السبت، 17 مايو 2014

4 له‌ وته‌ی پیاوچاكان

* سەعیدی نورسی دەفەرمووێت: "كەسێكی گوناهباری وەكو من بە وەلیەكی پیاوچاك دەزانن و دیاریم بۆ دێنن، جا ئەگەر پەنا بەخودا من لەو باوڕەبم كە وەلی خودام، ئەوا نیشانەی لەخۆ بایی بوونە، خۆ ئەگەر باوڕیشم بەوە نەبێت وەلی خودام، وەرگرتنی ئەم ماڵە بۆمن دروست نیە.
* لە (حسن)ی بەصریان پرسیاركرد وتیان بۆچی پێش ئەوەی قسە بكەیت تۆزێ‌ دەوەستیت؟ وتی: چونكە یەكەم جار قسەكە لە مێشكم وەزن دەكەم بزانم ئەخرێتە لای كام تەرازووم (خێر یان شەڕ) ئینجا قسەكە خێر بوو دەیكەم.
* ئامۆژگاریەكی ئیمام ئەبو حەنیفە: "ڕۆژێك یەكێك هات بۆ لای (ئەبو حەنیفە) وتی من تەنها (5) درهەم وەردەگرم لای یەكێك ئیش دەكەم بەشم ناكات، ئیمام پێی وت: بڕۆ لای پێی بڵێ‌ بۆت بكات بە (4) درهەم، ئەویش وتی ئیمام وای وتووە كابرا بۆی كرد بە (4) درهەم واتە كەمی كردەوە، پاش ماوەیەك جارێكی تر كابرا هاتەوە لای ئیمام و وتی: بەشم ناكات، پێی بڵی با بۆم زیاد بكات، ئیمام وتی بڕۆ پێی بڵێ‌ با بۆت بكات بە (3) درهەم، بەهەمان شێوە ئەمیش بۆی كرد بە (3) درهەم، پاش ماوەیەك كابرا چووە لای ئیمام وتی: (3) درهەم بەشم دەكات و كێشەم نیە، ئیمام وتی: بزانە ئەو دوو درهەمە زیادە حەقی توو نەبوو، چونكە ئیشەكەی تۆ حەقی (3) درهەم بوو، حەرامەكە بەرەكەتی حەڵاڵەكەی بڕی بوو"

0 التعليقات:

إرسال تعليق