مه‌سعود محه‌مه‌د هانه‌ژاڵه‌یی ـ هه‌ڵه‌بجه
باوکان و دایکان حه‌ز ده‌که‌ن که منداڵه‌کانیان له گه‌وره‌ییدا که‌سانێ بن که هه‌ست به لێپرسراوێتى بکه‌ن، به‌لآم چۆن بتوانین منداڵه‌کانمان رابهێنین و یارمه‌تییان بده‌ین که له منداڵییه‌وه فێری هه‌ست به‌لێپرسراوێتى ببن.پێشه‌کیه‌کی بچوک و ساده‌ى بده‌رێ:
منداڵ ئاره‌زوویه‌کی زۆرى هه‌یه، به‌وه‌ى یارمه‌تى بدرێت ته‌نانه‌ت منداڵی دوو ساڵه و زیاتر حه‌ز ده‌کات یارمه‌تى که‌سانی تر بدات.
منداڵ له‌توانایدایه کارێکی زۆر ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر باوک و دایک رێگه بده‌ن و خۆڕاگر بن، تێده‌گه‌ن که منداڵه دوو ساڵه‌که‌یان له‌گۆڕی کاره‌که دێ، دایکێک جارێ رێگه به منداڵه‌که‌ى بدات و تاقی بکاته‌وه و کاره‌کانى پێ بسپێرێ، بۆ نمونه داوا له منداڵه‌که‌ى بکات تا ژووره‌که‌ى پاک بکاته‌وه و یارییه‌کانى له‌ناو شتێکدا هه‌ڵگرێ، بۆ ئه‌مه‌ش بڕوابه‌خۆبوونی منداڵ به چاکی و ته‌ندروست گه‌شه ده‌کات و هه‌روه‌ها ته‌کانێ ده‌دات به حه‌زه‌کانى بۆ ئه‌نجامدانى کارى دواى تر‌ى.
سود له دیارى وه‌رنه‌گرى بۆ ده‌ستخۆشی له منداڵه‌که‌ت:
باوک و دایکانێ که حه‌ز ده‌که‌ن هه‌ست به به‌رپرسیاریکردن له منداڵه‌که‌یاندا گه‌شه پێبده‌ن، پێویسته ئه‌رزش و گرنگی ئه‌مه له هه‌ڵسوکه‌وتیاندا به منداڵه‌که‌یان نیشان بده‌ن، دایک هه‌میشه هاوسه‌ره‌که‌ى له‌به‌ر ئه‌وه پیاوێکی قسه‌خۆشه له به‌رامبه‌ر چاوتیژه‌کانى منداڵه‌که‌یدا ستایشی ده‌کات و سوپاسی ده‌کات له‌بابه‌ت هه‌ست به لێپرسراوێتیه‌که‌ى له ژیاندا و به‌م جۆره‌ش پیاو زیاتر له هاوسه‌ره‌که‌ى ده‌ستى هه‌یه له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌که‌یدا له دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆى ، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌لێپرسراوی له به‌رامبه‌ر منداڵه‌که‌یدا و وا له منداڵه‌که‌ى ده‌کات په‌ی ببات به هه‌ست به لێپرسراوێتى.
بهێڵه که منداڵ رێ بباته سه‌ر هه‌ڵه‌کانى: ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت هه‌ندێ جار ده‌ستکێشه‌که‌ى ون کرد، رێگه‌ى بده تا خۆى به‌ته‌نیا په‌یداى بکات و بیدۆزێته‌وه تاوه‌کو هه‌ست به‌و بێهۆشی و شپرزه‌ییه‌ى بکات و په‌ى پێ به‌رێ، له‌وانه‌یه منداڵه‌که‌ت ناچار بێ به‌بێ ده‌ستکێش بڕوات بۆ قوتابخانه و ده‌سته‌کانى له سه‌رمادا سور هه‌ڵگه‌ڕاوه. یان سود له ده‌ستکێشه دڕا‌و و کۆنه‌که وه‌ربگرێ بۆئه‌وه‌ى ده‌سته‌کانى سه‌رماى نه‌بێ، ئه‌سڵه‌ن گرنگ نییه تا لێپرسراوى پاراستن و شاردنه‌وه فێر ببـێ، له‌به‌رئه‌وه تۆ له‌و ده‌سته باوکانه‌ى که به په‌له دێن به‌هاناى منداڵه‌کانیانه‌وه و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ى که ونى کردووه، بۆى په‌یدا ده‌که‌ن.
