌م توانابووایه‌و تاقه‌تى ده‌رس وتنه‌وه‌ى نه‌بوایه ئه‌وه‌ى داده‌نا تا ده‌رسه‌كه بڵێته‌وه پاش ئه‌وه‌ى كه مامۆستا پیره‌كه به به‌ڵغه‌م و كۆخه كۆخه ده‌رسه‌كه‌ى ده‌وته‌وه و ده‌یوت رۆڵه له به‌رى بكه‌ن. ئیتر بێ ئه‌وه‌ى بۆیان روونبكاته‌وه جوانێكات له به‌رچاویان و تێ یانگه‌یه‌نێت.ئه‌مانه هه‌مووى روویدا كه ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت به‌رده‌وامن خه‌ڵكى ئه‌وه‌ى له ئیسلام تێگه‌یشتبوو و حه‌زى نه‌ده‌كرد به بێ عیززه‌تى بژى هه‌ڵسان له ده‌وڵه‌ت و داگیركه‌ر و له توانایاندا نه‌ما ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه...وه‌ك برایانى موسڵمان(اخوان المسلیمین) كه دروست بوو، بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو كه به‌دواى حه‌زو ئاره‌زووى خۆى بكه‌وێت بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو كه ببێته دارده‌ستى داگیركه‌ر دژى نه‌ته‌وه‌كه‌ى و مووسڵمانانى جیهان به گشتى ئه‌وانه‌ى كه ئه‌مڕۆ لافى ئیسلامه‌تى لێى ده‌ده‌ن و به‌ناوى مووسڵمانانه‌وه هه‌ر كارێك كه ئیسلام پێی ناخۆش بێت ده‌یكه‌ن ئه‌مه‌ش پیلانى جووله‌كه‌یه تا مووسڵمانان له ناو خۆیان كێشه‌یان بۆ دروست بێت و یان ئه‌وانه‌ى له ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون به هه‌ڵه تێ یان بگه‌یه‌نن كه ئیشلام دژى هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ڵێنێكه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه و سلم): یبعث الله على راس كل قرن من یجدد لهذه الامه امر دینها واته: خواى گه‌وره له سه‌ره‌تاى هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك یه‌كێك بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ى ئیسلامه ده‌نێرێ كه كاروبارى ئاینه‌كه‌یان بۆ نوێ بكاته‌وه. (ئه‌بوو داود و حاكم له(مستدرك) ده‌ریانهێناوه. دوژمنانى ئیسلام هیچ كات به‌زه‌ییان به مووسڵماناندا نه‌هاتۆته‌وه بگره زۆر بێ ره‌حمانه به راست و چه‌پ له مووسڵمانانیان داوه...وه‌ك وه‌ك (ریتشارد) ى ئینگلیزى له به‌رده‌م(بیت المقد‌س) سێ هه‌زار دیلى موسڵمانى كوشت. ئیسلام به چاوى رێزه‌وه ته‌ماشاى مرۆڤ ده‌كات..
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم)تاریفى هاوڵه به سۆزه‌كانى ئه‌كات به‌وه‌ى كه چاك ئه‌جوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌كانیاندا(احسنوا اسارهم)..)
مووسڵمانان ئاوا ئه‌جوڵێنه‌وه له‌گه‌ڵ دیله‌كانیاندا ئه‌ى خۆ وه‌ك ناپلیۆن داواكه‌رى مافى ئاده‌میزاد له شۆڕشی فه‌ره‌نسادا ناكات كه به جارێك چوار هه‌زار دیل بكوژێ!
ئیتر ئه‌مریكا له باس نایت ئه‌مریكاى پێشكه‌وتن خواز ئه‌مریكاى سه‌ر زارى زۆربه‌ى لاوه‌كان، به‌ڵێ ئه‌وه‌ى سپى پێسته خاوه‌ن رێز‌و پله‌یه، به چاوێكى پڕ له سۆزه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێ، كه‌چى ئه‌وه‌ى ره‌شت پێسته زۆر بێ نرخ و بێ رێزه.. وه به هیچ جۆرێ یه‌كسانى له نێوانیاندا نییه.. با هه‌ردووكیشیان ئه‌مریكى بن.. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هێندێ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جۆره یاساییه‌كى سه‌ر سوڕهێنه‌ریان هه‌یه كه ویژدانى مرۆڤایه‌تى و ژیریی ساغ ئێقى لێ ئه‌كاته‌وه..!
هه‌ر ژن و ژن خواستنێك رێك بكه‌وێ له نێوان سپی پێست و ره‌ش پێستێكدا، ئه‌وه به پێ ی یاساى میرى ئه‌و(عه‌قده) به‌تاڵ و ناڕه‌وایه..!
بێجگه ئه‌مانه‌ش خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسێ به داواى مافى یه‌كسانیی له به‌رده‌م یاسادا ئه‌وا سزا ئه‌درێ به‌م جۆره‌ى خواره‌وه:
١-ئه‌بێ(٥٠٠) پێنج سه‌د دۆلار بدات به ده‌وڵه‌ت.
٢- یا(٦) شه‌ش مانگ به‌ند بكرێ و به‌ندیخانه ببینێ، خۆ ئه‌گه‌ر میرى ئاره‌زووى هه‌بێ به هه‌ردوو شێوه‌كه سزاى ئه‌دات. بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن و به پێزبوونى بابه‌ته‌كه سوودم له‌م سه‌رچاوانه‌ى خوه‌اره‌وه وه‌رگرتووه..
سه‌رچاوه‌كان:
١. له كێشه‌كانى هزرى ئیسلامى هاوچه‌رخ(محمد قطب)
٢. مه‌شخه‌ڵى ڕێ(سید قطب)
٣.سه‌ربه‌ستى له ئیسلامدا (ئه‌حمه‌دى كاكه محمود)

الجمعة، 14 ديسمبر 2012
مۆسیقا لە ئیسلامدا

بەشى یەکەم
نوسینی :د.یوسف القرضاوی
وەرگێڕانی :شاهۆ عوسمان
ماوە بە ماوە باسی حەرامی مۆسیقا لە فەیسبوک و سایتەکان دەبینین کە دەبێتە هۆی دروست بونی جەدەل و هەر کەسە بە شێوەیەک باسی دەکات...
پێم خۆش‌بوو ئەم باسە بخەمە بەر دیدەی خوێنەران بەو هیوایەی کە هەموو ئەو بەڕێزانەی یەم پرسیارە دەکەن وەڵامیان دەست کەوتبێت!!
پرسیارێک کە موسوڵمانانی ئەم سەردەمە لە وەڵامدانەوەیدا جیاوازن، وە جیاوازی ڕێگاکانیان بەندە بە جیاوازی وەڵامەکانیانەوە، هەیانە گوێکانی دەکاتەوە بۆ هەر جۆرە گۆرانیەک ، وە هەموو جۆرە مۆسیقایەک، پێی وایە کە ئەمە یەکێکە لە حەڵاڵەکان و باشەکان کە خوای گەورە فەرامەمی هێناوە بۆ بەندەکانی...
وە هەیانە کە ڕادیۆ دەکوژێنێتەوە و گوێکانی دەگرێت کاتێ هەر گۆرانیەک ببیستێت و دەڵێت گۆرانی شمشاڵی شەیتان و قسەی بێهودە و ڕێگریە لە یادی خوای گەورە و بەجێ گەیاندنی نوێژ بە تایبەت گەر گۆرانیبێژ ئافرەت بێت، ئافرەت لای ئەوان دەنگی حەرامە چ جای گۆرانی وتنی؟؟ بۆ ئەم قسانەشیان پشت دەبەستن بە ئایات و فەرمودە و ووتەی زانایان. لەم کۆمەڵەیە هەر جۆرە مۆسیقایەک ڕەت دەکاتەوە تەنانەت گوێ گرتن بۆ پێشەکی خوێندنەوەی هەواڵەکان.
کۆمەڵەی سێ یەم لە نێوان هەردوو کۆمەڵەکەدا وەستاون، هەندێک شتیان بۆ کۆمەڵەی یەکەم و هەندێکی تر بۆ کۆمەڵەی دووەم دەگەڕێننەوە و چاوەڕێی قسەیەکی یەکلا کەرەوەن و وەڵامێکی دروست لە لایەن زانایانی ئیسلامەوە دەەربارەی ئەم بابەتە سامناکە، ئەوەی کە پەیوەندی بە سۆز و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیەوە هەیە، با تایبەت کە دەزگا ڕاگەیاندنەکان (بیستراو و بینراو) دەچێتە هەموو ماڵێکەوە بە چاک و خراپیەوە دەچێتە گوێی خەڵکیەوە بە ویست یان نەویستن..
گۆرانی بە مۆسیقاوە(ئالەت) وە بە بێ ئالەت : بابەتێکە قسە و جەدەلی زۆری دروست کردووە لە نێوان زانایانی ئیسلامدا هەر لە سەدەکانی سەرەتای ئیسلامەوە، لە سەر هەندێک شت ڕێک کەوتون و لە هەندێکی تردا جیاواز بوون.
