الجمعة، 16 مايو 2014

کێ وەلی ئەمری موسڵمانانە؟




وەلی ئەمری موسڵمانان پایەو مەقامێکی بە رزو بڵندە،ناوو ناوەڕۆک و ئاست و پلەیەکە خودا و پێغەمبەرەکەی دەس نیشان و دیاریان کردوە،کێیەو بەکێ دەگوترێ و مەرجەکانی چین،کاڵایەکی هەرزان بەها نیە،بتوانرێ وەک بەرتیلێک بەناڕەوا،بەغەیری ئەهلی خۆی بدرێ و بگوترێ!ناوو زاراوەیەکی ئیسلامیە بەفەرمان ڕەوایەک دەگوترێ باوەڕی بەخودا هەبێ و شەریعەتەکەی پیادەبکا،نەلەبرسا بەخەڵک دەبەخشرێ!نەلەترسا بەکەس دەگوترێ!!!نەپۆشاکێکی ئامادەشە هەرکەس هەستێ بەویستی خۆی و بەناوی دینەوە بەبەر هەموو زاڵم و ستەمکارێکیدا بکات!بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی فەرمان ڕەواکە هەڵگری چ دین و

بیروباوەڕێکەو،چ سیستەم و یاساو بەرنامەیەک لەوڵاتەکەی پیادە دەکات!!ئەم باس و بابەتە،ئەمانەتێکی گەورەو باسێکی هەستیارە!!پێناسەو مەرجی تایبەتی خۆی هەیە،زانایان بەوردی باسیان کردوە،لێرەدا تەنها باس لەدوو لەو مەرجانە دەکەین،کەدوو پایەو کۆڵەکەی بابەتەکەن،دەقی قورئان و سونەتیان لەسەرە،وەکو خۆر ئاشکراو دیارن!مەرجی یەکەمیان:دەبێ وەلی ئەمری موسڵمانان: موسڵمان بێ،خودای گەورە دەفەرمێ:(( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاَللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ))،ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە:گوێڕایەڵی فەرمانی خوداو پێغەمبەرو ئولی ئەمرەکەتان بن کەلەخۆتانە(منکم)،واتە موسڵمان و ئیماندارە ،ابن المنژر یش کۆڕا(ئیجماع)ی زانایانی لەوبارەیەوە هێناوە،کەئەمە دەقەکەیەتی:((أجمع كل من يحفظ عنه من أهل العلم أن الكافر لا ولاية له على مسلم بحال))))



پاشان ئایەتەکە بە:((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا)دەستی پێ کردوە،بەڵگەیە لەسەرئەوەی قسەکان تایبەتە بەئیمانداران،(ختابەکە)ئاراستەی باوەڕداران کراوە،بەحاکم و مەحکومەوە،غەیرە موسڵمان ناگرێتەوە،دواتر خودای پەروەردگار داوادەکات،ئەگەر کێشەو ناکۆکیەک کەوتە نێوانتان(فَرُدُّوهُ إلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ) بیگەڕێنەوە بۆ لای خوداو پێغەمبەرەکەی،((إنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاَللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ))ئەگەر باوەڕتان بەخوداو ڕۆژی دوای هەیە،ئیمانەکەشمانی پەیوەست کردوە بەگەڕانەوەو نەگەڕانەوەی کێشەکانمان بۆ لای خوداو حوکم کردنمان بەشەریعەتەکەی،ئاشکراشە غەیرە موسڵمان ئامادەنیە کێشەو ناکۆکیەکانی بەشەرعی خودا یەکلای کاتەوە،کەواتە دەبێ حاکم و فەرمان ڕەوای موسڵمان،موسڵمان بێ و مل کەچی شەرع بێ،شەرع سەروەری بێ،نەک هیچ دەستورو یاسای تر.



مەرجی دووەم :دەبێ وەلی ئەمری موسڵمانان کار بەشەریعەتی خودا(قورئان و دەستورەکەی)بکات،وەک لەفەرمودەی ام الحێین لەڕیواتی موسلم پێغەمبەری خودا بەڕونی فەرمویەتی و قەیدو مەرجیشی بۆ ڕەهایەتی فەرمودەکانی تر بەم فەرمودەیە دیاری کردوە کەدەفەرمێت((ااسْمَعُوا وَأَطِيعُوا وَإِنْ أُمِّرَ عَلَيْكُمْ عَبْدٌ حَبَشِيٌّ مَا أَقَامَ فِيكُمْ كِتَابَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ))،واتە گوێ بگرن و گوێڕایەڵ بن ئەگەر بەندەیەکی حەبەشیش کرابەفەرمان ڕەواتان هەتا ئەوکاتە بەقورئان حوکمتان دەکات،لەڕیوایەتێکی تریشدا،((اسمعوا وأطيعوا ولو استعمل عليكم عبد يقودكم بكتاب الله))،))،واتە هەتا:...یقودکم بکتاب الله ...بەقورئان قیادەتان بکات(مامەڵەتان لەگەڵ بکات)،بەپێچەوانەشەوە ئەگەر حاکم و سەرۆک و کاربەدەست موسڵمانیش بێ،هەموو قورئانیشی لەبەر بێ،هەر پێی ناگوترێت وەلی ئەمری موسڵمانان،هەتا بەکتابی خودا (سەرکردایەتی)وفەرمان ڕەوایەتی نەکات،کەواتە بەبەڵگەی قورئان و سونەت و ئیجماعی زانایان ئەو حاکم و فەرمان ڕەوا زالم و ستەمکارانەی جیهانی ئیسلامی ئێستا کەدەستوری خودایان بەلاناوەو گۆڕیوە(بەسیستەم و بەرنامەی تر) کاردەکەن،زۆربەی زۆریشان ئیسلامیان وەک بەرنامەی ژیان قبوڵ نیەو پێیان وایە بۆ ئەم سەردەمە ناشێ!!نمونەی موبارک و قەزافی دوێنێ و سیسی و بەشاری بەعسی خوێن ڕێژی ئەمڕۆ،کەبەرنامەی لیبریاڵی و بەعسی و شۆسیالستی و
دیمکراسی و ...هتد پەیڕەو دەکەن وەلی ئەمری موسڵمانان نین!ناشەرعی و ناڕەواو لادانیشە لەڕێبازی پێغەمبەرو هاوەڵان و پێشینی چاکی ئەم ئومەتە،ئەو ناوە پیرۆزەیان لێ بنرێ و،عەیب و عارو جەریمەو تاوانەکانیان لەسەر ئیسلام و موسڵمانان حساب بکرێ!!!

نوسيني دڵشاد گەرمياني
-----------------------------

ئەوەش شيخ عثيمين لەسەر مەسئەلەى خروج
http://www.youtube.com/watch?v=3xFgxNi2RdA&feature=share

0 التعليقات:

إرسال تعليق