الثلاثاء، 13 مايو 2014

به‌ڵێ خۆپشاندان شه‌رعییه‌و له‌ ئیسلامدا رێگه‌ پێدراوه‌:

خۆپشاندانی مصر


وه‌ڵامێك بۆ م. عبدالكریمی شوێنكه‌وته‌ی شێخ ره‌بیعی مه‌دخه‌لی! به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانپێش هه‌موو شتێك ئه‌صڵ له‌ ئیسلامدا هه‌موو شتێك حه‌ڵاڵه‌ ئیلا مه‌گه‌ر ده‌قێك ی ئایه‌ت یان فه‌رمووده‌ یاخوود ئیجماعی زانایان به‌حه‌رامی بزانن، خۆپشاندانیش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ حه‌رامی بكات ، به‌ڵكو هه‌ندێك كاتێ ئه‌ڵێن حه‌رامه‌ یه‌ك دیوی مه‌سه‌له‌كه‌یان بینیوه‌!به‌نمونه‌ خۆپشاندان به‌دوو شێواز ئه‌كرێ به‌ شێوه‌یه‌كی سلمی بێ هیچ توند و تیژییه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی تریش كه‌وا توندو تیژی تیایه‌و ته‌نانه‌ت چه‌كیش تیایدا به‌كار ئه‌هێنرێت،مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌گه‌ر چه‌ك له‌لایه‌ن خۆپشانده‌رانه‌وه‌ به‌كارهات،ئه‌وا شێوازی دووه‌م حه‌رامه‌و ئه‌بێته‌ خرووج ئه‌گه‌ر سه‌رۆك موسوڵمان بوو،  خۆ ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش نه‌بوو كاره‌سات ئه‌نێته‌وه‌و كوشتار درووست ئه‌كات كه‌واته‌ به‌هه‌ردوو بواره‌كه‌ ناشه‌رعییه‌ ئیلا له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تدا نه‌بێت  ئه‌ویش ئه‌گه‌ر سه‌رۆك دژی دین وه‌ستا به‌ ئاشكرا. به‌ڵام شێوازی یه‌كه‌م نه‌ك هه‌ر شه‌رعییه‌ به‌ڵكو هه‌ندێ جار به‌ جیهاد ئه‌ژمار ئه‌كرێت، به‌نمونه‌: سه‌رۆك و حكومه‌ت و وه‌لی ئه‌مر گه‌ر هاتوو كارێكی ناباشیان كرد یان گه‌نده‌ڵی هه‌بوو ئه‌وا كه‌سانێك یان خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌رژێنه‌ سه‌ر شه‌قام چونكه‌ ده‌نگیان ناگاته‌ لای سه‌رۆك و ناتوانن بیبینن، خۆئه‌گه‌ر بیشی بینن ره‌نگه‌ ئه‌و قورساییه‌ درووست نه‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاره‌ ناباشه‌ یان ئه‌و مه‌شروعه‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌ بوه‌ستێت یان ئه‌گه‌ر پێویست به‌ باشكردن بێت باش بكرێت. به‌ڵگه‌شمان زۆره‌ بۆ درووستی خۆپشاندان به‌نمونه‌ یه‌كه‌م خۆپشاندان و ناره‌زایی له‌ مه‌ككه‌ كه‌ كرا هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر بوون علیهم السلام كه‌وا له‌قۆناغی ئاشكرا كردنی بانگه‌وازی ئاینی ئیسلامدا بوو زۆر ئه‌چه‌وسێنرانه‌وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌و به‌ كۆڵانه‌كاندا ئه‌رۆیشتن و گوتافی (أحد، أحد)ــیان ئه‌كێشا،  پاشان له‌لایه‌ن بێ باوه‌رانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ریان و به‌ردیان تێگیرا و له‌ رێگه‌كه‌یاندا ئاگریان بۆكرایه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ سوره‌تی (المسد :قال تعالی .... مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ. سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ. وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ. فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ) !! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سیره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی لله‌ علیه‌ وسلم، پێغه‌مبه‌ری خوا ١٤٠٠ که‌سی کۆکرده‌وه‌ به‌ گشتی له‌ دوای جه‌نگی خه‌نده‌ق بۆ ئه‌وه‌ی بیانبات بۆ عه‌مره‌ که‌ قوره‌یش رازی نه‌بوون به‌وه‌ی بچنه‌ناو شاری مه‌ککه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆی جۆرێك بووه‌ له‌ خۆپیشاندان، له‌ کاتێکدا بۆ ساڵی داهاتوو موسڵمانان چونه‌ ناوشاری مه‌ککه‌ بۆ عه‌مره‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمووی: شانتان ده‌رخه‌ن با‌ هێزو ماسولکه‌کانتان ببینن به‌ یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد لبیک الله‌.   خوای گه‌وره‌ ‌ له‌ فه‌رموده‌ی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت: (يا عبادي، إني حرمت الظلم على نفسي وجعلته بينكم محرمًا فلا تظالموا)واته‌: ئه‌ی به‌نده‌کانم من سته‌مم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام کردووه‌ له‌ نێوانی ئێوه‌شدا به‌ هه‌مان شێوه‌.. ده‌ی سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن!! ده‌ی ئه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌م كرا !!؟ چی بكه‌ین! له‌ماڵ دابنیشین و زاڵمان به‌رده‌وامبن!؟  یان ئامۆژگارییان بكه‌ین!؟ یان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ست به‌ینه‌ چه‌ك و ره‌شه‌كوژییان بكه‌ین!؟ نه‌خێر هیچ له‌وانه‌ نابێت چونكه‌ یه‌كێكیان زیاده‌ره‌ویه‌و ئه‌وی دیكه‌یان كه‌مره‌وییه‌ به‌ڵكو ئه‌بێ میانگیرانه‌ و میانره‌وانه‌ له‌و نێوه‌نده‌دابین، به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی برژێیته‌ سه‌رجاده‌ و پشانی جه‌ماوه‌رو حكومه‌تی به‌ین كه‌ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ یان ئه‌م به‌شه‌ی خه‌ڵك به‌وه‌ رازی نیه‌.  دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی لله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من رأی منکم منکرا فلیغیره‌ بیده‌، فان لم یستطع فبلسانه‌، فان لم یستطع فبقلبه‌، وذالك أضعف الایمان) واته‌: هه‌رکه‌سێك له‌ئێوه‌ کارێکی خراپ و ناشیرینی به‌دیکرد با به‌ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت و له‌ناوی به‌رێت جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یتوانی با به‌زمانی بیگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هیچی بۆ نه‌کرا به‌ به‌دڵی بیگۆڕێت که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ پله‌ لاوازه‌کانی ئیمان و باوه‌ڕ.  هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: (وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ تُنصَرُونَ)(هود)١١٣ واته‌: په‌ناو داڵده‌ی زاڵمان مه‌ده‌ن!! جا ئه‌گه‌ر مه‌یلتان بۆ لای سته‌م کار بێت ئه‌وه‌ ئاگر ده‌تان گرێته‌وه‌ به‌ ئاگری ئه‌وانه‌وه‌ ده‌سوتێن، وه‌ بێجگه‌ له‌خوای گه‌وره‌ هیچ که‌س پشت و په‌ناتان نییه‌ وه‌ ناشتوانن یارمه‌تی له‌ هیچ که‌سێك وه ر‌بگرن!     