وه‌ڵام: تاغوت به كه‌سێكی زۆردار‌و سته‌مكار دێت، كه سنوره‌كانی حه‌ق ئه‌به‌زێنێت.
ئیمان له‌گه‌ڵ كوفر تێكه‌ڵ ئه‌كات و كوفرئه‌خاته جێگه‌ی ئیمان، وه تاغوته‌كان زۆرن وه هه‌موو تاغوتێك كافرن به‌بێ گومان!
یه‌كه‌م: ئیبلیس - له‌عنه‌تی خوای لێبێت - ئه‌و سه‌ركرده‌ی تاغووته‌كانه، ئه‌و خه‌ڵكی بانگ ئه‌كات بۆ گومرایی و كوفر.
دووه‌م: هه‌ركه‌سێك كه به‌ندایه‌تی شتێك یان كه‌سێك بكات جگه له‌خودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌و به‌ندایه‌تیه رازی نه‌بوو ئه‌وناگرێته‌وه، یاخوود گوێرایه‌ڵی كه‌سێك یان شتێك بكات له‌چاك و خراپ‌دا.
سێیه‌م: هه‌ركه‌س بانگه‌شه‌ی غه‌یبزانی بكات، {قُل لا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ الْغَيْبَ إِلا اللَّهُ} [سورة النمل: آية 65]
چواره‌م: هه‌ركه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه بیپه‌رست و به‌ندایه‌تی بكه‌ن.
پێنجه‌م: هه‌ركه‌س حوكم بكات به غه‌یری ئه‌و به‌رنامه راسته‌ی كه خودا ناردوویه‌تی، وه بڵێ ئه‌و یاسا و حوكمه‌ی من دامناوه له‌وه‌ی خودا باشتره یان وه‌ك ئه‌وه وایه‌و یه‌كسانن به‌یه‌ك، وه هانی خه‌ڵك بكات حوكمی خوا فه‌رامۆش بكه‌ن و بۆخۆیان حوكمی نوێ دابنێن!
ئائه‌مانه سه‌رۆكی تاغووته‌كانن وه كافرن به‌و دینه‌ی كه خودا به موحه‌مه‌دا ناردوویه‌تی لی الله علیه وسلم.
------------------------------------------------------
ابن القیم الجوزی رحمه الله
وه‌رگێرانی به‌ده‌ستكارییه‌وه
محمد كاكه‌برا - 16/5/2014
0 التعليقات:
إرسال تعليق