2:09 ص
Unknown
ئه‌سته‌مه له‌مێژوودا وولاتێكى هاوتاى عێراق بوونى هه‌بێت، ئه‌و
به‌درێژایی ته‌مه‌نى له‌دروست بوونیه‌وه له‌ساڵى (1921)ه‌وه تائێستا
له‌پشێوى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى ده‌ژى. گرنگترین خه‌سڵه‌تى ئه‌م
ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌یه دروست بوونى ناسروشتى بووه، به‌ماناى له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تانى زلهێزى ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تى به‌ریتانیا
دروست بوو. واته جیاواز له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى دیكه دروست ده‌بێت، له‌بوونى
كه‌سانێك كه‌پێیان ده‌وترێت گه‌ل و هه‌رێمێك كه‌پێى ده‌وترێت نیشتیمان و
ده‌سه‌لاتێكى سیاسى كه‌خۆى له‌به‌ڕێوه‌بردنى وولاَت ده‌بینێته‌وه یه‌ك
ده‌گرن قه‌واره‌یه‌كى سیاسى پێك ده‌هێنن پێى ده‌وترێت ده‌وڵه‌ت.
هه‌رگیز هاولاتیانى ئه‌م وولاوه حه‌زیان نه‌ده‌كرد له‌یه‌ك خاك و له‌یه‌ك
سنور ژیان به‌سه‌ر به‌رن، هیچ هاوبه‌شییه‌كیش نه‌بوو له‌نێوان كه‌لتور و
زمان و مێژوو و رۆشنبیرى پێكهێنه‌رانى تاكه‌كانى ئه‌م وولاته، له‌هه‌مان
كاتیش‌دا ده‌سه‌لاتى سیاسى هه‌ڵقوولاوى داواكانى گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵكو
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكى دیكه‌وه كه‌به‌ریتانیا بوو دانرابوو.
ئه‌م ناسروشتى پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى عێراق له‌بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو
هۆكار گه‌لن كه‌تائێستاش ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌یتوانیووه سه‌قامگیرى سیاسى
به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ده‌وڵه‌تى عێراق به سى سه‌رده‌م تێ ده‌په‌رێت:
1.سه‌رده‌مى مه‌له‌كى (1921 – 1958) سى مه‌لیك حوكمى كردووه.
2.سه‌رده‌مى كۆمارى یه‌كه‌م (1958 – 2003) پێنج سه‌رۆك حوكیان كردووه.
3.سه‌رده‌مى كۆمارى دووه‌م (2003 تائێستا) جگه له‌ئه‌نجومه‌نى حوكم دوو كه‌س سه‌رۆكایه‌تى وولاَتیان كردووه.
یه‌كه‌م: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ (1921 – 1933) به‌نه‌خۆشى كۆچى داواى كردووه.
دووه‌م: مه‌لیك غازى (1933 – 1939) به‌رووداوێكى گوماناوى كۆچى داوى كردووه.
سێیه‌م: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م (1939 – 1958) كوژراوه.
چواره‌م: عه‌بدولكه‌ریم قاسم (1958 – 1963) كوژراوه.
پێنجه‌م: عه‌بدولسه‌لام عارف (1963 – 1966) كوژراوه.
شه‌شه‌م: عه‌بدولره‌حمان عارف (1966 – 1967) هه‌ڵهات له‌ده‌سه‌لات.
حه‌وته‌م: ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (1967 – 1979) له‌ژێر فشارى سه‌دام حسێن
ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و دواتر له‌ساڵى (1982) كۆچى دواى كرد.
هه‌شته‌م: سه‌دام حسێن (1979 – 2003) له‌سێداره درا.
ئه‌م كوشتاره‌ش ده‌ره‌نجامن بۆ ئه‌و ناسه‌قامگیرییه سیاسییه‌ى كه‌ئه‌م
وولاَته به‌درێژاى ته‌مه‌نى و تائێستاش پیایدا تێپه‌ر ده‌بێت.
به‌عس
گه‌رچى له‌ڕووى زمانه‌وانیه‌وه به‌ماناى ژیانه‌وه دێت، به‌لام له‌واقیعدا
به‌رنامه و كردارى حیزب به‌درێژاى ته‌مه‌نى سیاسى خۆى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى
واتاكه‌ى خۆى كرداره‌كانى مانیفێست ده‌كرد.
