الأحد، 18 مايو 2014
ئیسلامیه‌كان بیدعه‌چی نین!
نازانم ئه‌م وشه‌ی (بیدعه‌چی)ه سه‌له‌فیه‌كان لهكوێیان هێناوه، كه ئه‌گه‌ن به هه‌ر ئیسلامیه‌ك وای پێی ئه‌ڵێن؟!
السبت، 17 مايو 2014
خۆشییه‌كانی به‌هه‌شت
كاتێ به‌هه‌شتیه‌كان سه‌ر جه‌م چونه ناو به‌هه‌شته‌وه بانگدهرێ بانگ
ده‌كات ژیانی نه‌بڕاوه‌ی پڕ خێرتان بۆ هه‌یه بۆ هه‌تاهه‌تایی و
هه‌رگیز نامرن ، هه‌تا هه‌تایه به له‌ش ساغی و به‌بێ نه‌خۆشی بۆ خۆتان
ده‌ژین و هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ون ، هه‌میشه لاو و جه‌هێڵ ده‌بن و هه‌رگیز
پیرو كه‌نه‌فته نابن، هه‌رده‌م له خۆشی و نازو نیعمه‌تدا ده‌بن هه‌رگیز
هه‌ژارو كه‌ساس ناكه‌ون.
ئه‌م فه‌رموده‌یه:
ئیمامی مسلم له ژێر ژماره‌ی (2837) دا ریوایه‌تی ئه‌كات
یه‌كه‌م كه‌س دادگایی ئه‌كرێت له قیامه‌تدا
یه‌كه‌م كه‌س دادگایی ئه‌كرێت له قیامه‌تدا
یه‌كه‌م كه‌س له قیامه‌تدا مه‌حكه‌مه ده‌كرێت كه‌سێكه شه هید كراوه ، له‌به‌رده‌م خوادا رایده‌وه‌ستێنن، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی یه‌كه یه‌كه بیر دێنێته‌وه ، ئه‌ویش پێیان لێ ده‌نێت، جا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت ده‌ی تۆ چ كارێكت كردوه به‌و نیعمه‌تانه‌ی پێم به‌خشیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: منیش له‌پێناوی تۆدا جه‌نگم كردووه تا شه‌هید كرام ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت :درۆت كرد بۆیه جه‌نگت كرد پێت بوترێت ئازایه ، ئه‌وه‌شیان له دونیادا پێ وتیت ، ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات له سه‌ر روو كێشی ده‌كه‌ن و ده‌یهاونه ناو دۆزه‌خ ، دوهه‌میان زانا‌و مامۆستا‌و قورئان خوێنێكه ده‌یهێنن ، له‌به‌رده‌م خوادا رایده‌وه‌ستێنن، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی یه‌كه یه‌كه بیر دێنێته‌وه ، ئه‌ویش پێیان لێ ده‌نێت ، جا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت ده‌ی تۆ چ كارێكت كردوه به‌و نیعمه‌تانه‌ی پێم به‌خشیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: منیش له‌پێناوی زانست فێر بوم و خه‌ڵكی دیكه‌شم فێر كرد و له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی تۆ قورئانم ده‌خوێند و ده‌وته‌وه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت :درۆت كرد بۆیه ئه‌و ئیشانه‌ت كرد پێت بوترێت زانایه ، ئه‌وه‌شیان له دونیادا پێ وتیت ، ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات له سه‌ر روو كێشی ده‌كه‌ن و ده‌یهاونه ناو دۆزه‌خ ، سێهه‌میان كه‌سێكه خوای گه‌وره له‌دونیادا سه‌روه‌ت و سامان‌و داراییه‌كی هه‌مه چه‌شنه‌ی پێ به‌خشیوه ، له‌به‌رده‌م خوادا رایده‌وه‌ستێنن، خوای گه‌وره نیعمه‌ته‌كانی خۆی یه‌كه یه‌كه بیر دێنێته‌وه ، ئه‌ویش پێیان لێ ده‌نێت، جا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت ده‌ی تۆ چ كارێكت كردوه به‌و نیعمه‌تانه‌ی پێم به‌خشیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: منیش له‌هه‌ر جێیه‌كدا كه تۆ پێت خۆش بوو ره‌زامه‌ندیت له‌سه‌ری بوو به‌خشیم و خه‌رجم كرد ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت :درۆت كرد بۆیه خه‌رجت كرد تا پێت بوترێت سه‌خی و جوامێره ، ئه‌وه‌شیان له دونیادا پێ وتیت ، ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات له سه‌ر روو كێشی ده‌كه‌ن و ده‌یهاونه ناو دۆزه‌خ .