هەموو زایانان ڕێک کەوتون لەسەر حەرامی هەر گۆرانییەک کە کە سەر بکێشێت بۆ بڵاو کردنەوەی خراپەکاری و لە دین دەرچون و سەرپێچی کردنی فەرمانی خوای گەورە، گەر گۆرانی تەنها قسە بێت ئەوا چاکی چاکەیە و خراپی خراپەیە و هەموو قسەیەکی خراپ حەرامە، چ جای کە وەزن و ئاواز و کاریگەری بۆ دروست بکرێت؟؟؟
وە زانایان ڕێک کەوتون لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەو گۆرانیانەی کە بێ مۆسیقا دەوترێت بەو مەرجەی کە گۆرانی بێژ ئافرەت نەبێت.. لەم بابەتەدا دەقی ڕاست و یەکلایی کەرەوە باس کراوە کە دواتر ئاماژەی پێ دەکەین. هەندێکیان هەموو جۆرە گۆرانییەکی بێ مۆسیقا و بە مۆسیقا بە جائیز دەزانێت، وە هەندێکیان هەموو جۆرە گۆرانییەک بە مۆسیقا و بێ مۆسیقا بە حەرام دەزانێت، بەڵکو هەندێک جار هێندە بەرزی دەکاتەوە تا دەگاتە دەرەجەی گوناهە گەورەکان.
لە بەر گرنگی ئەم بابەتە بە پێویستی دەزانین کە ڕوون کردنەوەی پێویست بدەین لەم بارەیەوە، و تیشکێک بخەینە سەری بۆ هەموو گۆشە جیاوازەکانی.. تا بۆ موسوڵمان ڕوون بێت و حەرام و حەڵاڵی لەیەک جیا بکاتەوە ، بە پشت بەستن بە بڵگەی ڕوون، بۆ ئەوەی تەنها شوێن قسەی خەڵک نەکەوین، بەمە دڵنیا دەبێت کە چی دەکات و بینایی ڕوون دەبێت لە دینیدا.
بەڵگەی ئەوانەی کە گۆرانی بە حەرام دەزانن و موناقەشەکانی:
١.ئەوانەی کە گۆرانی بە حەرام دەزانن پشتیان بەوە بەستووە کە لە ابن مسعود و ابن عباس و هەندێک لە تابعین ڕیوایەت کراوە: گۆرانی‌یان بە حەرام داناوە بە پشت بە ستن بە ئایاتی قورئانی:
لقمان (٦){وَ مِنَ النَاسِ مَن يَشُتَرِي لَهُوِ الحَدِيثِ لِيضِلَّ عَن سَبِيلِ الَلهِ بِغَيُرِ عِلُمِ وَ يَتَّخِذَهَا هزوًا أولَيكَ لَهمُ عَذَاب مهِين}
له‌و الحدیث یان بە گۆرانی تەفسیر کردووە.
ابن حەزم لە وەڵامی ئەوانەی کە ئەم ئایەتە بە بەڵگە دێننەوە بۆ حەرام کردنی گۆرانی ئەم ئایەتە بەڵگە نی یە لەسەر حەرام بوونی گۆرانی چونکە:
یەکەم: بەڵگە بێنانەوە بۆ کەس نی یە بەسەر پێغەمبەری خوادا(دروودی خوای لەسەر بێت) واتە پێغەمبەری خوا لە پێش ترە بۆ هێنانەوەی ئەم ئایەتە بە بەڵگە گەر وابێت تەفسیرەکەی.
دووەم: ئەم بۆچونە پێچەوانەی باقی هاوەڵان و تابعینە.
سێ یەم: ئایەتەکە خۆی بەڵگەکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە چونکە لە ئایەتەکەدا:{ وَ مِنَ النَاسِ مَن يَشُتَرِي لَهُوِ الحَدِيثِ لِيضِلَّ عَن سَبِيلِ الَلهِ بِغَيُرِ عِلُمِ وَ يَتَّخِذَهَا هزوًا}
ئەو وەسفەی لەم ئایەتەدا هاتووە هەر کەس بیکات کافرە بە بێ خیلاف. واتە گەر ڕێگای خوا بە گاڵتە بگرێت یان گاڵتەی پێ بکات.
