الثلاثاء، 13 مايو 2014
سه‌ید قوتب گه‌وره‌تر له ره‌خنه‌گرانی:
سید قطب
له‌وه گه‌وره‌تره كه له‌لایه‌ن كۆمۆنیستان و ماركسیی و سكیۆلۆریزمه‌كانه‌وه تۆمه‌تی
لێبدرێت و ناشیرین بكرێت! بابزانین له‌یه‌كێ له زیندانه‌كانی مصر ئه‌وكاته چۆن
ته‌عزیب ی نه‌فسی و جه‌سته‌یی دراوه..؟
تانه‌و جنێودان به‌یه‌كتر له نێوان موسوڵماناندا
الإمام ابن باز رحمه الله ئه‌فه‌رمووێ:
هەر كەسێك ئەگەر ڕەخنەی لە هەر كۆمەڵێك هەبوو، ئەوا ئامۆژگاری ئەكرێن و بۆ ئەوان و بۆ سەرۆكەكەیان ئەنووسرێت،
وە بە پێی بەڵگە ئەو گلەو ڕەخنانەی كە لەسەریان هەیانە بۆیان ڕوون ئەكرێتەوە، بە نەرم و نیانی و بە حیكمەت.
ئا ئەمەیە شێوەی ئامۆژگاری كردن و مكوڕ بوون لەسەر مسۆگەر كردنی خێر‌و پالًَپێوەنانی شەڕ و پێكەوە جۆشدانی دڵەكان و زۆر مسۆگەر كردنی خێر‌و كەمكردنەوەی شەڕەكان.
بەڵام ناو‌و ناتۆرە لێنان و زەمكردنی ئەم و ئەو، ئەوا ڕیزەكان پەرت ئەكەن و كۆمەڵەكان لەیەكتر دا ئەبڕێنن و قوڕو لیتەكان زیاتر ئەگیرێنەوە و شەڕەكان هەندەی تر زۆرتر ئەبن،
بۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەموو ئەو كۆمەڵە ئیسلامییانە و هەمو ئەو برایانەی (لێرەدا پچڕانێك لە كاسێتەكەدا درووست بووەو، بۆیە زۆر قسەكانی شێخ ڕوون نیین) ئەوانەی كە دژایەتی لەگەڵ ئەوانیتردا ئەكەن، یان جنێو بەوانی تر ئەدەن و ڕقیان لەوانی ترە، ئامۆژگاریم ئەوەیە كە هەڵسن بە ئامۆژگاری كردنی یەكتر،
وە نەكەن هەڵەی یەكتر بڵاو بكەنەوە،!!!
یان جنێو بە یەكتر بدەن، كە ئەبێتە مایەی لێكدوور كەوتنەوەی خەڵك لە یەكتر.. بەڵام ئەو كەسەی كە بانگەواز بۆ ئیسلام ئەكات و ئیسلامی گەڕەكە،
و ئیسلام بڵاو ئەكاتەوە، مەبەستیشی پێ نزیك خستنەوەی خەڵكە لە خێر و دوورخستنەوەیانە لە شەڕ، ئەوا واجب ئەوەیە كە زیاتر بۆ ئەو كارە خێرە هانبدرێن و لەو خراپانەی كە تێیاندا مسۆگەریشە لێی ئاگادار ئەكرێنەوە ، تاكو خێر زیاتر دەركەوێ و شەڕیش كەمتر بێتەوە.
فەرموون لەم لینكەی خوارەوەش گوێ لە قسەكانی شێخ بەدەمی خۆی بگرنەوە:
ئەمەیە هەڵوێستی زانایان لە دەمی خۆیانەوەو ئەمەیش درۆ شاخدارەكانی ئەوان كە لە ژێر درووشمی (درۆ بكەن دۆر بكەن تا پێتان باوەڕ ئەكەن) دێن هەتا بۆختان بە زاری ئەو شێخە پاكانەشەوە هەڵئەبەستن.!! خوا بە مانەوە نەمانگرێت. (ئامین)
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌ی به عربی وه‌كو خۆی:
فمن كان عنده نقد لأي جماعة؛ فينيَح لها، ويكتب لها ولرئيسها، ويُوضح ما ينتقده عليها بالأدلة، وبالرفق والحكمة، وهكذا تكون المنايَحة، والحريَ على جلب الخير ودفع الشر، وعلى تأليف القلوب، وعلى كثرة الخير وقلة الشر.
أما التنابز بالألقاب، وذمُّ هذا وذمُّ هذا فهو يمزِّق اليَف ويُفرِّق الجماعة، ويزيد الطين بلِّة، ويزيد الشر شراً..فنيَيحتي لجميع الجماعات المنتسبة إلى الإسلام، ونيَيحتي للإخوان الذين [يظهر أن التسجبل قد انقطع هنا، ولذا فغير واضح الكلام الذي بُدأ به] يعادون الأخرى، أو يسبون الأخرى أو يكرهون الأخرى، التنايَح، وعدم إظهار الشناعة أو السب الذي يفرِّق الناس..أما من كانت تدعوا للإسلام ، وتريد الإسلام، وتنشر الإسلام وقيَدها تقريب الناس إلى الخير، وإبعادهم من الشر، فإن الواجب تشجيعها على ما عندها من الخير، وتنبيهها على ما عندها من الشر وتحذيرها منه، حتى يكثر الخير، ويقل الشر.
الإمام ابن باز رحمه الله
***********************************************
په‌ندى پێشینان
.............................................
![]() |
1- قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت.