رقم الحديث: 2196(حديث مرفوع) حَدَّثَنَا الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ الْخَلَّالُ ، حَدَّثَنَا يَزِيدُ بْنُ هَارُونَ ، أَخْبَرَنَا هِشَامُ بْنُ حَسَّانَ ، عَنِ الْحَسَنِ ، عَنْ ضَبَّةَ بْنِ مِحْصَنٍ ، عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِنَّهُ سَيَكُونُ عَلَيْكُمْ أَئِمَّةٌ تَعْرِفُونَ وَتُنْكِرُونَ ، فَمَنْ أَنْكَرَ فَقَدْ بَرِيءَ ، وَمَنْ كَرِهَ فَقَدْ سَلِمَ ، وَلَكِنْ مَنْ رَضِيَ وَتَابَعَ " ، فَقِيلَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَفَلَا نُقَاتِلُهُمْ ؟ قَالَ : " لَا مَا صَلُّوا " ، قَالَ أَبُو عِيسَى : هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ . ئه‌م فه‌رمووده‌ییه‌  له‌ (ام سلمة) ه‌وه‌ "إنه سيكون عليكم أئمة تعرفون وتنكرون"  واته‌: که‌سانێک ده‌بن به‌ سه‌رکرده‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ کار و کرده‌وه‌ییه‌ک ده‌که‌ن ده‌ناسنه‌وه‌ واتا له‌گه‌ڵ شرعدا یه‌که‌و کاری باشه‌ ئێوه‌ ده‌زانن وه‌ کاری تریش ده‌که‌ن به‌لاتانه‌وه‌ خراپه‌وه‌ واتا پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕعه‌و ده‌زانن "فمن کره فقد برئ" وتا : هه‌رکه‌سێکتان ناڕازی بێت له‌ده‌ڵدا به‌رامبه‌ر به‌و کاره‌ ئه‌وه‌ له‌تاوانی ئه‌م حاکمه‌ یاخود له‌تاواندا نه‌جاتی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ییه‌ که‌ توانای گۆڕیینی ئه‌م تاوانه‌ی نییه‌ به‌ ده‌ست به‌ کرده‌وه‌ یاخود به‌ زوبان وه‌ "ومن أنكر فقد سلم"  واته‌ که‌سێک به‌زوبان به‌رامبه‌ریان بووه‌ وه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕی ئه‌و که‌سه‌ سه‌لامه‌ت ده‌بێت له‌ ڕق و قینی خودادا وه ئه‌گه‌ر بۆت بنه‌کرێت گۆڕانکاری بکه‌ییت نه‌ به‌ده‌ست وه‌ نه‌به‌زوبان پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رمووێت لاوازترین ئیمانه‌داره‌ ئه‌م جۆره‌ ئیمانه‌ "وذلك أضعف الإيمان"  وه‌ (ولكن من رضي وتابع ) ئه‌وکه‌سه‌ی ڕازی بێت و به‌رده‌وام گوێڕاییه‌لیان بکات له‌سه‌ر تاواندا ئه‌وکه‌سه‌ تاوانباره‌ و به‌ژداره‌ له‌گه‌ڵیان!! وه‌ (قالوا يا رسول الله أفلا نقاتلهم قال لا، ما صلوا) یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر داوا له‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن ئایه‌ کوشتاریان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین؟ له‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی نه‌خێر، تا نوێژ بکه‌ن واتا ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌که‌ن ده‌کرێت بکوژرێن و حوکمه‌که‌یان لێ بسه‌نرێت.   هه‌روه‌ها پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرمووێ : ( إن الناس إذا رأوا الظالم فلم یأخذوا علی یدیه أوشك أن یعمهم الله بعقاب منه ) رواه الترمذي وصححه الألباني في صحیح الجامع برقم ١٩٧٣ )واتە : بەڕاستی ئەگەر خەڵك زاڵم و ستەمکارێکیان بینی و دەستی زاڵمەکەیان نەگرت ( زاڵمەکەیان لە زوڵم و ستەم ڕانەگرت ) ئەوا نزیکە کە خودا هەموو خەڵکەکە ( خەڵکەکە بە گشتی بە چاك و خراپیەوە ) تووشی تۆڵە و سزایەك بکات لە لایەن خۆیەوە!! واته‌ سوتانی ته‌رو وشك پێكه‌وه‌!!  پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه‌ وسلم ئه‌فه‌رموێت: انصر أخاك ظالما أو مظلوما ...تد ، واته‌ براكه‌ت سه‌ربخه‌ زاڵم بوو یان ئه‌گه‌ر مه‌زڵوم بوو ... ئینجا هاوه‌ڵان فه‌رموویان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌زانین چۆن برای زوڵم لێكراومان سه‌ربخه‌ین به‌ڵام تێناگه‌ین له‌وه‌ی چۆن زاڵم سه‌ربخه‌ین!؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌ستی بگره‌و مه‌هێڵه‌ زوڵم بكات ! ... ده‌ی ئێستا تۆ چۆن ده‌ستی زاڵمێك ئه‌گریت تاكو زوڵم نه‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌یته‌ كۆشكه‌كه‌ی و رێگری ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌ تێكۆشانه‌ له‌پێناوی خوا خۆئه‌گه‌ر ده‌ستت ناگاته‌ ئه‌وه‌ چۆن ده‌ستی ئه‌گریت!؟ بێگومان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ده‌ربرینی ناره‌زایی له‌و سته‌مه‌ی ئه‌یكات، وه‌كو پێشتر وتمان به‌ سلمی و ئاشتییانه‌. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی پێشترمان كه‌ وتنی وشه‌یه‌كی راست و حه‌ق له‌به‌رده‌م یان له‌لای زاڵمێك بیڵێیت ، هه‌رچه‌نده‌ به‌چه‌ندین جۆر ریوایه‌ت كراوه‌ یه‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌مووی یه‌ك مانا ئه‌ده‌نه‌ ده‌سته‌وه‌ :عن أبي أمامة : أن رجلا قال : يا رسول الله ، أي الجهاد أفضل ؟ ورسول الله صلى الله عليه وسلم يرمي الجمرة الأولى ، فأعرض عنه ، ثم قال له عند الجمرة الوسطى ، فأعرض عنه ، فلما رمى جمرة العقبة ووضع رجله في الغرز قال : " أين السائل " ؟ قال : أنا ذا يا رسول الله ، قال : " أفضل الجهاد : كلمة حق عند سلطان جائر " . أخرجه أبو عبد الله بن ماجه القزويني في كتابه . وه‌كو پێشتریش باسمان كرد گه‌ر نه‌كرا بگه‌یته‌ لای كابرای زاڵم (گه‌نده‌ڵ) ئه‌توانی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌نگت بگه‌یه‌نیت و له‌وێشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌رێی ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ ئه‌گاته‌ لای ئه‌و كه‌واته‌ جیاوازی نیه‌. پوخته‌: ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك قه‌ناعه‌ت بكات به‌ڵام ئێمه‌ زیاد له‌ پێویست به‌ڵگه‌مان هێنا بۆ زیاتر به‌هێزتر بوونی بابه‌ته‌كه‌، له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌مان بۆ روون بۆوه‌ كه‌وا خۆپشاندان سێ شێوه‌یه‌: 1/ حه‌ڵاڵه‌ ئه‌گه‌ر به‌ سلمی بكرێت.2/ حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ك تیایدا به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك موسوڵمان بوو یان ترسی كوشتارگه‌ی لێ ئه‌كه‌وته‌وه‌و زیانی زیاتر ئه‌بوو له‌ قازانجی.3/ حه‌ڵاڵه‌ و جیهاده‌ ئه‌گه‌ر بكرێ له‌ پێناوی نه‌هێشتنی تاوانێك یا گه‌نده‌ڵییه‌ك یان زوڵمێك، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌و سلمییانه‌. والله تعالی أعلم،محمدكاكه‌برا ...  24/8/2013 شه‌ممه‌.

0 التعليقات:

إرسال تعليق