‏إظهار الرسائل ذات التسميات ژیاننامه‌. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات ژیاننامه‌. إظهار كافة الرسائل

الثلاثاء، 25 ديسمبر 2012

عثمانی كوڕی عەففان بناسه‌

له‌ ماڵپه‌ڕی بیری میانڕه‌وییه‌وه‌



ناوی تەواو: عوسمانی كوڕی ئەبول عاصی كوڕی ئوممەیە.ناوی دایك : ئەروای كچی كورەیزی كوڕی حەبیب. (یەكێك بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر).نازناو : ذوالنورين.مێژووی لەدایكبوون: 6 ساڵا پاش عام الفیل بەرانبەر ساڵی 47ی پێش هیجرەت_ 577ی زایینی.مێژووی وەفات: لە ساڵی 35ی كۆچی _ 656ی زایینی بە ناحەق خوێنی ڕێژرا.شوێنی شەهیدبوونی: مەدینەی مونەووەرە/ حیجاز/ نیوەدورگەی عەرەبی.پیشە : بازرگان، پاشان خەلیفەی سێیەمی باوەڕداران.

ناوی خێزانەكانی:1. أم عمرو بنت جندب الدوسية.
2. فاطمة بنت الوليد.
3. رقية بنت محمد بن عبدالله (ابنة الرسول).
4. أم كلثوم بنت محمد (ثاني بنات الرسول).
5. فاختة بنت غزوان.
6. أم البنين بنت عُيَينة بن حصن.
7. رملة بنت شيبة.
8. نائلة بنت الفرافصة، أنجبت له: أم خالد، أم أبان الصغري وأروي. وولدت له ابنته مريم.
منداڵەكانی:1. عَمْرو.
2. خالد.
3. أبان.
4. عُمَر.
5. مریم.
6. ولید.
7. سعید.
8. أُم سعید.
9. عبدالله. (ئەم كوڕەی لە ڕوقەییەی كچی پێغەمبەر بوو.. بەڵام هەر بە منداڵی مرد).
10. عبدالله الصغیر.
11. عبدالملك.
12. عائشە.
13. أُم أَبان.
14. أُم عَمْرو.
15. أُم خالد.
16. أُم أَبان الصغری.
17. أَروی.
18. مَرێم.

الثلاثاء، 18 ديسمبر 2012

سەلاحەددینی ئەییووبی

 فەیسبوك/ پەیجی مێژووی ئیسلام و گەلان

 

ئەبوو موزەففەر یووسفى کوڕى ئەییووب ناسراو بە سەلاحەددینى ئەییووبى کوردێکی[١][٢] سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند. سەرەتا لەدژی فاتیمییان و دوایی لەدژی خاچپەرستان (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەستی موسڵمانان.
... دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ مرد، دەوڵەتی ئەییووبی لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما.
سەلاحەددین موسڵمانى سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەى لەگەڵ دوژمنەکانى ناوی دەرکردبوو.

سەلاحەددین لە خێزانێکی کوردی سەر بە یەکێک لە ھۆزە کوردییە ناودارەکان بە ناوی ھۆزی ڕەوادی لەدایک بووە.[١][٢] شوێنی نیشتەجێبوونی ھۆزی ڕەوادیش لە نزیک شارۆچکەی دوین لە ئەرمەنستاندا بووە. ئەییووبییەکانیش دەدرێنە پاڵ ئەییووبی کوڕی شادی.
شادی (باپیرە گەورەی سەلاحەددین) ھەندێک پۆستی کارگێڕیی لە قەڵای تکریتدا پێ سپێردرا، کە لەو کاتەدا موڵکی بەھرۆزی خزمەتگوزاری سوڵتانی سەلجوقی محەمەدی کوڕی مەلیکشا بوو. شادی لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا، نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆ، گواستیەوە بۆ ئەوێ و پلە-بە-پلە بە پۆستە کارگێڕییەکاندا سەرکەوت تا پۆستی پۆلیسیی (شەحنە) وەرگرت. کاتێ مرد نەجمەددین ئەییووب بووە جێنشینی و بەھۆی جوامێری و دەستپاکییەوە سوڵتانی سەلجوقی قەڵای تکریتی پێ سپارد و ئەویش بە باشترین شێوە بەڕێوەی برد. ھەروەک ئەسەدەددین شێرکۆی مامی سەلاحەددین لە پێشەوەی ئەمیرەکاندا بوو لای سەلجوقییەکان و لە تکریت و دەوروبەریدا ناوچەیەکی بەرفراوانیان بۆ تەرخان کردبوو.
سەلاحەددین ساڵی ١١٣٨ لە قەڵای تکریت لەدایک بووە. ڕۆژی لەدایکبوونی سەلاحەددین ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕۆژە کە موجاھیدەددین بەھرۆز، والیی بەغدا، بەھۆی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی قەڵا لەلایەن شێرکۆی مامی سەلاحەددینەوە، فەرمانی دا بە نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆی برای کە تکریت بەجێ بھێڵن. ئەوانیش بەجێیان ھێشت و بەرەو مووسڵ بەڕێ کەوتن.
ھەردوو برا، نەجمەددین و ئەسەدەددین، چوونە مووسڵ و لەلایەن عیمادەددین زەنگییەوە پێشوازییان لێ کرا. لەوێ بوو کە بنەماڵەی ئەییووبی گەشەی کرد و نەجمەددین و شێرکۆی برای بوونە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی عیمادەددین. ماوەیەک دواتر، عیمادەددین کوژرا و نوورەددین زەنگی کاروباری گرتە دەست. ئەویش بە یارمەتیی ئەییووبییەکان توانی دیمەشق بھێنێتە ناو دەوڵەتەکەی.
لە دیمەشقدا سەلاحەددین فێری زانستە ئیسلامییەکان، ھونەرەکانی سوارچاکی، ڕاو، تیرھاوێژی و پێداویستییەکانی تری پاڵەوانێتی بوو. کاتێک نوورەددین زەنگی لە ساڵی ٥٣٤ی کۆچی بەعلبەکی داگیر کرد، نەجمەددین ئەییووبی کرد بە والیی ئەوێ. پاشان، نەجمەددین چوو بۆ دیمەشق و بەم شێوەیە سەلاحەددین تەمەنی

مێژوو کەسایەتی و ڕەوشتی سەلاحەددینی بەرز نرخاندووە. دادگەری، ئازایەتی، بەخشندەیی، لێبوردوویی، ئەمەکداری، ڕووخۆشی و نزیکبوون لە خەڵکەوە ژمارەیەک لەو تایبەتمەندییە ئەخلاقییانەن کە دراونەتە پاڵی.
سەلاحەددین دەسەڵاتدارێکی دادگەر بووە؛ دەڵێن ھەموو ڕۆژێکی دووشەممە و پێنجشەممە لە مەجلیسێکی گشتیدا دادەنیشت و زانایان و دادوەرانی لەگەڵ خۆی ئامادە ئەکرد و دەرگای بۆ ھەموو سکاڵایەک ئاوەڵا ئەکرد. ئەمەشی لە شاردا و لە کاتی گەشت و گەڕانیشدا ئەکرد. سەلاحەددین لێبوردە و میھرەبان بووە تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانی کە لەگەڵی دەجەنگان. کاتێک ئاگربەستی بکردایە، پێ پابەند ئەبوو و ئەگەر بەڵێنیشی بدایە ئەیبردە سەر.

کاتێک سەلاحەددین لە ناوەندی سەدەی ١٢ھەمدا دەرکەوت، دەوڵەتی عەبباسی بووبوو بە چەند دەوڵەتێکی بچوک. لە میسر فاتیمییەکان حوکمیان ئەکرد و دانیان بە خەلافەتی بەغدا نەئەنا. خاچپەرستەکان کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان، لە ئاسیای بچووکەوە تا نیمچەدوورگەی سینا، داگیر کردبوو. ئەتابەکەکانیش دەستیان بەسەر بەشێک لە عێراق و سووریا گرتبوو.
ساڵی ٥٥٩ی کۆچی، سەلاحەددین لەگەڵ ئەسەدەددین شێرکۆی مامی، کە سەرکردایەتیی سوپاکەی ئەکرد، ڕۆیشت بەرەو میسر. ئەسەدەددین میسر ئەگرێت و وەکوو زانراوە سەلاحەددین ڕۆڵێکی گەورە لەو ھەڵمەتەدا ئەبینێ[ژێدەر پێویستە] . پاشان، وەزیری دەوڵەتی فاتیمی غەدر ئەکا لە ئەسەدەددین و لەگەڵ فەڕەنگییەکاندا ئەبێ بە یەکێ. ئەسەدەددین بۆ ئەوەی میسر لە خاچپەرستەکان بپارێزێت، بۆ جاری دووەم و دیسان بە ھاوڕێیەتیی سەلاحەددین، سوپاکەی لە دیمەشقەوە بەرەو میسر بەڕێ ئەکا. گەیشتنی ئەسەدەددین ھاوکات ئەبێ لەگەڵ گەیشتنی فەرەنگییەکان کە فاتیمییەکان لەگەڵیان ڕێک کەوتبوون. یەکەم شەڕی گەورە لە نێوانیاندا لە بیابانی جیزە ڕوو ئەدا و لە شەڕەکەدا سەلاحەددین یەکێک لە سەرکردە خاچپەرستەکان بە دیل ئەگرێت. دوای ئەم سەرکەوتنە، ئەسەدەددین ئەچێ بۆ ئەسکەندەرییە و و سوپای خاچپەرست و فاتیمی ئەسکەندەرییە گەمارۆ ئەدەن (گەرچی زیانێکی گەورەیان لێ کەوتبوو بەڵام ھێشتا ژمارەیان لە سوپاکەی ئەسەدەددین زیاتر ئەبێ). تا دواتر، وا ڕێک ئەکەون کە ھەردوو سوپای شام (ئەسەدەددین) و فەڕەنگییەکان لە میسر بڕۆنە دەرەروە (ساڵی ٥٦٢ک بەرامبەر ١١٦٧ز).
جاری سێیەم، دیسانەوە ئەسەدەددین لە شامەوە سوپا بەڕێ ئەکا بۆ میسر. ھۆکاری لەشکەرکێشانی ئەمجارە ئەوە بوو کە فەڕەنگییەکان ھەموو سوار و پیاوەکانیان کۆ کردبووەوە و ئەیانویست میسر بگرن. کە ھەواڵ ئەگەیێ بە ئەسەدەددین شێرکۆ و نوورەددین زەنگی، بەپەلە ئەکەونە خۆ بۆ ناردنی سوپا. ئەسەدەددین لە ساڵی ٥٦٤ی کۆچی ئەگەیێتە میسر و فەڕەنگییەکان ناچار ئەکا میسری بۆ چۆڵ بکەن؛ لە ٨ی کانونی دووەمی ١١٦٩ی زایینیدا ئەچێتە ناو قاھیرەوە. ئەسەدەددین ئەزانێ "شاور"ی وەزیری فاتیمییەکان یاری ئەکات بەمان و بە فەڕەنگییەکان. لەبەرئەوە شاور ئەگرێ و خەلیفەی فاتیمی، عازید لیدینڵا، فەرمانی کوشتنی دەر ئەکا و ئەسەدەددین ئەکاتە وەزیر.

  پێش ھاتنی سەلاحەددین میسر مەڵبەندی دەوڵەتی فاتیمی بوو. خەڵیفەی فاتیمی دەسەڵاتێکی وای نەبوو و ھەموو کاروبارەکان بەدەست وەزیرەکانیەوە بوو. بەم شێوەیە ئەسەدەددین شێرکۆ بوو بە پیاوی یەکەم لە وڵاتدا و کاتێک ئەو مرد خەڵیفەی فاتیمی وەزراەتی دا بە سەلاحەددین. مێژوونوسان باس لەوە دەکەن کە زەنگییەکان بۆ دانانی سەلاحەددین لەو جێگایەدا زۆریان بۆ خەڵیفەی فاتیمی ھێنا. لەبەر لاوازیی ئەو کاتەی فاتیمییەکان و بەھێزیی زەنگییەکان و زۆریی ژمارەی پشتیوانانی سەلاحەددین خۆی، خەڵیفە ناچار بە پەژیران بوو. لەگەڵ ئەمانەشدا، وەرگرتنی وەزارەت بۆ سەلاحەددین بە ئاشتی نەڕۆیشت و چەند مانگێکی نەبرد کە سەرباز و فەرمانڕەوا فاتیمییەکان ھەوڵی کوشتنییان دا.
لەم کاتانەدا نورەددین زەنگی سەرگەرمی کێشە ناوخۆیییەکانی وڵاتەکەی لە شام بوو. دوای وەرگرتنی وەزارەت لەلایەن سەلاحەددینەوە، خاچپەرستان ھەڵمەتێکی نوێیان برد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١١٦٩ زایینیدا بە کەشتییەکانیانەوە بەندەری دومیاتیان گەمارۆ دا. سەلاحەددین ھەواڵی نارد بۆ نورەددین زەنگی، ئەویش لای خۆیەوە دەستی کرد بە ھێرشبردن بۆ سەر میرنشینە خاچپەرستەکانی شام تا گوشاری سەر میسر کەم بکاتەوە. پاسەوانەکانی دومیات ڕۆڵێکی گەورەیان بینی لە پاراستنی شارەکە و دوای ٥٠ ڕۆژ گەمارۆدان خاچپەرستانیان ناچار بە گەڕانەوە کرد. گەردەلوولێکی بەھێزیش ھەڵی کرد و دەریاوانەکان کۆنتڕۆڵیان بەسەر کەشتییەکاندا نەما و زۆربەیان نوقم بوون. لە باکوورەوە، سەلاحەددین بە سوپاکەیەوە دوای خاچپەرستە کشاوەکان کەوت ھەتا لە شاری دەیر بەلەح بەیەکیان دا (ساڵی ١١٧٠). پاشای خاچپەرستان لەگەڵ پاسەوانەکانی لە شاری غەززەوە بۆ شەڕ لەگەڵ سەلاحەددین بەرەو ئەوێ دەرچوو. بەڵام سەلاحەددین ڕێگەی گۆڕی بەرەو غەززە و ئەو شارەی خاچپەرستەکان لە دەرەوەی قەڵای شارەکەدا دروستیان کردبوو ڕووخاندی. ھەروەھا، بەپێی ھەندێک لە سەرچاوەکان، لەو ماوەیەدا سەلاحەددین قەڵای ئیلاتیشی گرت.
دوای ئەم سەرکەوتنە، زەنگییەکان پێیان لە میسر قایم بوو. نورەددین زەنگی ناردی بەشوێن سەلاحەددینا کە وتاری ھەینی ڕابگرێت بۆ خەڵیفەی فاتیمی و بیگەڕێنێتەوە بۆ خەڵیفەی عەبباسی. بەڵام سەڵاحەدین لەبەر دەسەڵاتی شیعە لە میسردا لەمە ئەترسا و دوای ئەخست. ھەتا نورەددین ھەڕەشەی لە سەلاحەددین کرد کە خۆی دێت بۆ قاھیرە، سەلاحەددین ھەموو کاروبارێکی بۆ ڕێک خستبوو بەڵام کەس غیرەتی نەئەکرد جێبەجێی کات تا شێخێکی سوننە لە مووسڵەوە ھات و وتاری بۆ خەڵیفەی عەبباسی دا (لە یەکەم ھەینیی مانگی ئەیلولی ساڵی ١١٧١دا). پاشان، ھەموو قاھیرە ئەوەیان ئەنجام دا. لە کاتێکدا خەڵیفەی فاتیمی لەسەر جێی مردن بوو، زۆری نەبرد وەفاتی کرد. سەلاحەددین بوو بە حاکمی میسر. بەمەش، دوای ٢٦٢ ساڵ بەردەوامی، دەوڵەتی فاتیمی سەرەنجام کۆتاییی پێھات.

دوای ڕووخانی دەوڵەتی فاتیمی سەلاحەددین دەستی کرد بە بەھێزکردنی حکوومەتی خۆی لە میسر و ھەوڵی دا سەربەخۆی بکات. پایەکانی دەوڵەتی دا بە لایەنگر و نزیکەکانی، قازییە شیعەکانی لابرد و گۆڕینی بۆ قازیی شافعی، مەجلیسەکانی بانگەوازی ھەڵوەشاندەوە و ئوسولی مەزھەبی شیعەی ئیسماعیلیی لابرد، ناوی عەلی کوڕی ئەبوتالیبی لە بانگدا سڕیەوە، بڕیاری دا ناوی ھەر چوار خەڵیفەی ڕاشدین لە وتاری ھەینیدا بھێنرێت، دوو خوێندنگەی گەورەی بنیات نا لە فوستات بۆ بڵاوکردنەوەی مەزھەبی سوننە، ئەم دوو خوێندنگەیە زانستەکانی شەریعەتیان ئەوتەوە بەپێی مەزھەبی شافعی و مالکی.

  مزگەوتی ئەزھەر، فاتیمییەکان دایانمەزراند بۆ بڵاوکردنەوەی مەزھەبی ئیسماعیلی، سەلاحەددین گۆڕی بۆ خوێنگەیەکی سوننە، دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر فاتیمییەکان و دەسەڵاتی شیعە لە قاھیرەدا.
نێوانی نوورەددین زەنگی و سەلاحەددین ساردیی تێکەوت. چەند جارێک سەلاحەددین نامەی پۆزشی نارد بۆ نوورەددین، بەڵام ھیچ لەوانە سودی نەبوو. نوورەددین سوور بوو لەسەر ئەوەی لە فرسەتێکدا ھێرش بکاتە سەر میسر بۆ لابردنی سەلاحەددین. لە ھاوینی ساڵی ١١٧٢دا ھەواڵ گەیشت کەوا سوپای نوبییەکان گەیشتوونەتە سنووری میسر و ئەیانەوێت گەمارۆی ئەسوان بدەن. سەلاحەددینیارمەتی بۆ ناردن و نوبییەکانیان ناچار بە گەڕانەوە کرد. جارێکی تر، سوپای نوبی لە ساڵی ١١٧٣دا گەڕایەوە. ئەمجارەیان سوپای ئەییووبی دوایان کەوتن تا وڵاتی نوبە. لەم کاتانە نوورەددین زەنگی ھیچ ھەنگاوێکی سەربازیی بەرامبەر سەلاحەددین نەنا، بەڵام داوای گەڕانەوەی ٢٠،٠٠٠ دیناری لێکرد کە کاتی خۆی بۆ ھەڵمەتەکەی ئەسەدەددین شێرکۆ بۆ فەتحی میسر و دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتی خاچپەرستی و فاتیمیدا تەرخانی کردبوو. سەلاحەددین وەک ئەمەکێک بۆ قەرزەکەی، ٦٠،٠٠٠ دیناری بۆ نارد لەگەڵ باشترین شتومەک و گەوھەردا، ھەروەھا ئەسپ و فیل. سەلاحەددین لە کاتی ڕۆیشتنی بە خاکەکانی شامی خاچپەرستیدا بۆ گەیاندنی پارە و دیارییەکان بە دیمەشق، سوودی لە فرسەت وەرگرت و ھێرشی بردە سەر خاچپەرستەکان و فەڕەنگییەکان و چەند شەڕێک لە نێوانیاندا ڕووی دا. کاتێک سەلاحەددین لە شام بوو باوکی مرد و چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی گەڕایەوە میسر لە ساڵی ١١٧٤دا، براکەی بە سوپایەکەو نارد بۆ گرتنی یەمەن؛ وڵاتەکەیان گرت و بەمەش حیجاز چووە پاڵ میسر.
نوورەددین لە بەھاری ١١٧٤دا ھێزێکی گەورەی کۆ کردەوە و لە ھەوڵێکدا بۆ لابردنی سەلاحەددین ھێرشی برد بۆ میسر. بەڵام ئەم ھەڵمەتە تەواو نەکرا و لە ١٥ی ئایاری ١١٧٤ لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا نوورەددین گیانی لەدەست دا. بە وەفاتی نوورەددین، سەلاحەددین بە کردەوە بوو بە پێشەوای میسر و سەربەخۆ بوو لە ھەر شوێنکەوتوویییەکی سیاسی. بەم شێوەیە سەلاحەددین بوو بە سەرکردەی گەورەترین دەسەڵاتی ئیسلامیی ئەو سەردەمە کە بە دەوڵەتی ئەییووبی ناسراوە.