2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3- له هه‌موو هه‌ورێک
باران نابارێت
4- ئه‌وه‌ی سمێڵی
سوور بێت هه‌مزاغا نیه
5- نان ئه‌و نانه‌یه
ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6- ده‌ستی ماندوو
له‌سه‌ر سکی تێره
7- گۆشتی لاڕانی
خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8- تا خاوه‌ن
ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10- ماڵ له خۆی
نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11- سه‌ری نایه‌شێت
په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
12- که‌ڵه‌شێریش
نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له
سه‌نگی مه‌حه‌که
14- کاری ئه‌مڕۆ
مه‌خه‌ره سبه‌ی
15- گیا له‌سه‌ر
بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16- به‌رد له جێ
ی خۆی سه‌نگینه
17- دۆم بێت و
کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی له
سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19- سه‌لکی سیری
یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک
به خوێ، خوێش به مانا
21- ماڵی قه‌ڵب
سه‌ر با خاوه‌نێتی
22- ماست نیه به
ده‌مته‌وه دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه
ئه‌دووریته‌وه
24- پاره بده‌و
مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
25- سه‌یری دایک
بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26- ماسی له به‌حرا
سه‌ودا ناکرێت
27- شه‌ل نی یه
پێ ی شکاوه
28- قه‌دری زێڕ
لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29- ئاش له خه‌یاڵێک
، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
30- به به‌ردێک
دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31- برسێتی ڕه‌گی
هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32- دار هه‌ڵبڕه
سه‌گی دز دیاره
33-دوو پشکه له‌خۆی
به‌شکه
34- بۆ ڕیش جوو
سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکه‌ی
قازی کرد قنگی دڕا
36- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی
خۆت قاچ ڕاکێشه
37- هه‌ر که‌س به
لێفه‌ی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و
کێ ی گرتووه
39- بانێکه‌و دوو
هه‌وا
40- به‌ڕه لای
ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41- کونه مشکی
لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42- گه‌وره ئاو
ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43- کوێر تا ئه‌مرێ
به‌تامای دوو چاوی ساغه
44- کاسه‌ی پڕ
ئاشتی ماڵه
45- ئه‌وه‌ی که
بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46- نان بۆ نانه‌وا
گۆشت بۆ قه‌ساب
47- له کاتی
ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48- به‌ری ڕۆژ به
بێژنگ ناگیرێت
49- دوو گا له
دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50- ندی و بدی
کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
51- تف هه‌ڵده
ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
52- کای کۆن به‌با
مه‌که
53- هه‌تا گوندۆر
گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه
ئاوی خۆشه
55- ئه‌و ماسته
بێ موو نی یه
56- ئه‌و باوکه‌ی
مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57- به‌رد تل
بده، بێ کار مه‌به
58- دۆم به
دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نه‌بوو
کایێنه‌که هی خۆت بوو
60- سه‌ری بێ ده‌لاک
مه‌تاشه
61- مریشک هێلکه‌ش
ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
62- گۆم تا قووڵ
بێت مه‌له‌ی خۆشه
63- له
ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64- له بخۆر مه‌ترسه
له نه‌خۆر بترسه
65- ده‌ریا به
ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر
دایم قورسه
67- بووکێ له‌گه‌ڵ
تۆمه خه‌سوو تێبگه
68- دیوار له‌گه‌ڵ
تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69- هه‌موو که‌س
له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70- که‌س به دۆی
خۆی ناڵێت ترشه
71- ئه‌یه‌وێت
ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی
خۆت به من مه‌سڕه
73- مردوو له‌وه
پاکتر ناشۆرێت
74- له ئاش زۆری
پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75- دوای کڵاوی
با بردوو مه‌که‌وه
76- ئه‌و هه‌ویره
ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77- ته‌شی ڕێس ته‌شی
ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ
نانی جۆیه
79- به‌ختی له
هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80- سه‌ری له به‌ر
هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81- من هه‌ر به
پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82- من ئه‌ڵێم
نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83- ڕێوی به
کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84- که گوورگ
پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85- ڕێوی له
کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86- که‌ری دێز حه‌ز
به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87- نان خۆر‌ت
بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت
دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87- له ده گوێز
گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88- که جام پڕ
بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89- سه‌رێکی هه‌یه‌و
هه‌زار سه‌ودا
90- له ده‌رگای
هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91- ده‌نگی ده‌هۆڵ
له دوور خۆشه
92- ئه‌گه‌ر مار
جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له هه‌ر
کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94- له کانی یه‌ک
ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
(10) ده وەسیەتی پێشەوای شەهید حەسەن بەننا
بیخوێنەرەوە ، بیری لێبکەرەوە ، بڵاوی بکەرەوە ، کاری پێبکە
* هەستە بۆ نوێژەکەت هەرکاتێک گوێ بیستی بانگ بوویت لەهەر بار و دۆخێک‌دا بوویت
* قورئان بخوێنە یان کتێب بخوێنە یان گوێ بگرە یان زیکر و یادی خوا بکە و ڕێگە
مەدە هیچ کاتێکت تێپەڕێت بەبێ ئەوەی سودی لێوەرگریت
*هەوڵبدە خۆت فێری عەرەبی پاراو و فوصحە بکەیت " ئەم قسانەی بۆ عەرەب کردووە
چونکە زۆرینەی عەرەب بە لەهجەی جڵفە و ناوخۆیی قسە دەکەن نەوەک بەو عەرەبیەی کە
قورئانی پێدابەزیوە واتە نەک گەلە ناعەرەبەکان بەڵکو زۆرینەی عەرەبەکانیش ئەوزمانی
عەرەبیە نازانن کە قورئانی پێنوسراوە "
* زۆر چەلەحانێ مەکە لەسەر هیچ باسێک هەرچیبێت ئەو باسە چونکە چەلەحانی خێری تێدا
نیە
* زۆر کاتت بەپێکەنین بەسەر مەبە چونکە دڵی پەیوەست بەخوا ئارام و بەویقارە
* زۆر گاڵتەوگەپ مەکە چونکە گەلی تێکۆشەر تەنها کاری جدی دەزانن
* دەنگت بەرز مەکەرەوە لە ئاستی پێویست
* دوور کەوەرەوە لە غەیبەتی کەسەکان و شکاندنی تاقم و گروپەکان وە قسەی خێر نەبێت
مەیکە
* هەرکەسێکت پێگەیشت لە هاوکاروانیانت یەکتر ناسین ئەنجام بدەن ئەگەر لێشی داوا
نەکردیت چونکە بنچینەی بانگەوازەکەمان لەسەر خۆشەویستی و یەکتر ناسینە
* کارە پێویستەکان زیاترن لە کاتەکان هاوکاری کەسانیتر بکە لەکارەکاندا بۆ ئەوەی
کەمترین کاتی تێبچێت
به‌ڵێ خۆپشاندان شه‌رعییه‌و له ئیسلامدا رێگه پێدراوه:
![]() |
| خۆپشاندانی مصر |
وه‌ڵامێك بۆ
م. عبدالكریمی شوێنكه‌وته‌ی شێخ ره‌بیعی مه‌دخه‌لی! به‌ناوی
خوای گه‌وره‌و میهره‌بانپێش هه‌موو
شتێك ئه‌صڵ له ئیسلامدا هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵه ئیلا مه‌گه‌ر ده‌قێك ی ئایه‌ت یان
فه‌رمووده یاخوود ئیجماعی زانایان به‌حه‌رامی بزانن، خۆپشاندانیش
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه حه‌رامی بكات ، به‌ڵكو هه‌ندێك كاتێ ئه‌ڵێن حه‌رامه یه‌ك دیوی
مه‌سه‌له‌كه‌یان بینیوه!به‌نمونه
خۆپشاندان به‌دوو شێواز ئه‌كرێ به شێوه‌یه‌كی سلمی بێ هیچ توند و تیژییه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی
تریش كه‌وا توند‌و تیژی تیایه‌و ته‌نانه‌ت چه‌كیش تیایدا به‌كار ئه‌هێنرێت،مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌گه‌ر چه‌ك له‌لایه‌ن خۆپشانده‌رانه‌وه به‌كارهات،ئه‌وا شێوازی
دووه‌م حه‌رامه‌و ئه‌بێته خرووج ئه‌گه‌ر سه‌رۆك موسوڵمان بوو، خۆ ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش نه‌بوو كاره‌سات ئه‌نێته‌وه‌و
كوشتار درووست ئه‌كات كه‌واته به‌هه‌ردوو بواره‌كه ناشه‌رعییه ئیلا له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی
تایبه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر سه‌رۆك
دژی دین وه‌ستا به ئاشكرا. به‌ڵام شێوازی
یه‌كه‌م نه‌ك هه‌ر شه‌رعییه به‌ڵكو هه‌ندێ جار به جیهاد ئه‌ژمار ئه‌كرێت، به‌نمونه:
سه‌رۆك و حكومه‌ت و وه‌لی ئه‌مر گه‌ر هاتوو كارێكی ناباشیان كرد یان گه‌نده‌ڵی هه‌بوو
ئه‌وا كه‌سانێك یان خه‌ڵكه‌كه ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قام چونكه ده‌نگیان ناگاته لای
سه‌رۆك و ناتوانن بیبینن، خۆئه‌گه‌ر بیشی بینن ره‌نگه ئه‌و قورساییه درووست نه‌كات،
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره ناباشه یان ئه‌و مه‌شروعه ئه‌گه‌ر خراپه بوه‌ستێت
یان ئه‌گه‌ر پێویست به باشكردن بێت باش بكرێت. به‌ڵگه‌شمان
زۆره بۆ درووستی خۆپشاندان به‌نمونه یه‌كه‌م خۆپشاندان و ناره‌زایی له مه‌ككه
