الثلاثاء، 13 مايو 2014

(10) ده وەسیەتی پێشەوای شەهید حەسەن بەننا


بیخوێنەرەوە ، بیری لێبکەرەوە ، بڵاوی بکەرەوە ، کاری پێبکە


* هەستە بۆ نوێژەکەت هەرکاتێک گوێ بیستی بانگ بوویت لەهەر بار و دۆخێکدا بوویت
* قورئان بخوێنە یان کتێب بخوێنە یان گوێ بگرە یان زیکر و یادی خوا بکە و ڕێگە مەدە هیچ کاتێکت تێپەڕێت بەبێ ئەوەی سودی لێوەرگریت

*هەوڵبدە خۆت فێری عەرەبی پاراو و فوصحە بکەیت " ئەم قسانەی بۆ عەرەب کردووە چونکە زۆرینەی عەرەب بە لەهجەی جڵفە و ناوخۆیی قسە دەکەن نەوەک بەو عەرەبیەی کە قورئانی پێدابەزیوە واتە نەک گەلە ناعەرەبەکان بەڵکو زۆرینەی عەرەبەکانیش ئەوزمانی عەرەبیە نازانن کە قورئانی پێنوسراوە "
* زۆر چەلەحانێ مەکە لەسەر هیچ باسێک هەرچیبێت ئەو باسە چونکە چەلەحانی خێری تێدا نیە

* زۆر کاتت بەپێکەنین بەسەر مەبە چونکە دڵی پەیوەست بەخوا ئارام و بەویقارە

* زۆر گاڵتەوگەپ مەکە چونکە گەلی تێکۆشەر تەنها کاری جدی دەزانن
* دەنگت بەرز مەکەرەوە لە ئاستی پێویست

* دوور کەوەرەوە لە غەیبەتی کەسەکان و شکاندنی تاقم و گروپەکان وە قسەی خێر نەبێت مەیکە
* هەرکەسێکت پێگەیشت لە هاوکاروانیانت یەکتر ناسین ئەنجام بدەن ئەگەر لێشی داوا نەکردیت چونکە بنچینەی بانگەوازەکەمان لەسەر خۆشەویستی و یەکتر ناسینە

* کارە پێویستەکان زیاترن لە کاتەکان هاوکاری کەسانیتر بکە لەکارەکاندا بۆ ئەوەی کەمترین کاتی تێبچێت 

0 التعليقات:

إرسال تعليق