نوورەددین زەنگی مرد و لەدوای خۆی کوڕێکی یانزە ساڵەی بەجێ ھێشت بە ناوی ساڵح ئیسماعیل. سەلاحەددین لە نامەیەکدا بۆ ساڵح ئیسماعیل ئاماژەی بە مەرگی باوکی کرد و بیستنی ھەواڵی مەرگی ئەوی بە "ڕاچڵەکیان لە بوومەلەرزە" وەسف کرد و بەڵێنی پێ دا لە بەرامبەر دوژمنانیدا "وەکوو شمشێر دەستبەکار بێ".
سەلاحەددین ئەیتوانی بەئاسانی دیمەشق بگرێ بەڵام لە بیروباوەڕی ئەودا ھێرشکردنەسەر وڵاتێک کە پێشتر ھیی سەروەر و گەورەی خۆی بووە کارێکی ناڕەوا بوو. سەلاحەددین وای بە باش زانی چاوەڕوانی بانگھێشت و داوای یارمەتیی ساڵح بمێنێتەوە، بەڵام بارودۆخەکە لە شام جیاواز بوو، ساڵح ئیسماعیل گوێزرایەوە بۆ حەلەب و گەورەی سەربازە زەنگییەکان (کەمشتەکین) ڕاسپێردرا لەسەری تا گەورە دەبێت. خێرا کەمشتەکین تەماعی کردە فراوانکردنی دەوڵەتەکەی و بڕیاری دا دیمەشق بگرێت. ئەمیری دیمەشق داوای یارمەتیی لە سەلاحەددین کرد و سەلاحەددینیش بە سەرکردایەتیی سوپاکەی، کە لە ڕێگەدا چەند کۆمەڵێکی کورد و عەرەب دابوویانە پاڵیان، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١١٧٤دا چووە ناو دیمەشقەوە.

  سەلاحەددین دستبەکاری گرتنی شارەکانی تری شام بوو کە دوای مردنی نوورەددین تا ڕادەیەک سەربەخۆ بووبوون. حەمای بەئاسانی گرت، بەڵام خۆی لا دا لە ھێرشبردن بۆ سەر حومس، لەبەر ئەوەی کە قەڵاکەی زۆر ئەستەم بوو. پاشان سەرنجی چووە سەر حەلەب و دوای ئەوەی کەمشتەکین ڕەتی کردەوە ملکەچ بێت بۆی، سوپاکەی بەرەو ئەوێ بەڕێ کرد. ساڵح (کوڕەکەی نوورەددین) داوای لە خەڵک کرد کە بەرگری لە شارەکەیان بکەن، وەک ئەڵێن ئەو قسانە کاریگەریی زۆری لەسەر خەڵک ھەبوو.
کەمشتەکین ناردی بۆ لای ڕەشیدەددین سینان (شێخی حەشاشییەکان، کە لەبەر ڕووخانی دەوڵەتی فاتیمی لەگەڵ سەلاحەددینا دوژمن بوو) و لەگەڵی ڕێکەوت کە سەلاحەددین لەناو بەرن. تیپێکی ١٣ کەسی لە حەشاشییەکانیان نارد تا لە سەربازگەکەیدا سەلاحەددین بکوژن، بەڵام پێش ئەوەی ھێرش بەرن ئاشکرا بوون و پیان زانرا.
لەم کاتانە ڕیمۆندی سێیەم لە تەرابلس جوڵا بۆ هیرشکردنە سەر حومس، بەڵام خێرا پاشەکشەی کرد بێ ئەوەی ئامانجەکەی بپێکیت، و سەڵاحەدین کەوتە بەر هیرشی دوژمنەکانی کە دژە هێرشیان ئەکردە سەری، دواتر سەڵاحەدین ڕۆیشت بەرەو حەما لە سەرکردایەتی سوپاکەی بۆ ڕێگرتن لەو تیپە خاچپەرستیەی هاتبوون بۆی، بەڵام خاچپەرستەکان کشانەوە کاتێک هەواڵی زۆری هێزی ئەییوبیەکانیان پێگەیشت، سەلاحەدین بە ئاسانی چووە شارەکەوە و قەڵاکەی گرت لە ئازاری ١١٧٥ز، دوای بەرگریەکی بەهێز لەلایەن پاسەوانەکانیەوە. ئەمیری موسڵ سەیفەدین غازی ترسا لە گەورەبوونی سەڵاحەدین، هێزێکی زۆری کۆکردەوە بەسەرکردایەتی عیزەدین مەسعودی برای، کە سەلاحەدین ئەمەی زانی گەمارۆی سەر حەلەبی لابرد و چووە حەما خۆی ئامادەکرد بۆ بەیەکگەیشتنیان، کاتێک عیزەدین مەسعود گەیشتە حەلەب سوپای کوڕی مامەکەی، پاشا ساڵح ئیسماعیل چوونە پاڵی و دەرچوون لەگەڵ سوپایەکی گەوردا، چاوەڕێی کردن تا گەیشتنە شاخەکانی حەما، نوێنەری نارد بۆلایان و بۆیان نارد و هەوڵیدا لەگەڵیان ڕێبکەوێت، بەڵام ڕێنەکەوتن هەردوولا کۆبوونەوە لە شاخی حەما لە نزیک ڕووباری عاسی و شەڕێکی گەورە لە نیوانیان ڕوویدا و زەنگیەکان تێکشکان لەسەر دەستی سەڵاحەدین، لە ٢٣ی نیسانی ١١٧٥ز سەڵاحەدین لە دوای ئەم سەرکەوتنە چووە حەلەبەوە و زەنگیەکان لەگەڵی ڕێکەوتن، و خۆی کرد بە پاشا بەسەر ئەو وڵاتانەی فەتحی کردبوون و وتاری هەینی بۆ خوێنرایەوە بە ناوی "الملك الناصر" واتە؛ (پاشای سەرخەر)، دیناری ئاڵتونی بەناویەوە لە میسر لێدرا، و ژنەکەی نورەدین زەنگی هێنایەوە، و خێرا سەرکردایەتی سەڵاحەدین شەرعیەتی وەرگرت کاتێک خەلیفەی عەبباسی لە بەغدا دەسەڵاتی میسر و ڕۆژئاوای خواروو و نەوبە و ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی و فەلەستین و سوریای ناوەڕاستی پێدا.


وێنەیەکی فەڕەنجی، سوپای ئەیوبی دەر ئەخات لە ساڵی ١٣٣٧ز
دوای ئەم سەرکەوتنانە دوایین شەڕی نیوان زەنگی و ئەیوبیەکان ڕوویدا لە هاوینی ١١٧٦ز، سەڵاحەدین سوپاکەی ئامادەکرد لە میسرەوە بۆ یەکلایکردنەوە، و سەیفەدین غازی ئەمیری موسڵ هەستا بە کۆکردنەوەی پیاوە لە دیاربەکر و گوند و شارەکانی دوورگەی فوڕات، ئەیوبیەکان هاتن بەرەو ڕوویان و لە شەڕێکی بەهێزدا بەسەریاندا سەرکەون و سەڵاحەدین مامەڵەیەکی جوامێرانەی دیلەکانی کرد دیاری پێدان و ئازادیکردن، پاشان دەسکەوتەکانی جەنگەکەی بەسەر سەربازەکانیدا دابەش کرد و هیچی بۆ خۆی دانەنا.
دوای ئەم سەرکەوتنە سەڵاحەدین گەڕایەوە بۆ گەمارۆی شاری حەلەب، لە کاتی ڕۆیشتنیاندا فەتحی قەڵای بزاعە و منبجیان کرد، پاشان ڕۆیشت بەرەو ڕۆژئاوا بۆ گرتنی قەڵای ئەعزاز، و کاتێک گەمارۆی قەڵاکەیان دا هەندێک لە حەشاشەکان سەربازگەکەیان کرد و یەکێکیان توانی بچێتە خێمەکەی سەڵاحەدینەوە و چەقۆیەکی دا لە سەری بەڵام چەقۆکە بەر ڕومەتی کەوت و برینداری کرد و توانی حەشاشەکە بگرێت و کوشتی، ئەم ڕووداوە کاریگەری زۆربوو لەسەر سەڵاحەدین بڕیاریدا دەست بگرێت بەسەر کەمشتەکین ئەمیری حەلەب کە پێشتر ڕێکەوتبوو لەگەڵ حەشاشیەکان بۆ کوشتنی سەڵاحەدین، و زۆر ئاگاداربوو دوای ئەوە.
دوای ئەوەی سەڵاحەدین سەرکەوت و فەتحی قەڵای ئەعزازی کرد، بەرەو حەلەب ڕۆیشت و گەمارۆیدا تا ئەمیر کەمشتەکین بگرێت ئەمجارەش بەرگریەکی بەهێزیان کرد پاشان سەڵاحەدین ڕێکەوت لەگەڵیان کە زەنگیەکان بمێننەوە لە حەلەب لە بەرامبەر ئەوەی دان بنێن بە دەسەلاتی سەڵاحەدین لە هەموو ناوچەکانی تر کە گرتویەتی، و خێرا میرەکانی ماردین و دەوروبەری دانیان نا بە سەرکردایەتی سەڵاحەدین و بە دەسەڵاتی لەسەر شامدا، دوای تەواوبوونی ئاگربەستەکە پاشا ساڵح خوشکە بچوکەکەی نارد بۆ لای سەڵاحەدین داوای لێکرد قەڵای ئەعزاز بگێڕێتەوە بۆ زەنگیەکان، سەڵاحەدین وەڵامی داواکەی دایەوە زۆر بە جوامێرانە و خۆی هاوڕێیەتی کرد تا دەروازەی حەلەب و دیارییەکی زۆری بۆ ناردن.

  دوای ئەوەی سەڵاحەدین هاوپەیمانی بەست لەگەڵ زەنگیەکان و ڕێکەوتنی ئاشتی کرد لەگەڵ شانشینی بەیتولموقەدەس، هیچ مەترسیەک نەمایەوە بۆ دەوڵەتەکەی بێجگە لە حەشاشیەکان، کە ڕێگەی تیرۆر کردنیان بەکارئەهێنا بۆ ڕزگاربوون لە دوژمن و ڕکەبەرەکانیان، و چەند قەڵا و کەلویەکیان بەدەستەوەبوو لە شاخەکانی نەسیری، و کاتێک سەڵاحەدین بڕیاریدا کە لێیانبدات، چەند یەکەیەکی سەربازی نارد بۆ شاخەکانیان، و سەربازەکانی تری گەڕاندەوە بۆ میسر و سەڵاحەدین خۆی سەرکردایەتی سوپاکەی کرد و گەمارۆی هەموو قەڵاکانی حەشاشیەکانی دا لە ئابی ١١٧٦زدا، بەڵام نەیانتوانی هیچیان فەتح بکەن دوایی کشانەوە و پاشان ڕێکەوتن لەگەڵیان بەمەش سەڵاحەدین سەرکەوتنێکی تری بەدەست هێنا بەوەی خاچپەرستەکانی بێبەش کرد لە هاوپەیمانیەکی گرنگ.

  لە دوای کشانەوە لە شاخەکانی نەسیری سەڵاحەدین گەڕایەوە میسر دوای ئەوەی دوو ساڵ بە جێی هێشتبوو بۆ داستانە یەک لەدوای یەکەکانی لە شام، دەستیکرد بە رێکخستنەوەی کاروباری میسر و چاکسازیکردن یەکەم ئیش هەستا بە دروستکردنی قەڵا لە چواردەوری قاهیرە و بنیاتنانەوەی بەشە ڕوووخاوەکانی، دیوارەکانی چاک کردەوە و فراوانی کردن، بڕیاری بنیاتنانی قەڵای قاهیرەی دا لە ساڵی ٥٧٣ز کە دواتر بە قەڵای سەلاحەدین ناسرا، و هەڵکەندنی بیری یوسف کە گەیشتە قوڵی ٨٥ مەتر، و لە ئیشەکانی تری سەلاحەدین بنیاتنانی پردێکی گەورە بوو لە جیزە تا هێڵێکی بەرگری دروست بکات بۆ پاراستن لە ئەگەری هێرشی ڕۆژئاوا.
سەڵاحەدین مایەوە لە قاهیرە و سەرپەرشتی ئیشە بنیاتنانەوەکانی ئەکرد، هاوشان لەگەڵ بینا سەربازیەکاندا چەند خوێندنگەیەکی دامەزراند بۆ بڵاوکردنەوەی زانست، و خۆی بە دوای بەڕێوەبردنە ناوخۆییەکاندا ئەچوو، و گرنگی دا بە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان کە یارمەتی خەڵکیان ئەدا و دژواریەکانی ژیانیان لێ کەم دەکردنەوە، و بەڵێنی بەخشینی دا بە هەژار و ڕێبوارەکان کە پەنایان ئەبردە بەر مزگەوت تیایدا بژین، و مزگەوتی ئەحمەد کوڕی تۆڵۆنی لە قاهیرە کرد بە شوێنێک بۆ ڕێبوارەکانی لە وڵاتەکانی مەغریبەوە ئەهاتن.
لە تشرینی دووەمی ساڵی ١١٧٧ز، خاچپەرستەکان هێرشیان کردە سەر کەنارەکانی دیمەشق، سەڵاحەدین وای دانا کە ئاگربەست لەگەڵ شانشینی بەیتولموقەدەس کۆتایی هاتووە بەم هێرشە، سوپای کۆکردەوە و رۆیشت بەرەو فەلەستین تا دەستبگرێت بەسەر هەندێک شوێنی خاچپەرستەکان، پاشان ڕۆیشت بەرەو عەسقەلان کە پێی ئەوترێت (بوکی شام)، و سەڵاحەدین بەردەوام بوو غەزووی شوێنە دووەمیەکانی خاچپەرستەکانی یەک لە دوایەک کرد، هێرشی بردە سەر ڕامەڵە و لەد و گەیشتە دەروازەکانی قودس.

  پاشای بەیتولموقەدیس، بلودینی چوارەم هێزەکانی کۆکردەوەو لە شاری غەزەوە چووە عەسقەلان، و کاتێک ئەم هەواڵە بە سەڵاحەدین گەیشت، بە بەشێک لە سوپاکەیەوە هاتن بەرەو شارەکە و لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١١٧٧ز خاچپەرستەکان هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەریان و شکاندنیان، دوای گەڕانەوەی بۆ میسر سەڵاحەدین نەک ورەی نەڕوخا بەڵکو جارێکی‌تر هێزەکانی ڕێکخستەوە و هێزە ئەییوبییەکان لە نزیک حومس دابەزین، ولە ئابی ١١٧٨ز تاقمە خاچپەرستەکان هێرشیان کردە سەر حەما و هەندێک لە خەڵکەکانیان کوشت بەڵام شکێنران لەلایەن بەرگریکارانی شارەکەوە، سەڵاحەدین ساڵێک لە شام مایەوە بێ ئەوەی جەنگی تر ڕووبدات، پاشان هەواڵی پێگەیشت کە خاچپەرستەکان پلان دادەنێن بۆ هێرش بردنە سەر سوریای ناوەڕاست، سەلاحەدین ئامادەسازی بۆ کرد و پلانی خۆی ڕێکخست، لە نیسانی ١١٧٩ز خاچپەرستەکان بەسەرکردایەتی بلدوینی چوارەم بەرەو دیمەشق ڕۆیشتن و چاوەڕێی بەرگریەکی لاوازیان ئەکرد، دەستیان کرد بە هێرشبردنە سەر بەرزاییەکانی جۆلان، یەکەیەکی هێزە ئەیوبیەکان ڕووبەڕویان بوونەوە پاشان پاشەکشەیان کرد لە بەردەمیاندا تا بێن بە دوایاندا بۆ باشوری ڕۆژهەڵاتی قنتیڕە کە سوپای ئەییوبی چاوەڕێی ئەکردن، بەم شێوەیە شەڕ کەوتەوە و ئەییوبیەکان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و دوای ئەم سەرکەوتنە سەڵاحەدین هیزەکانی زیاد کرد لە شام.


پاشماوەی ئەو قەڵایەی بلدوینی چوارەم بنیاتی نا و سەڵاحەدین گرتی و ڕوخاندی
لە هاوینی ١١٧٩ز، بلدوینی چوارەم قەڵایەکی سنوری بنباتنا لەسەر ڕێگای دیمەشق پاشان ویستی پردێک نیات بنێت لەسەر ڕووباری ئوردن (کە لە ئێستادا ناسراوە بە پردی کچەکانی یەعقوب) تا خاکەکانی خاچپەرستەکان ببەستێتەوە بە بانیاسەوە کە جیاکەرەوەیەک بوو لە نێوان میرنشینە خاچپەرستیەکان و خاکە ئیسلامیەکاندا، سەڵاحەدین دژی ئەم پڕۆژەیە وەستا و بە ئیشێکی دوژمنکارانەی دانا بۆ سەر موسڵمانان، و ١٠٠،٠٠٠ پارچە ئاڵتونی دا بە بلدوین تا دەست لەم ئیشە هەڵگرێت، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە، لەبەرئەوە سەلاحەدین هێرشی کردە سەر قەڵا سنوریەکە و تێکیدا، پاشان بە سوپاکەیەوە ڕۆیشت و بانیاسی کردە بنکەی خۆی، سوپای خاچپەرستەکان پەرتەوازە بوون، و سەلاحەدین لە دوورەوە ئاگای لێیان بوو تا کاتێک فرسەت هاتە بەردەمی و زانی سوپای خاچپەرستی هیلاک بوون، هەردوولا بەیەکیاندا و موسڵمانان سەرکەوتن، و زۆر لە گەورە جەنگاوەرەکانی خاچپەرستەکان بەدیل گیران پاشان سەڵاحەدین بەرەو قەڵاکە ڕۆیشت گەمارۆی دا تالە ٣٠ی ئابی ١١٧٩ز فەتحیکرد و چووە ناویەوە.
لە بەهاری ١١٨٠ز سەڵاحەدین خۆی ئامادەئەکرد بۆ غەزووی بەیتولموقەدیس، بلدوین داوای ئاشتی لێکرد، سەڵاحەدین ڕازی بوو، ڕیمۆندی سێیەم لە تەڕابلس سەرەتا ڕەتیکردەوە بەڵام خێرا سەری دانەواند بۆ ڕێکەوتن دوای ئەوەی سوپای ئەیوبی هێرشیان کردە سەر میرنشینەکەی و کەشتیگەلی ئیسلامی دەرکەوت لە بەندەری تەڕتوس و هەڕەشەی هێرشیان لێئەکرد.

  سەڵاحەدین هەوڵیدا نێوان ئەمیری حوسن کیفا، نورەدین محەمەد ئەرتقیونی و قەلج ئەرسەلانی سولتانی سەلجوقیەکانی ڕۆم یەکبخات، نورەدین ناوبژیوانی ئەییوبی قبوڵ کرد پاشان قلج ئەرسەلانیش قبوڵی کرد و سەڵاحەدین زۆر دڵخۆش بوو پێی بەم یەکگرتنەی خاکە ئیسلامیەکان پاشان دواتر ناکۆکی کەوتە نیوان نورەدین و قلج ئەرسەلان، سەڵاحەدین هەڕەشەی لە نورەدین کرد وتی خۆی ئەڕوات بۆ مەڵتیەی پایتەختی نورەدین تا دەرسی دابدات و بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی نێوان ئەم دوو فەرمانڕەوا موسڵمانە لە کاتێکدا موسڵمانان ئەوپەڕی پێویستیان بە یەکگرتوویی هەبوو، لە ڕاستیدا سەڵاحەدین نەیئەویست بچێت بۆی تەنها بۆ ئەوەبوو ملکەچی بکات و نورەدین کە زانی ناتوانێت لەبەرامبەر سوپای ئەییوبی بوەستێت، ملکەچ بوو بۆ فەرمانی سەڵاحەدین، پاشان سەڵاحەدین گەڕایەوە قاهیرە لە ساڵی ١١٨١ز، کە ئەیویست مانگی ڕەمەزان لە میسر بەسەربەرێت، پاشان بڕوات بۆ حەج بەڵام لەبەر چەند هۆکارێکی نادیار حەجەکە نەکرا.

