الجمعة، 14 ديسمبر 2012

مۆسیقا لە ئیسلامدا






بەشى یەکەم
نوسینی :د.یوسف القرضاوی
وەرگێڕانی :شاهۆ عوسمان



ماوە بە ماوە باسی حەرامی مۆسیقا لە فەیسبوک و سایتەکان دەبینین کە دەبێتە هۆی دروست بونی جەدەل و هەر کەسە بە شێوەیەک باسی دەکات...
پرسیارێک کە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە لە بەڕێز د.یوسف قرضاوی کرابوو دەربارەی حوکمی گۆرانی و مۆسیقا لە ئیسلامدا ؟
پێم خۆشبوو ئەم باسە بخەمە بەر دیدەی خوێنەران بەو هیوایەی کە هەموو ئەو بەڕێزانەی یەم پرسیارە دەکەن وەڵامیان دەست کەوتبێت!!
پرسیارێک کە موسوڵمانانی ئەم سەردەمە لە وەڵامدانەوەیدا جیاوازن، وە جیاوازی ڕێگاکانیان بەندە بە جیاوازی وەڵامەکانیانەوە، هەیانە گوێکانی دەکاتەوە بۆ هەر جۆرە گۆرانیەک ، وە هەموو جۆرە مۆسیقایەک، پێی وایە کە ئەمە یەکێکە لە حەڵاڵەکان و باشەکان کە خوای گەورە فەرامەمی هێناوە بۆ بەندەکانی...
وە هەیانە کە ڕادیۆ دەکوژێنێتەوە و گوێکانی دەگرێت کاتێ هەر گۆرانیەک ببیستێت و دەڵێت گۆرانی شمشاڵی شەیتان و قسەی بێهودە و ڕێگریە لە یادی خوای گەورە و بەجێ گەیاندنی نوێژ بە تایبەت گەر گۆرانیبێژ ئافرەت بێت، ئافرەت لای ئەوان دەنگی حەرامە چ جای گۆرانی وتنی؟؟ بۆ ئەم قسانەشیان پشت دەبەستن بە ئایات و فەرمودە و ووتەی زانایان. لەم کۆمەڵەیە هەر جۆرە مۆسیقایەک ڕەت دەکاتەوە تەنانەت گوێ گرتن بۆ پێشەکی خوێندنەوەی هەواڵەکان.
کۆمەڵەی سێ یەم لە نێوان هەردوو کۆمەڵەکەدا وەستاون، هەندێک شتیان بۆ کۆمەڵەی یەکەم و هەندێکی تر بۆ کۆمەڵەی دووەم دەگەڕێننەوە و چاوەڕێی قسەیەکی یەکلا کەرەوەن و وەڵامێکی دروست لە لایەن زانایانی ئیسلامەوە دەەربارەی ئەم بابەتە سامناکە، ئەوەی کە پەیوەندی بە سۆز و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیەوە هەیە، با تایبەت کە دەزگا ڕاگەیاندنەکان (بیستراو و بینراو) دەچێتە هەموو ماڵێکەوە بە چاک و خراپیەوە دەچێتە گوێی خەڵکیەوە بە ویست یان نەویستن..
گۆرانی بە مۆسیقاوە(ئالەت) وە بە بێ ئالەت : بابەتێکە قسە و جەدەلی زۆری دروست کردووە لە نێوان زانایانی ئیسلامدا هەر لە سەدەکانی سەرەتای ئیسلامەوە، لە سەر هەندێک شت ڕێک کەوتون و لە هەندێکی تردا جیاواز بوون.
هەموو زایانان ڕێک کەوتون لەسەر حەرامی هەر گۆرانییەک کە کە سەر بکێشێت بۆ بڵاو کردنەوەی خراپەکاری و لە دین دەرچون و سەرپێچی کردنی فەرمانی خوای گەورە، گەر گۆرانی تەنها قسە بێت ئەوا چاکی چاکەیە و خراپی خراپەیە و هەموو قسەیەکی خراپ حەرامە، چ جای کە وەزن و ئاواز و کاریگەری بۆ دروست بکرێت؟؟؟
وە زانایان ڕێک کەوتون لەسەر ئەوەی کە هەموو ئەو گۆرانیانەی کە بێ مۆسیقا دەوترێت بەو مەرجەی کە گۆرانی بێژ ئافرەت نەبێت.. لەم بابەتەدا دەقی ڕاست و یەکلایی کەرەوە باس کراوە کە دواتر ئاماژەی پێ دەکەین. هەندێکیان هەموو جۆرە گۆرانییەکی بێ مۆسیقا و بە مۆسیقا بە جائیز دەزانێت، وە هەندێکیان هەموو جۆرە گۆرانییەک بە مۆسیقا و بێ مۆسیقا بە حەرام دەزانێت، بەڵکو هەندێک جار هێندە بەرزی دەکاتەوە تا دەگاتە دەرەجەی گوناهە گەورەکان.
