نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
ئیمامی (إبن قیم)ی جوزی دەفەرموێ: زیکری خوا زیاتر لە سەد
سوودو قازانجی ھەیە ھەندێکیان لە وانە:
١- زیکری
خوا شەیتان فڕێ دەدا، ڕاو دەندرێ.
٢- خوای
گەورە لەو کەسە ڕازی دەبێ کە زیکر دەکات.
٣- خەفەتء
غەمباری لە دلڕةقي لا دەبات.
٤- خۆشیء
شادی دێنێت بۆ دلڕء دەروون.
٥- لاشەو
دلڕ بە ھێز دەکات.
٦- ڕووخسارو
دلڕ ڕۆشەن دەکات.
٧- ڕۆزی
زیاد دەکات.
٨- سامء
ھەیبەتء شیرنایەتیء جوانی دەبەخشێ بە خاوەنەکەی.
٩- خۆشەویست
دەبێ، کە گیانی إسلامء ئاینە.
١٠- چاودێری خوا دروست دەکات تاکو دەیباتە پلەی (الإحسان) چاکە.
١١- تۆبەو گەڕانەوە دروست دەکات.
١٢- لە خوا نزیک دەکەوێتەوە.
١٣- بەم زیکرە دەرگایەک لە دەرگایەکانی خواناسی بۆ دەکرێتەوە.
١٤- شەرمی دروست دەبێ بۆ ژاتی خوا (جل جلالە).
١٥- خوا باسی دەکات [فَاْكُرُونِي وذْكُرْكُمْ] (البقرە/ ١٥٢).
١٦- ژیانی دڵی لێوە دروست دەبێ، واتە دەڵی زیندوو دەبآ.
١٧- خۆراکی دلڕء گیانە.
١٨- ژەنگی دلڕ لا دەبات.
١٩- گوناحء تاوان دەسڕێتەوەو لایان دەبات.
٢٠- نامۆیی بێگانەیی نامێنێ لە نێوان بەندەو خوا.
٢١- بەم زیکرو تەسبیحاتە باس دەکرێ کاتێ لەناو ناخۆشی دایە.
٢٢- بەندەکە لە خۆشیء شادیدا خوای ناسی، خوا ئەو دەناسێتەوە لە ناخۆشی.
٢٣- لە عەزابی خوا ڕزگاری دەبێ .
٢٤- دەبێتە ھۆی دلڕ ئارام بوونء ھاتنی ڕەحمەت، دابەزینی فریشتە بۆ سەری.
٢٥- دەبێتە ھۆی پاراستنی زمانی لە غەیبەت، نەمیمی، قسەی پڕو پوچ ....ھتد.
٢٦- کۆڕی زیکر، کۆڕی فریشتەیە، کۆڕی بێ ئاگایی گۆڕی شەیتانە.
٢٧- خۆییء دانیشتوانی لەگەڵی دان بەختەوەر دەبن.
٢٨- لە ڕۆژی پەشیمانی دڵنیا دەبێت لە پەشیمانی.
٢٩- لەگەڵ گریانی بە تەنیا خوا لە ڕۆژی گەرماو ناڕەحەتی دەیحەسێنێتەوە.
٣٠- سەرقاڵ بوون بە زیکری خوا دەبێتە ھۆی بەخشینی خوا زیاتر لە داواکاران.
٣١- ئاسان ترین خواپەرستیە، کەچی لە ھەموو خواپەرستیەک گەورە ترە.
٣٢- نەمامەکانی بەھەشتە.
٣٣- ئەم بەخششەی دانراوە بۆ ئەو کەسانە کە زیکر دەکەن بۆ کارەکانی تر دانەندراوە.
٣٤- دەبێتە ھۆی لەبیر نەچوونەوەی خواو دڵنیا دەبێ لەو لەبیر چوونەوەیە.
٣٥- زیکری خوا بۆی دەڕوات لەسەر جێگای، لە بازاڕ، لەماڵ، لە ساغی لە نەخۆشی
....ھتد.
٣٦- ڕۆشناییە لە دنیاو لە نێو گۆڕەوەو لە ڕۆژی قیامەت.
٣٧- لە نێو دلڕ کەمء کەسریء نوقسانی ھەیە بە زیکری خوا نەبێ لا ناچێ.
٣٨- جیا کراوەکان کۆ دەکاتەوە، کۆکراوەکان جیا دەکاتەوە، دووران نزیک دەکاتەوە،
نزیک دوور دەکاتەوە.
٣٩- دلڕ بێدار دەکاتەوە لە خەوی غەفلەت، بۆ بە خەبەرھێنانی بۆ سوننەت.
٤٠- بەرووبومەکەی ناسینی خوایە.
٤١- زیکر کەر نزیک دەکاتەوە لە زیکر کراو، واتە لەگەڵ خوا دەبێ.
٤٢- بەرامبەر بە ئازاد کردنی گەردەنە، بە بەخشینی ماڵ، بە جیھاد.
٤٣- سەری شوکرو سوپاسە، کەسێ سوپاسی خوا نەکات زیکریشی ناکات.
٤٤- لە ھەموو کەسێ بەڕێز تر دەبێت، تاکو زمانی تەڕ بێ بە زیکری خوا.
٤٥- دلڕ ڕەقی لا دەبات.
٤٦- چارەسەری نەخۆشی دلڕ دەکات، واتە: دەرمانی دڵە.
٤٧- بنچینەی دۆستایەتی خوایە.
٤٨- خواو فریشتەکانی ڕەحمەت دەبارێننەسەری سەری.
٤٩- دەبێتە ھۆی نیشتەجێ بوونی لە بەھەشت.
٥٠- خوای گەورە خۆی ھەڵدەکێشێ لەسەر فریشتەکانی بەو کەسەی کە زیکر دەکات( ).
0 التعليقات:
إرسال تعليق