سەیفەدین غازی کۆچی دوایی کرد لە ٢٨ى حوزەیرانی ١١٨٠ز، عیزەدینی برای میرنشینی موسڵی گرتە دەست، لە ٤ی کانونی یەکەمی ١١٨١ز پاشا ساڵح کوڕی نورەدین زەنگی کۆچی دوایی کرد لە حەلەب، کاتێک بێهیوا بوو لەخۆی عیزەدین مەسعودی ئامۆزای دانا وەک میری حەلەب بەڵام بەڕێوەبردنی حەلەب و موسڵ بەیەکەوە لە سەروو توانای عیزەدینەوە بوو، لەبەر ئەوە حەلەبی دا بە عیمادەدینی برای لە بەرامبەر سنجار و خاپور و ڕقە و نەسیبین و سروج و زۆر شوێنی تر، بەڵام سەڵاحەین هەوڵی نەدا سوود لەو فرسەتانە وەربگرێت لەبەر ڕێزگرتنی بۆ ئەو پەیماننامەیەی پێشتر لەگەڵ زەنگیەکان بەستبووی.
لە ١١ی ئایاری ١١٨٢ز سەلاحەدین لە سەرکردایەتی نیوەی سوپای ئەییوبی و ژمارەیەک خۆبەخشدا دەرچوو لە قاهیرەوە بۆ شام، کاتێک زانی هێزە خاچپەرستەکان لەسەر سنوور کۆبوونەتەوە بۆ ڕێگرتن لێی ڕێگەی گۆڕی لە سیناوە بۆ ئەبلە، لێرەدا سەڵاحەدین هیچ بەرگریەک نەکرا لەلایەن هێزەکانی بلدوین، گەیشتە دیمەشق پاشان هێرشیان برد بۆ دەستگرتن بەسەر بەیروتدا و سەلاحەدین سەرکردایەتی سوپاکەی ئەکرد لە دەشتی بیقاع، و کاتێک زانی هێرشەکە سەرکەوتن ناهێنێت، وەستاندی و خۆی کۆکردەوە بۆ ئیشەکەی لە وڵاتی نێوان دوو ڕووبار.
موزەفەڕەدین کوکبری یەکێک بوو لە میرەکانی حەڕان، بانگی سەڵاحەدینی کرد تا وڵاتی جەزیرە بگرێت لەو کاتانە ئاگربەستی نێوان سەڵاحەدین و زەنگیەکان کۆتایی پێ ئەهات لە کانونی یەکەمی ١١٨٢ز، پێش ئەوەی بڕوات بۆ وڵاتی جەزیرە کە کەوتۆتە باکوری وڵاتی نێوان دوو ڕووبار، گرژی نێوان زەنگیەکان لە زیادبووندا بوو، سەڵاحەدین گەمارۆی حەلەبی دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پاشان گەیشت بە قەڵای بییرە نزیک ڕووباری فوڕات، کوکبری و نورەدینی حوسن کیفا پێی گەیشتن و هیزە هاوبەشەکانیان شارەکانی جەزیرەکەیان یەک لە دوای یەک گرت، ڕەهایان گرت پاشان ڕقە و قرقیسیە و نەسیبین، سەڵاحەدین بوو بە جێگەی خۆشەویستی خەڵکی شارەکە دوای ئەوەی زۆر لە باجەکانی لەسەر لابردن کاتێک وتی؛ ((خراپترین حاکمەکان ئەوانەن خۆیان قەڵەو ئەبن و نەتەوەکەیان برسیە)). پاشان غەزووی ماکسین و دورین و عرابان و خاپوری کرد.

لە دوای موسڵ سەڵاحەدین گرنگی دا بە گرتنی حەلەب، هێزی نارد بۆ گرتنی تەل خالد فەرمانڕەواکەی تەسلیم بوو لەگەڵ گەیشتنی سەڵاحەدین خۆیدا، پاشان سەڵاحەدین بە سوپاکەیەوە ڕۆیشت بۆ گرتنی عینتاب پاشان بە پەلە گەڕایەوە بۆ لای حەلەب، عیمادەدینی میری حەلەب زۆر بەرگری نەکرد لەبەرئەوەی جەماوەری نەبوو لە ناو خەڵکەکەدا و حەزی بە گەڕانەوە ئەکرد بۆ سنجار ئەو شارەی پێشتر بەڕێوەی ئەبرد، وتووێژی کرد لەگەڵ سەڵاحەدین کە حەلەب ئەدات بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی سنجار ونەسیبین و ڕقە و سروجی بگەڕێننەوە بۆی هەروەها هێزە زەنگیەکان لە ڕیزی سوپای سەڵاحەدیندا ئەوەستن، بەم ڕێکەوتنە لە ١٢ی حوزەیرانی ١١٨٣ حەلەب هاتە ژێر دەستی ئەییوبیەکانەوە، سەڵاحەدینی دادگای حەنەفی گۆڕی بۆ شافعی، لەگەڵ ئەوەی چەند پێویستی بە پارە بوو ڕێگەی دا بە زەنگی چەند ئەتوانێت لە خەزێنەکانیان بیبات و ئەوەی مایەوە بۆ سەڵاحەدین.

لەگەڵ نزیکبوونوەی سەڵاحەدین لە موسڵ، زەنگیەکانی موسڵ پەنایان گرت بە خەلیفەی عەبباسی لە بەغدا، ئەویش یەکێکە لە کەسایەتیە ئاینیە گەورەکانی نارد تا بکەوێتە نێوانیان، سەڵاحەدین گەیشتە شارەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١١٨٢ز، و عیزەدین مەرجەکانی قبوڵ نەکرد، لەبەرئەوە سەڵاحەدین گەمارۆی شارەکەی دا، دوای چەد پیاهەڵپژانێک لە بەردەم خەلیفەدا، سەڵاحەدین بڕیاری کشانەوەی دا لەبەرئەوە بریاری دا هێرش بکاتە سەر سنجار کە ئەمیرەکەی برای عیزەدین بوو، و هێزی بە جێهێشت بۆ بەردەوام بوونی گەمارۆ، سنجاری گرت دوای گەمارۆدانی ١٥ ڕۆژ لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ١١٨٢ز، پاشان سەڵاحەدین هەموو هێزەکانی کۆکردەوە و کاتێک عیزەدین بە هاتنی سوپاکەی سەڵاحەدینی زانی، ناردی بۆ لای و داوای ئاشتی کرد. لە ٢ی ئازاری ١١٨٣، عادل لە میسر نووسی بۆ سەڵاحەدین کە خاچپەرستەکان لە وڵاتی ئیسلامیان داوە کەشتیەکیان ناردووە لە کەنداوی عەقەقبەوە بۆ تێکدانی شار و گوندەکانی کەناری دەریای سوور، وا باس دەکرێت کە خاچپەرستەکان کەشتی موسڵمانانیان سوتاندبوو و هێرشیان کردبووە سەر کاروانی حەج، و هەروەها ویستبوویان هێرش بکەنە سەر مەدینە و گۆڕی پێغەمبەر محەمەد تێکبدەن، بەڵام موسڵمانان ڕووبەڕوویان بوونەوە لە کەشتیگەلەکانی دەریای سووردا و تێکیان شکاندن، و سەڵاحەدین بڕیاری کوشتنی دیلەکانی خاچپەرستەکانی دا کە ژمارەیان لە ١٧٠ جەنگاوەر زیاتر بوو.
دواتر هەندێک لە سوپاکەی سەڵاحەدین بڵاوەیان لێکرد و گەڕانەوە، عیزەدینی میری موسڵ ئەمەی بە فرسەت زانی و ویستی هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سەڵاحەدین، لە سەرەتای نیساندا سەڵاحەدین بە هێزەکەیەوە چووە پێشەوە و ئامەدیان گرت پاشان سەڵاحەدین ناردی بۆ لای خەلیفەی عەبباسی و داوای لێکرد حەقی بداتێ بۆ گرتنی موسڵ.

  دوای ئەوەی سەڵاحەدین سەرکەوت لە کۆکردنەوەی میسر و سوریا و ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی و عێراق لە یەک دەوڵەتی ئیسلامی یەکگرتوودا دەوری شانشینی بەیتولموقەدیس و میرنشینە خاچپەرستەکانی دابوو لە باکوور و ڕۆژهەڵات و باشوورەوە، و دڵنیا بوو لە یەکڕیزی و تۆکمەیی دەوڵەتەکەی، دەستیکرد بە بەدیهێنانی بەشی دووەمی پلانەکەی کە دژایەتی خاچپەرستەکان و دەرکردنیان بوو لە وڵاتدا، فرسەتی هاتە بەردەم کاتێک ئەرنات ئال شاتیۆن خاوەنی کرک دوای ئەوەی کاروانێکی گرت و ماڵ و چەکەکانی تاڵان کردن، سەڵاحەین لۆمەی کرد و داوای لێکرد کە دیلەکان ئازادبکات و ماڵەکەیان بۆ بگێڕێتەوە، کاتێک ئەڕنات ڕەتی کردەوە، سەڵاحەدین ئەو کاتە لە دیمەشق بوو هەموو سەربازەکانی کۆکردەوە و ڕۆیشت بەرەو ئوردن، لە ٢٩ی ئەیلولی ١١٨٣، لە ڕووباری ئوردن پەڕییەوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر بیسان کە بینی چۆڵ بوو، پاشان لایاندا بەرەو ڕۆژئاوا، تا ڕێگە لە هێزە خاچپەرستەکان بگرن قەڵاکانی کرک و شوبکیان گرت لە سەر ڕێگەی نابلس و چەند کەسێکیان بە دیل لێگرتن، لەو کاتانەدا هێزە خاچپەرستەکان خۆیان کۆکردەوە کە گەورەترین هێز بوو شانشین لە هەموو شتەومەکەکانی کۆیکردبووەوە، بەڵام هێشتا کەمتر بوو لە هێزی موسڵمانان، ئەییوبیەکان بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کشانەوە بۆ عەین جالوت لەگەڵ بوونی چەند هێزێکی ئەییوبی، لەگەڵ ئەمەشدا هێرشە خاچپەرستیەکان سەڵاحەدینی توڕەکرد، ئەرنات ئال شاتیون بەردەوام بوو لە هێرش کردنە سەر کاروانە بازرگانیە موسڵمانەکان و ڕێگەی حەج بە کەشتیگەل لە دەریای سووردا، بۆ ئەمەش سەڵاحەدین کەشتیگەلێکی دامەزراند کە لە ٣٠ کەشتی پێک هاتبوو بۆ هێرش کردنە سەر بەیروت لە ساڵی ١١٨٢ز، ڕیناڵد هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شارە ئیسلامیە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینەی ئەکرد، کە سەڵاحەدین وەڵامی ئەمەی دایەوە بە گەمارۆدانی قەڵای کرک دووجار لە ساڵی ١١٨٣ و ١١٨٤، و ڕیناڵد وەڵامی دایەوە بە تاڵانکردنی کاروانێکی حەج ساڵی ١١٨٥،، پاشان سەڵاحەدین گەڕایەوە بۆ هێرشکردنە سەر عیزەدینی میری موسڵ، بەڵام عیزەدین هاوپەیمانی بەست لەگەڵ ئازەربایجان و شانشینی شاخدا کە ئەمانەش هاوکات بوو لەگەڵ نەخۆشی سەڵاحەدیندا لەبەر ئەوە لە ئازاری ١١٨٦ز ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ بەستن.

  نەخۆشیەکەی پاشا بلدوینی چوارەم زیادی کرد و لە ساڵی ١١٨٥ز کۆچی دوایی کرد و بلدوینی پێنجەم لە جێگەی دانرا، ئەمیش ساڵێکی نەبرد کۆچی دوایی کرد و سیبیلای دایکى دەسەڵاتی گرتە دەست، کە ئەمیش غی ئال لۆزینیانی دەست نیشانکرد بۆ پاشایەتی، لەگەڵ گرتنە دەستی دەسەڵاتی غی، جیابوونەوە کەوتە ڕیزی خاچپەرستەکان و فراوان بوون، ژمارەیەک لە فەرمانڕەواکان ناڕازی بوون لە وەرگرتنی دەسەڵاتی غی لەوانە ڕیمۆندی سێیەم خاوەنی تەڕابلس کە ئەمە وایلێکرد بنێرێت بۆ لای سەڵاحەدین و لەگەڵی ڕێبکەوێت کە دژایەتی نەکات و شمشێری لێ بەرز نەکاتەوە، سەلاحەدین ڕۆیشت و لە نزیک تەبریا دابەزی، و خاوەنی تەڕابلس دای بە دەستەوە، کە پاشای فەڕەنجیەکان ئەمەی بیست هەموو سەربازەکانی کۆکردەوە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سەڵاحەدین و خاوەنی تەڕابلسیش چووە ڕیزی فەڕەنجیەکان بۆئەوەی ئیشەکەی خۆ دابپۆشێت.


سوڵتان سەڵاحەدین ئەڕنات لەناو دەبات بە دەستی خۆی
لە ٢٥ تەموزی ١١٨٧ز، خاچپەرستەکان لە نزیک شاخی حەتین دابەزین، بەڵام سەڵاحەدین پێشیان کەوت بۆ ئەوێ و سوپاکەی کۆکردەوە لە بەرزاییەکانیدا لەو شوێنەی ئاوەکە هەڵئەقوڵێت، و ئامادەسازییە جەنگییە قورسەکانی فەڕەنجیەکان هۆکاری دواکەوتنیان بوو، کە گەیشتن هیلاک بوون لە تینوودا، پەلاماری هێزی سەڵاحەدینیان دا و ژمارەیەک لە هەردوو لا کوژران، و لە سەرەتادا خاچپەرستەکان زۆر بە حەماس بوون بۆ بەدەستهێنانی ئاو، لە سەرەتای ڕۆژەکە سەرکەوتن بەڵام لە کۆتایی ڕۆژەکەدا ئەیوبیەکان پەرتەوازەیان کردن، و شەڕەکە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، خاچپەرستەکان زیانێکی گەورەیان لێکەوت زۆربەی سەربازە لاوەکانیان لە دەستدا و شا غی ئال لوزینیان و براکەی و ئەرناتی خاوەنی کرک و زۆر لە گەورە خاچپەرستەکانی تر بە دیل گیران، بەڵام ڕیمۆندی سێیەم ڕۆیشت برەو شاری سوڕ و تیایدا مایەوە.


گەمارۆدانی شاری یافا لەلایەن ئەیوبیەکانەوە
لە دوای ئەم سەرکەوتنە سەڵاحەدین دانیشت لە خێمەکەی و فەرمانی کرد بە ئامادەبوونی شاغی و براکەی و ئەرنات، خواردن و خواردنەوەی بۆ دانان، بەڵام سەڵاحەدین سوێندی خواردبوو کە ئەرنات بکوژێت لەبەر ئەوەی زۆری لە موسڵمانان کوشتبوو، داو ئەوەی فەرمانی کرد بە ئامادەکردنی ئەڕنات و داوای لێکرد موسڵمان بێت، ئەو ڕەتی کردووە و سوکایەتی بە پێغەمبەر محەمەد کرد، سەڵاحەدین شمشێرەکەی لێبەرزکردەوە و کوشتی، سەربازەکانی مەیتەکەیان هێنایە دەرەوە و فڕیان دایە بەردەم دەرگای خێمەکە کاتێک شا غی بینی ڕەنگی تێکچوو و وایئەزانی کە ئەویش وای لێئەکرێت، بەڵام سەڵاحەدین پێی وت کە ئەرنات زۆر هەڵەی کردووە بەرامبەر موسڵمانان و ئازاری داون لەبەرئەوە وایلێکردووە، پاشان داوای ئامادەکردنی خێمەیەکی کرد بۆ شا و براکەی و پاسەوانی بۆ دانان، و ناردنی بۆ دیمەشق هەتا تەواوبوونی شەڕ و فەتحی قودس.

سەڵاحەدین وایئەبینی کە ڕاستەوخۆ نەڕوات بۆ فەتحی قودس لە دوای سەرکەوتنی حەتین، وای باشتر ئەبینی کە بڕوات بۆ فەتحی شارە کەنارییەکان و پاشان هێرش بکاتە سەر قودس، ڕۆیشت بۆ گرتنی عەککا و دیلە موسڵمانەکانی لەوێ ئازاد کرد کە زیاتر لە ٤ هەزار کەس بوون، دەستی گرت بەسەر هەموو شتومەک و ئازوقە و ماڵەکانیدا لەبەرئەوەی بەندەرێکی بازرگانی سەرەکی خاچپەرستەکان بوو و پەنجەرەیان بوو لەسەر وڵاتی دایکیان لە ئەورووپا، پاشان سەربازە ئەیوبیەکان بلاوبوونەوە لە کەنارەکەدا قەڵا و کەلو و شوێنگەکانیان ئەگرت، فەتحی نابلس و حەیفا و ناسڕە و قیساریە و سەفوڕیەیان کرد، دوای ئەوەی چۆڵکرابوو لە پیاوان بە هۆی جەنگانیان لە خاکەکانی شەڕدا یان گیرابوون بە دیل یان ڕایانکردبوو لە بەردەم هێزی ئەییوبی دوای ئەوەی ژمارەیان کەم بووبوو. کاتێک بنکەکانی عەککا جێگیر بوون، سەڵاحەدین ماڵەکەی دابەشکرد بەسەر خەڵکەکەدا، هەندێک لە سەرکردە خاچپەرستەکانی هێشتەوە و هەندێک لە سەربازەکانی ئازادکردپاشان ڕۆیشت بۆ گرتنی قەڵای تەبنین دوای گەمارۆدان دەستی بەسەراگرت و دوای ئەوە ڕۆیشت سەیدای گرت.
پاشان ڕۆیشت بۆ فەتحی بەیروت و دوای حەوت ڕۆژ گەمارۆدان چووە ناویەوە، هەر لە هەمان کاتدا ئەییوبیەکان جوبەیلیان گێڕایەوە پاشان رۆیشت بۆ فەتحی عەسقەڵان و لەڕێگەدا زۆر شوێنی گرت وەک ڕامەڵە و دراوم، و لە عەسقەلان مەنجەنیقی دامەزراند و گەمارۆی دا تا خۆیاندا بەدەستەوە پاشان غەزە و بەیت جەبرین و نەتڕون بە بێ کوشتار خۆیان دا بە دەستەوە، بەم شێوەیە سەڵاحەدین زۆربەی کەنارەکانی شامی گێڕایەوە تەنها هەردوو شاری تەرابلس و سوڕ و بەشێک لە میرنشینی ئەنتاکیە نەبێت.

سەڵاحەدین لە قودس مایەوە تا هەموو کاروبارەکانی ڕێکخست و پاشان ڕۆیشت بەرەو قودس بۆ فەتحکردنی، و گەیشت لە ٢٠ی ئەیلولی ١١٨٧ز، لەلای عەین سەلوانەوە تا ئاو نزیک بێت لە سوپاکەیەوە و لە شارەکەدا هێزێکی گەورە نەبوو بۆ بەرگری نزیکەی ١٤٠٠ سەرباز بوون، ئەوانەی تر خەڵکی هەژاری شارەکە بوون کە هیچ لە شەڕ و کوشتار نازانن، بالیان کوڕی بارزان یەکێک لە سوارچاکەکانی فەڕەنجیەکان بوو و کاروبارەکانی گرتبووە دەست دوای ئەوەی شا غی بەجێی هێشتبوو، و بالیان خاوەنی شاری ڕامەڵە بوو پێشتر، سەرکردایەتی شەڕەکەی کرد و لێهاتووبوو لە بەڕێوەبردنی کوشتاردا، و ئەترسا لەوەی موسڵمانان هەموو مەسیحی شارەکە بکوژن وەک ئەوەی خۆیان پێش زیاتر لە سەدەیەک کردیان لە کاتی گرتنی شارەکە، و داوای لە خەڵک کرد کە بەرگری لە خۆیان بکەن و کاتێک سەڵاحەدین داوای لێکرد خۆی بدات بە دەستەوە نەیکرد و سوربوو لەسەر کوشتار و شەڕ ١٤ ڕۆژ بەردەوام بوو.
سەلاحەدین کە بینی شەڕەکە قورس ئەبێت، یوسف بەتیت کە یەێک بوو لە پیاوە ئەرسەدۆکسیە پیرۆزەکان، ڕایسپارد وەک نوێنەر تا مەسیحیە عەرەب و ڕۆمەکان دڵنیا بکات و بەڵێنیان پێ بدات کە سەڵاحەدین لێیان خۆشدەبێت ئەگەر یارمەتی فەڕنجیەکان نەدەن، ئەوانەی سەڵاحەدین نەیئەویست لێیان خۆش بێت ئەگەر شارەکەی فەتحکرد هەڕەشەیان ئەکرد بە کوشتنی دیلە موسڵمانەکان کە ٤٠٠٠ کەس بوون و هەڕەشەی ڕوخانی شوێنە پیرۆزە ئیسلامیەکانیان ئەکرد یان قوبە سەخڕە و مزگەتی قبلا کە مزگەوتی ئەقسا پێک دەهێنن، ئەگەر سەڵاحەدین لێیان خۆش نەبێت.