كه كرا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر بوون علیهم السلام كه‌وا له‌قۆناغی ئاشكرا كردنی
بانگه‌وازی ئاینی ئیسلامدا بوو زۆر ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه به‌و هۆیه‌شه‌وه گردبوونه‌وه‌و
به كۆڵانه‌كاندا ئه‌رۆیشتن و گوتافی (أحد، أحد)ــیان ئه‌كێشا، پاشان له‌لایه‌ن بێ باوه‌رانه‌وه هێرش كرایه
سه‌ریان و به‌ردیان تێگیرا و له رێگه‌كه‌یاندا ئاگریان بۆكرایه‌وه هه‌ندێك له
سوره‌تی (المسد :قال تعالی .... مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ. سَيَصْلَى
نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ. وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ. فِي جِيدِهَا حَبْلٌ
مِّن مَّسَدٍ) !! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی
سیره‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی لله علیه وسلم، پێغه‌مبه‌ری خوا ١٤٠٠ که‌سی کۆکرده‌وه
به گشتی له دوای جه‌نگی خه‌نده‌ق بۆ ئه‌وه‌ی بیانبات بۆ عه‌مره که قوره‌یش رازی
نه‌بوون به‌وه‌ی بچنه‌ناو شاری مه‌ککه ئه‌مه بۆخۆی جۆرێك بووه له خۆپیشاندان، له
کاتێکدا بۆ ساڵی داهاتوو موسڵمانان چونه ناوشاری مه‌ککه بۆ عه‌مره پێغه‌مبه‌ر
صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: شانتان ده‌رخه‌ن با هێزو ماسولکه‌کانتان ببینن به
یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد لبیک الله. خوای گه‌وره له فه‌رموده‌ی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت:
(يا عبادي، إني حرمت الظلم على نفسي وجعلته بينكم محرمًا فلا تظالموا)واته: ئه‌ی
به‌نده‌کانم من سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام کردووه له نێوانی ئێوه‌شدا به هه‌مان
شێوه.. ده‌ی سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن!! ده‌ی ئه‌ی
ئه‌گه‌ر سته‌م كرا !!؟ چی بكه‌ین! له‌ماڵ دابنیشین و زاڵمان به‌رده‌وامبن!؟ یان ئامۆژگارییان بكه‌ین!؟ یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه
ده‌ست به‌ینه چه‌ك و ره‌شه‌كوژییان بكه‌ین!؟ نه‌خێر هیچ له‌وانه نابێت چونكه یه‌كێكیان
زیاده‌ره‌ویه‌و ئه‌وی دیكه‌یان كه‌مره‌وییه به‌ڵكو ئه‌بێ میانگیرانه و میانره‌وانه
له‌و نێوه‌نده‌دابین، به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی برژێیته سه‌رجاده و پشانی جه‌ماوه‌رو
حكومه‌تی به‌ین كه ئه‌م ده‌سته‌یه یان ئه‌م به‌شه‌ی خه‌ڵك به‌وه رازی نیه. دیسان پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فان لم
یستطع فبلسانه، فان لم یستطع فبقلبه، وذالك أضعف الایمان) واته: هه‌رکه‌سێك
له‌ئێوه کارێکی خراپ و ناشیرینی به‌دیکرد با به‌ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت و له‌ناوی به‌رێت
جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یتوانی با به‌زمانی بیگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هیچی
بۆ نه‌کرا به به‌دڵی بیگۆڕێت که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پله لاوازه‌کانی ئیمان و
باوه‌ڕ. هه‌روه‌ها
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: (وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ
فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ
تُنصَرُونَ)(هود)١١٣ واته: په‌ناو
داڵده‌ی زاڵمان مه‌ده‌ن!! جا ئه‌گه‌ر مه‌یلتان بۆ لای سته‌م کار بێت ئه‌وه ئاگر
ده‌تان گرێته‌وه به ئاگری ئه‌وانه‌وه ده‌سوتێن، وه بێجگه له‌خوای گه‌وره هیچ
که‌س پشت و په‌ناتان نییه وه ناشتوانن یارمه‌تی له هیچ که‌سێك وه ر‌بگرن! رقم الحديث: 2196(حديث
مرفوع) حَدَّثَنَا الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ الْخَلَّالُ ، حَدَّثَنَا يَزِيدُ بْنُ
هَارُونَ ، أَخْبَرَنَا هِشَامُ بْنُ حَسَّانَ ، عَنِ الْحَسَنِ ، عَنْ ضَبَّةَ
بْنِ مِحْصَنٍ ، عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ
وَسَلَّمَ قَالَ : " إِنَّهُ سَيَكُونُ عَلَيْكُمْ أَئِمَّةٌ تَعْرِفُونَ
وَتُنْكِرُونَ ، فَمَنْ أَنْكَرَ فَقَدْ بَرِيءَ ، وَمَنْ كَرِهَ فَقَدْ سَلِمَ ، وَلَكِنْ
مَنْ رَضِيَ وَتَابَعَ " ، فَقِيلَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَفَلَا
نُقَاتِلُهُمْ ؟ قَالَ : " لَا مَا صَلُّوا " ، قَالَ أَبُو عِيسَى :
هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ . ئه‌م فه‌رمووده‌ییه له (ام سلمة) ه‌وه "إنه سيكون عليكم
أئمة تعرفون وتنكرون" واته: که‌سانێک
ده‌بن به سه‌رکرده به‌سه‌رتانه‌وه کار و کرده‌وه‌ییه‌ک ده‌که‌ن ده‌ناسنه‌وه
واتا له‌گه‌ڵ شرعدا یه‌که‌و کاری باشه ئێوه ده‌زانن وه کاری تریش ده‌که‌ن به‌لاتانه‌وه
خراپه‌وه واتا پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕعه‌و ده‌زانن "فمن کره فقد برئ" وتا :