**************************************
عَنْ سُلَيْمَانَ بْنِ يَسَارٍ (صلى الله عليه
وسلم) قَالَ : تَفَرَّقَ النَّاسُ عَلي أَبِي هُرَيْرَةَ فَقَالَ لَهُ
نَاتِلُ أَهْلِ الشَّامِ أَيُّهَا الشَّيْخُ حَدِّثْنَا حَدِيثًا
سَمِعْتَهُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ قَالَ نَعَمْ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ
(صلى الله عليه وسلم) يَقُولُ : ( إِنَّ أَوَّلَ النَّاسِ يُقْضَى يَوْمَ
الْقِيَامَةِ رَجُلٌ اسْتُشْهِدَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ
فَعَرَفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ قَاتَلْتُ فِيكَ حَتَّى
اسْتُشْهِدْتُ قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ قَاتَلْتَ لِأَنْ يُقَالَ
جَرِيءٌ فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى
أُلْقِيَ فِي النَّارِ وَ رَجُلٌ تَعَلَّمَ الْعِلْمَ وَعَلَّمَهُ وَ
قَرَأَ الْقُرْآنَ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ فَعَرَفَهَا قَالَ
فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ تَعَلَّمْتُ الْعِلْمَ وَعَلَّمْتُهُ
وَقَرَأْتُ فِيكَ الْقُرْآنَ قَالَ كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ تَعَلَّمْتَ
الْعِلْمَ لِيُقَالَ عَالِمٌ وَقَرَأْتَ الْقُرْآنَ لِيُقَالَ هُوَ قَارِئٌ
فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ حَتَّى أُلْقِيَ
فِي النَّارِ وَرَجُلٌ وَسَّعَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَعْطَاهُ مِنْ
أَصْنَافِ الْمَالِ كُلِّهِ فَأُتِيَ بِهِ فَعَرَّفَهُ نِعَمَهُ
فَعَرَفَهَا قَالَ فَمَا عَمِلْتَ فِيهَا قَالَ مَا تَرَكْتُ مِنْ سَبِيلٍ
تُحِبُّ أَنْ يُنْفَقَ فِيهَا إِلَّا أَنْفَقْتُ فِيهَا لَكَ قَالَ
كَذَبْتَ وَلَكِنَّكَ فَعَلْتَ لِيُقَالَ هُوَ جَوَادٌ فَقَدْ قِيلَ ثُمَّ
أُمِرَ بِهِ فَسُحِبَ عَلَى وَجْهِهِ ثُمَّ أُلْقِيَ فِي النَّارِ ـ)
فه‌رمووده قودسییه‌کان به‌شی یه‌كه‌م
حه‌ریسی کوڕی قه‌بیسه ده‌ڵێت: هاتم بۆ
مه‌دینه گوتم خوایه هاونشینێکی ساڵحم بۆ بڕه‌خسێنی، ده‌ڵێت چوم بۆ لای
ئه‌بو هوره‌یره و گوتم : داوام له خوای گه‌وره كرد كه هاونشینێكی
ساڵحم بۆ بڕه‌خسێنێ، فه‌رموده‌یه‌كم بۆ بگێره‌وه كه له پێغه‌مبه‌رت
(صلى الله عليه وسلم) بیستبێت به‌شكوم سود وقازانجێكی لێ ببینم، (ئه‌بو
هوره‌یره) گوتی بیستم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ی خۆشه‌ویست
فه‌رموی: به ڕاستی یه‌كه‌م شتێ له كرده‌ی به‌نده‌كه له قیامه‌تدا
لێپێچینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت نوێژه، گه‌ر به چاكی و وه‌ك خۆی
ئه‌نجامی دابێت ڕزگاری بوه، گه‌ر ئه‌نجامی نه‌دابێت وه‌ك خۆی ئه‌وه
ڕه‌نج به خساره، خۆگه‌ر هات و له نوێژه فه‌رزه‌كانیدا كه‌می هێنا،
ئه‌وه خوای گه‌وره و بالاَ ده‌ست ده‌فه‌رمێت:بگه‌ڕێن و نامه‌ی كرده‌ی
بپشكنن بزانن ئه‌م بونده‌یه‌م نوێژی سونه‌تی هه‌یه ئه‌م كه‌م و كوڕیه‌ی
فه‌رزه‌كان پڕبكاته‌وه، گه‌ر هه‌یبو ئه‌وه پێ ی پڕ ده‌كرێته‌وه،
هه‌مو كرده‌كانی دیكه‌شی به‌م شێوه‌یه ده‌بن .