بالیان کوڕی بارزان قودس تەسلیمی سەڵاحەدین ئەکات
سەڵاحەدین ڕاوێژی بە مەجلیسەکەی کرد و مەرجەکانی قبوڵ کرد بە مەرجێک فدیە بدەن بۆ هەر پیاوێک ١٠ دینار و ژنان ٥ دینار و کچ و کوڕان ٢ دینار، ئەوەی لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا بیدات سەربەست دەبێت، ئەوەی نەیتوانی لەو ماوەیەدا بیدات پێویستە بڕوات لە شارەکە، لە شەوی میعراج لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١١٨٧ز سەڵاحەدین چووە قودسەوە، و ڕێگەیدا بە یەهود تا بگەڕێنەوە شارەکە، و کەنیسەی قیامەی داخست بە ڕووی فەڕەنجیەکاندا لە دوای فەتحی شارەکە، و فەرمانی کرد بە چاکسازی میحرابی عومەری دێرێن و لابردنی ئاسەوارە مەسیحیەکان لە مزگەوتی ئەقسا وەک ئەو خاچەی فەڕەنجیەکان بەرزیان کردبوویەوە لەسەر مزگەوتەکە، و بەردە پیرۆزەکایان بە ئاوی گوڵ پاککردەوە و ومزگەوتەکایان ڕێکخستەوە و کردی بە خوێندنگەیەک بۆ زاناکانی شافعی، پاشان گەڕایەوە کەنیسەکەی کردەوە.
موسڵمانان زۆر دڵخۆش بوون بە گەڕانەوەی قودس بۆ سەر زەوییە ئیسلامیەکان، و خەڵکێکی زۆر ئامادەبوون تا سڵاو لە سوڵتان سەڵاحەدین بکەن و هەروەک یەکێک لە شاعیرە گەرەکان بە قەسیدەیکی گەورە پیرۆزبایی و دەست خۆشی ئەو فەتحەی لێکرد.

  زۆربەی حاکمە فەڕەنجیەکان ڕۆیشتن بۆ شارە بەسەنگەر بەندکراوەکانی وەک ئەنتاکیە و سوڕ کە هێشتا بە دەست خاچپەرستەکانەوە بوون، سوڕ یەکێک لە پاشاکانی ئەوروپا، کونوارد مەڕکیز مۆنفیراتۆ حوکمی ئەکرد و هەروەک سوڕ گرنگیەکی ستراتیژی زیاتری هەبوو لە قودس، لەبەرئەوە وا گومانیان ئەبرد یەکەمجار فەتحی ئەوێ بکرێت، بەڵام سوڵتان سەڵاحەدین بۆ بەرزکردنەوە ورەی موسڵمانان لە پێشدا قودسی گێڕایەوە، پاشان ڕوویکردە قەڵای سەفد و ٧ مانگ گەمارۆیدا تا ناچاری کردن قەڵاکە بدەن بەدەستەوە، سەربازە فڕەنجیەکان ڕۆیشتن بۆ سوڕ، بەم شێوەیە هێزە فەڕەنجیەکان لە سوڕ بەهێز بوون تا توانیان ساڵێک لە بەردەم سەڵاحەدیندا بوەستن، مەڕکیز بە بەردەوامی پێداویستیەکانی شارەکەی دابین ئەکرد لە ڕۆژانی گەمارۆداندا، تا سوڵتان بێ ئومێد بوو گەمارۆی لەسەر لابرد بە ئومێدی ئەوەی لە فرسەتێکی داهاتوودا فەتحی بکات، لە ساڵی ١١٨٨ز شا غی لوزینیانی ئازادکرد. ڕۆیشتن تا لە تەڕابلس بژین پاشان ڕۆیشتن بۆ ئەنتاکیا پێش ئەوەی بڕیار بدەن بڕۆن بۆ سوڕ، بەڵام مەرکیز ڕێگەی پێنەدان لەبەرئەوە دانی نەئەنا بە شەرعیەتی شا غی.
دوای ئەوەی سەڵاحەدین لە سەفەد ڕۆیشت بەردەوام بوو لە فەتحی شار و قەڵاکان، فەتحی جەبلە و لازقیە و قەڵای سەهیون و بکاس و شەغر و سەرمینیە و بەرزیە و دەرب ساک و کرک و کەوکەبی کرد، بوهمەندی سێیەم خاوەنی ئەنتاکیە هەوڵیدا لەگەڵ سەڵاحەدین ڕێبکەوێت بۆ ماوەی هەشت مانگ، سەڵاحەدین قبوڵی کرد بە مەرجێک دیلە موسڵمانەکان بەربدات، دوای ئەوەی فەڕەنجیەکان لە سوڕ کۆبوونەوە، هەندێک لە ڕوهبان و قەسیسەکانیان هەستان بە هاندانی خەڵکەکە لەبەر لە دەستدانی بەیتولموقەدیس، ویستیان هێرش بکەنە سەر عەککا، هێزەکانیان کۆکردەوە و گەمارۆیان دا لە دەریا و وشکنیەوە لە ٢٨ی ئابی ١١٨٩ز، پارێزەرانی شارەکە داوای یارمەتیان لە سەڵاحەدین کرد، ناردی بۆ هاوپەیمانەکانی داوای لێکردن خێرا فریای شارەکە بکەون، سەربازەکانی موسڵ و ئامەد و سنجار و شوێنەکانی تری وڵاتی جەزیرە و حەڕان و ڕەها هاتن بەدەم داواکەیەوە، هەروەک پاشا عادلی برای هات بە دەم داواکەوە سەربازە میسریەکان و کەشتیگەلی میسری بۆ نارد، بەم شێوەیە شەڕی گەرە کەوتەوە لە نێوانیاندا بێ ئەوەی هیچ لایەکیان سەربکەون.

شەری حەتین و فەتحی قودس دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ هەڵمەتی خاچپەرستی سێیەم، پاپا گریگۆری هەشتەم هانی پاشاکانی ئەورووپای دا بۆ بردنی هەڵمەتێکی خاچپەرستی نوێ بۆ گێڕانەوەی بەیتولمەقەدیس، ئەوەی یەکەم کەس بە دەنگ داواکەوە هات ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی فریدریش بربروسا ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بوو، کە بە سوپاکەیەوە هات لە مەجەڕ و رۆمانیاوە تا گەیشتە قوستەنتینیە، کە ئیمپڕاتۆرەکەی ئیسحاقی دووەم بە نهێنی لەگەڵ سوڵتان سەڵاحەدین ڕێکەوتبوو، کە هیچ کامیان ڕێگە بە هیچ هێزێک نەدەن هەڕەشە لە خاکی ئەویتریان بکات، بەڵام نەیتوانی ڕێگە لە سوپای ئەریدریک بگرێت لەبەر زۆری ژمارەیان، بەڵام ڕێگەی نەدا بەوەی کەرەستەی چەکیان بۆ دابینبکرێت، فریدریش ناردی بۆ لای سوڵتانی سەلجوقی ڕۆمی، قلج ئەرسەلان تا بە خاکەکانیاندا تێپەڕ ببێت، ئەویش ڕێگەی دا لە هەمان کاتدا نامەی پۆزشی نارد بۆ سەڵاحەدین و وتی نەیتوانیووە ڕێگەیان لێبگرێت، سەڵاحەدین ئاگادار کرا لە کاتێکدا گەمارۆی عەککای ئەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا هەڵمەتەکەی فریدریش شکستی خوارد لەوەی بگاتە ڕۆژهەڵات، لەبەر دووری ماوەکە و هاتنی زستان و کەمی کەرەستە و بەرگری هەندێک لە ئەمیری ناوچەکان، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیمپڕاتۆری ڕۆم، ئیسحاقی دووەم ڕێگەی کرد لەوەی کەرەستەیان بۆ دابین بکرێت، لەگەڵ نوقمبوونی فریدریش خۆی لە یەکێک لە ڕوبارەکاندا لە نزیک ئەنتاکیە، و ئەو ناکۆکیانەی بەجێما لە دوای بۆ جێگەگرتنەوەی، شکست هێنانی ئەم هەڵمەتە وەک مژدەیەک بوو بۆ سەربازگە موسڵمانەکانی بەرگریان لە عەککا ئەکرد.

هەڵمەتەکە لێرەدا نەوەستا، بەڵکو دووان لە پاشا گەرەکانی تری ئەوروپا هاتن بە دەنگیەوە کە ئەوانیش ریچاردی یەکەم (دڵی شێر) پاشای ئینگلتەرا و فیلیپ ئۆگستەس پاشای فەڕەنسا بوون، ڕیچارد سێ هەزار بەندی موسڵمانی کوشت کە ژن و مناڵیان لە نێودا بوو، سەڵاحەدین وەڵامی دایەوە بە کوشتنی هەموو ئەو فەڕەنجیانەی لە نێوان ٢٨ ئاب و ١٠ی ئەیلولدا گرتبوونی، لە ٧ی ئەیلولی ١١٩١ز، سوپای سەڵاحەدین و خاچپەرستەکان دایان بەیەکدا لە شەری ئەرسوف کە سەلاحەدین شکا، بەڵام خاچپەرستەکان نەیانتوانی بڕۆنە ناوەوە و لە کەنارەکەدا مانەوە، و شەڕ مایەوە لە نێوان هەردوولادا، و هەموو هەوڵی فەڕنجەکان بۆ گرتنی قودس شکستی هێنا. دوای ئەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ١ی ئەیلول.

کورتەیەك لە مێژووی مامۆستا عبدالکریمی مودەرس

له‌ ده‌ریای نور وه‌رگیراوه‌

مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، به‌ده‌گمه‌ن جارێكی دیكه‌ وێنه‌ی ئه‌و چه‌شنه مرۆیانه له‌هه‌ر بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری، ڕامیاری، نه‌ته‌وه‌یی... هتد دروست بێته‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی به‌ نه‌ته‌وه‌كه ‌و مرۆڤایه‌تیان گه‌یاندووه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز واتا تا دنیا مابێ ئه‌و جۆره پیاوانه له‌ناو ویژدانی زیندووی نه‌ته‌وه‌‌كه‌یان، نیشتمانه‌كه‌یان، بگره مرۆڤایه‌تیش هه‌ر ده‌مێنن.

دیاره یه‌كێ له پیاوه هه‌ره مه‌زن و بلیمه‌تانه‌ی كورد، جه‌نابی "مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس"ه، كه نووسه‌ر و زانایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه .. كه زیاتر له 60په‌رتووكی زێده به‌نرخی ئایینی و وێژه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر هه‌مووشیان ده‌چنه خانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی هه‌مه‌لایه‌نی، خوایی و دونیایی، كه بریتین له ته‌فسیری قورئان به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار فراوان و به‌‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ساغكردنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شاكاری شیعری مه‌زنی كلاسیكی كوردی، نموونه‌ی "مه‌وله‌وی، نالی، مه‌‌حوی، فه‌‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ندی...هتد".

"مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس" له به‌هاری ساڵی 1901دا له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی خورماڵ‌ هاتووه‌ته دنیاوه ‌و ناوی ته‌واویشی "عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح‌"ه‌ و سه‌ره‌تای خوێندنیشی به قورئان و په‌رتوكه ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه و ساڵی 1913یش سه‌ره‌تاكانی "نه‌حو سه‌رف"ی خوێندووه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیشدا له‌مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی "شه‌رحی جامی" كردووه‌ و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتی "مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ر"ی و له ساڵی 1924یشدا له ئاهه‌نگێكی فراواندا له‌شاری سلێمانی مۆڵه‌‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.

له‌ساڵی 1960یشدا له مزگه‌وتی "شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی" له‌به‌غدا به‌ناونیشانی "موده‌ریس" دامه‌زراوه‌، زیاتر له 50 فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستییان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ‌ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته‌ شه‌رعی و وێژه‌ی و عه‌ره‌بییه‌كاندا. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌‌ندین په‌رتووك و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان و به‌سه‌رهات و شیعری چه‌‌ندین شاعیری وه‌ك"مه‌ولانا خالید" و "شێخ عوسمان و سه‌راجه‌دین"ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی "نامی" بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردیكردنی فیقهی ئیسلامی و ته‌فیسری قورئانی پیرۆز و ته‌جویده‌كه‌یدا.

نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان و دووبه‌رگ، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.

دیاره جه‌نابی مامۆستا "مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابوو و خاوه‌ن فتوای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی"رابطه علماء العراق"ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی 3 هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگا‌كانی عێراق هاتبوون و له به‌‌غدا كۆبوونه‌وه‌، به‌بێ به‌شداریكردن و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مود‌ه‌ریس به سه‌رۆكی (الامانه العلیا للافتاء و التدریس و البحوث و التصوف) هه‌ڵبژێراو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ڕه‌تیكردبۆوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق - د‌ه‌سته‌ی كورد - بووه، هه‌روه‌ها باو‌ه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.

كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی و ئه‌دیب و زانای گه‌له‌ی كورد مامۆستا "مه‌لا عه‌بدولكه‌‌ریمی موده‌ریس" له‌ته‌مه‌نی 104 ساڵیدا له‌ كاژمێر 12ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 2008.05.30 له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاتی ئێراق كۆچی داوییكرد


یوسفی کوڕی تاشفین و نمونه‌ی پێشه‌نگ که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێشه‌نگ نه‌مابوو

ماكوان كه‌ریم


یوسفی کوڕی تاشفین چووه‌ ناو خاکی ئه‌نده‌لوس وه‌ چووه‌ شاری ئیشبیلیه پێشوازیه‌کی فاتحه‌کانی لێکراوه خه‌ڵکی زۆر به‌ده‌می سوپاکه‌یه‌وه‌ ڕۆشتن، پاشان ڕووه‌ شاری گشتاله‌ که‌وته‌ ڕێ که‌ نه‌سرانیه‌کان له‌وێ جێگیر بووبون، ترس و بیم که‌وتبووه‌ دڵی هه‌رچی پاشا و ئه‌میری موسڵمانان و کافرو نه‌سرانی بوو له‌ خاکی ئیسپانیا دا یوسفی کوڕی تاشفین به‌و په‌ڕی سه‌ر به‌رزی عیزه‌ت و جوامێری به‌ ناو خاکی ئیسپانیادا ده‌گه‌ڕا ته‌نها به‌ حه‌وت هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌.
ئه‌وه‌ ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه‌ موسڵمانانی ئه‌نده‌لوس له‌ ترسنۆکی سه‌ر شۆڕیدا ده‌ژین هه‌موو ساڵێك جیبایه‌ ده‌ده‌ن به‌ نه‌ساره‌کان، که‌ خۆیان بینی ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر شۆڕو زه‌لیلن و خه‌ڵکانێکی تر له‌و په‌ڕی کیشوه‌رێکی تره‌وه‌ هاتوون به‌ سه‌ر ده‌ریادا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت گیانی خۆیان فیدا بکه‌ن بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ سه‌ربه‌زن خاوه‌نی که‌رامه‌تن ده‌یانه‌وێت ووشه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ به‌رزو پیرۆز ڕابگرن، گیان و ماڵ ومنداڵیان به‌لاوه‌ هیچ نیه‌ ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یان ده‌وێت، خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس که‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌یان بینی زۆر گۆڕان وه‌ ئه‌وانیش خۆیان ئاماده‌کرد بۆ به‌رنگاری بوونه‌وه‌ له‌ نه‌سرانیه‌کان بانگی جیهادیان داو به‌ره‌و جیهاد که‌وتنه‌ ڕێ.
مقری له‌ نفح الطيب دا ده‌ڵێت: موعته‌مه‌دی کوڕی عه‌باد له‌ ئیشبیله‌ سوپاکه‌ی کۆ کرده‌وه‌، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شاری قورتوبه‌وه‌ سوپای باش کۆبووه‌، هه‌واڵ گه‌یشت به‌ (الأذفونش) که‌ به‌ فۆنسۆی شه‌شه‌م ناسراو بوو ئه‌ویش سوپایی گه‌وره‌و بێشوماری ئاماده‌کرد له‌ طوڵیطڵه‌
(قال المقري في نفح الطيب: واجتمع بالمعتمد بن عباد بإشبيلية، وكان المعتمد قد جمع عساكره أيضاً، وخرج من أهل قرطبة عسكر كثير، وقصده المطوعة من سائر بلاد الأندلس، ووصلت الأخبار إلى الأذفونش فجمع عساكره، وحشد جنوده، وسار من طليطلة)
به‌هه‌مان شێوه‌ یوسفی کوڕی ته‌شفین که‌وته‌ ڕێک خستنی سوپاکانی ئیشبیله‌یه‌ و قورتوبه‌و بطلیۆس وه‌ هه‌مویانی ڕێک خست به‌ره‌و جێگایه‌ك که‌وتنه‌ ڕێ که‌ناوی (زه‌لاقه‌)بوو که‌ ده‌که‌وێته‌ باکوری وڵاتی موسڵمانان له‌ ئیسپانیا واتا نزیك سنوره‌کانی گشتاله‌ بوو وه‌ سوپایی موسڵمانان له‌و جێگایه‌دا خۆیدا له‌ نزیکه‌ی (35000) سه‌ربازی موسڵمانان.
لێره‌دا ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین که‌ پێشه‌نگ چه‌نده‌ گرنگه،‌ چونکه‌ خه‌ڵکی له‌ ده‌وه‌ری پێشه‌نگ کۆ ده‌بێته‌وه‌، وه‌ خه‌ڵکی وا لێ ده‌کات که‌ برایه‌تی یان به‌هێزو نه‌پساوه‌ بێت،وه‌ خه‌ڵکی وای لێ ده‌کات که‌ غیره‌تی بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ بجوڵێت، که‌واته‌ ده‌بێت خه‌ڵکی له‌ وه‌ تێبگات موسڵمانان هه‌میشه‌ پێویستیان به‌ پێشه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر پێشه‌نگ نه‌بێت خه‌ڵکی نازانێت چۆن کۆبێته‌وه‌....
که‌واته‌ با پێشه‌نگه‌کانمان که‌ خۆیان به‌ سه‌رکرده‌ی پارته‌ ئیسلامیه‌کان ده‌زانن ده‌بێت ڕه‌وشتیان وه‌ك ئه‌م که‌ڵه‌ سه‌رکرده‌یه‌ بێت تا خه‌ڵکی له‌ ده‌وریان کۆبێته‌وه ‌نه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ مه‌رامی تایبه‌ت و بۆ ناو ده‌رکردن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان چونکه‌ هه‌ر که‌س نان و پیاز به‌م ئیسلامه‌ بخوات خوای گه‌وره‌ سه‌ر شۆڕو زه‌لیلی ده‌کات له‌ دنیاش وه‌ له‌ قیامه‌ت وه‌ نمونه‌ی زۆرمان هه‌یه‌ له‌ مێژووی ئه‌م ئیسلامه‌دا‌.

