دكتۆر موسه‌نا وتی چوم بۆ كوه‌یت له‌وێ
كابرایه‌كی سه‌له‌فی(مه‌دخه‌لی)ـم بینی وتی دكتۆر واز له سیاسه‌ت و حزب بێنه چی
سودێكی هه‌یه بۆ قیامه‌ت؟ وه‌ره له‌بری ئه‌وه وه‌كو ئێمه بانگه‌واز بكه‌و ده‌عوه‌ی
خۆت بكه‌و حه‌قت به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بێت!
منیش وتم: یا شێخ ئێستا له كوه‌یت ده‌نگ وباسی چی هه‌یه؟
وتی هه‌رای ئه‌وه‌یه كه‌وا كچ وكور له خوێندن چۆن جیابكرێنه‌وه‌و له‌و تێكه‌ڵییه رزگاری بێت.
وتم: خۆت ئه‌زانی رۆژنامه‌و گۆڤار و كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نوسان و په‌رله‌مان باس باسی ئه‌وه‌یه ... وتی به‌ڵێ ... وتم ده‌ی گریمان تاكو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه وا رۆیشت سه‌ره‌نجام چی ئه‌بێت؟
وتی بریاری له‌سه‌ر ئه‌درێت
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین |
وتم له‌كوێ ؟
وتی له‌په‌رله‌مان
وتم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌په‌رله‌مانن چی ئه‌كه‌ن؟ سیاسه‌ت ناكه‌ن؟
وتی به‌ڵێ بێگومان!
وتم: ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر گریمان بریاره‌كه واده‌رچوو كه‌وا تێكه‌ڵ بكرێن و ئیتر كه‌س قسه‌ی لێ نه‌كات ئه‌وكات چی ئه‌بێ؟ من و تۆ هه‌تا ئێواره له‌سه‌ر مینبه‌ر هاواربكه‌ین حه‌رامه هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ئه‌گۆرێت؟ هیچمان پێ ئه‌كرێت؟ سودی هه‌یه؟
وتی: ناوه‌ڵا ...
وتم ده‌ی كه‌واته په‌رله‌مانتارێك ئیشه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆ پیرۆزه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به بریاری باش وشه‌رعی بدات ... ئایا پێت خۆش نیه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌ندامانی عه‌لمانی نه‌بونایه‌و زۆرینه ئه‌ندامی حزبه ئیسلامیه‌كان بونایه؟
وتی به‌ڵێ !!!
وتم كه‌واته بۆیه سیاسه‌ت پێویسته بكرێت و حزبیش بۆیه پێویسته تاكو بتوانین چۆن و به‌چی رێگه‌یه‌ك دینی خوا بڵاو بكه‌ینه‌وه !!
0 التعليقات:
إرسال تعليق