الجمعة، 16 مايو 2014

بۆچی ئیخوان چه‌ك هه‌ڵناگرێت له‌ئێستادا ؟

دوای ئەوەی اخوان توانی لەرێی هەڵبژاردنەوەو بەدەنگی جەماوەرەكەی سەركەوتن ی گەورەو دەسەڵات بەدەست بهێنێت زۆری 
پێ‌ نەچوو روو بەرووی سەدان و هەزاران پیلانی نەیارانی بووەوە بەوەی شكستی پێ‌ بهێنن, لەدوای هەولێَكی زۆر نەتوانرا بەڵام لەدواهەمین پلانیاندا و بەیارمەتی وڵاتانی دەرەوە وەكو امریكا و اسرائیل سعوودیە و امارات توانرا سەركەوتنەكە لە مورسی بسەننەوەو سوپا رازی بكەن بەوەی كودەتای بەسەردا بكات!

 ئەوەی جێگەی سەرسورمان بوو ئەوەبوو حزبی نوری سەلەفی پشتی كردە ئیخوان كەوا لەسەرەتاوە لەگەڵی بوو ... جگە لەوە شێخی ئەزهەریش پشتی اخوانی بەرداو توانییان شانبەشانی قەشەی كەنیسەكان و نوری بەناو سەلەفی و وڵاتانی زلهێزی وەكو امریكاو اسرائیل و سعوودیەو ئیمارات خەنجەر لەپشتی ئیخوان و مورسی بدەن !! ئاخر لەكوێ‌ی دونیادا بووە موسوڵمان هاوكاری نەصرانی بكات بەوەی پشتی موسوڵمانان لەئەرز بدات !؟

ئایا دەستت ئەكەوێت نەصرانی رازی بكەیت بەوەی لەدژی نەصرانییەكان بەكاریان بهێنیت و كوشتار لەناویاندا بكەیت وەكو شێخی ئەزهەر و نوری بەناو سەلەفی لەدژی موسوڵمانان پشتی قەشەیان گرت و پشتیان كردە موسوڵمانان!؟
ئەوەبوو لەدوای یەك ساڵەی دەسەڵاتی مورسی دەسەڵات كەوتە ژێر دەستی سوپا و انقلابچییەكانەوەو زیاتر لە 90 موسوڵمان شەهید كران و زیاتر لە 1000 بریندار كران و له‌ نوێترین هه‌واڵیشدا به‌پێی په‌یجی تایبه‌تی حزبی حورییه‌و عه‌داله‌ ئه‌مشه‌و زیاتر له‌ 300 بریندارو دوو شه‌هید هه‌ن.

ئەوەی لە ئێستادا روو ئەدات خۆپشاندانی ملیۆنی و نارەزاییەكی زۆری میسرە كە رۆژ لەدوای رۆژ لەبرەودایەو شەقامەكان پڕبوونە لە جەماوەری مورسی نەك هەر ئیخوان بەڵكو حزبی ئیسلامی دیكەش هاوخەم و هاو هەڵوێستە وەكو برایانی سەلەفی جیهادی.

هەر بۆیە ئەمە موسوڵمانانی تورە كردووەو هەندێك كەس ئەڵێن بۆچی ئیخوان كە 4,000,000 ملیۆنی لەگەڵدایە دەست ناداتە چەك و روو بەرووی سوپا نابێتەوە!؟
لەراستیدا ئەبێ‌ ئێمە هەموو عاقڵانەو ژیرانەبێت دووربێت لە عەتف و سۆز ... چونكە هەرككارێك عاقڵانە نەكرا پەشیمانی بەدواوەیە.


ئەبێ‌ ئەوە بزانین كە چه‌ك نابێت به‌ده‌ست حیزبه‌وه‌بێت به‌ڵكو ئه‌بێت حكومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكات ئه‌ویش به‌ شه‌رع و قانون و بریاری ژیرانه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی وڵات.