نێوان سوپای موسڵمانان و سوپای نه‌ساره‌کان

سی و پێنج هه‌زار موسڵمانان که‌وتنه‌ڕێ به‌ره‌و زه‌لاقه‌، که‌وتنه‌ ڕێ به‌ سه‌رکردایه‌تی یوسفی کوڕی تاشفین له‌ وێدا به‌ره‌و ڕووی نه‌سرانیه‌کان وه‌ستانه‌وه‌، وه‌ ئه‌و جێگایه‌ له‌ مێژوودا ناسراوه‌ به‌ جێگایی زه‌لاقه‌، به‌ڵام پێشتر ئه‌و جێگایه‌ به‌و ناوه‌ نه‌ ناسرابوو دوای باسی ده‌که‌ین بۆ چی ئه‌و ناوه‌ی لێنراو پێی ده‌وترێت زه‌لاقه‌.
کاتێك که‌ یوسفی کوڕی تا‌شفین له‌ جێگایی جه‌نگه‌که‌دا بنه‌و بارگه‌ی خۆی خست، هه‌واڵێکی زۆر ترسناکی بۆ هات له‌ وڵاتی مه‌غریبه‌وه که‌ موسیبه‌تێکی زۆر گه‌وره‌ بوو بۆ یوسفی کوڕی تاشفین که‌ هه‌واڵای مردنی کوڕه‌ گه‌وره‌که‌یان بۆ هێنا که‌ له‌ جێگایی خۆی دای نابوو له‌ مه‌غریب، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تی و بێزاریه‌یی که‌ ده‌وڵه‌تێکی وا گه‌وره‌ی له‌ دوا به‌ جێمابوو هه‌رگیز بیری له‌وه‌ نه‌ کرده‌وه‌ که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ واز له‌ جیهاده‌که‌ی بێنێت، وه‌ یه‌کێك له‌ سه‌رکرده‌کانی خۆی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ مه‌غریب که‌ سه‌ر په‌رشتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ر فراوانه‌ بکات که‌ ناسراوه‌ به‌ مورابطین ئه‌و سه‌رکرده‌ لێوه‌شاوه‌ ناوی (داودی کوڕی عائشه‌) بوو ناردیه‌وه‌ تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك وه‌زیرێك فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و ده‌و‌ڵه‌ته‌ بکات.
به‌ هه‌مان شێوه‌ نه‌ساره‌کان خۆیان ئاماده‌ کرد که‌ زانیان یوسفی کوڕی تا‌شفین به‌(35000) هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌وانیش نزیکه‌ی (65000) سه‌ربازی نه‌ساری بۆ ئاماده‌ کرد به‌ره‌و جێگایی زه‌لاقه‌ که‌وتنه‌ڕێ به‌ سه‌رکردایه‌تی فۆنسۆی شه‌شه‌م که‌ یارمه‌تی سه‌ربازی له‌ ئیتالیاو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئینگلیز وه‌رگرتبوو وه‌ پاپایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ که‌ ناوی (صه‌کوکا) بوو پسوله‌ی لێخۆش بوونی دا به‌ هه‌موو سه‌ربازانی ئه‌و جه‌نگه وه‌ هه‌میشه‌ ده‌یوت کێ ده‌جنگێت دژی موسڵمان پسوله‌ی لێخۆش بوونی ئاماده‌یه‌‌!!‌
وه‌ له‌سه‌ره‌تای سوپاکه‌ی خۆیه‌وه‌ فۆنسۆ وێنه‌ی به‌ ناو مه‌سیحی هه‌ڵگرتبوو به‌ هه‌مان شێوه‌ وێنه‌ی خاچیان هه‌ڵگرتبوو هاواریان ده‌کر ئێمه‌ ئه‌مڕۆ به‌م سوپایه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و جنۆکه‌و فریشته‌کان ده‌که‌ین وه‌ محمه‌دو هاورێکانی ده‌کوژین، چونکه‌ ده‌یزانی که‌ شه‌ڕی خاچ په‌رستان موسڵمانانه‌.
(قدم "ألفونسو السادس" يحمل الصلبان وصور المسيح وهو يقول: بهذا الجيش أقاتل الجن والإنس وأقاتل ملائكة السماء وأقاتل محمدًا وصحبه، فهو يعرف تمامًا أنها حرب صليبية ضد الإسلام)

نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی نێوان سوپاکان، جه‌نگی میدیایی نێوانیان

وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی سوپاکان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ نێوانی خۆیاندا نامه‌یان ئاڵوگۆڕ ده‌کرد، یوسفی کوڕی تاشفین نامه‌یه‌کی نارد بۆ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش، له‌ نامه‌که‌دا ده‌ڵێ "بیستبومان ئه‌ت ویست که‌ تۆ له‌ ده‌ریاوه‌ بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لامان، ئه‌وا ئێستا ئێمه‌ په‌ڕیوینه‌ته‌وه‌ بۆ لات، داواکاریش بووی به‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ بگه‌ینه‌ لات ئه‌وا ئێمه‌ هاتین و ئاکامه‌که‌شی ده‌زانیت. داواکردنی بێ باوه‌ڕانیش ته‌نها سه‌ر لێشێواوی و گومڕاییه‌، من بانگه‌وازت ده‌که‌م بۆ ئیسلام وه‌ دانی جزیه‌ و ده‌بێت به‌ سه‌ر شۆڕیش بمان ده‌یتێ، وه‌ یان جه‌نگ وه‌ ماوه‌شت سێ ڕۆژه‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نامه‌که‌."

ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش کاتێك که‌ نامه‌که‌ی وه‌رگرت و خوێندیه‌وه‌ توره‌بونێك ڕووی تێکرد که‌ لێوه‌کانی خۆی ده‌گه‌ست، ده‌ی ووت من چۆن جزیه‌ بده‌م له‌ کاتێکدا که‌ موسوڵمانان جزیه‌یان داوه‌ به‌ من، وه‌ڵامی یوسفی کوڕی تاشفینی دایه‌وه‌ به‌ جه‌نگ، کاتێك که‌ نامه‌که‌ گه‌یشته‌وه‌ لای یوسفی کوڕی تاشفین هه‌ر له‌سه‌ر پشتی نامه‌که‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌چاو نه‌ت بینیوه‌ ده‌ی بینی، ئه‌وه‌شی که‌ به‌ گوێ نه‌ت بیستووه‌ ده‌یبیستی، ئه‌نجا بۆی نوسی سڵاو له‌و که‌سانه‌ی که‌ دوای ڕێنوینی ده‌که‌ون.
" ما تراه بعينك لا ما تسمعه بأذنك، والسلام على من اتبع الهدى"
کاتێك که‌ وه‌ڵامه‌که‌ی یوسفی کوڕی تاشفینی به‌ ده‌ست گه‌یشته‌وه‌، تێگه‌یشت به‌وه‌ی که‌ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لفۆنسۆدا نییه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌‌ بوه‌ستێته‌وه‌.
خاوه‌نی کتێبی (الروض المعطار في خبر الأقطار): "کاتێك که‌ نامه‌که‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌ ئه‌لفۆنسۆ که‌ خۆی ناوی کوڕی فیردلند بوو، هه‌ڵسا به‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ قه‌شه‌کان و ڕاهیبه‌کاندا کۆبونه‌وه‌ی کرد، هه‌ر به‌ ناو سوپاکه‌ی خۆیدا ئینجیلی به‌سه‌ر هه‌موو سوپاکه‌یدا به‌ش کرد وه‌ هه‌روه‌ها یه‌کێك له‌ جاسوسه‌کانی خۆی نارد بۆلای ئیبنو عه‌باد، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش داوای کرد له‌ ئیبنو عه‌باد که‌ هاوڕێکه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و دیوی ده‌ریا واتا بۆ وڵاتی خۆی. ئه‌م چاوی تێوه‌ی ده‌بێت و جزیه‌شی لێ وه‌رناگرێت، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك دواکه‌وتوی ئه‌لفۆنسۆ بێت، وه‌ پێشی ووت ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ئه‌وا سوپایه‌کم بۆ ئاماده‌ کردوون که‌ جنۆکه‌و مرۆڤ و فریشته‌کان له‌ ئاسمان ده‌کوژن، هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌و کتێبه‌دا هاتووه‌ که‌ ده‌ڵێ نه‌سرانیه‌کان زۆر لوت به‌رز بوون به‌ سوپاکه‌ی خۆیان، چونکه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی سوپای موسوڵمانان بوون."
شه‌وێك ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش له‌ خه‌و‌دا بینی که‌ سواری پشتی فیلێك بووه‌، به‌ قامچیه‌که‌ی پیایدا ده‌کێشێت، دوای هه‌ڵسانی له‌خه‌و پرسی له‌ قه‌شه‌و ڕاهیبه‌کان یه‌ك که‌س له‌وان وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، یه‌هودیه‌ك که‌ له‌ موسوڵمانانه‌وه‌ فێری لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ببوو، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕه‌که‌ی پێ بکات یه‌هودیه‌که‌ پێی ووت که‌ له‌ شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت، واته‌ ده‌توانیت بپه‌ڕیته‌وه‌ بۆ خاکی ده‌وڵه‌تی مورابطین، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موویان ئه‌و کابرایه‌یان به‌ درۆ خسته‌وه‌، پاشان ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ درۆی خسته‌وه‌ هه‌ر له‌و‌یا ووتی تکام وایه‌ که‌ ئه‌م خه‌وه‌ بۆ که‌س نه‌گێڕیته‌وه‌ وه‌ بێ ده‌نگی لێ بکه‌ ، فنشی کوڕی فردلند (ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش).
ئه‌و که‌سه‌ ووتی من زانیومه‌ که‌ ئه‌مه‌ خه‌وێکی زۆر گرنگه‌، وه‌ به‌ واتای کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و موسیبه‌تێك به‌م نزیکانه‌ ده‌قه‌ومێت، پاشان ووتی من له‌ قورئانی موسوڵمانه‌کاندا بیستومه‌ که‌ خواکه‌یان ده‌ڵێت (ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل)، وا هه‌ست ده‌که‌م وه‌کو سوپاکه‌ی ئه‌بره‌هه‌ له‌ ناو بچن، هه‌روه‌ها به‌ نسبه‌ت قامچیه‌که‌وه‌ که‌ داوته‌ له‌ فیله‌که‌ خوای موسوڵمانان ده‌ڵێت (فإذا نقر في الناقور)، ئه‌ویش واتای ئه‌وه‌ بوو که‌ موسوڵمانان به‌ قامچیه‌وه‌ ڕاویان ده‌نێن و ڕا ده‌که‌ن له‌ژێر ده‌ستیاندا. بۆیه‌ کابرای یه‌هودی له‌ ترساندا له‌ ناویاندا ڕای کرد وه‌ ئه‌لفۆنسۆش توشی له‌رز و دڵه‌ ڕاوکێ ببوو.
وه‌ هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و کتێبه‌ ده‌ڵێت که‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ خه‌وه‌که‌ی بۆ لێك دایه‌وه‌ یه‌کێك بوو له‌ موخابه‌راته‌کانی ئیبنو عه‌باد، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی سوپاکه‌و ئه‌لفۆنسۆش بڕوخێنێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌لفۆنسۆ هه‌وڵی دا که‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ نه‌بێت، به‌ڵام نه‌شی توانی له‌ لوت به‌رزی خۆی که‌م بکاته‌وه‌ بۆیه‌ ویستی نه‌خشه‌یه‌کی خراپه‌ کارانه‌ دابڕێژێت، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش نامه‌یه‌کی نارد بۆ یوسفی کوڕی تاشفین له‌ نامه‌که‌دا نوسرابوو که‌ ڕۆژی جه‌نگه‌که‌ی ده‌ست نیشان کردبوو، واتا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ نامه‌که‌ی نوسی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ بوو، له‌ نامه‌که‌دا ده‌ڵێ با به‌یانی شه‌ڕ نه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینیه‌و جه‌ژنی موسوڵمانانه‌، وه‌ ئێمه‌ له‌ جه‌ژنی موسوڵماناندا شه‌ڕ ناکه‌ین، ڕۆژی شه‌مه‌ش جه‌ژنی یه‌هودیه‌کانه‌ وه‌ سوپاکه‌شم زۆربه‌ی زۆری یه‌هودین، ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر ده‌کرێت با جه‌نگه‌که‌ دوا بخه‌ین بۆ ڕۆژی دوو شه‌ممه‌.
کاتێك که‌ نامه‌که‌ی وه‌رگرت یوسفی کوڕی تاشفین سه‌رکرده‌کانی خۆی کۆکرده‌وه‌ وه‌ تێی گه‌یاندن که‌ ئه‌مه‌ پلانێکی زۆر ترسناکی ئه‌لفۆنسۆیه‌، چونکه‌ ئه‌و باش له‌ هونه‌ری سه‌ربازی گه‌یشتبوو، بۆیه‌ نه‌یهێشت که‌س له‌ سوپاکه‌ی ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه‌ بێت، چونکه‌ ئه‌لفۆنسۆ پیاوێکی درۆزن و دوو ڕووه‌. یوسفی کوڕی تاشفین ووتی من چۆن بڕوای پێ بکه‌م کاتێك که‌ ئه‌وان به‌ده‌م خوای گه‌وره‌وه‌ درۆ ده‌که‌ن، وه‌ به‌ده‌ستی خۆیان کتێب ده‌نوسن و ده‌ڵێن له‌ لایه‌نی خواوه‌ هاتووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ باسیاندا ده‌فه‌رموێت: (أَوَكُلَّمَا عَاهَدُوا عَهْدًا نَبَذَهُ فَرِيقٌ مِنْهُمْ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ) (البقرة100).
'ئه‌وه‌ بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌رو موسڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه‌ ، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێزو قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن)'.

ئاماده‌ کردنی سوپاو خه‌وه‌که‌ی ئیبنو ڕومه‌یله‌

یوسفی کوڕی تاشفین به‌ ئاگاداریه‌کی زۆر چالاکه‌نه‌وه‌ که‌ هه‌ر نامه‌که‌ی ئه‌لفۆنسۆی به‌ ده‌ست گه‌یشت سوپاکه‌ی ئاماده‌ کرد، ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه‌ سوپاکه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌کرد که‌ که‌مینێکی باشیان دانابوو له‌ شه‌وی هه‌ینی دا، یه‌کێك له‌ زانا پایه‌ به‌رزه‌کانی ئیسپانیا که‌ ئه‌و شه‌وه‌ خه‌وی لێکه‌وت له‌ناو سوپاکه‌دا که‌ یه‌کێك بوو له‌ زاناکانی مالیکی له‌ قورتوبه‌، به‌ ئیبنو ڕومه‌یله‌ ناسراوه‌، ناوی کوڕی (الفقيه الناسك أبو العباس أحمد ابن رميلة قرطبي)، به‌ ئه‌سڵ خه‌ڵکی قورتوبه‌ بوو وه‌ کونیه‌که‌شی (أبا العباس) پیاوێکی له‌ خوا ترس و دیندارو خاوه‌ن وه‌رع بوو. وه‌ پیاوێکی ڕاستگۆو خاوه‌نی کرده‌وه‌ی چاك بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ باسی ئه‌م پیاوه‌دا (ئه‌بو محمدی کوڕی عیتاب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌ڵێت: "خاوه‌نی زانستێکی بێ شومارو پیاوێکی خاوه‌ن وه‌رع و که‌سێکی موته‌قه‌شیف بووه‌ وه‌ له‌ جێگه‌ی زه‌لاقه‌دا شه‌هید بووه‌، ڕوو به‌ڕوو نه‌ك له‌ پشته‌وه‌،
له‌ ساڵی (479ی کۆچی)....."
ته‌نها کاری گرنگی ئه‌م پیاوه‌ ده‌رس ووتنه‌وه‌و دانیشتن نه‌بووه‌ له‌ مزگه‌وتدا، وه‌یان ته‌نها خه‌ڵکی فێری قورئان خوێندن بکات وه‌ وا بزانێت که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی کۆتای پێ هاتووه‌، تێگه‌یشتبوو له‌م دینه‌ وه‌ك خۆی که‌ جیهاد له‌م دینه‌ دابماڵرێت موسوڵمانان زه‌لیل و سه‌رشۆڕ ده‌بن، بۆیه‌ ئاواتی بوو که‌ له‌ خاکی جیهادا ڕوو به‌ ڕوو شه‌هید ببێت.بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ له‌ ناو سوپاکه‌ی یوسفی کوڕی تاشفیندا خه‌وی دی به‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (علیه‌ صلاة و سلام)‌، له‌ خه‌ودا پێغه‌مبه‌ر خوا (علیه‌ صلاة و سلام) پێی فه‌رموو "ئه‌ی ئیبنو ڕومه‌یله‌ ئێوه‌ سه‌رکه‌وتون و تۆش دێی بۆ لامان".
في هذه الليلة يرى ابن رُمَيْلَة هذا رسولَ الله صلى الله عليه وسلم وهو يقول له: يا ابن رمُيْلَة، إنكم منصورون، وإنك ملاقين.
کاتێك که‌ ئه‌م خه‌ونه‌ی بینی له‌ خۆشیاندا هه‌ڵسایه‌ سه‌رپێ و هاواری کرد وه‌ ده‌شی زانی که‌ بینینی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه‌ صلاة و سلام) له‌ خه‌ودا حه‌قه‌ و ڕاستیه‌، چونکه‌ شه‌یتان ناتوانێت خۆی بخاته‌ سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (علیه‌ صلاة و سلام)، هه‌روه‌ك خۆی بۆمان باس ده‌کات سه‌روه‌رمان (في البخاري بسنده عن أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "مَنْ رَآنِي فِي الْمَنَامِ فَقَدْ رَآنِي فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَتَخَيَّلُ بِي وَرُؤْيَا الْمُؤْمِنِ جُزْءٌ مِنْ سِتَّةٍ وَأَرْبَعِينَ جُزْءًا مِنْ النُّبُوَّةِ).
ئه‌و زانا پایه‌ به‌رزه‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆش و ده‌م به‌ پێکه‌نین بوو که‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی بینی بوو له‌ خۆشیدا خۆی پێ ڕانه‌گیرا، به‌ ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد مژده‌ی پێغه‌مبه‌رتان به‌مێ، من له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده‌مرم و ئێوه‌ش سه‌ر ده‌که‌ون، چ ئه‌جرو پاداشتێك هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌ گه‌وره‌و دڵ خۆشکه‌ر بێت. هه‌ر له‌ نیوه‌ی شه‌ودا ئیبنو ڕومه‌یله‌ چووه‌ لای یوسفی کوڕی تاشفین و له‌ خه‌و هه‌ڵی ساند، هه‌روه‌ها موعته‌مه‌د علا الله‌ کوڕی عیبادی له‌ خه‌و هه‌ڵساند که‌ ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هێزی ئه‌نده‌لوسی ده‌کرد، وه‌ هه‌روه‌ها موته‌وه‌کیلی کوڕی ئه‌فطه‌سی هه‌ڵساند و به‌ هه‌مان شێوه‌ عبدالله‌ کوڕی به‌لقین یشی ئاگادار کرده‌وه، وه‌ هه‌موو سه‌رکرده‌کانی جه‌نگی ئاگادار کرده‌وه‌، ئه‌نجا خه‌وه‌که‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌ که‌ چۆن خه‌وی بینیوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمانه‌وه‌ (علیه‌ صلاة وسلام).
ئه‌و خه‌وه‌ یوسفی کوڕی تاشفین و هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ڕاپرسکاند، هه‌موو له‌ خۆشیاندا له‌ نیوه‌ی شه‌ودا خه‌به‌ریان بوه‌وه‌.
هه‌موو سوپاکه‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌ و خه‌وه‌که‌ی ئیبنو ڕومه‌یله‌یان ده‌گێڕایه‌وه‌ که‌ بینیبووی، وه‌ ده‌یان ووت که‌ ئێمه‌ سه‌رکه‌توین و ئیبنو ڕومه‌یله‌ش شه‌هید ده‌بێت، ئه‌مه‌ ببوه‌ سرودی نیشتمانی ئه‌و سوپایه‌، هه‌تاکو ئه‌و ده‌مه‌ خاکی ئه‌نده‌لوس ئه‌و خۆشی و شادیه‌ی به‌ خۆوه‌ نه‌دیبوو، که‌ سوپا خۆی بۆ جیهاد ئاماده‌ بکات و ئه‌و کاته‌ خۆشانه‌ به‌رنه‌ سه‌ر.
ده‌مێك بوو خه‌ڵکانێك بوون که‌ خه‌واڵو بوون، به‌ڵام وا ئێستا ئاواته‌ خوازی شه‌هید بونن بۆیه‌ یوسفی کوڕی تاشفین فه‌رمانی دا به‌سه‌ر سوپاکه‌یدا که‌ ده‌بێت هه‌موو سوره‌تی ئه‌نفال بخوێنن، وه‌ فه‌رمانیشی کرد به‌ وتار خوێنه‌کان له‌ سه‌ر له‌نوێ جیهاد بخه‌نه‌وه‌ دڵی موسوڵمانان و سوپاکه‌ی، خۆی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت به‌سه‌ر سوپاکه‌یدا ده‌گه‌ڕا، هه‌موو که‌تیبه‌و به‌تالیۆنه‌کانی به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه‌و هاواری ده‌کرد به‌هه‌شت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شه‌هید ده‌بێت، ئه‌وه‌شی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پاداشتی ده‌ستکه‌وتی ده‌بێت. (طوبى لمن أحرز الشهادة، ومن بقي فله الأجر والغنيمة)‌.
له‌ کتێبی (الروض المعطار)دا هاتووه‌ که‌ یوسفی کوڕی تاشفین ئامۆژگاری ئیبنو عه‌بادی کرد که‌ ئامۆژگاری سوپاکه‌ی بکات له‌سه‌ر ئارامگری له‌ جیهاد دا.

