الجمعة، 14 ديسمبر 2012

یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی و سەندیكای ڕۆژنامەنوسان هەموار دەكرێنەوە

كوردیوـ

وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت كە یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی و سەندیكای ڕۆژنامەنوسان كەموكوڕیان تێدایەپاش گەڵاكردن و  لەبەرچاوگرتنی چەند پێشینار و خاڵێكی گرنگ ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێتەوە بۆ هەمواركردنەوەی.


نەریمان تالیب ، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی" بە مەبەستی دەوڵەمەند كردنی هەردوو یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی و سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان لە بەرژەوەندی ڕۆژنامەنوسان وەزارەتی داد سەرقاڵی ئامادەكاریە بۆ ئەوەی یاساكان هەموار بكرێنەوە".


وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتیشی" هەریەكە لە وەزارەتی داد و سەندیكای ڕۆژنامەنوسان لەسەر ئەوە كۆكن كە یاسای كاری ڕۆژنامەنوسی كەمو كوڕیان تێدا هەیە و پێویستیان بە پیاچونەوە و هەمواركردنەوە هەیە".


وتەبێژەكەی وەزارەتی داد ڕاشیگەیاند كە چەندین تێبینی و پێشینار بۆ دەوڵەمەند كردنی یاساكان خراونەتەڕو كە لەكاتی هەموار كردنەوەكەدا لەبەرچاو دەگیرێن لەوانە دامەزراندنی دادگایەكی تایبەتمەند بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی ڕۆژنامەنوسان.


0 التعليقات:

إرسال تعليق