ئه‌گه‌ر ئیخوان چه‌كی به‌كار هێنابا ئێستا گه‌وره‌ترین كوشتارگه‌ له‌ مصر رووی ئه‌دا ..!! چونكه‌ ئه‌بوو به‌ بیانوو بۆ سوپا كه‌وا به‌ ئاره‌زووی خۆی ئیسلامیه‌كان قه‌گڵ وعام بكات... به‌ڵام ئێستا هیچ بیانویه‌كی نیه‌ بۆ ئه‌وكاره‌ی ، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی كردی له‌به‌رده‌م گاردی كۆماری وڵاتانی جیهانی هێنایه‌ ده‌نگ به‌وه‌ی ئه‌وه‌ كارێكی ناره‌وایه‌و ئه‌و كوده‌تایه‌ ناشه‌رعییه‌و ئه‌بێت مورسی ئازاد بكرێت.


سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ئیخوان باوه‌ری پێ نه‌بێت شه‌ری كۆڵان به‌كۆڵان و شه‌ره‌ حزب و كوشتن و برینه‌ ... له‌وه‌دا هیچ خێرێكی تیا نیه‌، نمونه‌شمان زۆره‌ ئه‌وه‌تا وه‌زعی موسوڵمانانی سوریا ببینین به‌سمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌و قه‌ناعه‌ته‌ !! دوو ساڵه‌ شه‌ره‌و تائێستاش یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه‌، هه‌ربه‌راستی تامی تیا نه‌مــا ئه‌وه‌نده‌ به‌چكه‌ی فه‌قیر له‌منداڵ و ژن كوژران و بازاره‌كان داخران و گرانیه‌ك وڵاتی داپۆشیوه‌و رۆژانه‌ له‌برسا موسوڵمانان ئه‌مرن !! من له‌و قه‌ناعه‌ته‌یام سوریا نایاته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی مه‌گه‌ر زۆر به‌زه‌حمه‌ت.

ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌ باسی كوردستانیش بكه‌ین به‌راستی ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌وا سه‌رجه‌می حزبه‌كان له‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك سوودمه‌د نه‌بوون !! به‌ ئیسلامی و عه‌لمانیشه‌وه‌، وه‌ له‌و باوه‌ره‌دام سه‌رجه‌میان په‌شیمانن ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ په‌شیمان نه‌بن رۆژێك هه‌ردێت په‌شیمان بن.


ئیخوانیەكان هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بوونه‌ كاولكاری بكه‌ن وه‌كو چۆن عه‌لمانیه‌كان له‌كاتی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات ئه‌یكه‌ن !! وه‌كو كرا، ... چونكه‌ ئه‌گه‌ر بریار وابێت ئیسلامیه‌كان ئاشته‌واییان بوێت و نیه‌تی خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان هه‌بێت ئه‌وه‌ نابێت كارێكی له‌و جۆره‌ بكه‌ن ئه‌گه‌رچی بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ش بێت صه‌بر گرتن باشتره‌.

ئەوەی ئاشكرایە ئەوەیە ئیخوان ئامانجی سەرەكی گرتنە دەسەڵات نیە بەڵكو خزمەت كردن و ئاوەدانكردنەوەو فەراهەمهێنانی ژیانێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان و دابینكردنی ئازادی و دادپەروەری و بەختەوەری ئەگەرچی وڵات فرە بۆچون فرە دین و فرە حزبیش بێت.

هاورێیەكم بۆی گێرامەوە كە لەساڵی 1994 لەهەولێر لەگەڵ بەرپرسێكی ئیخوانی میسر دانیشتبووم باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردم كه‌ ئه‌وان واتا ئیخوان ده‌توانێت زۆر به‌ ئاسانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت به‌ڵام بۆیه‌ ئه‌وان چاویان له‌ ده‌سه‌ڵات نییه چونكه‌ ده‌زانن ده‌بێت گه‌لی میسری قوربانییه‌كه‌ بداته‌وه‌و به‌ كێشه‌ی ئابووری تۆله‌ له‌و میلله‌ته‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ !!
هەروەها وتی من له‌گه‌ڵ به‌ڕێزێكی رۆژنامه‌ی الحریه‌ و العداله ئه‌و شته‌م باسكرد وتی وامانزانی دونیا گۆراوه به‌ڵام وادیاره‌ دونیا هه‌ر هه‌مان دونیایه‌ هێشتا ماوه!
هه‌ر دوێنێش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی الحریه‌ و العداله‌ وتی : عه‌لمانیه‌كان وه‌خته‌ شێت بن چونكه‌ ئێمه‌ ده‌ست بۆ توندوتیژی نابه‌ین!

