الثلاثاء، 18 ديسمبر 2012

عەبدولباست سەیدا. دەستپێشخەرییەی ئێران بۆ پارێزگاریکردنە لە رژێمی سوریا

له‌ ڕێگا میدیا وه‌رگیراوه‌

لە چەند رۆژی رابردودا ئێران دەستپێشخەرییەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا خستەڕو، کە خۆی لە شەش خاڵدا دەبینێتەوەو لەناویاندا، راگرتنی توندوتیژی و پرۆسە سەربازییەکان لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندا، گەیاندنی هاوکاری خێرا بە زیانلێکەوتوان، هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر سوریا. عەبدولباست سەیدا، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی نیشتیمانی سوریا بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاند: دوای گۆڕانکاری و بەرەو پێشچونەکان لە سوریاو ئەو پێشکەوتنەی سوپای ئازاد بەدەستیانهێناوەو ئەو دابڕانەی روبەڕوی رژێمەکەی ئەسەد بوەتەوە، دەریدەخات ئەو دەستپێشخەرییەی ئێران بۆ پارێزگاریکردنە لە رژێمی سوریا.

0 التعليقات:

إرسال تعليق