ده‌زگای هه‌واڵگری موعته‌مه‌د علی الله‌ی کوڕی عه‌باد چاودێری له‌سه‌ر دوژمن هه‌بوو

موعته‌مه‌د علا الله‌ زیره‌کیه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له‌ جه‌نگدا بۆیه‌ ده‌یزانی ئه‌لفۆنسۆ که‌ که‌سێکی خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانه‌ له‌ جه‌نگدا، ئیبنو عه‌باد زانی که‌ ئه‌م خه‌ڵکه‌ش که‌ هاتوون له‌ سه‌حراوه‌ په‌روه‌رده‌ کراون، بۆیه‌ هه‌ر له‌ناو که‌تیبه‌کانی یوسفی کوڕی تاشفیندا چه‌ند که‌سێکی خۆی داده‌نا تا ڕێگاو شوێنیان نیشان بده‌ن، چونکه‌ هه‌رکاتێك مورابطینه‌کان دوور بکه‌وتنایه‌ته‌وه‌ بۆ کارو پێداویستی خۆیان ئه‌وا که‌سێکی ئه‌نده‌لوسی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ڕۆشت، بۆ ئه‌وه‌ی فردلند نه‌وه‌کو که‌مین دابنێت و که‌ موسوڵمانه‌ مورابطینه‌کان شه‌هید ببن.جۆره‌ها ئه‌سپی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر مورابطینه‌کاندا که‌له‌ (جواد) به‌هیزتر بوون که‌ ئه‌وانیش پێیان ده‌وترا (الكُرْدُوْسُ) ئه‌م جۆره‌ ئه‌سپه‌ که‌ باڵایان به‌رز بوو ئه‌مه‌ش زیره‌کی ئیبنو عه‌باد بوو.
هه‌واڵگرانی موسوڵمانان زۆر به‌ خێرای و به‌ ڕاستگۆیانه‌ هه‌واڵه‌کانیان ده‌گه‌یانده‌وه‌ به‌ سه‌رکرده‌کانیان

هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا دوو خۆبه‌خشی موسوڵمانان که‌ له‌ سه‌ربازانی موعته‌مه‌د بوون گوێیان لێ بوو که‌ ئه‌لفۆنسۆ قسه‌ بۆ سوپاکه‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که‌ هاتوون خه‌ڵکی ناو بیابانن ئه‌وان له‌ خاکی نه‌رمدا فێری شه‌ڕن ئه‌گه‌ر بتوانن شه‌ڕه‌که‌ بگوێزنه‌وه‌ ناو خاکێکی به‌ردین له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان شاره‌زا نین به‌و جۆره‌ جه‌نگانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو خۆبه‌خشه‌ی ئیبنو عه‌باد جۆری چه‌که‌کان و شێوه‌ی نه‌خشه‌و پلانه‌کانی ئه‌وانیان ده‌هێنایه‌وه‌.
ئیبنو عه‌باد نامه‌یه‌کی نوسی به‌ کوڕه‌که‌ی خۆیدا ناردی بۆ یوسفی کوڕی تاشفین که‌ کوڕه‌که‌ی ناوی (أبابکر)بوو که‌ ئه‌لفۆنسۆ هه‌ر ئه‌م شه‌و نیازی جه‌نگی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت بکاته‌ سه‌رمان.

سوپای موسوڵمانان و دانانی نه‌خشه‌و پلانێك بۆ ‌هێرش

له‌ دوای نامه‌ نهێنیه‌که‌ی ئیبنو عه‌باد که‌ به‌ (أبابکر)ی کوڕیدا ناردبووی، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵکێک بپرسێت که‌ بۆچی به‌ نامه‌ یه‌کتریان ئاگادار کرده‌وه‌؟
له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێمنی سوپاکه‌ بپارێزن تا موسوڵمانان توشی دڵه‌ڕاوکێ و ترس نه‌بن، هه‌ر به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی که‌ به‌رواری دوانزه‌ی مانگی ره‌جه‌بی ساڵی (479ی کۆچی)= (23)ی ئۆکتۆبه‌ری (1086ی زاینی)، چونکه‌ کارێکی سه‌رسوڕ هێنه‌ر نه‌بوو بۆ یوسفی کوڕی تاشفین که‌ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش په‌یمانه‌که‌ی خۆی بشکێنێت، چونکه‌ ئه‌و ده‌یزانی که‌ هه‌میشه‌ ئه‌وان په‌یمانی خۆیان ده‌شکێنن و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا هێرش ده‌که‌ن، هیچ
پاساوێکیشی نه‌هێنایه‌وه‌ بۆ شکاندنی په‌یمانه‌که‌یان، چونکه‌ ئه‌وان له‌ سروشتیاندا په‌یمان شکێن بوون.
ئه‌وه‌ی که‌ جێگایی سه‌ر سوڕمان بوو له‌ لای ئه‌لفۆنسۆ شه‌شه‌م ئه‌وه‌ بوو که‌ کاتێك هاته‌ سه‌ر سوپایی موسڵمانان سوپاکه‌ له‌و په‌ڕی ئاماده‌ باشی دا بوو به‌ نه‌خشه‌وپالانێکی باش موسڵمانان جه‌نگیان کرد،وه‌ یوسفی کوڕی تا‌شفین سوپاکه‌ی کردبوو به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێك له‌ پیشه‌وه‌ وه‌ به‌شێکی تر له‌دواوه‌ بۆ یارمه‌تی سوپای پێشه‌وه‌، ئه‌و نیوه‌یه‌ی که‌ له‌ پێشه‌وه‌ بوو معتمه‌د علا لله‌ کوڕی عه‌باد دوای کرد که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌لوسه‌یه‌کان سه‌رکردایه‌تی بکات، چونکه‌ زۆر داخ له‌ دڵ بوون بۆ سوپایی ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م وه‌ به‌ شه‌ڕی خۆیان بۆیه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، له‌ هه‌مان کاتدا ده‌یویست ئه‌و سه‌رشۆڕیه‌ی که‌ چه‌نده‌ها ساڵه‌ به‌ سه‌ریانه‌وه‌یه‌ بیسڕێته‌وه‌ خۆی سه‌رکردایه‌تی جه‌نگه‌که‌ بکات، ده‌یویست هه‌رچی لوت به‌رزی فۆنسۆیه‌ بیشکێنن ئعتیبارێك بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی بگڕێنێته‌وه‌،وه‌ ویستیشی خۆی یه‌که‌م گورز بوه‌شێنێت له‌ سوپای نه‌سارا.
نیوه‌ی تری سوپاکه‌ که‌ (15) هه‌زار سه‌رباز بوون له‌گه‌ڵ معتمد علا الله‌ کوڕی عه‌باد وه‌ستان له‌ پێشی پێشه‌وه‌، له‌ پشتی ئه‌وه‌وه‌ داودی کوڕی عایشه‌ وه‌ستا که‌ گه‌وره‌ی سوپا سالاری مورابطین بوو.
دیاره‌ ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌شی یه‌که‌میه‌تی که‌ باسمان کرد، واتا (15) هه‌زار که‌سه‌که‌ ببوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌.
به‌شی دووه‌م سوپایه‌کی شاراوه‌ بوو که‌ یوسفی کوڕی تاشفین ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ئه‌و سوپایه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی شارده‌وه‌ له‌ بن به‌رد و چیاکاندا زۆر دوور له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، که‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ (15) هه‌زار که‌س.
یوسفی کوڕی تاشفین ئه‌و سوپایه‌یی وه‌کو یارمه‌تی بۆ سوپای به‌شی یه‌که‌م دانابوو، خۆشی به‌ چوار هه‌زار سه‌ربازی تره‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌گه‌ڕا، ئه‌م چوارهه‌زار که‌سه‌ی که‌ له‌گه‌ڵیدا بوون، له‌ پشتی هه‌موویانه‌وه‌ داینان که‌ خه‌ڵکێکی زۆر به‌تواناو لێهاتوبوون، که‌ پێیان ده‌وترا سه‌ربازانی سودانی لێزان.
ئه‌م چوار هه‌زاره‌ شمشێری ده‌ستیان درێژو هه‌روه‌ها به‌ ناوی شمشێری هندی ناسرا بوون، وه‌ ڕم و قه‌ڵغانی به‌هێزیان پێ بووه‌، ئه‌م سوپایه‌ که‌ سوپایه‌کی شه‌ڕکه‌ری بێ وێنه‌ بوون له‌ ناو سوپای مورابطینیشدا تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌بوو، یوسفی کوڕی تاشفین له‌ دوای هه‌موو سه‌ربازه‌کانه‌وه‌ داینان.
که‌واته‌ ئێستا زانیمان که‌ سوپای موسوڵمانان ببوون به‌ سێ به‌شه‌وه‌، به‌شی یه‌که‌میان موعتمه‌د علا الله‌ و (15) هه‌زار سه‌رباز بوون، به‌شی دووه‌میان که‌ یوسفی کوڕی تاشفین خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن وه‌ سوپای شاراوه‌ی پێ ده‌وترا، ئه‌مانیش بریتی بوون له‌ (14) بۆ (15) هه‌زار سه‌رباز، به‌شی سێیه‌میان بریتی بوون له‌ چوار هه‌زار سه‌ربازه‌ سودانیه‌ لێزانه‌ی که‌ شمشێری هندییان پێ بوو.
ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی که‌ یوسفی کوڕی تاشفین به‌کاری هێنا، نه‌خشه‌و پلانێکی تازه‌ نه‌بوو بۆ موسوڵمانان، هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌و پلانه‌ بوو که‌ خالیدی کوڕی وه‌لید ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، له‌ شه‌ڕی "ولجه‌" له‌ دژی فارسه‌کان پیاده‌ی کرد، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و پلانه‌ بوو که‌ "نعمان کوڕی مقرن" له‌ شه‌ڕی نه‌هاوه‌ندا له‌ دژی فارسه‌کان به‌کاری هێنا، بۆیه‌ یوسفی کوڕی تاشفین خوای لێ ڕازی بێ مێژووزان بوو، بۆیه‌ گرنگه‌ که‌ هه‌موو که‌س شاره‌زای مێژوو بێت.
له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی دوانزه‌ی مانگی ڕه‌جه‌ب ساڵی (479ی کۆچی)_= (23)ی ئۆکتۆبه‌ری (1086ی زاینی)، ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش هێرشی کرده‌ سه‌ر موسوڵمانان به‌ (60)هه‌زار سه‌ربازی نه‌سرانیه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر (15)هه‌زار سه‌ربازی موسوڵمانان جه‌نگ ده‌ستی پێ کرد، سوپای نه‌سارا وه‌کو شه‌پۆلی ده‌ریا شه‌پۆلیان ده‌دا بۆناو موسوڵمانان، موسوڵمانانیش خۆ گر، له‌ خاکی جیهاد دا وه‌ستا بوون و ده‌جه‌نگان له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا، یوسفی کوڕی تاشفینیش هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ سه‌یر ده‌کات و چاوی له‌سه‌ر جه‌نگه‌که‌یه‌، تا ئێستاش مه‌یدانیه‌ن موسوڵمانان باش جه‌نگ ده‌که‌ن وه‌ زۆر به‌هێزن به‌ (15)هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌، هه‌روه‌ك مێژوو نوسی پایه‌ به‌رز "ابن خلکان" ده‌فه‌رموێت:وه‌کو سه‌رابی بیابان شه‌پۆلیان ده‌دا بۆ ناو موسوڵمانان.
موعتمد کوڕی عه‌باد له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگدا

ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش بینی که‌ موعتمد خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕدایه‌و ده‌جه‌نگێت، له‌ هه‌موولایه‌که‌وه‌ چوارده‌وریان له‌و سه‌رکرده‌ به‌هێزه‌ گرت له‌و جه‌نگه‌دا، موعتمدی کوڕی عه‌بادیش زۆر ئارامگرو به‌هێز بوو له‌و جه‌نگه‌دا زۆر به‌ باشی ده‌جه‌نگا، یوسفی کوڕی تاشفینیش چاودێری جه‌نگه‌که‌ی ده‌کرد وه‌ چاویشی له‌سه‌ر موعتمدی كوڕی عه‌باد بوو، تۆزێ ناڕه‌حه‌تی که‌وته‌ ناو مورابطینه‌کان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ بیابان نشین بوون، هه‌ندێك له‌ هاوڕێکانی موعتمدی كوڕی عه‌باد هه‌واڵی کوشتنی کوڕه‌که‌یان بۆ هێنا، وه‌ خۆشی بریندار کرابوو له‌ لای سه‌ریه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستی ڕاستیشی بریندار بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ پشتیشی خوێنی لێ ده‌چۆڕا.
پاشان که‌ زانی که‌ کوڕه‌که‌ی کوژراوه‌و وه‌ خۆشی برینه‌کانی سه‌خته‌، کوڕێکی بچوکی هه‌بوو که‌ ناوی هیشام بوو که‌ له‌ ئیشبیلیه‌ به‌جێی هێشتبوو، کردیه‌ جێ نشینی خۆی و نامه‌یه‌کی نوسی وه‌ خۆشی هه‌ر به‌ ئه‌بو هیشام ناسراو بوو له‌ناو خه‌ڵکیدا وه‌ خۆشه‌ویستیش بوو له‌ جه‌نگه‌که‌دا، چونکه‌ زۆر به‌ باشی جه‌نگا بۆیه‌ سه‌ربازه‌کانی هاواریان ده‌کردوو ئه‌م هۆنراوه‌یان ده‌وته‌وه‌:
أبا هاشـم هشـمتني الشـفار فلله صبري لذاك الأوار

ذكرت شخيصك تحت العجاج فلم يثنـني ذكره للفرار
هه‌روه‌ك له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌م پێ کرد که‌ معتمدی کوڕی عه‌باد چۆن به‌ ئازایانه‌ ڕێشمه‌ی سوپاکه‌ی یوسفی کوڕی تاشفینی گرتبوو ده‌جه‌نگا، هه‌روه‌ها سوپا سالاری مورابطین وه‌ قاره‌مانی مه‌یدان که‌ داودی کوڕی عایشه‌ بوو، زۆر قاره‌مانانه‌ له‌ جێگه‌ی ئیبنو عه‌باد دا ده‌جه‌نگا و وه‌ك هه‌وری به‌هار چه‌خماخه‌ی ده‌دا.
شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو هه‌تاکو ڕۆژئاوا بوون، یوسفی کوڕی تاشفین له‌ دوای هیلاکی ئه‌وان سوپای دووه‌م زۆر به‌ ئارامی دانیشتبوون، ئه‌نجا بانگی کردن بۆ یارمه‌تی براکانیان، جه‌نگ گه‌رمتر بوو له‌ نێوانی نساره‌و موسوڵماناندا، سوپای شاراوه‌ چوارده‌وری سوپای نه‌سرانی دا له‌ چوارده‌وری جه‌نگه‌که‌دا وه‌ستا بوون نرکه‌یان ده‌هات وه‌ك شێر.
یوسفی کوڕی تاشفین سوپا شاراوه‌که‌شی کرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێکی نارد بۆناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی برا موسوڵمانه‌کانیان بده‌ن، به‌شه‌که‌ی تری نارده‌ پشتی نه‌ساره‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خێمه‌کانیان بسوتێنن، تا بزانن که‌ هێزی دووه‌م به‌ ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر جه‌نگه‌که‌دا گرتووه‌، یوسفی کوڕی تاشفین بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ئیسراحه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ دواوه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام موسوڵمانان به‌دوای مردندا وێڵن بۆیه‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ خێمه‌کانیان بسوتێنێت تا شه‌که‌ت ببن له‌ جه‌نگه‌که‌داو خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌.
کاتێك که‌ نه‌ساره‌کان زانیان که‌ پشتیان لێ گیراوه‌، ئه‌نجا شکستی ڕووی کرده‌ هه‌موویان، دوای ئه‌وه‌ پارچه‌ پارچه‌ی و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ که‌وته‌ ناویان که‌ سوپاکه‌یان شکاوه‌و سوپای موسوڵمانان زۆر بووه‌.
ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ ببێته‌ هۆی کشانه‌وه‌ دواوه‌ی سوپاکه‌ی ئه‌لفۆنسۆ، هه‌ر لێدانی یه‌که‌می موسوڵمانان له‌لایه‌ن سوپا شاراوه‌که‌وه‌ بووه‌ هۆی دڵ له‌رزینی سوپای ئه‌لفۆنسۆ، له‌ هه‌مووی گرنگتر له‌ لێدانی یه‌که‌می جه‌نگی سوپا شاراوه‌که‌دا یوسفی کوڕی تاشفین خۆی یه‌که‌م شمشێری وه‌شاند، له‌ ڕیزه‌کانی جه‌نگدا ده‌جه‌نگا، مێژوونوسان ده‌ڵێن یوسفی کوڕی تاشفین که‌ خاوه‌نی سێ یه‌کی ئه‌فه‌ریقا بوو چه‌ند جار توشی بریندار بوون و به‌ره‌و کۆتای و گیان ده‌رچوونی ده‌چوو، به‌ڵام که‌سێکی ئازاو لێهاتوو بوو هه‌میشه‌ خۆی ده‌خسته‌ نێوه‌ندی شه‌ڕه‌کانه‌وه‌ تا گیانی خۆی به‌خت بکات بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ یوسفی کوڕی تاشفین و هاوه‌ڵانی بێت.
شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ تاکو ڕۆژئاوا بوو، هه‌ردوو سوپاکه‌ شه‌که‌ت و ماندوو، ئنجا یوسفی کوڕی تاشفین هاوار کرد له‌ به‌شی سێیه‌می سوپاکه‌ی که‌ هێزی تایبه‌تی سودانی بوون، ئه‌وان که‌وتنه‌ ناو جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کاندا، ئه‌و جه‌نگه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسناک بوو که‌ زیاد له‌ (50)هه‌زار که‌س له‌ نه‌ساره‌کان کوژرا له‌ کۆی (60)هه‌زار سه‌رباز که‌ ئاماده‌ی جه‌نگه‌که‌ بوون، وه‌ خۆشیان هاواریان ده‌کرد کرد که‌ به‌م سوپایه‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و فریشته‌کاندا ده‌که‌ین، ئه‌وه‌نده‌ خوێن ڕژابوو، ئه‌وه‌نده‌ لاشه‌ی کافره‌کان که‌وتبوو که‌ موسوڵمانان قاچیان ده‌چه‌قی به‌ناو لاشه‌و خوێندا، خاکه‌که‌ش خاکێکی به‌ردین بوو بۆیه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ ناو نرا به‌ جه‌نگی "زه‌لاقه‌" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ موسوڵمانان ده‌چه‌قین له‌ناو خوێن و گۆشتی نه‌ساره‌کاندا.
مێژوونوسه‌کان ده‌ڵێن که‌ له‌ نه‌ساره‌کان ئه‌وه‌ی که‌ به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچوبوو له‌و سوپایه‌ (450) سه‌رباز بوون، وه‌ ئه‌لفۆنسۆش خۆی له‌ پشته‌وه‌ ڕای کردو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ طوڵیطیڵه‌ ئه‌و سوپایه‌شی که‌ مابووه‌ وه‌ له‌ نزیك طوڵیطیڵه‌ کردیان به‌شه‌ڕ له‌ ناو خۆیاندا، واتا مه‌به‌ستمان ئه‌و (450) سه‌ربازه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لفۆنسۆدا ڕایان کرد، ئه‌وه‌ی که‌ چووه‌ وه‌ ناو شاری طوڵیطیڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لفۆنسۆدا ته‌نها (100) که‌سیان مابوو به‌س.

