الثلاثاء، 22 يناير 2013

ساتێك له‌ جیهانی كاریكاتێردا.

ساتێك له‌ جیهانی كاریكاتێردا..

سه‌رجه‌می كاریكاتێره‌كان وه‌رگیراون
























السبت، 12 يناير 2013

ئەو دکتۆرەی خۆی نە خۆش بوو

وه‌رگیراوه‌ له‌ ڕێگا وه‌


بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
لە ناو عەرەبەکاندا ناوو ناو بانگی دکتۆرێکی نەخۆشییە دەرونییەکان بڵاو بوو بووەوەو بە خۆرێکی وا نەك هەر لە ناو دوورگەی عەرەبییدا،بەڵکو لە شوێنەکانی تریشەوە بە سەدان کیلۆمەتریان دەبڕی،بە دەیان شەو دەمانەوە لە لای ئەو دکتۆرە بەناوبانگە ئەو دکتۆرەش(ضمادی کوڕی سەعلەبەی ئەزدی )بوو،ئەم دکتۆرە وا مەشهوور بوو دەتوانێت هەموو ئەو نەخۆشیانە چاك بکاتەوە لە هۆش چوون،فی لێهاتن،شێتی،ئەوانەی جنۆکە دەستی لێوەشاندوون،یان جنۆکە چووەتە لەشیانەوە،یان ئەوانەی کە سحریان لێ کراوە،هەروەها ئەوانەی بەرچاوی پیس کەوتبوون و  هتد،ئەوەی زیاتر جەماوەری بۆ دکتۆر(ضمادی)زیاتر کردبوو ئەوە بوو کە عەرەبەکان زۆر زۆر لە و نەخۆشیانەی دەترسان،بە دەستی جنۆکەیان دەزانی،هەروەها ئەوەش بوو کە دکتۆر(ضماد)یان لە کاتی حەج و یادەکاندا لە زۆر کاتی تریشدا دەناساند کە خاڵکی لە زۆر شوێنەوە ڕوویان لە مەککە دەکرد، تکتۆر ضماد هەندێ گیروگرفتی بۆ دروست بوو،بۆ ماوەی سێ ساڵ نەیتوانی سەردانی مەککە بکات پاشان کە هات خەڵکی مەککە پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لێکرد.کاتێك یەکێك چووە ناو کۆڕو مەجلیسیانەوە دەبیستێ گیروگرفت و موشکیلەیان هەیە،یەکێك دەڵێت. نابینن چۆن ئەم هەموو خەڵکە دوای مەحەمەد کەوتوون لە لای صەفادا قسەیان بۆ دەکات؟!! یەکێکی تر دەڵێت.! موحەمەد شێتە!،یەکێکی تر دەڵێت.!پێمان وت بیبەن بۆ لای دکتۆر،چونکە جنۆکە دەستی لێوەشاندووە!،کە جەنابی دکتۆر گوێی لەم قسانە بوو  وتی!ئەگەر من ئەو کابرایە ببینم ڕەنگە چاکی بکەمەوە!!،ئیتر داوای کرد پێی نیشان بدەن و بیبینێ.کاتێك دکتۆر پرسیاری لە ئەبو جەهل کرد وتی.ئەی ئەبالحەکەم ئەو موحەمەدە چییە خەڵکی باسی دەکەن؟ئەبو جەهل وتی.!!ئەوە لە بەرەی عەبدولموتەلیبە،ئەوە کارێکی پێکردووین بە کەس نەکرابێ، ئەو کۆڕو کۆمەڵی پەرت کردووین،ئەوە گاڵتەی بە عەقڵی ئێمە دێت،ئەوە مردووەکانمان بە گومڕا دەزانێت،ئەوە سووکایەتی بە خواکانمان دەکات!!.
ئیتر لە مەجلیسەکەدا عوتبەی کوڕی ڕەبیع هاتە قسەو وتی.!!ئەو کابرایە ساحیرە ،بە سیحر باوك و کوڕی لە یەککردووە،هاوسەرو خێزانی لە یەککردووە،براو برای لە یەککردووە،ئیتر نازانین چی لە گەڵ  بکەین؟!! کاتێك دکتۆر گوێی لەم قسانەبوو دڵیابوو چاکی دەکاتەوە،خەڵکی مەککە لەوگرفتە ڕزگاردەکات و ئیتر جەماوەری ئەوەندەی تر زیاتر دەبێت.ڕووی کردە مەجلیسەکەو وتی.خەڵکینە دڵنیابن لەو کێشەو گرفتە ڕزگارتان دەکەم،بە لای منەوە ئاساییە.ئیتر هەموو مەجلیسەکە دڵخۆش بوون و دەستخۆشییان لێکرد،تەنها ئەبو جەهل نەبێ وتی.!!موحەمەد بە تۆ چارەسەر ناکرێت!!. ئیتر جەنابی دکتۆر(ضماد) مەجلیسەکەی بەجێهێشت و ڕۆیشت پێغەمبەری خوا( صلي اەلو علیە وسلم ) ببینێت،ئەو ڕۆژە نەیبینی،بۆ سبەینێ تووشی کابرایەك بوو پرسیاری لێ کرد  وتی.!! لە حەرەم بینیم لە پشتی مەقامی (ئیبرهیم)ەوە هەر هەڵدەساو دادەنیشت!!،کاتێك دکتۆر چوو پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) ببینێ،نوێژی دەکرد زۆر لەسەر خۆوهێمن و ئارام بوو،تەماشای زەوی پێش خۆی دەکردو ڕکوع و سوجدەی دەبرد،دکتۆر زۆر سەرسام بوو، هیچ نیشانەی شێتی نەبینی،پیاوێکی ئارام و بە ویقاری بینی بۆیە لە نزیکییەوە دانیشت و هەرتەماشای دەکرد،کاتێك لە نوێژ بووەوە،چوو بۆ لای پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم )لێی پرسی ئەی کوڕی عەبدولموتەلیب؟ پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم )لای کرد بە لاوە بە دەم وچاوێکی پڕ نوورانی و گەشەوەو فەرمووی چیت دەوێ؟ دکتۆر(ضماد)لە بەردەم چاوی پڕ لە ویقاری هەیبەتی پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم )سەرسام بوو،زمانی بە یەکدا هات وخەریکبوو قسەی بۆ نەکرێت،بەڵام هەرچۆن بوو وتی.!!من شێت و دەست لێوەشاو چاك دەکەمەوە،باسی تۆشیان بۆ کردووم کە تێکچوویت و گەلەکەت دەڵێن گاڵتە بە عەقڵمان دەکات و مردووەکانمان بە گومڕا دەزانێت، ئەگەر پێت خۆشە چارەسەرت بۆ دەکەم!!.پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم )فەرمووی.!!من ئەوە نیم تۆ دەیڵێیت،ئیتر ڕۆیشت ،(ضماد) لە وەڵامە نەرم ولەسەرخۆکەی پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) سەرسام بوو،وتی.!!برای خۆم،من خەڵکی وام چاککردۆتەوە زۆر لە تۆ خراپتر بوون!!.ئیتر پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم )وەستاو ڕووی تێکردو فەرمووی (الحمد اڵڵە أحمدە وأستعینە، وأستعینە،واؤمن بە،وأتوکل علیە،من یهد اڵڵە فلا مضللە ومن یضلل فلا هادي لە،وأشهد أن لاالە الا اڵڵە وحدە لاشریك لە،وأشهد أن محمد عبدە ورسولە،وأما بعد).ئیتر (ضماد) وتی.سوێند بەخوا من گوێم لە قسەی فاڵچی و ساحیرو شعیر بووە لە قسەی هیچیان ناچێت،بەڕاستی ئەم وتانە ڕەوانبێژیی گەیشتۆتە چڵەپۆپە،ئەرێ برام پێم ناڵێیت بانگەوازەکەت چییە؟ پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) فەرمووی.من بۆ باوەڕهینان بە خوای تاك و تەنهاو بێ هاوبەش و وازهێنان یەخەدادڕین لە بتپەرستی و باوەڕهێنان بە پێغەمبەرێتیی من بانگ دەکەم،(ضماد) وتی. ئەگەر  باوەڕتم پێهێنا چیم بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) فەرمووی.بە هەشتت بۆ هەیە،ئیتر کاکی دکتۆر بۆی دەرکەوت نەك خۆی هەرنە خۆشە،بەڵکو گومڕاو ڕێ لێ ونبووە،بۆیە بێ سێ و دوو یەکسەر ئیمانی هێناو وتی.(اني أشهد أن لا الە الا اللە وحدە لاشریك لە واخلع الأوثان من رقبتي وأبرأ منها،وأشهد أنك رسول اللە).ئیتر چەند ڕۆژێك لە خزمەتی پێغەمبەری خوادا( صلي اللە علیە وسلم )مایەوەو فێری دینەکەی دەبوو، فێری قورئان و عەقیدە دەبوو.کتێك خەڵکی شاری مەککە بە تایبەت سەرانی دەسڕۆیشتووی شار(ضماد)یان دەبینی بە گەرمی هاتوو چۆی ماڵی پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) دەکات و لە گەڵیدا دێت و دەچێت وایانزانی بە چارەسەری پێغەمبەرەوە( صلي اللە علیە وسلم )خەریکە،بۆیە بە جمووجۆڵ و هاتو چۆی دڵخۆش بوون،بۆیە کاتێك بە دەوری کەعەبەدا مەجلیسیان بەستبوو پیاوێك هات هاواری کرد خەڵکینە دەزانن برادەرەکەشتان چی کردووە؟ ئەوانیش بە جارێ وەڵامیان دایەوە.ها چی کردووە، موحەمەدی چاكکردۆتەوە؟ کابرا پێکەنی و وتی.ئەوە دەڵێن چی،ئەو شوێن دینەکەی موحەمەد کەوتووە.ئومەییە هاواری کرد.خاك بەسەر دەڵێی چی ڕاست دەکەیت؟کابرا وتی.بەڵێ ڕاست دەکەم بە چاوی خۆم دیم لە تەنیشت موحەمەدەوە نوێژی دەکرد،ئیتر سەرانی قورەیش  هەموویان سەرسام بوون لە داخا ڕیشی خۆیان دەڕنی و یەخەی خۆیان دەدڕی.ئەبو جەهل وتی.خوا خێڵی (ئەزد)هەموو لە ناو بەرێ،وایدەزانی موحەمەد چاك دەکاتەوە کەچی خۆیشی دوای دینەکەی کەوت.عوتبەش وتی.ئەمە ئەوە بوو من لیی ئەترسام،ئیتر (ضماد) ڕێگەی خۆی دۆزییەوە هەر خەریکی فێربوونی قورئانەکەی بوو،گوێی لێنەبوولەو پێناوەدا چی بەسەر دێت و بوو بە هاوەڵێکی خەمخۆری پێغەمبەری خوا( صلي اللە علیە وسلم ) بوو بە دکتۆری ڕاستەقینە بۆ چارەسەر کردنی نە خۆشییە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵك. ئەگەر سەرنج بدەین ئەمڕۆ زۆر کەس هەیە خۆی بە دکتۆری دڵسۆز دەزانێت،بەڵام نەك هەرنەخۆشە.بەڵکو سەرلێشێواو و دۆڕاو و دەستبڕە،پێویستە خەڵکی بە گشتیی و چەواشە کراوەکانیان بە تایبەتی بە تەرازووی ڕاستی بیانکێشن تا حەق و نا حەقیان بۆ دەرکەوێت.
                             وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

