نوسینى/دانا عوسمان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
 ١- ڕاستگۆیى ڕێگه‌یه‌کى نه‌پچڕاوه به‌روه به‌هه‌شت.
 ٢- ڕاستگۆیان یه‌کێکن له‌به‌نده نزیک و خۆشه‌ویسته‌کانى خواى گه‌وره.
 ٣- خواى 
گه‌وره وه‌سفى پێغه‌مبه‌ران ده‌کات به ڕاستگۆ, وه مژده به ڕاستگۆیان 
ده‌دات له ڕۆژى دواییدا ئه‌وانه‌ى ڕاستگۆیانه باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ر 
صلى الله علیه وسلم هه‌بووه و شوێنى که‌وتوون, به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌واندا 
حه‌شر ده‌کرێن و ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه.
 ٤- ڕاستگۆیان خۆشه‌ویستى ناو خه‌ڵکن و جێ ى متمانه‌ن له هه‌موو ئیش و کارێک‌دا.
 ٥- ڕاستگۆ هه‌موو کات شانازى به ڕاتگۆیى و نه‌فس به‌رزى خۆیه‌وه ده‌کات له‌نێو کۆمه‌ڵگاکه‌یدا.
 ٦- ڕاستگۆیى کرده‌وه‌کان به‌ڕێز سه‌یر ده‌کات و به‌رزیان ده‌کاته‌وه.
 ٧- ڕاستگۆیى به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزى و متمانه‌بوون به خۆ.
 ٨- ڕاستگۆیى له‌دونیا و دوارۆژدا مایه‌ى ڕزگاریته له‌سه‌رجه‌م کێشه و گرفته‌کان.
 ٩- ڕاستگۆیى لهوتندا مایه‌ى دروستکردنى کاریگه‌ریه له‌سه‌ر دڵى به‌رامبه‌ر.
 ١٠- ڕاستگۆیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و شه‌هید و چاکه‌کاندا حه‌شر ده‌کرێن له رۆژى دواییدا.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 










 
0 التعليقات:
إرسال تعليق