إظهار الرسائل ذات التسميات گشتی. إظهار كافة الرسائل
إظهار الرسائل ذات التسميات گشتی. إظهار كافة الرسائل
الاثنين، 24 ديسمبر 2012
تیپهکهی کاسیاس به 5 گۆڵ سهرکهوتنی بهدهستهینا
له یارییهکی دۆستانهی خێرخوازیدا که ئیکهر کاسیاس گۆڵچی یانهی ریاڵ مهدرید و ههڵبژاردهی ئیسپانیا ڕیکی خستبوو له یارگایهکی تایبهت به یانهی ریاڵ مهدرید ئهنجامدرا.
ئەم ھەفتەیە رائول دەگەرێتەوە بۆ مەدرید
ئاوێزه سپۆرت
رائول گۆنزالیس ی ئیسپانی و ئەستێرەو گۆلکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید کەئیستا لەریزی یانەی سەد ی قەتەری یارى دەکات وولاتی قەتەر جێدەھیلێت و دەگەرێـەوە بۆ مەدریدی پایتەخت .
ئەمرۆ چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی ئیسپانی بلاویانکردەوە کە رائول گۆنزالیس ی گۆلکاری بەتوانای پێشووی یانەی شاھانە کە ماوەیەکە دوور لە ووڵاتـی خۆی یاریەکانی ئەنجام ئەدات ، بریاری داوە بگەرێتەوە بۆ مەدریدی پایتەخت و ئەم ماوەی پشووی سەری سالی ٢٠١٣ لە مەدرید و لەناو کەسە نزیکەکانی بەسەر ببات .
رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە گەرانەوەی رائول بۆ مەدرید بەمەبەستی بەسەر بردنی ئاھەنگەکانی تایبەت بە سەری سالە نەک بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید .
السبت، 15 ديسمبر 2012
فیفا میسی بێ هیوا دەكات و دان بەهیچ گۆلیكی هەردوویاریزانی زامبی و ئەرجەنتینی دانانێت
لەچەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی بەردەوام باس لە بابەتێكی نوێ كرا ، كەباسی لە گۆلكاری مێژووی دەكرد ، دوای ئەوەی میسی توانی ژمارەی گێرد مۆلەر بشكێنێت و لەیەك سالدا زۆرترین گۆل تۆمار بكات دوای (40)سال ، بەڵام دەزگا راگەیاندنەكانی جیهان ئاشكرایان كرد یاریزانی زامبی چیتالۆ تا ئێستا خاوەن زۆرترین گۆلە لەسالی (1972)توانیوەتی (107)گۆل تۆمار بكات ، لەلایەن خۆیەوە یەكێتی تۆپی پێ جیهان (فیفا)یاریزانی ئەرجەنتینی بێ هیوا كرد .
سەرچاوەیەك لە یەكێتی
تۆپی پێ جیهان ئاشكرای كرد ئەوان ناچنە نێو هیچ ركابەریەك سەبارەت
بەتۆمار كردنی زۆرترین رێژەی گۆل كەسالانە تۆمار دەكرێت
.
لەم بارەیەوە
ئەلێكس ستون وتەبێژی دەستەی دادوەری لەیەكێتی تۆپی پێ جیهان شەوی
رابردوو لە لێدوانێكی دا بۆ بی بی سی دەلێت : ئەو گۆلانەی میسی یاخود چیتالۆ تۆماریان كردووە لەلایەن ئێمەوە تۆمار ناكرێت ، وەبەشێوەیەكی فەرمی هیچ تۆمارێك لەلایەن فیفاوە نیە .
ستون زیاتر دەلێت
: تا ئێستا هیچ تۆمارێك لەلای ئێمە نیە هەروەك دەزگاكانی راگەیاندن
بلاوی دەكەنەوە كەتایبەت بێت بەسەرژمێری گۆلەكان .
لە كۆتایی دا
ستون دەلێت : ئێمە خاوەن هیچ بنەمایەكی نوسراوەكان نین بۆئەوەی لەسەرجەم یاریەكانی خولەكانی ولاتان تۆمار بكات لەوكاتەی یەكێتی تۆپی پێ جیهان درووست بوە تاوەكو ئێستا ، ئێمە تەنیا دان بەتۆمار كردنی ئەو گۆلانە دادەنێین كە پالەوانیەتیەكانی لەلایەن فیاوە ئەنجام دەدرێت
.
جێگەی ئاماژەیە میسی لەسالی (2012)تا ئێستا توانیوەتی (88)گۆل تۆمار بكات بەدرێسی بەرشلۆنەو هەلبژاردەی ئەرجەنتین .
الجمعة، 14 ديسمبر 2012
ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف شانزە بە مسڕ دەفرۆشێت

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)




