الجمعة، 14 ديسمبر 2012

دووگمه‌یه‌كی شاراوه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كیبۆرد؟

دووگمه‌یه‌كی پشت گوێ خراوه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كیبۆرد كه‌ زۆربه‌مان نازانین فرمانه‌كانی چین ؟ یاخود به‌چ كارێك هه‌ڵده‌ستێ ؟ یان له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بۆ دانراوه‌ ؟؟

مه‌به‌ستم له‌وه‌ (دووگمه‌ی ویندۆز)ه‌ كه‌ لۆگۆی ویندۆزی له‌سه‌ره‌ له‌به‌شی خواره‌وه‌ی كیبۆرده‌كه‌ت له‌ده‌ستی چه‌پ دا جێگیر كراوه‌


كارو فرمانه‌كانی زۆرن ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانن:

1.
په‌نجه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر دووگه‌ی ویندۆز :

په‌نجه‌ره‌ی ده‌ستپێكردن(start) ده‌كرێته‌وه‌

2.
دووگمه‌ی ویندۆز + دووگمه‌ی (Break) سه‌روو ژماره‌كان له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌:

پیكهاته‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نیشان ئه‌دات

3.
ویندۆز + D :

شاشه‌كه‌ نیشان ئه‌دا

4.
ویندۆز 
+ M :
گشت په‌نجه‌ره‌ كراوه‌كان دائه‌گرێ بۆ دامێنی شاشه‌كه‌

5.
ویندۆز+ Shift + M :

بۆ گه‌وره‌ كردنی په‌نجه‌ره‌كان

6.
ویندۆز + E :

كردنه‌وه‌ی (My Computer)

7.
ویندۆز + F :

گه‌ڕان به‌دوای فایل یاخود فۆڵده‌ر

8.Ctrl +
ویندۆز + F :

گه‌ڕان به‌دوای ئامێرێكی ڕایه‌ڵه‌(شه‌به‌كه‌)ی ئه‌نته‌رنێت

9.
ویندۆز + F1 :

هاوكاری بۆ ویندۆز ئه‌گه‌ر وویستت

10.
ویندۆز + L :

بۆ قوفڵ كردنی كیبۆرد

11.
ویندۆز + R :

كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی (Run)

12.
ویندۆز + Tab :

نیشاندانی په‌نجه‌ره‌كان به‌شێوه‌ی (سێ دووری)- (3D) ئه‌مه‌یان بۆ ویندۆزی 7 ئه‌گونجێ


0 التعليقات:

إرسال تعليق