ده‌بێت بزانیت سته‌مێکی گه‌وره ده‌رحه‌ق به منداڵه‌که‌یان ده‌که‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بۆ پیرى و گه‌وره‌یی تووشی ئازارى بێ مه‌سئولیه‌تی نه‌بێت و خه‌مسارد نه‌بێت له هه‌موو شتێ.
هه‌ست به لێپرسراوێتی منداڵه‌که‌ت ببینه:
کاتێ منداڵه‌که‌ت ده‌توانێـ زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ى که دراوه به‌سه‌ریدا، بۆیه ده‌بێت ده‌ستخۆشی لێ بکه‌یت، به‌تایبه‌تى ئیشاره‌ت بۆ ئه‌وه بکه‌یت که هه‌ست به‌لێپرسراوی منداڵه‌که‌ت تۆ چه‌نده شاد و دڵخۆش ده‌کات، رازیبوونى باوک و دایک بۆ ده‌ستخۆشیکردنى منداڵه‌که‌یان له‌وانه‌یه زۆر باش بێت و به‌رده‌وامیشى پێده‌ده‌ن له کاره‌که‌یاندا.
گرنگیدان به لێپرسراوی بده به‌گوێیدا:
په‌یوه‌ندی بکه به هاوڕێکانى منداڵه‌که‌ته‌وه و بیاندۆزه‌ره‌وه و بزانه تا چه‌ند خوازیاری لێپرسراوێتین، پاشانیش خۆت داستان باس بکه بۆ منداڵه‌که‌ت، بۆئه‌وه‌ى زیاتر تێبگات له واتاى لێپرسراوێتی، هه‌روه‌ها هانده‌رێ بێ بۆ ئه‌وه‌ى به پراکتیکی له ژیانی رۆژانه‌یدا به‌کاربهێنێ.
رێگه بده به منداڵه‌که‌ت که پاره خه‌رج بکات:
رێگه بده به منداڵه‌که‌ت له قۆناغی منداڵی‌دا فێری شێوازى پاره خه‌رجکردن و پاشه‌که‌وتکردنى فێر ببـێ و به‌م په‌روه‌رده‌کردنه‌وه له ته‌مه‌نێکى خوارتریدا فێری هه‌ستکردن به لێپرسراوی ده‌کات، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار منداڵ له پاره خه‌رجکردندا تووشی هه‌ڵه ده‌بێت و به‌بێئاگایی پاره‌که‌ى خه‌رج ده‌کات، به‌لآم ته‌جروبه‌یه‌ک که به‌ده‌ست هاتووه، ئه‌وه‌یه که زۆر به‌رز و به‌هاى ئه‌وه‌ى هه‌یه که خه‌رجی کردووه.
باوه‌ڕ به هه‌ست به لێپرسراوی منداڵه‌که‌ت بکه:
منداڵه‌کان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، باوک و دایکیان ئیمانیان پێیان هه‌یه، باوک و دایک قه‌بوڵی که‌ن که ده‌توانن منداڵێکى هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌تکه‌ریان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند جار منداڵه‌که‌یان به‌پێچه‌وانه‌ى ویستى باوک و دایکیه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
یارمه‌تى له که‌سانی تره‌وه وه‌ربگره:
هه‌ندێ کات هه‌بوونى منداڵی هه‌ست به‌لێپرسراویکه‌ر زۆر به ناڕه‌حه‌تى ده‌بێت.
ئه‌مانه نایه‌نه ژێر بارى لێپرسراوییه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته باوک و دایک په‌یوه‌ندی بکه‌ن به مامۆستاى منداڵه‌کانیان، یا راوێژکارێکی به‌ئه‌زموون.
0 التعليقات:
إرسال تعليق