هه‌رکه‌سێکتان ناڕازی بێت له‌ده‌ڵدا به‌رامبه‌ر به‌و کاره ئه‌وه له‌تاوانی ئه‌م
حاکمه یاخود له‌تاواندا نه‌جاتی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌و که‌سه‌ییه که
توانای گۆڕیینی ئه‌م تاوانه‌ی نییه به ده‌ست به کرده‌وه یاخود به زوبان وه
"ومن أنكر فقد سلم" واته که‌سێک
به‌زوبان به‌رامبه‌ریان بووه وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕی ئه‌و که‌سه سه‌لامه‌ت ده‌بێت
له ڕق و قینی خودادا وه ئه‌گه‌ر بۆت بنه‌کرێت گۆڕانکاری بکه‌ییت نه به‌ده‌ست وه
نه‌به‌زوبان پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رمووێت لاوازترین ئیمانه‌داره ئه‌م جۆره ئیمانه
"وذلك أضعف الإيمان" وه (ولكن من رضي وتابع ) ئه‌وکه‌سه‌ی ڕازی بێت
و به‌رده‌وام گوێڕاییه‌لیان بکات له‌سه‌ر تاواندا ئه‌وکه‌سه تاوانباره و به‌ژداره
له‌گه‌ڵیان!! وه (قالوا يا رسول الله أفلا نقاتلهم قال لا، ما صلوا) یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر
داوا له پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن ئایه کوشتاریان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین؟ له‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ری
خودا فه‌رمووی نه‌خێر، تا نوێژ بکه‌ن واتا ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌که‌ن ده‌کرێت بکوژرێن و
حوکمه‌که‌یان لێ بسه‌نرێت. هه‌روه‌ها
پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرمووێ : ( إن الناس إذا رأوا الظالم
فلم یأخذوا علی یدیه أوشك أن یعمهم الله بعقاب منه ) رواه الترمذي وصححه الألباني
في صحیح الجامع برقم ١٩٧٣ )واتە : بەڕاستی
ئەگەر خەڵك زاڵم و ستەمکارێکیان بینی و دەستی زاڵمەکەیان نەگرت ( زاڵمەکەیان لە زوڵم
و ستەم ڕانەگرت ) ئەوا نزیکە کە خودا هەموو خەڵکەکە ( خەڵکەکە بە گشتی بە چاك و
خراپیەوە ) تووشی تۆڵە و سزایەك بکات لە لایەن خۆیەوە!! واته سوتانی ته‌رو وشك پێكه‌وه!! پێغه‌مبه‌ری
نازدار صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێت: انصر أخاك ظالما أو مظلوما ...تد ، واته
براكه‌ت سه‌ربخه زاڵم بوو یان ئه‌گه‌ر مه‌زڵوم بوو ... ئینجا هاوه‌ڵان فه‌رموویان
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌زانین چۆن برای زوڵم لێكراومان سه‌ربخه‌ین به‌ڵام تێناگه‌ین
له‌وه‌ی چۆن زاڵم سه‌ربخه‌ین!؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌ستی بگره‌و مه‌هێڵه زوڵم بكات
! ... ده‌ی ئێستا تۆ چۆن ده‌ستی زاڵمێك ئه‌گریت تاكو زوڵم نه‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌یته
كۆشكه‌كه‌ی و رێگری ئه‌كه‌یت ئه‌وه تێكۆشانه له‌پێناوی خوا خۆئه‌گه‌ر ده‌ستت
ناگاته ئه‌وه چۆن ده‌ستی ئه‌گریت!؟ بێگومان هاتنه سه‌ر شه‌قام و ده‌ربرینی ناره‌زایی
له‌و سته‌مه‌ی ئه‌یكات، وه‌كو پێشتر وتمان به سلمی و ئاشتییانه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پێشترمان كه وتنی وشه‌یه‌كی راست و حه‌ق له‌به‌رده‌م یان
له‌لای زاڵمێك بیڵێیت ، هه‌رچه‌نده به‌چه‌ندین جۆر ریوایه‌ت كراوه یه‌ڵام گرنگ
ئه‌وه‌یه هه‌مووی یه‌ك مانا ئه‌ده‌نه ده‌سته‌وه :عن أبي
أمامة : أن رجلا قال : يا رسول الله ، أي الجهاد أفضل ؟ ورسول الله صلى الله عليه
وسلم يرمي الجمرة الأولى ، فأعرض عنه ، ثم قال له عند الجمرة الوسطى ، فأعرض عنه ،
فلما رمى جمرة العقبة ووضع رجله في الغرز قال : " أين السائل " ؟ قال :
أنا ذا يا رسول الله ، قال : " أفضل الجهاد : كلمة حق عند سلطان جائر "
. أخرجه أبو عبد الله بن ماجه القزويني في كتابه . وه‌كو پێشتریش
باسمان كرد گه‌ر نه‌كرا بگه‌یته لای كابرای زاڵم (گه‌نده‌ڵ) ئه‌توانی له‌سه‌ر شه‌قام
ده‌نگت بگه‌یه‌نیت و له‌وێشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌رێی ته‌كنه‌لۆجیاوه ئه‌گاته
لای ئه‌و كه‌واته جیاوازی نیه. پوخته: ته‌نها
یه‌ك به‌ڵگه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك قه‌ناعه‌ت بكات به‌ڵام ئێمه زیاد له پێویست
به‌ڵگه‌مان هێنا بۆ زیاتر به‌هێزتر بوونی بابه‌ته‌كه، له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌مان بۆ
روون بۆوه كه‌وا خۆپشاندان سێ شێوه‌یه: 1/ حه‌ڵاڵه
ئه‌گه‌ر به سلمی بكرێت.2/ حه‌رامه
ئه‌گه‌ر چه‌ك تیایدا به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك موسوڵمان بوو یان ترسی كوشتارگه‌ی
لێ ئه‌كه‌وته‌وه‌و زیانی زیاتر ئه‌بوو له قازانجی.3/ حه‌ڵاڵه
و جیهاده ئه‌گه‌ر بكرێ له پێناوی نه‌هێشتنی تاوانێك یا گه‌نده‌ڵییه‌ك یان زوڵمێك،
به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌و سلمییانه. والله تعالی
أعلم،محمدكاكه‌برا
... 24/8/2013 شه‌ممه.