لە بەر گرنگی ئەم بابەتە بە پێویستی دەزانین کە ڕوون کردنەوەی پێویست بدەین لەم بارەیەوە، و تیشکێک بخەینە سەری بۆ هەموو گۆشە جیاوازەکانی.. تا بۆ موسوڵمان ڕوون بێت و حەرام و حەڵاڵی لەیەک جیا بکاتەوە ، بە پشت بەستن بە بڵگەی ڕوون، بۆ ئەوەی تەنها شوێن قسەی خەڵک نەکەوین، بەمە دڵنیا دەبێت کە چی دەکات و بینایی ڕوون دەبێت لە دینیدا.
بەڵگەی ئەوانەی کە گۆرانی بە حەرام دەزانن و موناقەشەکانی:
١.ئەوانەی کە گۆرانی بە حەرام دەزانن پشتیان بەوە بەستووە کە لە ابن مسعود و ابن عباس و هەندێک لە تابعین ڕیوایەت کراوە: گۆرانییان بە حەرام داناوە بە پشت بە ستن بە ئایاتی قورئانی:
لقمان (٦){وَ مِنَ النَاسِ مَن يَشُتَرِي لَهُوِ الحَدِيثِ لِيضِلَّ عَن سَبِيلِ الَلهِ بِغَيُرِ عِلُمِ وَ يَتَّخِذَهَا هزوًا أولَيكَ لَهمُ عَذَاب مهِين}
لهو الحدیث یان بە گۆرانی تەفسیر کردووە.
ابن حەزم لە وەڵامی ئەوانەی کە ئەم ئایەتە بە بەڵگە دێننەوە بۆ حەرام کردنی گۆرانی ئەم ئایەتە بەڵگە نی یە لەسەر حەرام بوونی گۆرانی چونکە:
یەکەم: بەڵگە بێنانەوە بۆ کەس نی یە بەسەر پێغەمبەری خوادا(دروودی خوای لەسەر بێت) واتە پێغەمبەری خوا لە پێش ترە بۆ هێنانەوەی ئەم ئایەتە بە بەڵگە گەر وابێت تەفسیرەکەی.
دووەم: ئەم بۆچونە پێچەوانەی باقی هاوەڵان و تابعینە.
سێ یەم: ئایەتەکە خۆی بەڵگەکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە چونکە لە ئایەتەکەدا:{ وَ مِنَ النَاسِ مَن يَشُتَرِي لَهُوِ الحَدِيثِ لِيضِلَّ عَن سَبِيلِ الَلهِ بِغَيُرِ عِلُمِ وَ يَتَّخِذَهَا هزوًا}
ئەو وەسفەی لەم ئایەتەدا هاتووە هەر کەس بیکات کافرە بە بێ خیلاف. واتە گەر ڕێگای خوا بە گاڵتە بگرێت یان گاڵتەی پێ بکات.
هەروەها دەڵێت : گەر کەسێک کتێبێک بکڕێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خوا پێی بچێتە دەرەوە و گاڵتە بە بەرنامەی خوا بکات، ئەوە کافرە بێت! ئەمە ئەوەیە کە خوای گەورە سەرزەنشتی ئەکات لەسەری، هەروەها ئەوەی بە ئەنقەست خۆی مەشغوڵ بکات بە خوێندنی قورئانەوە و نوێژ نەکات، یان بە خوێندنەوەی فەرمودە، یان بە گۆرانی و هەرشتێکی ترەوە بێت، ئەوە لە ڕێگای خوا لادەدات و لاساری کردووە لە فەرمانی خوادا، وە ئەوەی هیچ شتێک لە فەرزەکان نەفەوتێنێت بۆ ئەو شتانەی کە باسمان کرد ئەوە کاری چاکەیە... المحلی ابن حەزم: 60/9.
