الأحد، 18 مايو 2014

ئیسلامیه‌كان بیدعه‌چی نین!

نازانم ئه‌م وشه‌ی (بیدعه‌چی)ه‌ سه‌له‌فیه‌كان له‌كوێیان هێناوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ن به‌ هه‌ر ئیسلامیه‌ك وای پێی ئه‌ڵێن؟!
ئه‌مه‌ نیشانه‌ی دووری ئه‌وانه‌ له‌ زانست و عه‌قڵ، چونكه‌ وا گریمان! ئیسلامیه‌كان یادی مه‌ولودیان كرده‌وه‌و بیدعه‌یه‌كیان كرد !! ئایا ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ به‌ بیدعه‌بوونی ئیسلامیه‌كان؟ خۆ یاده‌كه‌ش بكرێته‌وه‌ هه‌ر ئه‌وپه‌ری 20% ی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبانه‌ تیایدا  
به‌شدارن !! ئه‌گه‌ر واشبێت به‌چی حه‌قێ وا به‌و 80% یه‌ی تر ئه‌ڵێیت؟!
به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وقسه‌یه‌ ئه‌مه‌یه‌:
پیاوێك درۆ ئه‌كات هه‌ر درۆئه‌كات به‌به‌رده‌وامی هه‌تاكو لای خودا به‌ (درۆزن) ئه‌نوسرێت،
(ما يزال الرجل يكذب و يتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابا)
ئینجا وه‌كو وتمان كه‌س به‌یه‌ك یان دوو یان سێ ..  بیدعه‌ (ئه‌گه‌رچی بیدعه‌ش نیه‌ چونكه‌ بیدعه‌ ته‌نها له‌ عیباده‌تدایه‌) نابێته‌ بیدعه‌چی!! ئیتر ئه‌وه‌ تاوانه‌ كه‌ به‌ موسوڵمانێكی سه‌لیم و صالح بڵێیت بیدعه‌چی!!
=====================================
محمدكاكه‌برا - 18/5/2014

0 التعليقات:

إرسال تعليق