....................................................
(عن ابن قبضة قال، قدمت المدينة: فقلت اللهم يسر لى جليسا صالحا قال: فجلست الى ابى هريرة (رضی الله عنه) فقلت: انى سألت الله ان يرزقنى جليسا صالحا فحدثنى بحديث سمعته من رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لعل الله ان ينفعنى به . فقال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: (ان اول ما يحاسب به العبد يوم القيامة من عمله صلاته ، فان صلحت فقد افلح و نجح وان فسدت فقد خاب و خسر، فان انتقض من فريضته شى قال الرب عزوجل انظروا هل لعبدى من تطوع فيكمل بها ما انتقض من الفريضة ثم يكون سائر عمله كذلك ـ)
.....................................................
ئه‌م فه‌رموده‌یه:
تیرموزی له ژێر ژماره‌ی (413) و ئه‌بو داود له ژێر ژاره‌ی (864)دا ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن ،له ( السلسلة الصحيحة ) دا هاتووه و فه‌رموده‌كه صه‌حیحه .
له وانه‌كانی:
1ـ (ان اول ما يحاسب ...) مه‌به‌ست پێی یه‌كه‌م كرده‌یه‌ك كه به‌ستنی په‌یوه‌ندی خوای گه‌ره‌و به‌نده‌یه، یه‌كه‌م شتێكیش كه له نێوان عه‌بدایه و لێپێچینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كرێت (خوێنه).
2ـ فه‌زڵ و میهره‌بانی خوای گه‌وره.
3ـ گه‌وریی نوێژی سونه‌ت.
4ـ مرۆڤی بڕوادار هه‌میشه ده‌بێت دوعای هاونشینی پیاوی ساڵح و له خواترس بكات.
5ـ هاونشینی پیاو ساڵح ده‌بێته هۆی خێری دونیا‌و قیامه‌ت.
6ـ (فان انتفض) زانایان ده‌فه‌رمون پێ ده‌چێت مه‌به‌ست پێ ی نه‌بونی گه‌ردن كه‌چی و زیكر‌و دوعاكانی ناو نوێژه‌كه‌بێت . یا پێ ده‌چێت به جێ نه‌هێنانی هه‌ندێ مه‌رج بن . خواش زانا تره.
7ـ وردكاری هاوه‌ڵان له وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا ، ئه‌م تابعینه (حه‌رسی) دێته خزمه‌ت ئه‌بو هوره‌یره وده‌ڵێت فه‌رموده‌یه‌كم بۆ بگێڕوه كه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ت بیستبێت ، ئه‌میش وهلاَمی وه‌ك پرسیاره‌كه ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رمێت (بیستم...).
8- هه‌موو كرده‌یه‌كی په‌رستشی سه‌نه‌ته‌كه‌ی پڕكه‌ره‌وه‌ی كه‌لێنی فه‌رزه‌كه یه‌تی به به‌ڵگه‌ی (هه‌موو كرده‌كانی دیكه‌ش هه‌روا ده‌بن).

* س/ده‌نگی ئیسلام
4 له وته‌ی پیاوچاكان
*
سەعیدی نورسی دەفەرمووێت: "كەسێكی گوناهباری وەكو من بە وەلیەكی پیاوچاك
دەزانن و دیاریم بۆ دێنن، جا ئەگەر پەنا بەخودا من لەو باوڕەبم كە وەلی
خودام، ئەوا نیشانەی لەخۆ بایی بوونە، خۆ ئەگەر باوڕیشم بەوە نەبێت وەلی
خودام، وەرگرتنی ئەم ماڵە بۆمن دروست نیە.
* لە (حسن)ی بەصریان پرسیاركرد وتیان بۆچی پێش ئەوەی قسە بكەیت تۆزێ دەوەستیت؟ وتی: چونكە یەكەم جار قسەكە لە مێشكم وەزن دەكەم بزانم ئەخرێتە لای كام تەرازووم (خێر یان شەڕ) ئینجا قسەكە خێر بوو دەیكەم.