٢.بەڵگە دەهێننەوە بە ووتەی خوای گەورە لە باسی چاکەی باوەڕداراندا: { و اذا سمعوا اللغو اعرضوا عنە} القصص(55)
بەو پێیەی کە گۆرانی قسەی بەتاڵە (اللغو) واجبە خۆتی لێ بەدور بگریت.
وەڵامی ئەمەش بەمەیە: مەبەستی ئەم ئایەتە لە اللغو قسەی بێمانای وەک جنێو و قسەی نابەجێ یە و هاوشێوەکانی، وە تەواوکەری ئایەتەکە باسی ئەمە دەکات. خوای گەورە دەفەرموێت:
القصص (٥٥){{وَ إِذَا سَمِعوُاُ اللَغُوَ أَعُرَضواُ عَنُه وَقَالواُ لَنا أَعُمَالنَا وَلَكمُ أَعُمَالَكمُ سَلَام عَلَيُكمُ لَا نَبُتَغِي الُجَاهِلِيُنَ
ئەمە هاوشێوەی ووتەی خوای گەورەیە لە باسی عباد الرحمن دا:
الفرقان (٦٣){ وَ إِذَا خَاطَبَهم الُجَاهِلونَ قَالواُ سَلَامَا}
گەر ڕازی بوین بەوەی کە اللغو لە ئایەتی پێشودا مەبەست گۆرانی یە ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە ئایەتەکە پشت کردن لە گوێ گرتنی گۆرانی بە باش دەزانێت و لە هەمان کاتیشدا گوێ گرتن لە گۆرانی بە باش دەژمێررێت.
وە ووشەی اللغو وەک ووشەی الباطل وایەواتە شتێک کە سوودی نەبێت، وە گوێ گرتن بۆ شتێک کە سودی نەبێت حەرام نی یە مادام حەقێکی ضائع نەکردبێت یان لە واجبێکی دوور نەخستبێتەوە.
لە ابن جریج گێڕاوەتەوە: کە ئیزنی داوە بە گوێ گرتن ، پێی ووترا کە: ئایا ئەمە ڕۆژی دوایی لە بەشی چاکەکانتا دەبێت یان خراپەکانتا؟ فەرمووی: نە لە چاکەکان نە لە خراپەکان؛ لەبەر ئەوەی ئەمە وەک اللغو وایە، خوای گەورەش دەفەرموێت:
البقرة : 225 ، المائدة : 89{لا يؤَاخِذ كم اللَه بِالَلغُو ِفِي أَيُمَانَكمُ}
لەبەر ئەوەی کە دەڵێین: هەموو گۆرانی یەک اللغو نی یە؛ حوکمی لەسەر دەدرێت بە پێی نیەتی خاوەنەکەی، نیەتی باش کات بەسەر بردنی خۆشی بە نزیک بونەوە دەگەیەنێت، وە گاڵتە گوێڕایەڵی یە،وە نیەتی خراپ ئەو کارەی کە لە ڕووکەشدا وەک پەرستش وایە ، لە ناوەوە ڕوپامای دایدەپۆشێت:
إن الله لا ينظر إلى صوركم و أموالكم ولكن ينظر إلى قلوبكم و أعمالكم (رواه مسلم من حديث أبي هريرة ، كتاب « البر و الصلة و الآداب » ، باب : تحريم ظلم المسلم)
لێرەدا ووتەیەکی تری ابن حزم باس دەکەین لە کتێبی(المحلی) کە لە وەڵامی ئەوانەی گۆرانی قەدەغە دەکەن دەڵێت: پرسیار دەکەن و دەڵێن : ئایا گۆرانی لە حەقە یان غەیری حەق؟ پێویست بە بەشی سێیەم ناکات، چونکە تەنها یەکێکە لەم دوو وەڵامە، وەک
خوای گەورە دەفەرموێت : ( فماذا بعد الحق الا الضلال>> یونس ٣٢ ) وەڵاممان بۆ ئەمە ئەوەیە کە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت
دەفەرموێت : ( انما الاعمال بالنیات وانما لکل امری ما نوی) (متفق علیە من حدیث عمر ابن الخطاب، و هو اول حدیث فی صحيح البخاري)