حیزبى به‌عس له‌ساڵى 1947 له‌سوریا دامه‌زراوه، له‌ساڵى 1952 یه‌كه‌مین
لقى خۆى له‌عێراق ده‌كاته‌وه، دواتر له‌ساڵى 1963 بۆ یه‌كه‌مین جار دێنه
سه‌ر كورسى ده‌سه‌لێت وپاش ماوه‌یه‌كى كه‌م كوده‌تایان به‌سه‌ردا
ده‌كه‌نه‌وه و دواتر له‌ڕێى كوده‌تایه‌كى دیكه‌وه له‌ساڵى 1967 ده‌سه‌لێت
ده‌گرنه‌وه ده‌ست، له‌و كاته‌وه تا 2003 و هێرشى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق
حیزبى قائید و ده‌سه‌لاتدار ده‌بن له‌عێراق.
له‌م راپۆرته‌دا ناچینه وورده‌كارییه‌كانى كاره نامرۆڤایه‌تییه‌كانى ئه‌م
حیزبه به‌رامبه‌ر تاكى عێراقى، هه‌روه‌ها باس له‌سیما دیكتاتۆرییه‌كانیشى
ناكه‌ین، باس له‌سه‌ركوتكردنى راپه‌رینى باشور و هه‌رێمى كوردستانیش
ناكه‌ین به‌ڵكۆ رۆده‌چینه‌وه ناوخۆى حیزب و ته‌نها باس و له‌و به‌رپرسه
حیزبیانه ده‌كه‌ین كه‌به‌عسى بوون و به‌ده‌ستى به‌عس كوژراون.
ئامانه‌ى له‌خواره‌وه ناویان هاتووه سه‌رجه‌میان به‌رپرس و كادیرى حیزبى
به‌عسى عه‌ره‌بى ئیشتیراكى بوون، به‌لاَم به‌هۆى نه‌مانى متمانه‌یان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتدارانى به‌عسه‌وه چاره‌نووسیان یان ئه‌وه‌تا كوژراون
یاخود تیرۆر كراون به‌نهێنى و هه‌ندێك جار به‌فرمێسكى تیمساحاویش
ماڵئاواییان له‌ته‌رمه‌كه‌یان كردووه، یان له‌سێداره دراون.
جێگرى سه‌رۆك كۆمار: حه‌ردان تكریتى كه‌له‌هه‌مان كاتدا وه‌زیرى به‌رگریش بوو له‌ئازارى 1971 له‌كوێت ژه‌هر خوارد كرا.
سه‌رۆك وه‌زیران: عه‌بدولره‌زاق نایف، له‌ساڵى 1978 له‌له‌نده‌ن تیرۆر كرا.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: وه‌زیرى به‌رگرى:
1.حه‌ماد شه‌هاب له‌به‌غداد له‌ساڵى 1973 تیرۆر كرا.
2.عه‌دنان خه‌یروالله، له‌ساڵى 1989 تیررۆ كرا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه:
1.ناێر ئه‌لحانى، له‌كۆتاییه‌كانى 1968 تیرۆر كرا.
2.عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لشه‌یخلى، له‌ساڵى 1980 تیرۆر كرا.
3.مورته‌زا ئه‌لحه‌دیسى، له‌زیندان له‌ساڵى 1990 كوژرا.
وه‌زیرى كشتوكاڵ:
1.مه‌ولود كامیل عه‌بده، له‌به‌غداد له‌كۆتایی حه‌فتاكان تیرۆر كرا.
2.عه‌بدولاَ دانوك ئه‌لعه‌ززاوى، له‌ساڵى 1988 له‌به‌غداد له‌سێداره درا.
وه‌زیرى پیلاندان: عه‌دنان حسێن، له‌ته‌موزى 1979 له‌سێداره درا
وه‌زیرى پیشه‌سازى: محه‌مه‌د عایش، له‌ته‌موزى 1979 له‌سێداره درا.
وه‌زیرى په‌روه‌رده: محه‌مه‌د مه‌حجوب، له‌ته‌موزى 1979 له‌سێداره درا.
وه‌زیرى پیشه‌سازى سه‌ربازى: حسێن كامل، له‌به‌غداد له‌ساڵى 1996 كوژرا.
وه‌زیرى خوێندنى بالا: غانم عه‌بدولجه‌لیل، له‌ته‌مووزى 1979 له‌سێداره.
وه‌زیرى ئه‌وقاف: عه‌بدولا فازڵ، له‌ماڵى خۆى له‌به‌غداد له‌ساڵى 1996 كوژرا.