هەروەها دەڵێت : گەر کەسێک کتێبێک بکڕێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خوا پێی بچێتە دەرەوە و گاڵتە بە بەرنامەی خوا بکات، ئەوە کافرە بێت! ئەمە ئەوەیە کە خوای گەورە سەرزەنشتی ئەکات لەسەری، هەروەها ئەوەی بە ئەنقەست خۆی مەشغوڵ بکات بە خوێندنی قورئانەوە و نوێژ نەکات، یان بە خوێندنەوەی فەرمودە، یان بە گۆرانی و هەرشتێکی ترەوە بێت، ئەوە لە ڕێگای خوا لادەدات و لاساری کردووە لە فەرمانی خوادا، وە ئەوەی هیچ شتێک لە فەرزەکان نەفەوتێنێت بۆ ئەو شتانەی کە باسمان کرد ئەوە کاری چاکەیە... المحلی ابن حەزم: 60/9.
٢.بەڵگە دەهێننەوە بە ووتەی خوای گەورە لە باسی چاکەی باوەڕداراندا: { و اذا سمعوا اللغو اعرضوا عنە} القصص(55)
بەو پێیەی کە گۆرانی قسەی بەتاڵە (اللغو) واجبە خۆتی لێ بەدور بگریت.
وەڵامی ئەمەش بەمەیە: مەبەستی ئەم ئایەتە لە اللغو قسەی بێمانای وەک جنێو و قسەی نابەجێ یە و هاوشێوەکانی، وە تەواوکەری ئایەتەکە باسی ئەمە دەکات. خوای گەورە دەفەرموێت:
القصص (٥٥){{وَ إِذَا سَمِعوُاُ اللَغُوَ أَعُرَضواُ عَنُه وَقَالواُ لَنا أَعُمَالنَا وَلَكمُ أَعُمَالَكمُ سَلَام عَلَيُكمُ لَا نَبُتَغِي الُجَاهِلِيُنَ
ئەمە هاوشێوەی ووتەی خوای گەورەیە لە باسی عباد الرحمن دا:
الفرقان (٦٣){ وَ إِذَا خَاطَبَهم الُجَاهِلونَ قَالواُ سَلَامَا}
گەر ڕازی بوین بەوەی کە اللغو لە ئایەتی پێشودا مەبەست گۆرانی یە ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە ئایەتەکە پشت کردن لە گوێ گرتنی گۆرانی بە باش دەزانێت و لە هەمان کاتیش‌دا گوێ گرتن لە گۆرانی بە باش دەژمێررێت.
وە ووشەی اللغو وەک ووشەی الباطل وایەواتە شتێک کە سوودی نەبێت، وە گوێ گرتن بۆ شتێک کە سودی نەبێت حەرام نی یە مادام حەقێکی ضائع نەکردبێت یان لە واجبێکی دوور نەخستبێتەوە.
لە ابن جریج گێڕاوەتەوە: کە ئیزنی داوە بە گوێ گرتن ، پێی ووترا کە: ئایا ئەمە ڕۆژی دوایی لە بەشی چاکەکانتا دەبێت یان خراپەکانتا؟ فەرمووی: نە لە چاکەکان نە لە خراپەکان؛ لەبەر ئەوەی ئەمە وەک اللغو وایە، خوای گەورەش دەفەرموێت:
البقرة : 225 ، المائدة : 89{لا يؤَاخِذ كم اللَه بِالَلغُو ِفِي أَيُمَانَكمُ}
لەبەر ئەوەی کە دەڵێین: هەموو گۆرانی یەک اللغو نی یە؛ حوکمی لەسەر دەدرێت بە پێی نیەتی خاوەنەکەی، نیەتی باش کات بەسەر بردنی خۆشی بە نزیک بونەوە دەگەیەنێت، وە گاڵتە گوێڕایەڵی یە،وە نیەتی خراپ ئەو کارەی کە لە ڕووکەشدا وەک پەرستش وایە ، لە ناوەوە ڕوپامای دایدەپۆشێت:
إن الله لا ينظر إلى صوركم و أموالكم ولكن ينظر إلى قلوبكم و أعمالكم (رواه مسلم من حديث أبي هريرة ، كتاب « البر و الصلة و الآداب » ، باب : تحريم ظلم المسلم)
لێرەدا ووتەیەکی تری ابن حزم باس دەکەین لە کتێبی(المحلی) کە لە وەڵامی ئەوانەی گۆرانی قەدەغە دەکەن دەڵێت: پرسیار دەکەن و دەڵێن : ئایا گۆرانی لە حەقە یان غەیری حەق؟ پێویست بە بەشی سێیەم ناکات، چونکە تەنها یەکێکە لەم دوو وەڵامە، وەک
