2:06 ص
Unknown
لەچەند رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی
بەردەوام باس لە بابەتێكی نوێ كرا ، كەباسی لە گۆلكاری
مێژووی دەكرد ، دوای ئەوەی میسی توانی ژمارەی گێرد مۆلەر بشكێنێت و لەیەك سالدا زۆرترین گۆل تۆمار بكات دوای (40)سال ، بەڵام دەزگا راگەیاندنەكانی جیهان ئاشكرایان كرد یاریزانی زامبی چیتالۆ تا ئێستا خاوەن زۆرترین گۆلە لەسالی (1972)توانیوەتی (107)گۆل تۆمار بكات ، لەلایەن
خۆیەوە یەكێتی تۆپی پێ جیهان (فیفا)یاریزانی ئەرجەنتینی
بێ هیوا كرد .
سەرچاوەیەك لە یەكێتی
تۆپی پێ جیهان ئاشكرای كرد ئەوان ناچنە نێو هیچ ركابەریەك سەبارەت
بەتۆمار كردنی زۆرترین رێژەی گۆل كەسالانە تۆمار دەكرێت
.
لەم بارەیەوە
ئەلێكس ستون وتەبێژی دەستەی دادوەری لەیەكێتی تۆپی پێ جیهان شەوی
رابردوو لە لێدوانێكی دا بۆ بی بی سی دەلێت : ئەو گۆلانەی میسی یاخود چیتالۆ تۆماریان كردووە لەلایەن ئێمەوە تۆمار ناكرێت ، وەبەشێوەیەكی فەرمی هیچ تۆمارێك لەلایەن فیفاوە نیە .
ستون زیاتر دەلێت
: تا ئێستا هیچ تۆمارێك لەلای ئێمە نیە هەروەك دەزگاكانی راگەیاندن
بلاوی دەكەنەوە كەتایبەت بێت بەسەرژمێری گۆلەكان .
لە كۆتایی دا
ستون دەلێت : ئێمە خاوەن هیچ بنەمایەكی نوسراوەكان نین بۆئەوەی لەسەرجەم یاریەكانی خولەكانی ولاتان تۆمار بكات لەوكاتەی یەكێتی تۆپی پێ جیهان درووست بوە تاوەكو ئێستا ، ئێمە تەنیا دان بەتۆمار كردنی ئەو گۆلانە دادەنێین كە پالەوانیەتیەكانی لەلایەن فیاوە ئەنجام دەدرێت
.
جێگەی ئاماژەیە میسی لەسالی (2012)تا ئێستا
توانیوەتی (88)گۆل تۆمار بكات بەدرێسی بەرشلۆنەو هەلبژاردەی ئەرجەنتین
.
0 التعليقات:
إرسال تعليق