وه‌زیرى ته‌ندروستى: ریاز ئیبراهیم حسێن، له‌ساڵى 1983 له‌سێداره درا.
وه‌زیرى داراى: ئه‌مین عه‌بدولكه‌ریم، له‌ماڵى خۆى له‌ساڵى 1970 كوژرا.
وه‌زیرى كاروبارى شیمال: عوسمان ئه‌لكوبه‌یسى، له‌ساڵى 1979 له‌سێداره درا.
وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت: عوبه‌یدولا بارزانى، له‌ساڵى 1980 له‌سێداره درا.
ئه‌مین سرى ئه‌نجومه‌نى بالاى شۆرش:
1.محىَ شه‌مه‌رى، له‌ته‌مووزى 1979 له‌سێداره درا.
2.شه‌فیق ده‌راجى، له‌ژێر كاریگه‌رى سزادان له‌زیندان له‌ساڵى 1983 گیانى سپارد.
3.تاریق حه‌مه‌د عوبه‌یدولا، له‌ساڵى 1984 له‌نێوبرا.
پارێزگار:
1.مدحه‌ت ئه‌لحاج سری، له‌ساڵى 1970 له‌سێداره درا.
2.عه‌بدولوه‌هاب موفتى، له‌ساڵى 1986 له‌سێداره درا.
3.قاسم عه‌واد، له‌ساڵى 2000 خنكێنرا.
به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام:
1.نازم گزار، به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام بوو له‌ساڵى 1972 له‌سێداره درا.
2.لیوا حامد ئه‌لوه‌رد، به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام بوو له‌ساڵى 1988 له‌سێداره درا.
3.عه‌مید ئیبراهیم دلێمى، به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام بوو له‌ساڵى 1995 له‌سێداره درا.
4.لیوا فازل به‌رڕاك، به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام و به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى عێراقى بوو له‌ساڵى 1993 له‌سێداره درا.
5.فه‌ریق ته‌ها ئه‌حبابى، به‌رێوبه‌رى ئه‌منى عام بوو له‌ساڵى 1996 تیرۆر كرا.
وه‌كیل وه‌زیره‌كان:
1.قاسم ئه‌لسه‌ماوى، وه‌كیلى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، له‌سالى 1980 له‌سێداره درا.
2.محه‌مه‌د سه‌برى حه‌دیسى، وه‌كیلى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، له‌سالى1980 تیرۆر كرا.
3.عیسا راوى، وه‌كیلى وه‌زیرى رێگاوبان، له‌سالى1980 له‌سێداره درا.
4.ئیسماعیل نه‌جار، وه‌كیلى وه‌زیرى پیلاندانان، له‌سالى 1979 له‌سێداره درا.
5.ساجید ئه‌لكه‌حله، وه‌كیلى وه‌زیرى كشتوكاڵ، له‌سالى 1988 له‌سێداره درا.
كادیرى پله به‌رز:
1.سه‌ید حسێن سه‌ید جه‌بر، به‌رپرسى كۆمه‌ڵه‌ى جوتیاران، له‌ساڵى 1980 له‌سێداره درا.
2.وه‌لید خه‌شالی، سه‌فیر و ئه‌ندامى لق، له‌سالى1980 له‌سێداره درا.
3.عه‌قید ریاز قه‌دو، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سه‌ربازى، له‌سالى1979 له‌سێداره درا.
4.به‌ده‌ن فازل، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى كرێكاران، له‌سالى 1979 له‌سێداره درا.
5.ئه‌حمه‌د شامی، سه‌فیر و ئه‌ندامى لق، له‌سالى 1980 له‌سێداره درا.
6.عه‌قید ێالح ئه‌لساعدى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سه‌ربازى، له‌سالى 1979 له‌سێداره درا.
7.مه‌دلول ناجى مه‌حنه، سه‌فیر و ئه‌ندامى لق، له‌سالى 1980 له‌سێداره درا.
8.لیوا عه‌دنان شه‌ریف تكریتى، سه‌فیر و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سه‌ربازى، له‌ساڵى 1980 كوژرا.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان:
1.عه‌قید كه‌مال ئه‌لڕاوى، ئامر مه‌عسكه‌رى وه‌شاش، ساڵى 1970 له‌سێداره درا.
2.فریق سه‌لاح قازى، قائید فه‌یله‌ق، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
3.عه‌قید وه‌زاح خه‌لیل هندى، ئامر لیوا، له‌ساڵى 1985 له‌سێداره درا.