شه‌ڕی زه‌لاقه‌ هاوشێوه‌ی یه‌رموك و قادسیه‌ بوو

" لا نريد منكم جزاءً ولا شكورًا"
له‌دوای ئه‌و جه‌نگه‌ موسوڵمانان ده‌ستکه‌وتێکی زۆریان ده‌ست که‌وت، به‌ڵام یوسفی کوڕی تاشفین له‌ کارێکی بێ وێنه‌و پرشنگداردا که‌ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی نیشاندا له‌ خاکی ئه‌نده‌لوسدا، وه‌ ئیخلاص و پاکێتی خۆی ده‌رخست بۆ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس وه‌ بۆ گه‌وره‌کانی ئه‌نده‌لوسیش هه‌رچی ده‌ست که‌وتبوو له‌و جه‌نگه‌دا به‌جێی هێشت بۆ خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس، لێره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر به‌ندایه‌تی و زوهدێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رو وه‌رعێکی پاك و بێگه‌رد گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاتی مه‌غریب وه‌ به‌ئاشکرا پێی وتن
"لَا نُرِيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا" (الإنسان9)
'(وه‌ ده‌ڵێن:) ئێمه‌ ئه‌و خۆراکه‌تان له‌به‌ر خواو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و پێ ده‌به‌خشین، نه‌ پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه‌ سوپاس، (ئه‌ڵبه‌ته‌ ڕێکخراوه‌ خێرخوازییه‌ ئیسلامییه‌کان ده‌بێت وابن)'.
مه‌قری له‌ کتێبی "نفح الطیب"دا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی چوار ڕۆژ سه‌ربازه‌کانی خۆی هێشته‌وه‌ له‌و جێگایه‌دا، وه‌ سه‌ربازگه‌کانی تێك نه‌دا، هه‌رچی ده‌ستکه‌وت بوو کۆی کرده‌وه‌و یوسفی کوڕی تاشفین له‌وێدا گه‌ردنی هه‌موو سوڵتانه‌کانی ئازاد کردو گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاتی مه‌غریب"، وه‌ کاریگه‌ری خۆی کرد له‌سه‌ر هه‌موو سه‌رۆك هۆزو سه‌رکرده‌کانی ئه‌نده‌لوس، زانیان که‌ ته‌نها مه‌به‌ستی کۆشش و جیهاد بووه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌و ڕۆژی قیامه‌تدا، چاوه‌ڕێی پاداشت و خه‌ڵات بوو له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌. ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌نده‌لوس که‌ زانیان هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ناوێت ئه‌وانیش زیاد له‌ پێویست ڕێزیان لێگرت و خۆشه‌ویستیان بۆی زیاد بوو وه‌ سوپاسیان کرد، ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ یوسفی کوڕی تاشفین بێ که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ وڵاتی مه‌غریب له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانیدا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ دین داری و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و وابه‌سته‌ بوون به‌ په‌رتوکی خوای گه‌وره‌وه‌ و وه‌ به‌ سونه‌تی خۆشه‌ویسته‌که‌ی محمد (علیه‌ صلاة وسلام) وه‌ له‌ ئه‌نده‌لوسدا ئامۆژگاری کردن که‌ هاوشێوه‌ی خۆی بن و ئامۆژگاری زۆری کردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وابه‌سته‌ بن به‌ جیهاده‌وه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا، وه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ته‌مه‌نی (79) ساڵ بوو ئه‌و سه‌رکرده‌ قاره‌مانه‌ لێوه‌شاوه‌یه‌!
خۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که‌ خۆی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ڕۆشته‌ ناو خاکی ئه‌نده‌لوسه‌وه‌ ئه‌یتوانی که‌ یه‌کێك له‌ سه‌رکرده‌کان بنێرێت وه‌ خۆی له‌ مه‌غریبدا بمێنێته‌وه‌، نه‌ هیچ له‌ ده‌سه‌ڵاتی که‌م ده‌بوه‌وه‌ وه‌ نه‌ که‌سیش لۆمه‌ی ده‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چووه‌ ناو خاکی ئه‌نده‌لوس هه‌رچه‌نده‌ پیاوێکی به‌ ته‌مه‌ن و شێخێکی گه‌وره‌ بوو، خۆی به‌ سواری ئه‌سپه‌وه‌ جیهادی ده‌کردو تاکو شه‌ره‌فی موجاهیدی پێ ببه‌خشرێت و تاجی شه‌هیدی بباته‌وه‌ بۆ خۆی بۆیه‌ دروشمی ئه‌وه‌ بوو ده‌یوت بچنه‌ خاکی جیهاد به‌ڵکو بمرن له‌ پێناوی خوادا ، وه‌ دروشمیان ئه‌م دێڕه‌ هۆنراوه‌یه‌ بوو




إِذَا غَامَرْتَ فِي شَرَفٍ مَرُومٍ فَلَا تَقْنَعُ بِمَا دُونَ النُّجُومِ

فَطَعْمُ الْمَوْتِ فِي أَمْرٍ حَقِيرٍ كَطَعْمِ الْمَوْتِ فِي أَمْرٍ عَظِيمٍ

لكنه رحمه الله لم يمت هناك، فلا نامت أعين الجبناء
زۆرێك بوون له‌و پیاوانه‌ی که‌له‌و ڕۆژه‌دا پله‌و پایه‌ی شه‌هیدیان پێ به‌خشرا، له‌ زانایان و سه‌ربازان و سه‌رکرده‌کان، وه‌ك زانای پایه‌ به‌رز "ابن رمیله‌" که‌ خاوه‌نی خه‌وه‌که‌ بوو که‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه‌ صلاة و سلام) وه‌ی بینی وه‌ قازی مه‌راکیش که‌ ناوی "ابی مروان عبدالملیك مصمودی" بوو، زۆرێك له‌ ناوی تریش ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت که‌له‌ "نفح الطیب"دا باس کراوه‌.....

شێخ سه‌عیدی پیران کێیه‌؟

 مامۆستا خالید ڕه‌نجده‌ر

ئه‌م ناوداره‌ی کـورد ناوی "شـێخ سه‌عیدی کوڕی شـێخ مه‌حمــودی کوڕی شـێخ عه‌لی"یـه‌ و ، له‌ سـاڵی (1860) له‌ قه‌زای "پالو"ی هه‌رێمی "ئاڵازغ"ی کوردی له‌ کوردستانی باکور له‌دایکبووه‌.شێخ عه‌لی باپیری دوای نیشته‌جێ بوون له‌ "پالو" نازناوی شێخ عه‌لی پالوی وه‌رگرتووه‌. شێخ سه‌عید له‌ سه‌ر ده‌ستی باوکی و موریده‌کانی باوکییه‌وه‌ فێری نووسین و خوێندن بووه‌ و ، زانستی فیقه‌ و شه‌رعی ئیسلامی و مێژووی خوێندووه‌. دوای ته‌واو کردنی خوێندن مۆڵه‌تی وانه‌ ووتنه‌وه‌ی شه‌رعی پێدراوه‌ و ، وانه‌ی شه‌رعی به‌ قوتابیان وتووه‌ته‌وه‌. دوای وه‌فاتی باوکی ده‌سه‌ڵات و کاروباری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دراوه‌ به‌ شێخ سه‌عید و ، ئه‌ویش بۆته‌ ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له‌"پالو" و ، زیاتر له‌ هه‌زار موریدی هه‌بووه‌. له‌ناو موریده‌کانیدا تورکیش هه‌بوون ، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان کورد بوون.


سێخ سه‌عید وه‌ک شێخه‌کانی سه‌ده‌می خۆی نه‌بووه‌ ، به‌ڵکو زانایه‌کی زیره‌ک و چالاک بووه‌ و ، به‌ یه‌کێک له‌ نوێکه‌ره‌وه‌کانی ئیسلامی ئه‌و سه‌ده‌مه‌ ناسراوه‌. شێخ بڕاوی به‌و شتانه‌ نه‌بووه‌ که‌ شێخه‌کانی ئه‌و سه‌ده‌مه‌ به‌کاریان هێناوه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی مورید له‌ ده‌وری خۆیان. شێخ ڕازی نه‌بووه‌ که‌ ده‌روێش و موریده‌کانی ، یان خه‌ڵکی تر ده‌ست ماچ بکه‌ن و کڕنوشی بۆ به‌رن.



.

هه‌میشه‌ خۆی له‌ ئاستی خه‌ڵکدا ڕاگرتووه‌ و ، خۆی له‌وان به‌ گه‌وره‌تر نه‌زانیوه‌. پیاوی بیرمه‌ند و ئازا و زانا له‌ مه‌جلیسیدا دانیشتوون و ، هه‌موو کاتی خۆی بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی ته‌رخان کردووه‌. له‌ گه‌ڵ ده‌رکه‌وتن و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کان له‌ ساڵانی (1908) و(1923)دا سه‌رگه‌رمی سیاسه‌ت بووه‌ و ، په‌یوه‌ندی باشی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ ناوداره‌کانی کوردی ئه‌و سه‌ده‌مه‌ هه‌بووه‌ ، له‌وانه‌: بنه‌ماڵه‌ی به‌در خان و ، بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری و ، بنه‌ماڵه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌کانی تری کورد.

شێخ سه‌عید نازناوی "پیران"ی له‌و کاته‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ له‌ گوندی "پیران"ی نزیک به‌ قه‌زای "بپلو" یه‌که‌م شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی له‌ گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی تورکدا کردووه‌

شۆڕشه‌که‌ی

له‌ مانگی تشرینی دووه‌می (1924)دا عه‌لی ڕه‌زای کوڕی شێخ سه‌عیدی پیران له‌ ڕێی دیاربه‌کره‌وه‌ چۆته‌ شاری "حه‌له‌ب"ی سوریا ، تاکو له‌ سه‌ر ڕاگه‌یاندنی شۆڕش گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی تری کورد له‌وێ بکات. دوای گه‌یشتنی عه‌لی ڕه‌زا کۆنگره‌یه‌ک ده‌به‌سترێ و ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کوردی تورکیا و عێراق و سوریا تیایدا به‌شدار ده‌بن.

له‌ کانونی یه‌که‌می (1924)دا حکومه‌تی تورکیا "عه‌لی خالد جوبرانلی" و :حاجی موسا" و "یوسف زیا" که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی (ئیستقلال)بوون ، ده‌گرێ. کورده‌کانیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی تورکیا شێخ سه‌عیدی پیران به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ێ "ئیستقلال" هه‌ڵده‌بژێرن و ، له‌ هه‌مان کاتیشدا ڕۆژی نه‌ورۆز (21/3/1925) دیاری ده‌که‌ن بۆ ئاشکرا کردنی ڕاپه‌ڕین به‌ سه‌رۆکایه‌تی شێخ سه‌عید.

له‌ (8/2/1925)دا شێخ سه‌عید ده‌که‌وێته‌ جه‌وله‌ کردن و ، سه‌ردانی هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کات. له‌و کاته‌دا که‌ بۆ سه‌ردانی"عه‌بدولڕه‌حیم"ی برای چۆته‌ گوندی "پیران" هێزێکی سه‌ربازی تورک به‌ سه‌رکردایه‌تی مولازم "حوسنی ئه‌فه‌ندی" ده‌گاته‌ ئه‌وێ بۆ ده‌ستگیر کردنی هه‌ندێک له‌ خه‌ڵکی ئه‌وێ. خه‌ڵکی پیران ناچن به‌ پیر له‌شکره‌که‌وه‌ و ، شه‌ڕ داده‌مه‌زرێ. ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌ربازه‌کانی تورک ده‌کوژرێن و ژماره‌یه‌کیش ، که‌ "حوسنی ئه‌فه‌ندی"یش له‌ناویاندا ده‌بێت ، به‌ دیل ده‌گیرێن.

له‌(11/2/1925)دا "تاهیر پیران"ی برای شێخ سه‌عید به‌ خۆیی و چه‌کداره‌کانییه‌وه‌ ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر کاروانێکی پۆستدا که‌ له‌ شارۆچکه‌ی "لیجه‌"ه‌وه‌ به‌ره‌و"سیری" ده‌چێت و ، هه‌موو نامه‌ و دۆکۆمێنته‌ گیراوه‌کان ته‌سلیم به‌ شێخ سه‌عید ده‌کات. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا (41) ڕۆژی مابوو بۆ کاتی ئاشکرا کردنی شۆڕشه‌که‌ ، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بنه‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران.

له‌ (14/2/1925)دا شۆڕشگێڕه‌کان ده‌ست ده‌گرن به‌ سه‌ر پارێزگای "کینجۆ"دا و ، پارێزگار و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ تورکه‌کان به‌ دیل ده‌گیرێن و ، "فه‌قێ حه‌سه‌ن"ی سه‌رۆکی خێڵی "مودان" ده‌کرێته‌ پارێزگاری "کینجۆ" و ، به‌یانێک که‌ مۆری شێخ سه‌عیدی پیرانی پێوه‌ ده‌بێت بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ئیتر "کینجۆ"ده‌بێته‌ پایته‌ختی کاتیی کوردستان. ئیتر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و دینی ده‌که‌وێته‌ ده‌ستی شێخ سه‌عیدی پیران و ، هه‌موو باج و دیله‌کان له‌ "کینجۆ"کۆده‌کرێنه‌وه‌ و ، به‌ بڕیارێک زه‌ریبه‌ی "ده‌یه‌ک" نامێنی و ، داوا له‌ دانیشتوان ده‌که‌ن له‌بری ئه‌وه‌ کۆمه‌ک و یارمه‌تی شۆڕشگێڕه‌کان بده‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی شێخ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ پێشوازی لێکرا و ، ده‌ستیان کرده‌ یارمه‌تی دانی شۆڕشگێڕه‌کان.

له‌ (22/2/1925)دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تورکیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ په‌له‌یان کرد و ، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا "فه‌وزی پاشا"ئاماده‌ بوو و ، حاڵه‌تی نائاسای بۆ ماوه‌ی مانگێک له‌و ناوچانه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ شێخ سه‌عید و شۆڕشگێڕه‌کانی لێبوون و ، ناوی شێخ و چه‌کداره‌کانی به‌ خائن له‌قه‌ڵه‌م دران.

له‌ ڕۆژی (25/2/1925) تا (1/3/1925) شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند و ژماره‌ی چه‌کداره‌کان له‌ (20) هه‌زار تێپه‌ڕی و ، هێزه‌کانی ساڵح به‌گ و حاجی حه‌سه‌ن و عومه‌ر فار و خێڵی مستیان و بوتانی و شێخ شه‌مسه‌دینی دیاربه‌کر په‌یوه‌ندیان به‌ شۆڕشه‌وه‌ کرد و ، هه‌ڵوێستی حکومه‌تی تورکیا شپرزه‌ بوو.

له‌ (2/3/1925)دا حکومه‌تی فه‌تحی به‌گ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌ و ، ڕۆژی دواییتر حکومه‌تێکی نوێ به‌ سه‌رۆکایه‌تی "عیسمه‌ت پاشا" ڕاگه‌یه‌ندرا.

له‌(4/3/1925)دا ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی تورک باسای ژماره‌ (578)ی ده‌رکرد. ئه‌و یاسایه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری دا به‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌وڵه‌ت که‌ دژ به‌ بزووتنه‌وه‌ میللییه‌کان ده‌وه‌ستنه‌وه‌. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ له‌ بڕیارێکی تردا دوو دادگای به‌ ناوی دادگای ئیستقلاله‌وه‌ دروست کرد. یه‌کێکیان له‌ ئه‌نقه‌ر بوو و ، ده‌سه‌ڵاتی دیاری کرا بوو و به‌ بێ ئاگاداری ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل نه‌یده‌توانی حوکمی له‌سێداره‌ ده‌ربکات و ئه‌نجامی بدات. دووه‌میان له‌ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بوو و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌بوو ، له‌وانه‌: ده‌رکردن و ئه‌نجامدانی حوکمی له‌سێداره‌دان.

له‌ /11/3/1925)دا شێخ سه‌عید فه‌رمانی ده‌رکرد بۆ چوونه‌ سه‌ر شاری دیاربه‌کر. به‌ڵام له‌شکری تورکیا که‌ خاوه‌نی توپ و جبه‌خانه‌ی باشتر بوو ، توانی له‌شکره‌که‌ی شێخ سه‌عید بشکێنێ. شێخ سه‌عید فه‌رمانی کشانه‌وه‌ی دا و ، شۆڕشگێڕه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ "دیرخانی".

له‌(کۆتایی مانگی مارتی (1925)دا له‌شکری تورکیا ده‌ستی دایه‌ هێرش کردن بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی بن ڕکێفی شۆڕش و ، له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ گه‌مارۆی دا. شۆڕشگێڕه‌کان ناچار بوون به‌ره‌و "پالو" بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ (6/4/1925)دا شێخ سه‌عیدی پیران به‌ ناچاری خۆی و (300) چه‌کدار گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ "سالحان" و ، له‌ناوه‌ندی مانگی نیسانی(1925)دا له‌ "کینجۆ"ی پایته‌ختی کاتی کوردستاندا گه‌مارۆی شێخ سه‌عید و شۆڕشگێڕه‌کانی درا و ، سه‌رانی شۆڕش ، به‌ شێخی پیرانیشه‌وه‌ ، به‌دیل گیران.

ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ شێخ سه‌عید ده‌ستگیر کران: شێخ عه‌لی و ، شێخ غالب و ، ڕه‌شید ئاغا و ، محمد ئاغا و ، ته‌یمور ئاغا بوون و ، ئیتر کۆتایی به‌و شۆڕشه‌ هات.

له‌ (13/4/1925)دا سه‌ید عه‌بدولقادر و سه‌ید محمدی کوڕی و ، کۆر عه‌بدوڵا سه‌عدی و ، سه‌رۆکه‌کانی خێڵی هۆشینان ده‌ستگیر کران.

له‌ (14/5/1925)دا دادگایی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ سه‌ران و لێپرسراوانی ئه‌و شۆڕشه‌ کرا و ، ژماره‌یه‌کیان له‌ (27/5/1925)دا له‌سێداره‌ دارن و ، ژماره‌یه‌کیش خرانه‌ زیندانه‌وه‌.

له‌(29/5/1925)دا دادگایی شێخ سه‌عید ده‌ستی پێکرد و یه‌ک مانگی خایاند. ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵ شێخ سه‌عید دادگایی کران: شێخ عه‌بدوڵا ، شێخ ئیسماعیل ، شێخ عبداللطیف ، ڕائد قاسم ئیسماعیل ، حاجی خالد عه‌بدولحه‌مید ، ڕه‌شیدی چه‌رکه‌سی و ، هه‌ندێکی تر له‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌و شۆڕشه‌ بوون.

له‌ (29/6/1925)دا حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ شێخ شه‌عید ده‌کرا و ، له‌ (30/6/1925)دا له‌ گۆڕه‌پانی مزگه‌وته‌ گه‌وره‌که‌ی شاری دیاربه‌کر له‌سێداره‌ درا.

له‌ به‌رده‌م په‌تی سێداره‌که‌دا شێخ ووتی: وا ژیان خه‌ریکه‌ کۆتایی دێت و ، هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ی له‌ پێناوی خوادا کردوومه‌. ئێمه‌ دڵمان خۆشه‌ چونکه‌ کوڕ و کچه‌زاکانمان له‌ به‌ر ئێمه‌ شه‌رم دایانناگرێ له‌به‌رده‌م دوژمناندا.

هۆکاره‌کانی شۆڕشی شێخ سه‌عید

زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران شۆڕشێکی نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌ ، چونکه‌ شێخ به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" هه‌ڵبژیردرابوو و ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌که‌می (1924)دا له‌ شاری حه‌له‌بی سوریا کۆنگره‌ی خۆی به‌ست و ، عه‌لی ڕه‌زای کوڕی شێخ سه‌عید به‌ نوێنه‌رایه‌تی باوکی ئاماده‌ بوو. به‌شداربووان بڕیاریاندا که‌ شۆڕش بکه‌ن دژ به‌ سیاسه‌تی تورکیا و ، ڕۆژی نه‌ورۆز (21/3/1925) بۆ ئاشکرا کردنی شۆڕش دیاری کرا.

هه‌ندێک پێیان وایه‌ ئه‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌ی شێخ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی کورد بوو و ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که‌ حکومه‌تی تورکیای ئه‌و کاته‌ پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرد و ، زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان و ، سه‌رانی پارته‌ کوردییه‌کانیش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ و ، ده‌ڵێن ئه‌و شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" و "کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان" ڕابه‌رایه‌تیان کرد. به‌ڵام ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دواییتر ده‌رکه‌وتن ده‌ڵێن که‌ شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران شۆڕشێکی ئیسلامی بوو و ، ئامانج لێی گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ڕاپه‌ڕاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بوو.حکومه‌تی تورکیا تا ساڵی (1977)یش به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆکۆمێنته‌کانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیرانی به‌ نهێنی هێشته‌وه‌ و ، ڕێی نه‌ده‌دا بکه‌وێته‌ به‌رده‌ست و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێ.

شێخ سه‌عیدی پیران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و ڕاستگۆ و ژیر بوو بۆیه‌ کرایه‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی"ئازادی". هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که‌ سه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ گیرابوون. دروشمی شۆڕشه‌که‌ی شێخ سه‌عید بریتی بوو له‌: "بژی خه‌لافه‌ت ، بڕوخێ کۆمار". شێخ سه‌عید نازناوی "خادم الموجاهدین"ی لێنرابوو. واته‌: خزمه‌تکاری موجاهیده‌کان.

حکومه‌تی تورکیا شێخ سه‌عیدی پیرانی به‌ تۆمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سێداره‌ دا تا بتوانێ ئه‌و شۆڕشه‌ ئیسلامییه‌ له‌به‌رچاوی گه‌لی تورک ڕه‌ش بکات و بیخاته‌ قاڵبی نه‌ته‌وایه‌تی دژ به‌ بیروهزری نه‌ته‌وایه‌تی تورکی. "خالد جوبرانلی"ی سه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی "ئازادی" یه‌کێک بوو له‌ که‌سایه‌تییه‌ کورده‌کانی نزیک به‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و ، ژنبرای شێخ سه‌عید بوو.

سه‌باره‌ت به‌ ئیسلامه‌تی شۆڕشه‌که‌ی شێخ سه‌عیدی پیران ئه‌نجوومه‌نی سوپای تورکیا له‌ دانیشتنێکی نهێنیدا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک کرد که‌ له‌به‌رده‌ستیاندا بوو و ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌کرده‌وه‌. ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ نهێنی دا به‌و دام و ده‌زگایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کورده‌وه‌ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا که‌ له‌ سوریا بوون هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سوریایان خسته‌ به‌رده‌ستی سوپای تورکیا بۆ گواستنه‌وه‌ی (20-25) هه‌زار سه‌ربازی تورکی بۆ ناوچه‌کانی شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به‌ شێخ سه‌عیدی پیران.

له‌ کاتی داگایی کردنی شێخدا حاکمه‌که‌ ده‌ڵێ:ڕاپه‌ڕینه‌که‌ت نه‌ته‌وایه‌تی بوو. ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: خوا به‌ شاهید ده‌گرم که‌ ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌ستکردی سیاسییه‌کانی کورد نه‌بوو و ، ده‌ستی ده‌ره‌وه‌شی تێدا نه‌بوو.