قوتابخانه‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ڕووخا

له‌ماڵپه‌ڕی ڕێگا وه‌رگیراوه‌

به‌ هۆی‌ باران بارینه‌وه‌ به‌ شێك له‌ دیواری‌  قوتابخانه‌ی‌ (كۆیه‌ی‌ یه‌كه‌م) له‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ رووخا، كه‌ به‌ یه‌كه‌م خوێندگا داده‌نرێت كه‌ جه‌ لال تاڵه‌بانی‌ سكتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان تیایدا ده‌ ستی‌ به‌ خویندن كردووه‌.
ماموستا كه‌یفی‌ به‌ڕێوبه‌ری‌ قوتابخانه‌كه‌به‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ ووت: كه‌ پێش ئه‌م رووداوه‌ چه‌ند جارێك لایه‌نی‌ په‌یوه‌نداریان له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ بیناكه‌ به‌ڵام هیچ رێوشوینێك له‌لایه‌ن لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر سه‌ره‌ڕای‌ بودجه‌یه‌كی‌ زۆر له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تاكوو ئێستا نه‌توانراوه‌ كێشه‌ی‌ بینای‌ خوێندن چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ماوه‌ی‌ رابردوشدا له‌شار و شارۆچكه‌كان چه‌ند بینایه‌كی‌ خوێندن داڕمان و دو قوتابیان كرده‌  قوربانی و چه‌ندین بینای‌ تریش مه‌ترسی‌ داڕمانیان له‌سه‌ره‌.