4.لیوا جه‌واد ئه‌سعه‌د شیته، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
5.عه‌قید عه‌بدولعه‌زیز حه‌دیسى، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
6.عه‌قید سوهه‌یل ئه‌لئه‌عزه‌مى، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
7.عه‌مید بورهان خه‌لیل، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
8.لیوا عه‌بدولروحمان عه‌بدولساده، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
9.لیوا محه‌مه‌د جه‌واد كه‌شوان، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1982 له‌سێداره درا.
10.لیوا سوفیان غوره‌یرى، قائیدى فیرقه‌ى گاردى كۆمارى، له‌ساڵى 1992 له‌سێداره درا.
11.فه‌ریق سابت سوڵتان تكریتى، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپا، له‌ساڵى 1992 تیرۆر كرا.
12.فه‌ریقى فروكه‌وانى حه‌سه‌ن ئه‌لحاج خزر، قائیدى هێزى ئاسمانى به‌وه‌كاله‌ت، له‌ساڵى 1992 له‌سێداره درا.
13.لیواى فرۆكه‌وانى، سالم به‌ێو، یاریده‌ده‌رى قئیدى هێزى ئاسمانى، له‌ساڵى 1992 له‌سێداره درا.
14.لیوا عه‌بدولزه‌هره ئه‌لمالكى، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1989 له‌سێداره درا.
15.لیوا ته‌بیب راجى عباس ئه‌لتكریتى، به‌رێوبه‌رى به‌رپرسى ته‌ندروستى، له‌ساڵى 1992 له‌سێداره درا.
16.لیوا به‌شیر تالیب، ئامر گاردى كۆمارى، له‌ساڵى 1992 له‌سێداره درا.
17.لیوا بارق عه‌بدولاَ ئه‌لحاج حه‌نته، قائیدى هێزى تایبه‌ت (القوه الخاێه)، له‌ساڵى 1991 له‌سێداره درا.
18.لیوا عیسمه‌ت ێابر، ، قائید فیرقه، له‌ساڵى 1991 له‌سێداره درا.
19.لیواى فرۆكه‌وانى، محه‌مه‌د مه‌زلوم ئه‌لدلیمى، ئامرى بنكه‌ى ئاسمانى، له‌ساڵى 1995 له‌سێداره درا.
20.عه‌قید سه‌دام كامل، زازاى سه‌دام، له‌ساڵى 1996 كوزرا.
21.فه‌ریق عمر هه‌زاع، ، قائید فه‌یله‌ق، له‌ساڵى 1985 له‌سێداره درا.
22.فه‌ریق كامل ساجد ئه‌لجه‌نابى، قائید فه‌یله‌ق، له‌ساڵى 1998 له‌سێداره درا.
به‌رهه‌م
پاش ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ى به‌عسیه‌كان، به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان كردیان
دواتر سه‌رجه‌میان هه‌مان چاره‌نووسى كرده‌وه‌كانیان هاته‌وه رىَ، به‌م
شێوه‌یه:
1. له (22ى ته‌موزى 2003) هه‌ردوو كورى سه‌دام (عوده‌ى و قوصه‌ى) له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له‌شارى موسڵ تیرۆر كران.
2. له (30ى كانونى یه‌كه‌مى 2006) و له‌یه‌كه‌مین رۆژى چه‌ژنى قوربان،
سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى بالاَى شۆرش
له‌سێداره درا.
3. له (15ى كانونى دووه‌مى 2007) به‌رزان تكریتى زڕ براى سه‌دام حسێن و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى عێراق له‌سێداره درا.
4. له (15ى كانونى دووه‌مى 2007) عه‌واد حه‌مه‌د به‌نده‌ر سه‌رۆكى دادگاى بالاَى شۆرش له‌سێداره درا.
5. له (12ى شوباتى 2007) ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان جێگرى سه‌رۆك كۆمار له‌سێداره درا.
6. له (11ى ئازارى 2009) وه‌تبان تكریتى وه‌زیرى ناخۆى پێشوو و زڕ براى سه‌دام حسێن له‌سێداره درا.
7. له (25ى كانونى دووه‌مى 2010) عه‌لى كیمیاوى راوێژكارى سه‌رۆك كۆمار و ئامۆزاى سه‌دام حسێن له‌سێداره درا.
8. له (26ى ئۆكتۆبه‌رى 2010) عه‌به‌د حه‌مود و تاریق عه‌زیز بڕیارى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
0 التعليقات:
إرسال تعليق