12:28 م
Unknown
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له شاری له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به
پشتگیریكردن له‌هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌ته‌كه‌ی دان ده‌نێت به ئیئتیلافی نیشتیمانی
سوریا وه‌ك نوێنه‌رێكی شه‌رعی گه‌لی سوریا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC ئه‌مریكی، باراك ئۆباما
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌هۆی له‌ئامێزگرتنی چینێكی به‌رفراوانی گه‌لی
سوریا تیایدا، حكومه‌ته‌كه‌ی بڕیاریداوه ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزسیۆنی
سوریا به تاكه نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی سوریا بناسێنێت، وتیشی: ئه‌و
دانپیادانه به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نرێت، چونكه به‌وته‌ی ئۆباما
ئه‌و دانپیادانانه به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و
پێویسته ئه‌و ئیئتیلافه له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌دا بێت.
چاودێران پێیانوایە دان نان بەئیئیتیلافی نیشتمانی سوریا لەلایەن
ئەمریكاوە دەبێتە پاڵپشتی گەورەی كۆنگرەی دۆستانی سوریا كە بڕیارە
بەبەشداری 100 وەفدی نێودەوڵەتی لەمەغریب بەڕێوەبچێت و تەوەری سەرەكی
كۆنگرەكەش چۆنیەتی هاوكاری و پشتیوانیكردنی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریایە كە
زۆربەی وڵاتان دانیان پێدا ناوەو بەنوێنەری گەلی سوریا وەسف دەكرێت
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی چه‌كداراه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن له سوریا، دوێنێ له‌شاری له‌نده‌ن، فه‌رمانده‌ی هێزه
چه‌كداره‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مریكاو
فه‌ره‌نساو ئه‌رده‌ن و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارتدا كۆبۆیه‌وه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق