1:30 ص
Unknown
ناوەندە هەواڵییەکانی سوریا ڕایدەگەیەنن کە سوپا و شەبیحەکانی ڕژێمی
بەشار ئەسەد بەردەوامن لەسەر بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی سوریا و کوشتن
و بڕینی هاووڵاتییانی سڤیل بەوهۆیەوە، هەر لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری
ڕابردووشدا سەد و حەفتا و چوار هاووڵاتییان لەو ناوچانەدا کردۆتە قوربانی و
ژمارەیەکی تریشیان بریندار کردووە .
زۆربەی هەرە زۆری ئەو هاووڵاتییانە لە دیمەشقی پایتەخت و ڕیف دیمەشق و
حەلەب و حەما و دەرعادا بەگوللەی ڕژێم کراونەتە قوربانی،لەلایەکی تریشەوە
دەستەی گشتی شۆڕی سوریا ئاشکرای دەکات کە لەئێستادا شۆڕشگێڕانی سوپای
ئازادی سوریا دەستیان کردووە بە چڕکردنەوەی هێزەکانیان بە مەبەستی
ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە بۆ ڕزگارکردنی شاری حەما و ڕیف حەما و پاکردنەوەی
ئەو شار و ناوچانە لە هێزەکانی سوپای ڕژێمی ئەسەد لەکاتێکدا چەندین
پێشوەچوونی سوپای ئازادی لە شاری حەما و شارەکانی تری وڵاتدا تۆمار کراوە و
سات بەسات پێگەی سەربازی سوپای ڕژێم لاوازتر دەبێت.
چالاکوانانی نێو ئۆپۆزسیۆنی سوریاش ڕایدەگەیەنن کە فڕۆکە جەنگییەکانی
سوپای ڕژێم چەندین گەڕەک و ناوچەی دیمەشقی پایتەختیان بۆردومان کردووە
بەتایبەتیش گەڕەکی حەجەرئەلئەسوەد کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک قوربانی لێ
کەوتۆتەوە ، لەهەمان کاتیشدا سوپای ڕژێم خێوەتگای یەرموکی فەڵەستینی
نشینەکانی ئاگادار کردۆتەوە لەوەی کە دەبێ لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا
ئەو ناچەیە چۆڵ بکەن .
0 التعليقات:
إرسال تعليق