تۆمەتی حیزبییەت تا چەند لە جێگەی خۆیەتی؟
دەربارەی حیزبییەت: ئەگەر سەرنج لەو مورجیئانەی سەردەم بدەین و تاوێك گوێیان بۆ شلوەكەین، ئەبینین چۆن بێ ڕەحمانە ئەكەونە بەر گۆشتی مسوڵمانان و شەن و كەوییان ئەكەن و بە حیزبی‌یان لەقەڵەم ئەدەن، ناوێریت دەمییان لێ وەكەیت یەكسەر ئەڵێن فوڵان حیزبییە، بۆیە زۆریان لا ئاساییە كە چاك‌و چۆنییت دەگەڵدا ببڕن و لە هەموو شوێنێك غیبەتت بكەن، بێئاگاشن لەوە كە خۆیان تەسكترین حیزبی سەر ڕووی زەوین!! حیزبی لا جەماعی، حیزبی مورجیئەی سەردەم، حیزبی موقەللید، هەموو ئەو حیزب‌و میزبانە دوو ڕووی یەك هەقیقەتی ئەو حیزبەن!! بەڵام سەیر لەوەدایە كە دێیت پێیان ئەڵێیت: ئاخر ئێوەی بێ ئیش چ خوا هەڵئەگرێت کە نان بەوگێژاوەتان پەیا ئەكەن! دێن و ئەڵێن ئەمە نەهجی ڕاست و درووستی سەلەفییەتە، چونكە زاناكانمان وان ئێمەش ئەبێ وا بین؟!!دەجا بزانین ئەو زانایانەی كە دەمییان پێیان گەرمە وان و وا ئەڵێن؟ شێخ (صالح الفوزان) لە وەڵامی پرسیارێكدا ئەڵێت:أنا أقول اتركوا الكلام في الناس اتركوا الكلام في الناس ، فلان حزبي ... فلان كذا … اتركوا الكلام في الناس ابذلوا النيَيحة وادعو الناس إلى اجتماع الكلمة ، وإلى تلقي العلم عن أهله ، وإلى الدراسة اليَحيحة ، إما دراسة دينية وهذه أحسن ، أو دراسة دنيوية تنفع نفسك وتنفع مجمتعك ، أما الاشتغال بالقيل والقال ، فلان مخطىء ، وفلان ميَيب ، وفلان كذا [كلمة غير واضحة]... هذا هو الذي ينشر الشر ، ويفرق الكلمة ، ويسبب الفتنة...إذا رأيتَ على أحدٍ خطأ ..تنايَحه بينك وبينه من تجلس في مجلس ، تقول فلان سوى كذا وفلان سوى كذا...تنايَحه فيما بينك وبينه ..هذه النيَحية أما كلامك في المجلس عن فلان هذه ليست نيَيحة هذه فضيحة..هذه غيبة..هذه شر . نعم واتە: من ئەڵێم: دەست لە قسە كردن لە خەڵكی هەڵگرن، فوڵان حیزبییە، فوڵان ئەمەیەو فوڵان ئەوەیە، واز لەمە بهێنن، خۆتان بە ئامۆژگارییەوە خەریك بكەن، خەڵك بانگ بكەن بۆ یەكخستنی ووشەكان و وەرگرتنی زانستی شەرعی لە ئەهلی خۆی بە دیڕاسە كردنێكی درووست، جا یا دیڕاسەیەكی دینی بێت كە ئەمەیان لە هەمووان باشترە، یان دیڕاسەیەكی دونیایی بێت كە سوود بە خۆت و بە كۆمەڵگا بگەیەنێت. بەڵام خۆ خەریككردن بۆ قسەو قال و فوڵان هەڵەیەو فوڵان لەسەر هەقەو فوڵان واو فوڵان وایە، ئەوە شتێك نییە.. تەنها ئەوە نەبێت كە شەڕ بڵاو ئەكاتەوەو ووشەكان لێك دوور ئەخاتەوەو فیتنە دەنێتەوە، ئەگەر كەسێكت بینی كە لەسەر هەڵەیە ئەوە لە نێوان خۆت و خۆیدا ئامۆژگاری ئەكەیت، بەڵام لە كۆڕەكان دا ئەنیشن و قسە لەسەر فوڵان و فوڵان ئەكەن ئەوە ئامۆژگاری نییە، بگرە ئەوە ئابڕوو بردنە، ئەوە غیبەتە، ئەوە شەڕە. بەڵێ. http://www.sohari.com/nawader_v/fatawe/fozan.html
پیغه‌مبه‌ر و كاری سیاسی
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى
كه تێگه‌یشتنیان بۆ ئیسلام كرچ و كاڵه‌و له‌واتا راسته‌قینه‌كه‌ى ئیسلام به ته‌واوى
نه‌گه‌یشتوون یان خۆیانى لىَ دوور ئه‌گرن و دژ به‌وه‌ن كه باسى ئیسلام وسیاسه‌ت پێكه‌وه‌بكرێت
،
عمر ره‌حمان
وه‌هه‌ندىَ له‌و كه‌سانه‌ش
كه خۆیان به شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره ده‌زانن برِوایان وایه كه
پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) ته‌نها رێنمایی كه‌رێكى رۆحى بووه‌و ته‌نها
بۆ ئه‌وه نێرراوه كه‌په‌یوه‌ندى نێوان خوا‌و به‌نده‌كان رێك بخات وپه‌یوه‌ندى به‌كاروبارو
ژیانى خه‌ڵكیه‌وه نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى خێرا له ژیانى ئه‌و سه‌روه‌ره
بده‌ین ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) به ئاشكرا پێچه‌وانه‌ى ئه‌م بۆچوونه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت
و ده‌بینین كه‌ئه‌و پێشه‌وایه هه‌ردو كارى دنیا‌و قیامه‌ت یان به‌واتایه‌كى تر كارى
رۆژانه‌و په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤه‌كان له‌لایه‌ك و په‌یوه‌ندى نێوان خوا‌و به‌نده‌كانى
له لایه‌كى تره‌وه رێكخستووه به‌پێى ئه‌و وه‌حیه‌ى كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه
بۆى هاتووه‌و ئه‌ویش بۆ خه‌ڵكى رِونكردوه‌ته‌وه، ئه‌م نوسینه‌ش دڵۆپێكه له‌ده‌ریاى
فراوانى ژیانى ئه‌وسه‌روه‌ره به‌وهیوایه‌ى بتوانین هه‌ندێك به‌رچاو رِوونى بده‌ین
له‌وباره‌وه.
