الجمعة، 14 ديسمبر 2012

ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف شانزە بە مسڕ دەفرۆشێت

ئاژانسی یو پی ئای وڵاتی ئەڵمانیا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نیازە ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف شانزە بە کۆماری مسڕ بفرۆشێت کە بەهاکەی بە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێندراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی مسڕ هەوڵ دەدات لایەنی ئاسمانی هێزی سەربازی سوپای وڵاتەکەی بەهێزتر بکات و ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی زیاتر بکات لەکاتێکدا سوپای ئەو وڵاتە خاوەن چەندین فڕۆکەی جەنگییە.
 جگە لە ئاژانسی یو پی ئای وڵاتی ئەڵمانیا تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی خودی ئەمریکاش رایگەیاندووە کە بەرپرسانی سەربازی کۆماری مسڕ گرێبەستێکی چەک کڕینیان لەگەڵ پێنتاگۆنی ئەمریکادا واژوو کردووە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بڕیارە لەمانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا چوار فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف شانزە ڕادەستی مسر بکرێت.

 تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی هەروەها ئاشکرای کردووە و دەڵێ، بەپێی گرێبەستی نوێی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری مسڕ ئەمریکا بڕی بیست فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف شانزە بە مسڕ دەفرۆشێت و بەهاکەشی دەگاتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.

0 التعليقات:

إرسال تعليق