کەوابو هەرکەس ویستی گوێ بۆ گۆرانی بگرێت، ویستی بەم کارەی دەرونی ئاسودە بکات، وە بەهۆی ئەم کارەوە فەرمانبەرداری خوای گەورە بەجێ بێنێت، وە بەم کارەی مەڵۆیەک بخاتە سەر خەرمانی چاکەکانی ئەوا گوێڕایەڵەو کاری چاکە دەکات، ئەم کارەی بە چاکە بۆ دەژمێردرێت، وە ئەوەی کە بەم کارەی (گوێگرتن لە گۆرانی) چاکەی دەست نەکەوێت و سەرپێچیش نەکات (گوێ بۆ گۆرانی خراپ نەگرێت) و لە فەرمانی خوا دەرنەچێت ئەوا کارێکە کە خوای گەورە لێی دەبورێت، وەک دەرچونی کەسێک لە ماڵ بۆ ناو باخەکەی، وە دانیشتن لە بەردەرگا و بۆیاخ کردنی جلەکانی ، وە قاچ ڕاکێشان و چوار مشقی و کارەکانی تری.>>(المحلی 60/9)
٣.بەڵگە دەهێننەوە بە فەرمودەی: كل لهو يلهو به المؤمن فهو باطل إلا ثلاثة : ملاعبة الرجل أهله ، و تأديبه فرسه ، و رميه عن قوسه » (رواه أصحاب السنن الأربعة ، و فيه اضطراب . قاله الحافظ العراقي في تخريج أحاديث « الإحياء)
واتە (هەموو لهو یەک بەتاڵە جگە لە سێ : یاریکردنی پیاو لەگەڵ منداڵ و خێزانیدا، ڕاهێنانی ووڵاخەکەی، تیرهاوێژی)
وە گۆرانی لەدەرەوەی ئەم سیانەوەیە...
گەر ئەم وەسفە گۆرانی بگرێتەوە (فهو باطل) ئەوا دەلالەت نی یە لەسەر حەرام بوونی، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر نەبوونی سود، لە
ابی الدرداء وە هاتووە کە فەرمویەتی :(إني لأستجم نفسي بالشيء من الباطل ليكون أقوى لها على الحق)
لەبەر ئەوەی کە حەصر کردن لە سیانەکەدا مەبەست نی یە، گومانی تێدا نی یە کە دەرچون بۆ ناو باخ و بێستان و گوێ گرتن لە دەنگی باڵندە و جۆرەها یاری خۆشی دەشتەکیەکان، هیچی حەرام نی یە، گەر تەنانەت وەسفی بە باطل جائز بێت.
٤.بەڵگە دەهێننەوە بەو فەرمودەیەی بوخاری کە – معلقآ- لە ابی مالک ابی عامرالاشعری( کە گومان لە سەرچاوەی گێڕانەوەکەی هەیە) لە ثێغەمبەرەوە (دروودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت:
ليكو نن قوم من أمتي يستحلون الحر (الحر : بكسر الحاء و تخفيف الراء - : أي الفرج ، و المعنى : يستحلون الزنى . و رواية البخاري : الخزّ) والحرير والخمر والمعازف». والمعازف: الملاهي ، أو آلات العزف
واتە: کەسانێک دەبن لە ئوممەتەکەم زینا و حەریر و ئارەق و مۆسیقا حەلال دەکەن
ئەم فەرمودەیە گەرچی لە صحیحی بوخاریدایە بەڵام لە فەرمودەی –المعلقاتە- نەک لە – المسندات المتصلە- هەر بۆیە ابن حازم ڕەدی داوەتەوە بۆ پچڕ پچڕی سەنەدەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان ووتیان کە سەنەد و مەتنەکەشی و تەسلیمی ئەو نابەرابەریە نەبوون.
وە حافز ابن حجر اجتهادی گەیاندنی فەرمودەکەی کردووە و لە نۆ ڕێگەوە گەیاندویەتی، بەڵام هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕاویەک کە زۆرێک لە زانایان ڕەخنەیان هەیە لەسەری، ئەو کەسەش (هشام ابن عمار)ە

0 التعليقات:

إرسال تعليق