دەرەنجام گەیشتینە ئەوەی كەوا ناكرێت چەك بێتە نێو كایەی سیاسەتی نێو خۆیی وڵاتئەگەرچی هەندێ كات وابەمێشكی هەندێكدادێت... لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەبێ‌ ئەوە بزانین كەوا سوپای میسر هیچ بیانویەكی بەدەستەوەنیە بۆ كوشتنی هاوڵاتیان و خۆپشاندەران.. وە ناتوانێت تۆمەتی خراپیان ئاراستە بكات, بەنمونە ناتوانێت بڵێت ئەمانە توندوتیژی ئەكەن بۆیە پێویستە بەتوندوتیژی بەرەو روویان بینەوە, یاخود ناتوانن بڵێن ئەمان كاولكاری ئەكەن بۆیە مامەڵەی ئیراهبیان لەگەڵ ئەكرێت .. هتد.

وە پێم سەیرە هەندێك دێن و ئەڵێن بۆچی ئیخوان ئیعلانی جیهاد ناكات !!؟؟
جارێ‌ نازانین ئەوكەسانە هیچ خیبرەیەكیان بە جیهاد و چۆنیەتی و مەرجەكانی هەیە !؟ یان لەخۆرا قسە ئەكەن و دڵگەرمییان وایانی لێكردووە بیر لە شتێكی وەها بكەنەوە كە هیچ مەرجێكی ئیعلانی جیهادی نیە!
پێویستە هەندێ‌ك شت هەیە بیزانن, میسر وڵاتێكی موسوڵمانە و ئیسلامیە... ئەو هێز و سوپایە لەهەموو پێكهاتەو بیرو بۆچوونەكانی تێدایە بە ئیخوانەكانیشەوە چونكە لەوێ‌ بون بە سەرباز بە موالیدە نەك ئیختیاری و بوونی ئینتیما !! دەی تۆ ئامادەی موسوڵمان بكوژیت؟
وەكو لای خۆمان... هەرچەندە ئەوەی لای خۆشمان جێگەی تێرامانە چونكە 95% ی ئەو خەڵكە لەبەر بژێوی بوە بە پێشمەرگە و پۆلیس !! نەك لەبەر خاتری پەرۆی زەرد و سەوز !! ئەمەش وای كردووە قورئانخوێن و نوێژكار و كەسانی زۆر بەرێز بەدی ئەكرێت تیایاندا هێشتا هی ئەوەنیە جیهادی بەرامبەر بكەیت!! چونكە جیهاد بەرامبەر بە كافرو مونافق ئەكرێت نەك موسوڵمانی لاوازو كەم دەرامەت و بەش مەینەتی وڵات!!
قال تعالی یا أیها النبی جاهد الكفار والمنافقین واغلڤ علیهم ومأواهم جهنم وبئس المصیر.


ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) تێبكۆشە بەرامبەر بە بێباوەران و دوو رووەكان وبیان بوغزێنن و خۆشتان نەوێن, ئائەوانە تورەیی خوایان بەسەرەوەیە و دەرەنجام جیًگەیان دۆزەخە, كە بەراستی خراپترین و ناخۆشترین شوێنە بۆیان.
خولاسە ئەبێ‌ ئەوەندە فكرمان هەبێت كەوا مەرجێك بۆ ئیعلانی جیهاد ئەوەیە كە سوپا رێگری لە بڵاوبوونەوەی دینی خودا بكات!! دەی كوا شتی وەها لەئارادا هەیە ..؟ نەخێر ئەمە گرفتێكی نیو خۆیی وڵاتێكەو تەنها بەگفتوگۆ چارە ئەكرێت ئەگەر بەوەش چارەنەكرا ئەوا گردبوونەوەی نارەزایی ئەكرێت و فشار لەسەر دەسەڵاتی قۆرخكار و سوپای انقلابچی درووست ئەكرێت تاكو ملكەچ ئەبێت .. وەكو چۆن پێشتر حسنی مبارك ملكەچ بوو ... ئایا ئەوەش بە جیهاد و چەك بوو ؟؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
محمدكاكه‌برا ... 16-7-2013


0 التعليقات:

إرسال تعليق