کاتێکیش لێی پرسیار کرا: ده‌ته‌وێ ببیته‌ خه‌لیفه‌؟ ووتی: بوونی خه‌لیفه‌ زه‌مانه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت و ڕێساکانی دین. هه‌وڵدان بۆ بوونی خه‌لیفه‌ واجبه‌ به‌ پێی شه‌رع.

کاتێکیش لێیان پرسی: باشه‌ کاتێک ئێوه‌ ئه‌و ‌هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌تان کرد قه‌ناعه‌تتان وابوو که‌ شه‌ریعه‌ت له‌م ووڵاته‌دا ڕاناپه‌ڕێنرێت؟ ووتی: قورئان جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رچوون ده‌کاته‌وه‌ له‌ فه‌رمانی حاکم له‌و بارودۆخه‌ی ئاماژه‌م بۆ کرد. ڕاپه‌ڕاندنی شه‌ریعه‌تیش مانای ڕێگرتنه‌ له‌ کوشتن و زینا و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان. سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ هه‌موو موسوڵمانین و نابێ جیاوازی بکرێت له‌ نێوان کورد و تورکدا. به‌ قه‌ناعه‌تی ئێمه‌ مه‌سه‌له‌ شه‌رعییه‌کان ته‌رک کراوون. ئێمه‌ به‌و قه‌ناعه‌ته‌وه‌ ڕاپه‌ڕین و به‌ پێی قورئانیش بوو..

الجمعة، 14 ديسمبر 2012

پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ






نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى

ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین


براکانم ئه‌وه‌ باسى حه‌زره‌تى (يةعقوب) پێغه‌مبه‌ره‌, با به‌ دڵ په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, ئه‌و زاته‌ موباره‌که‌ کوڕى حه‌زره‌تى (ئيسحاق)ى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (خليل الله)یه‌. دایکیشى ناوى (رةفقةت)ى کچى (بتوئيل)ى کورى (ناحور)ى براى حه‌زره‌تى ئیبراهیمه‌ حه‌زره‌تى ئیسحاقى پێغه‌مبه‌ر که‌ ره‌فقه‌ت ماره‌ کرد له‌ پاش بیست ساڵ ژن و مێردى خواى ته‌عالا به‌ سکێک دوو ئه‌ولادى دانێ ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ى که‌ ئیستا سه‌باره‌ت به‌و دوو کوڕه‌ بۆتان ده‌گێڕمه‌وه‌ و هه‌رچه‌ند له‌وانه‌ نیه‌ ڕاست بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێ بۆ قودره‌تى خوا هه‌ر که‌مه‌و دور نیه‌. ده‌ڵێن کاتێک دایکى حه‌زره‌تى یه‌عقوب که‌وته‌ ژان و منداڵ بوون دوو منداڵى له‌ سگدا بوو ئه‌و دوو کۆرپه‌ له‌ سکى دایکیاندا لێیان بوو به‌ شه‌ر یه‌عقوب ویستى له‌پێش عه‌یس دا له‌دیک بێ و ببێته‌ سه‌ر دونیا به‌ڵام عه‌یس سوێندى خوارد و گوتى ئه‌گه‌ر تۆ له‌ پێش مندا ببى من له‌ سگى دایکمدا ده‌مێنمه‌وه‌ تا دایکم ده‌مرێ یه‌عقوب خۆى دواخست و عه‌یس له‌پێشدا بوو ده‌ڵێن هه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌ عه‌یس ده‌ڵێن عه‌یس چونکه‌ عیسیانى کرد و به‌ یه‌عقوب ده‌ڵێن چونکه‌ له‌ عه‌قه‌ب واته‌ له‌ دووایه‌ هاته‌ ده‌روه‌وه‌ حه‌زره‌تى ئیسحاق عومرى شێست ساڵ بوو که‌ خوا ئه‌و دوو کوڕه‌ى دانێ
کاتێک ئه‌و دوو کوڕه‌ به‌دایک و باب گه‌وره‌ بوون حه‌زره‌تى ئیسحاق عه‌یسى خۆشتر ده‌ویست و دایکیشیان یه‌عقوبى خۆشتر ده‌ویست عه‌یس ده‌ستى کرد به‌ ڕاو کردن و هه‌میشه‌ هه‌ڕاوى ده‌کرد ڕۆژێک حه‌زره‌تى ئیسحاق عه‌یس کورى بانگ کرد فه‌رموى ئه‌ى کوڕى خۆشه‌ویستم ئیمرۆ زۆرم ئاره‌زوو له‌ گۆشتى حه‌یوانه‌ بچۆ بۆ ڕاو که‌بابێکم بۆ بکه‌ له‌ پاداشتیدا ئه‌و دوعایه‌ت بۆ بکه‌م که‌ باوکم بۆ منى کرد له‌ کاتى خۆیدا عه‌یس ده‌ستى دایه‌ تیر و که‌وان ڕۆیشت بۆ راو بۆ ره‌فقه‌ت دایکیان چونکه‌ یه‌عقوبى خۆشتر ده‌ویست که‌ ئاگاى له‌و گفتوگۆیه‌ بوو له‌ دوا ڕۆیشتنى عه‌یسى کورى ڕاى کرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ یه‌عقوبى گوت هه‌سته‌ گورج حه‌یوانێک سه‌ر ببڕه‌ که‌بابێکى زۆر نایاب بکه‌ و بێ هێنه‌ خزمه‌تى با ئه‌و دوعایه‌ که‌ با پیرت بۆ باوکتى کردوه‌ باوکیشت بۆ تۆى بکا حه‌زره‌تى یه‌عقوب به‌ قسه‌ى دایکى چوو حه‌یوانێکى سه‌ر بڕى و گۆشته‌که‌ى برژاند و هێناى له‌ پێش باوکى دانا و باوکى ده‌ستى کرد به‌ خواردنى و له‌به‌ر خوا پارایه‌وه‌ و فه‌رموى ئه‌ى خواى گه‌وره‌ داوا ده‌که‌م که‌ له‌ ئه‌ولادى ئه‌و کوڕه‌م چه‌ند پێغه‌مبه‌ر و پاشاى به‌ ناو بانگ پیدا بین و دنیا پر بکه‌ن له‌ دادگه‌رى و عه‌داڵه‌ت و خواپه‌رستى بڵاو بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وى ئێواره‌ که‌ عه‌یس هاته‌وه‌ حه‌یوانه‌ کێوێیکى کوشتبوو گۆشتى برژاند و هێناى بۆ خزمه‌ت باوکى حه‌زره‌تى ئیسحاق زانى که‌ ره‌فقه‌تى دایکى فێڵى له‌ عه‌یس کردوه‌ و دوعاکه‌ى که‌ قه‌رار وا بوو بۆ عه‌یسى بکا بۆ یه‌عقوبى کرد ڕووى کرده‌ عه‌یس و فه‌رموى ناڕه‌حه‌ت مه‌به‌ دوعات بۆ ده‌که‌م که‌ ئه‌ولادى تۆ له‌دنیادا له‌ هه‌موو که‌س زۆرتر بن به‌ڵام عه‌یس زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو ڕه‌قى هه‌ستا و گوتى ده‌بێ ڕۆژێک یه‌عقوب هه‌ر بکوژم ره‌فقه‌تى دایکیان شه‌و و رۆژ خه‌وى ڵى نه‌ده‌که‌وت و له‌وه‌ ده‌ترسا رۆژێک عه‌یس و یه‌عقوب بکوژێ خۆى ڕانه‌گرت یه‌عقوبى بانگ کرد و گوتى زۆر حه‌زده‌که‌م سه‌فه‌رێکى لاى خاڵت بکه‌ى و ماوه‌یه‌ک له‌ عێراق وه‌مێنى به‌ڵکو عه‌یسى براشت ئه‌و ڕق و غه‌زه‌ب و غه‌ره‌زه‌ى له‌ دڵدا نه‌مێنێ بۆ به‌یانى یه‌عقوب چۆ خزمه‌ت باوکى و عه‌رزى کرد قوربان هاتوم بۆ شکایه‌ت له‌ده‌ست عه‌یسى برام چونکه‌ له‌و کاته‌وه‌ تۆ دووعات بۆ کردووم هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌کا و ده‌لێ ده‌تکوژم حه‌زره‌تى ئیسحاق زۆر ناره‌حه‌ت بوو زۆرى پێ ناخۆش بوو  که‌ دوو برا برایه‌ تیان بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌ و به‌یانیان ئه‌وه‌نده‌ ناخۆش بێ خه‌یاڵى کوشتنى یه‌کتر بکه‌ن هه‌ناسێکى دوور و درێژى هه‌ڵکێشا و پشوى خوارده‌وه‌ و ده‌ستى کرد به‌ گریان و فه‌رموى ئه‌ى کورى خۆم وه‌کو ده‌مبینى من تازه‌ په‌کم که‌وتوه‌ مووى ڕه‌شم له‌سه‌ر و ریشدا نه‌ماوه‌ پشتم دوولا هاتۆته‌وه‌ تاقه‌تم لێ بڕاوه‌ شه‌و و ڕۆژ چاوه‌روانى مردن ده‌که‌م ببێته‌ میوانم ئه‌گه‌ر برایه‌که‌ت زوڵمت لێ بکا یان بت کوژێ من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه‌ کوڕ و خزم و که‌س وکارى ژنه‌که‌ى زۆرن دووباره‌ له‌ تۆش به‌ تاقه‌ت تره‌ و تۆ ناى وێریى واى به‌ مه‌سڵه‌حه‌ت و چاک ده‌زانم به‌ دزى براکه‌ت بڕۆى بۆ عیراق بۆ ماڵى لابان خاڵت و ماوه‌یه‌ک لاى وه‌مێنى و کچێکیشى لێ بخوازى ئومێم ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌م بکه‌ى له‌ براکه‌ت سه‌ر که‌وتوو تر بى و خۆش گوزه‌رانتر بى و خوا ئاگاداریت بکا نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگارى یه‌که‌ى باوکى کارى کرده‌ سه‌ر بیر و هه‌ستى و زۆر دڵى پێ خۆش بوو هه‌ستا خوا حافیزى له‌باوک و دایکى کرد و به‌ره‌و عێراق به‌ تاقى ته‌نێ که‌وته‌ رێ له‌ڕێگادا تووشى زۆر شیو و دۆڵ و هه‌وراز و نشێو و به‌رزى و نزمى و رێگاى سه‌ره‌و ێرو سه‌ره‌و ژوور بوو له‌ زۆر جێگاى لێ هه‌ڵه‌ بوو شه‌و ڕه‌وى زۆرى کرد و هه‌ر به‌و بۆنه‌ش ناو برا به‌ ئیسرائیل واته‌ شه‌و ڕۆ چونکه‌ تا ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى نه‌کرد که‌س به‌ شه‌و به‌ ڕێگادا  نه‌ده‌ڕۆیشت ئێستاش به‌ ئه‌ولاده‌کانى ده‌ڵێن (بةنى ئيسرائيل) واته‌ کوڕى یه‌عقوبى شه‌وڕۆ زۆر کاتى واش ده‌بوو ڕاده‌وه‌ستا و ده‌یگوت ده‌ڵێم وه‌گه‌ڕێم به‌ڵام که‌ بیرى له‌ قسه‌کانى باوکى و ئامۆژگارى یه‌کانى ده‌کرده‌وه‌ ده‌ستى ده‌کرده‌ه‌وه‌ به‌ ڕۆیشتن ڕۆژێک زۆر ماندو بوو ویستى تاوێک وه‌حه‌سێ و ئیسراحه‌ت بکا پاڵیدا به‌ به‌ردێکه‌وه‌ و سه‌رى وه‌ به‌ردێک کرد و خه‌وى لێ که‌وت له‌ خه‌ویدا خه‌ونێکى زۆر خۆشى دى له‌خه‌وه‌که‌یدا په‌یژه‌یه‌ک له‌ ژوور سه‌ریه‌وه‌ نه‌سب کرابوو بۆ ئاسمان و په‌یتا په‌یتا مه‌لائیکه‌ هات و چۆیان پێدا ده‌کرد هه‌روه‌ها له‌ خه‌وه‌ که‌یدا خواى ته‌عالا وه‌حى کرد بۆ لاى و فه‌رموى ئه‌ى یه‌عقوب من خواى تۆ و باب و باپیرى تۆ و ئیبراهیم و ئیسحاق و هه‌موو که‌ون کائناتم موژده‌ بێ ئه‌و ووڵاته‌ پیرۆزه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ وڵاتى که‌نعان واته‌ فه‌له‌ستین ده‌بێته‌ مڵکى تۆ و ئه‌ولادى تۆ و پیت و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌مه‌ ماڵ و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانى تۆ و ئه‌ولاده‌کانته‌وه‌ له‌خه‌و هه‌سته‌ و به‌ ئاسوده‌یى برۆ بۆ سه‌فه‌ره‌که‌ت من ئاگاداریت ده‌که‌م و به‌ مراد و ئاره‌زوى خۆت ده‌گه‌ى یه‌عقوب که‌ له‌ خه‌وه‌که‌ى خه‌به‌رى بۆوه‌ و خه‌به‌رى هات شاده‌ و ئیمانێکى به‌ حه‌قى هێنا و به‌دڵى پڕ له‌ خۆشى و شاده‌یه‌وه‌ که‌وته‌ڕێ تا گه‌یشته‌ عیراق چوو بۆ شارى فدارام تووشى هه‌ر که‌سک ده‌بوو لێ ده‌پرسى و ده‌یگوت ئه‌رى لابان کورى بتوئیل ده‌ناسى؟ له‌جوابدا ده‌یان گوت کێ هه‌یه‌ لابان نه‌ناسێ ئینجا گوتى به‌خێرى خۆتان ماڵى  لابانم نیشان بده‌ن گوتیان ئه‌وه‌ راحیل کچى لابانه‌ به‌ره‌و ئێره‌ دێ یه‌عقوب که‌ ته‌ماشى کرد تا ئه‌و کاته‌ ئافره‌تى وا جوان  و شۆخ و شه‌نگ و ڕێک و پێکى نه‌دیبوو دڵى که‌وته‌ خه‌یاڵ و خه‌ته‌ره‌وه‌ و زمانى لاڵ بوو له‌ خۆشیان چوو بۆ لاى راحیل و گوتى ده‌زانى من و تۆ خزمێکى زۆر نزیکن؟ من یه‌عقوب کورى حه‌زره‌تى ئیسحاقم و دایکیشم کچى باپیرى تۆیه‌ راحیل زۆرى به‌خێر هاتن کرد و له‌گه‌ڵى چۆوه‌ بۆ ماڵى خۆیان و یه‌عقوب خۆى به‌ خاڵى ناساند و ئه‌و خاڵ و خوارزایه‌ به‌ یه‌کتر شادبوون و یه‌کتریان ماچ کرد ئینجا یه‌عقوب به‌ ته‌واوى به‌سه‌ر هاتى خۆى و هۆى هاتنى بۆ لاى خاڵى گێڕایه‌وه‌ و گوت به‌تایبه‌تى باوکم فه‌رمویه‌تى ده‌بێ کچى خاڵت بخوازى و ئێستاش ده‌بێ راحیلم لێ ماره‌ بکه‌ى خاڵى گوتى باشه‌ ئه‌و شه‌رته‌ حه‌وت ساڵ شوانیم بۆ بکه‌ى یه‌عقوب حه‌وت ساڵى شوانى بۆ خاڵى کرد و که‌ حه‌وت ساڵه‌ شوانیم بۆ بکه‌ى یه‌عقوب حه‌وت ساڵ شوانى بۆ خاڵى کرد و که‌ حه‌وت ساڵه‌ ته‌واو بوو خاڵى له‌جیاتى راحیل لیاى کچه‌ گه‌وره‌ى لێ ماره‌کرد و بۆمى رازانده‌وه‌ و ده‌پاڵى کرد به‌یانى زوو یه‌عقوب  چوو بۆ لاى خاڵى و ناڕه‌زاى خۆى ده‌ربڕى و گوتى من داخوازى ڕاحیلم کرد که‌ چى تۆ لیات ده‌پاڵ کردم! خاڵى گوتى ئاخر له‌ شه‌ریعه‌تى ئێمه‌دا دروست نیه‌ تا خوشکى گه‌وره‌ له‌وێ بێ خوشکى بچوک ماره‌ بکرێ و شوبکا به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌ڵپ و بیانووش ده‌گرى حه‌وت ساڵى دیش شوانیم بۆ بکه‌ تا ڕاحیلیشت لێ ماره‌ بکه‌م له‌شه‌ریعه‌تى ئێمه‌ دروسته‌ دوو خوشک به‌ سه‌رێیکه‌وه‌ ببنه‌ ژنى پیاوێک سه‌رو نه‌هێشێنم حه‌وت ساڵى دیشى شوانى بۆ خاڵى کرد و ڕاحیلیشى لێ ماره‌کرد و دووجاریه‌شى دا به‌ دوو کچه‌کانى بۆ قه‌ره‌واشى و خزمه‌ت کردنیان ئه‌وانیش هه‌ر دوو جاریه‌که‌یان به‌ یه‌عقوبى مێردیان به‌خشى و یه‌عقوب بوو به‌ خاوه‌نى چوار ژن له‌ پاش بیست ساڵ مانه‌وه‌ لاى خاڵى و دووا ئه‌وه‌ى که‌ بوو به‌ خاوه‌نى چوار ژن و یازده‌ کوڕ ڕۆژێک یه‌عقوب غوربه‌تى هه‌ستا و یادى دایک و باوک وه‌ته‌نى کردوه‌ و داواى له‌ خاڵى کرد ئیزنى بدا بڕواته‌وه‌ بۆ فه‌له‌ستین و خاڵى ئیجازه‌ى دا. ڕاوى ده‌ڵى به‌ ژن و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامان وه‌ڕێ که‌وت بۆ فه‌له‌ستین و خواحافیزى له‌ خاڵى و خه‌ڵکى فدارام کرد کاتێک له‌ فه‌له‌ستین نزیک بوونه‌وه‌ یه‌عقوب ته‌ماشاى کرد کۆمه‌ڵێک سواره‌ وه‌ دیار که‌وتن که‌ سه‌رنجى دانێ عه‌یسى براى ناسیه‌وه‌ یه‌عقوب به‌کور و پیاو شوانه‌کانى گوت ئه‌گه‌ر ئه‌و سوارانه‌ لێیان پرسین ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاته‌ ئى کێیه‌؟ بڵێن ئى یه‌عقوبى غوڵامى عه‌یسى کورى ئیسحاقه‌ سواره‌کان پرسیاریان کرد و ئه‌وانیش وایان جواب دایه‌وه‌ عه‌یس که‌ ناوى یه‌عقوبى بیست فرمێسکى به‌ چاواندا هاتنه‌ خوارێ و گوتى یه‌عقوب غوڵام نیه‌ براى منه‌ و له‌ ڕوحم خۆشه‌ویستره‌. که‌یه‌کتریان ناسیه‌وه‌ باوه‌شیان به‌ یه‌کترداکردوو یه‌کتریان ماچ کرد پێک شادبوونه‌وه‌ و به‌ خۆشى و شادى چوونه‌ خزمه‌ت حه‌زره‌تى ئیسحاقى باوکیان و ره‌فقه‌تى دایکیان له‌ پاش بیست ساڵ لێک دوور که‌وتنه‌وه‌ ئه‌و باوک و فرزه‌نده‌ به‌یه‌ک شاد بوونه‌وه‌ ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره‌ حه‌زره‌تى یه‌عقوبى کرد به‌ پێغه‌مبه‌ر و له‌ ڕاحیلى دایکى حه‌زره‌تى یوسف و بونیامینى بوو حه‌زره‌تى یه‌عقوب بوو به‌ باوکى دوازده‌ کوڕ و له‌ دوایدا به‌هۆى کوره‌کانیه‌وه‌ تووشى زۆر خه‌فه‌ت و ناڕه‌حه‌تى و کوێر بوون و کوێره‌وه‌رى بووو که‌له‌باسى حه‌زره‌تى یوسفى کوریدا ان شاْ الله باسى ده‌که‌ینجا له‌ ئاخرى عومرى دا چوو بۆ میسر و له‌وێ له‌ عومرى سه‌د و شێست ساڵیدا وه‌فاتى کرد و حه‌زره‌تى یوسف جه‌نازه‌ى باوکى هێنایه‌وه‌ بۆ فه‌له‌ستین و له‌ خه‌لیلى ره‌حمان له‌خزمه‌ت ئیبراهیم و حه‌زره‌تى ئیسحاق به‌ خاکیان سپارد