خوای گەورە دەفەرموێت : ( فماذا بعد الحق الا الضلال>> یونس ٣٢ ) وەڵاممان بۆ ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت
دەفەرموێت : ( انما الاعمال بالنیات وانما لکل امری ما نوی) (متفق علیە من حدیث عمر ابن الخطاب، و هو اول حدیث فی صحيح البخاري)
کەوابو هەرکەس ویستی گوێ بۆ گۆرانی بگرێت، ویستی بەم کارەی دەرونی ئاسودە بکات، وە بەهۆی ئەم کارەوە فەرمانبەرداری خوای گەورە بەجێ بێنێت، وە بەم کارەی مەڵۆیەک بخاتە سەر خەرمانی چاکەکانی ئەوا گوێڕایەڵەو کاری چاکە دەکات، ئەم کارەی بە چاکە بۆ دەژمێردرێت، وە ئەوەی کە بەم کارەی (گوێگرتن لە گۆرانی) چاکەی دەست نەکەوێت و سەرپێچیش نەکات (گوێ بۆ گۆرانی خراپ نەگرێت) و لە فەرمانی خوا دەرنەچێت ئەوا کارێکە کە خوای گەورە لێی دەبورێت، وەک دەرچونی کەسێک لە ماڵ بۆ ناو باخەکەی، وە دانیشتن لە بەردەرگا و بۆیاخ کردنی جلەکانی ، وە قاچ ڕاکێشان و چوار مشقی و کارەکانی تری.>>(المحلی 60/9)
٣.بەڵگە دەهێننەوە بە فەرمودەی: كل له‌و يلهو به المؤمن فهو باطل إلا ثلاثة : ملاعبة الرجل أهله ، و تأديبه فرسه ، و رميه عن قوسه » (رواه أصحاب السنن الأربعة ، و فيه اضطراب . قاله الحافظ العراقي في تخريج أحاديث « الإحياء)
واتە (هەموو له‌و یەک بەتاڵە جگە لە سێ : یاریکردنی پیاو لەگەڵ منداڵ و خێزانی‌دا، ڕاهێنانی ووڵاخەکەی، تیرهاوێژی)
وە گۆرانی لەدەرەوەی ئەم سیانەوەیە...
گەر ئەم وەسفە گۆرانی بگرێتەوە (فهو باطل) ئەوا دەلالەت نی یە لەسەر حەرام بوونی، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر نەبوونی سود، لە
ابی الدرداء وە هاتووە کە فەرمویەتی :(إني لأستجم نفسي بالشيء من الباطل ليكون أقوى لها على الحق)
لەبەر ئەوەی کە حەصر کردن لە سیانەکەدا مەبەست نی یە، گومانی تێدا نی یە کە دەرچون بۆ ناو باخ و بێستان و گوێ گرتن لە دەنگی باڵندە و جۆرەها یاری خۆشی دەشتەکیەکان، هیچی حەرام نی یە، گەر تەنانەت وەسفی بە باطل جائز بێت.
٤.بەڵگە دەهێننەوە بەو فەرمودەیەی بوخاری کە – معلقآ- لە ابی مالک ابی عامرالاشعری( کە گومان لە سەرچاوەی گێڕانەوەکەی هەیە) لە ثێغەمبەرەوە (دروودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت:
ليكو نن قوم من أمتي يستحلون الحر (الحر : بكسر الحاء و تخفيف الراء - : أي الفرج ، و المعنى : يستحلون الزنى . و رواية البخاري : الخزّ) والحرير والخمر والمعازف». والمعازف: الملاهي ، أو آلات العزف
واتە: کەسانێک دەبن لە ئوممەتەکەم زینا و حەریر و ئارەق و مۆسیقا حەلال دەکەن
ئەم فەرمودەیە گەرچی لە صحیحی بوخاریدایە بەڵام لە فەرمودەی –المعلقاتە- نەک لە – المسندات المتصلە- هەر بۆیە ابن حازم ڕەدی داوەتەوە بۆ پچڕ پچڕی سەنەدەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان ووتیان کە سەنەد و مەتنەکەشی و تەسلیمی ئەو نابەرابەریە نەبوون.
وە حافز ابن حجر اجتهادی گەیاندنی فەرمودەکەی کردووە و لە نۆ ڕێگەوە گەیاندویەتی، بەڵام هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕاویەک کە زۆرێک لە زانایان ڕەخنەیان هەیە لەسەری، ئەو کەسەش (هشام ابن عمار)ە