‏إظهار الرسائل ذات التسميات هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیا. إظهار كافة الرسائل

الاثنين، 24 ديسمبر 2012

دادگای ئەمریکا داوای ئەپڵ بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سامسۆنگ رەتدەکاتەوە


له‌ ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌وه‌

دادگای ئەمریکا داواکەی کۆمپانیای ئەپڵی رەتکردەوە کە داوای کردبوو رێگە نەدات مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بفرۆشرێن.

دادگای ئەمریکا لە وەڵامی داواکەی کۆمپانیای ئەپڵ بڵاویکردۆتەوە ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەر لاسایی کردنەوەی مۆبایلی سامسۆنگ لە جۆری (گالاکسی ئێس ٢) لەسەر مۆبایلەکانی (ئایفۆن)ی کۆمپانیای ئەپڵ دەستنەکەوتووە، بۆیە رەتیدەکەنەوە لە بازاڕەکانی ئەمریکا رێگەی لە فرۆشتنی سامسۆنگ بگرن.

لە مانگی ئابی رابردوو دادگای ئەمریکا لەسەر سکاڵای ئەپڵ، بڕی ١.٠٥ ملیار دۆلاری وەک سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای سامسۆنگدا سەپاند، کە بە تۆمەتی بردنی بەرنامەکانی ئایبفۆن، بۆ گالاکسی و ئایپاد.


الجمعة، 14 ديسمبر 2012

دووگمه‌یه‌كی شاراوه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كیبۆرد؟

دووگمه‌یه‌كی پشت گوێ خراوه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كیبۆرد كه‌ زۆربه‌مان نازانین فرمانه‌كانی چین ؟ یاخود به‌چ كارێك هه‌ڵده‌ستێ ؟ یان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بۆ دانراوه‌ ؟؟

مه‌به‌ستم له‌وه‌ (دووگمه‌ی ویندۆز)ه‌ كه‌ لۆگۆی ویندۆزی له‌سه‌ره‌ له‌به‌شی خواره‌وه‌ی كیبۆرده‌كه‌ت له‌ده‌ستی چه‌پ دا جێگیر كراوه‌


كارو فرمانه‌كانی زۆرن ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانن:

1.
په‌نجه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر دووگه‌ی ویندۆز :

په‌نجه‌ره‌ی ده‌ستپێكردن(start) ده‌كرێته‌وه‌

2.
دووگمه‌ی ویندۆز + دووگمه‌ی (Break) سه‌روو ژماره‌كان له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌:

پیكهاته‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نیشان ئه‌دات

3.
ویندۆز + D :

شاشه‌كه‌ نیشان ئه‌دا

4.
ویندۆز 
+ M :
گشت په‌نجه‌ره‌ كراوه‌كان دائه‌گرێ بۆ دامێنی شاشه‌كه‌

5.
ویندۆز+ Shift + M :

بۆ گه‌وره‌ كردنی په‌نجه‌ره‌كان

6.
ویندۆز + E :

كردنه‌وه‌ی (My Computer)

7.
ویندۆز + F :

گه‌ڕان به‌دوای فایل یاخود فۆڵده‌ر

8.Ctrl +
ویندۆز + F :

گه‌ڕان به‌دوای ئامێرێكی ڕایه‌ڵه‌(شه‌به‌كه‌)ی ئه‌نته‌رنێت

9.
ویندۆز + F1 :

هاوكاری بۆ ویندۆز ئه‌گه‌ر وویستت

10.
ویندۆز + L :

بۆ قوفڵ كردنی كیبۆرد

11.
ویندۆز + R :

كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی (Run)

12.
ویندۆز + Tab :

نیشاندانی په‌نجه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی (سێ دووری)- (3D) ئه‌مه‌یان بۆ ویندۆزی 7 ئه‌گونجێ