سیاسه‌ت به‌شێكه له ژیان ، ناتوانرێت وازى لىَ
بهێنرێت ، كاتێك ئیسلامیش هات سیاسه‌تى كرده به‌شێكى سه‌ره‌كى ودانه‌برِاو له ئاین
، پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) له‌یه‌كه‌م رۆژى بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه كارى
سیاسى ئه‌نجام دا ،
هه‌روه‌ك دواتر په‌یماننامه‌ى
مۆركردو به‌ڵێننامه‌ى به‌ست و سوڵحى كر دو ده‌ستورو یاسایه‌كى دانا كه وێنه‌ى نه‌بوو
، سوپاى ئاماده‌كرد بۆ پارێزگارى له سه‌روماڵ و خاكى موسڵمانان و رزگاركردنى خه‌ڵكانى
چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته به‌هۆى سیاسه‌تى حه‌كیمانه‌یه‌وه دیارده‌كانى گه‌نده‌ڵى وبێباوه‌رِى
و بت په‌رستى له‌ناو برد‌و له‌شوێنىدا تۆوى دادگه‌رى چاند ،
به‌هۆى ئه‌و وه‌حیه‌ى
كه په‌روه‌ردگار بۆى نارد رێگاى راستى پیشانى خه‌ڵكدا بۆ ئه‌وه‌ى له‌دنیادا ئاسوده‌یان
بكات و فریادره‌سى قیامه‌تیشیان بێت . ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به‌واتاى به‌رێوه‌بردنى كاروبارى
خه‌ڵكى ورێكخستنى ژیانیان بێت ، ئه‌وا كرۆكى ئاین بریتیه له سیاسه‌ت ، ئه‌مه‌ش له
داواكارى وسپارده‌كانى په‌روه‌ردگاره بۆ ئوممه‌تى چاكترین پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى
له‌سه‌ر بێت ) به‌ڵگه‌كانى ئه‌م بۆچونه‌ش ئه‌وه‌نده زۆرن له‌ئه‌ژمار نایه‌ن ،
هه‌موو موسڵمانێك پێویسته بزانێت كه ئیسلام هات
بۆ دروستكردنى ئوممه‌تێك ودامه‌زراندنى سسته‌م و ده‌وڵه‌تێك كه دادگه‌رى بچه‌سپێنێت
و بجه‌نگێت له‌گه‌لڕ بىَ باوه‌رِى و خراپه‌كارى وه ئه‌حكامه‌كانى جآبه‌جآ بكات . سه‌روه‌رو
پێشه‌وامان ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) له ژیانىدا كارى بانگه‌وازو ئه‌ركه‌كانى فه‌رمانرِه‌وایى
وده‌سه‌ڵاتدارى پێكه‌وه گرێدابوو ، له‌لایه‌كه‌وه رێنماییكه‌رو مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر
و ئاگادار كه‌ره‌وه بوو له‌هه‌مان كاتیش‌دا فه‌رمانرِه‌واو دادوه‌رو سه‌رۆكى سوپاش
بوو ،وه ئه‌وكارانه‌ش ئه‌نجامى ئه‌دان ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى رۆحى خه‌ڵكیه‌وه
نه‌بوو به‌ڵكو زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان به‌كاروبارى رۆژانه‌ى خه‌ڵكیه‌وه هه‌بوو ، هه‌روه‌ها
سه‌رچاوه‌و مه‌رجه‌عى موسڵمانانیش بوو له‌هه‌موو كێشه‌و كارێكدا ، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت [فَلا وَرَبِّكَ لا یُۆْمِنُونَ حَتَّى یُحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَیْنَهُمْ
پُمَّ لا ێجِدُوا فِی انفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضیْتَ وَیُسَلِّمُوا تَسْلِیماً]
(- نسا‌ء- 65) پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) وه‌ك سه‌ركرده‌و پێشه‌واى گه‌لێك له‌لایه‌ك ووه‌ك رێنمایكه‌رو مژده‌ده‌ر له‌لایه‌كى
تره‌وه ئوممه‌ته‌كه‌ى به‌جێهێشت ، به‌واتاى ده‌ستگرتنیان به ئاینى خواوه ،
وه به‌ماوه‌یه‌كى
كه‌م پێش وه‌فاتى سوپاى رێكخست بۆ جه‌نگى رۆم به‌سه‌ركردایه‌تى ئوسامه‌ى كورِى زه‌ید
، وه‌فه‌رمانىدا كه ئه‌بوبه‌كر ئیمامه‌تى نوێژ بۆ موسڵمانان بكات ( ره‌زاى خوایان
لێ بێت ) ، كه به‌راى زۆربه‌ى زانایان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك وابوو بۆ خه‌لافه‌تى ئه‌بوبه‌كر
دواى خۆى .هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌راىزۆربه‌ى زانایان به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن كه دامه‌زراندنى
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ویاسا له ناوه‌رِۆكى ئاینى ئیسلام و له ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانیه‌تى
،
وه پێویسته پێشه‌واو خه‌لیفه هه‌بێت وه‌ك قورئان
پێمان ده‌ڵێت و فه‌رموده‌كانى سه‌روه‌رمان محمد ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) بۆمان رِوون
ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت [ من مات ولیس فی عنقه بیعه
مات میته جاهلیه ] رواه مسلم .وه خواى گه‌وره‌ش له قورئان دا ده‌فه‌رموێت [إِنَّ
اللَّهَ ێامُرُكُمْ ڕَنْ تُۆَدُّوا الامَانَاتِ إِڵى ا
هْلِهَا وَإِذا حَكَمْتُمْ بَیْنَ
النَّاسِ انْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا ێعِضكُمْ بِهِ إِنَّ اللَّهَ
كَانَ سَمِیعاً بَێِیراً (58) ێا ڕَیُّهَا الَّژِینَ آمَنُوا اطیعُوا اللَّهَ وَاطیعُوا
الرَّسُوڵ وَاوْلِی الامْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِڵى
اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ تُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْێوْمِ اڵاخِرِ ذلِكَ
خَیْرٌ وَاحْسَنُ تَاوِیلاً (59) ] نسا‌ء .