* ئامۆژگاریەكی ئیمام ئەبو حەنیفە: "ڕۆژێك یەكێك هات بۆ لای (ئەبو حەنیفە) وتی من تەنها (5) درهەم وەردەگرم لای یەكێك ئیش دەكەم بەشم ناكات، ئیمام پێی وت: بڕۆ لای پێی بڵێ بۆت بكات بە (4) درهەم، ئەویش وتی ئیمام وای وتووە كابرا بۆی كرد بە (4) درهەم واتە كەمی كردەوە، پاش ماوەیەك جارێكی تر كابرا هاتەوە لای ئیمام و وتی: بەشم ناكات، پێی بڵی با بۆم زیاد بكات، ئیمام وتی بڕۆ پێی بڵێ با بۆت بكات بە (3) درهەم، بەهەمان شێوە ئەمیش بۆی كرد بە (3) درهەم، پاش ماوەیەك كابرا چووە لای ئیمام وتی: (3) درهەم بەشم دەكات و كێشەم نیە، ئیمام وتی: بزانە ئەو دوو درهەمە زیادە حەقی توو نەبوو، چونكە ئیشەكەی تۆ حەقی (3) درهەم بوو، حەرامەكە بەرەكەتی حەڵاڵەكەی بڕی بوو"

سه‌رتاشێكی زیره‌ك له‌گه‌ڵ ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه
ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه بۆمان ده‌گێرێته‌وه كه جارێك له زیاره‌تی ماڵی خودا دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كم كرد،به‌ڵام سه‌رتاشێك
بۆی راست كردمه‌وه و رێنمویی كردم و منیش له قسه‌ی ده‌ر نه‌چووم.ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه كاتێك ویستم له(احدام)
ده‌رچم و چووم بۆلای سه‌رتاشه‌كه ووتم:به‌چه‌ند سه‌رم چاك ده‌كه‌یت؟
سه‌رتاش ووتی: خودا هیدایه‌تت بدات،چه‌ندی توانیت بیده.
منیش ووتم:به‌راستی شه‌رمه‌زار بووم ،وه‌پاشان دانیشتم له‌سه‌ر كورسی سه‌رتاشه‌كه،به‌ڵام پشتم كرده قیبله.
سه‌رتاش ووتی:هه‌سته ڕوو بكه قیبله
منیش دووباره شه‌رمه‌زار بووم.ئینجا لای چه‌پی سه‌رم خسته به‌رده‌ستی .
سه‌رتاش ووتی:لای راستی سه‌رت بێنه به‌رده‌ستم نه‌ك لای چه‌پ.
پاشان ده‌ستیكرد به چاك كردنی منیش ههربێدهنگ بووم و سه‌رم سورما له‌م سه‌رتاشه كه‌وا ئه‌م زانیاریانه‌ی
له كوێ فێربووه.سه‌رتاش ووتی:ئه‌وه بۆ بێ ده‌نگ دانیشتووی بۆچی یادی خوا ناكه‌ی؟
منیش ده‌ستم كرد به زیكر كردن هه‌تا وه‌كو ته‌واو بووم و ویستم هه‌لسم و برۆم.
سه‌رتاشه‌كه ووتی:بۆكوێ ده‌چی؟
منیش ووتم:ده‌چمه‌وه بۆلای كاری خۆم.
سه‌رتاش ووتی:پێش ئه‌وه‌ی برۆی دوو ركعات نوێژ بكه ئینجا برۆ.
منیش دوو ركعات نوێژم كرد و له دڵی خۆمدا ووتم:ئه‌م سه‌رتاشه ده‌بێت شاره‌زایی چاكی هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه
پرسیارم لێ ی كرد:ئه‌م زانیاریانه له‌كوێ فێربووی؟
سه‌رتاش ووتی:ئه‌مانه هه‌مووی لهعطاى كورى أبى رباع ديومه منیش رێنموویی خه‌ڵكی پێ ده‌كه‌م.
الجمعة، 16 مايو 2014
وته‌ی پیاوچاكان
عن عبد الله بن مسعود[رضي الله عنه] قال: [ ألا لا يقلدن أحدُكُم دينَهُ
رجلاً إنْ آمَنَ آمَنَ، وإنْ كَفَرَ كفَرَ، فإنْ كُنتم لابدَّ مُقْتدينَ
فبالميَّتِ، فإنَّ الحَيَّ لا يُؤمَنُ عليه الفِتنة](اللالكائي: (1/93 رقم
128)، ابن وضاح: (44).
واتە/ ئاگاداربن با كەسێك لە ئێوە لە دینەكەیدا لاسایی پیاوێك نەكاتەوە ئەگەر باوەڕی هێنا ئەمیش باوەڕ بێنێت، وە ئەگەر كوفری كرد ئەمیش كوفر بكات، وە ئەگەر هەر ناچار بوون شوێن كەسێك بكەون ئەوا شوێن مردوو بكەون، چونكە زیندوو دڵنیا نیت لەوەی كە توشی فیتنە ببێت.