هه‌نديكه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه پێغه‌مبه‌ر ( درودى
خواى له‌سه‌ر بێت ) پێش كۆچكردنى بۆ مه‌دینه كارى سیاسى نه‌كردوووه ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌و
تێنه‌گه‌یشتنه له‌و قۆناغه ، چونكه كارى سیاسى له‌وه فراوانتره ته‌نها له چه‌مكى
حوكم دا قه‌تیس بكرێت ،
پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) له یه‌كه‌م
رۆژى بانگه‌وازیه‌وه بانگى بۆ گۆرِانكارى له بیروباوه‌رِو باوى خراپى ئه‌و سه‌رده‌مه
ده‌كرد بۆ بیروباوه‌رِى نوآ ، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا كارێكى سیاسیه به پێى تێگه‌یشتنى
ئه‌مرِۆ. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى كارىدا كۆمه‌ڵێكى نهێنى دروستكرد ودواتریش كۆمه‌ڵێكى
ئاشكرا كه كارى ده‌كرد بۆ گۆرِانى سیسته‌مى كۆمه‌ڵگاو باو ونه‌ریته خراپه‌كان له‌م
پێناوه‌شدا هه‌موو هۆكارێكى راگه‌یاندنى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به‌كار ده‌هێنا له په‌یوه‌ندیكردنى
تاكه‌كه‌سى و وتار‌و سۆزى تایبه‌ت ، هه‌روه‌ها داواى پالپشتى و په‌نادانى بۆشوێنكه‌وتوانى
له‌چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن كرد ،
وه‌ك چوونى بۆ تائیف و ناردنى هه‌ندێكیان بۆ حه‌به‌شه‌و
به‌ستنى هه‌ردوو په‌یماننامه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى عه‌قه‌به . دواى كۆچكردنیشى بۆ مه‌دینه
زیاتر ده‌ستى دایه كارى سیاسى چونكه به ته‌واوى ئازادبوو وده‌یتوانى به‌ویستى خۆى
هه‌رچى بوێت ئه‌نجامى بدات ، وه‌چه‌ند كارێكى ئه‌نجام دا كه به‌هه‌موو واتایه‌ك كارى
سیاسین ، وه‌ك ناردنى زیاد له دووسه‌د نامه‌و وه‌فدى دبلۆماسى ( به‌واتاى ئه‌مرِۆ
) بۆ سه‌رجه‌م هۆزو تیره‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و سه‌رده‌مه ،
وه‌یه‌كێكیتر له‌و كارانه‌ى بریتی‌بوو له‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ى
كه‌به ( ێحیفه ) ناسراوه بۆ رێكخستنى كاروبارى شارى مه‌دینه له‌لایه‌ك له نێوان
موسڵمانانى كۆچكردوى مه‌ككه‌و پشتیوانانى مه‌دینه‌و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌نێوان موسڵمانان
و جووله‌كه‌كانى مه‌دینه‌دا كه له چل وحه‌وت به‌ند پێكهاتبوو( كه ئه‌مرِۆ به‌واتاى
ده‌ستور دێت )، وه‌ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌مانا فراوانه‌كه‌ى ئه‌مرۆ كه فراوانترین تۆرِى
ده‌سه‌ڵاته كه‌مرۆڤایه‌تى پێى گه‌شتووه ، ئه‌توانین بڵێن له مه‌دینه‌دا ده‌وڵه‌تى
ئیسلامى هه‌بوو كه هه‌موو رِه‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌وڵه‌تى تێدابوو له ( خاك
و گه‌ل و سیسته‌م وده‌ستورو ده‌سه‌ڵات ) پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ) توانى
له‌ماوه‌ى بیست وسآ ساڵى ته‌مه‌نى پیرۆزىدا سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانى
به‌رده‌مىدا وه‌ك بێباوه‌رِان و بتپه‌رستیان ونه‌ریته‌كانیان ،
وه‌ئه‌و دوورِوانه‌ى پلانیان دائه‌نا بۆ په‌كخستن
و گه‌مارۆدانى ئاینه‌كه‌ى , وه‌ئه‌و جوله‌كانه‌ى كه جه‌نگیان دژى كرد به پرِوپاگه‌نده‌و
درۆ‌و پیلانگێرِى وشمشێره‌كانیان
.وه‌توانى له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا
گه‌وره‌ترین كوده‌تا ئه‌نجام بدات له فیكر‌و بیروباوه‌رِدا و له بتپه‌رستیه‌وه بیگۆرِێت
بۆ یه‌كتاپه‌رستى وه توانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه رزگار بكات له‌چه‌ندین ره‌وشت و خوى ناشیرینى
وه‌ك دووبه‌ره‌كى و خوێنرێژى خێڵه‌كى وداوێن پیسى وسه‌دان كارى ناشیرینى تر‌و له‌شوێنیاندا
ره‌وشت به‌رزى وئاكارى جوان بچێنێت . ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستى هێنا له‌و بیست
وسآ ساڵه‌دا ، خه‌ڵكانى تر نه‌یان توانى به‌چه‌ندین سه‌ده به‌ده‌ستى بهێنن ،
له قوتابخانه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ردا ( درودى خواى له‌سه‌ر
بێت ) هه‌زاران كه‌ڵه‌پیاوى گه‌وره هه‌ڵكه‌وتن كه‌دواتر توانیان گه‌وره‌ترین دوو ئیمپراتۆریه‌تى
ئه‌و سه‌رده‌مه برِوخێنن ، وه‌له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا چاكترین ئوممه‌ت پێگه‌یشت
، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئه‌نجامى فه‌زڵى په‌روه‌ردگارو سیاسه‌تى ژیرانه‌ى ئه‌و خۆشه‌ویسته‌دابوو
له‌گه‌لڕ دۆست ودوژمنانى دا.









