2:19 ص
Unknown
پێشه‌کی....
ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌دهینه‌وه له مێژووی ئیسلامی
گه‌وره‌ترین ئه‌زمونی موسڵمانانه له ئه‌وروپادا که ڕێگایه‌ن به‌ره‌و
ئه‌نده‌لوس گرت....ئه‌ویش بریتیه له مێژووی ئه‌نده‌لوس، خه‌ڵکێك
له‌وانه‌یه بپرسێت بۆ باس له مێژوو ده‌که‌یت شتێکی تر نیه بێجگه له‌مه
زیاتر؟
زۆر که‌س لۆمه‌م ده‌کات له‌وه‌ی بۆ هه‌ر باسی مێژوو ده‌که‌م که گوایه
هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ مێژوو ته‌رخان کردوه، وه زۆر له موسڵمانه‌کان و
عیلمانیه‌کانی هاوڕێم پێم ده‌ڵێن بۆ هه‌میشه دوای شیر ڕژاو ده‌که‌ویت وه
بۆ له نوێ گه‌ری نادوێت، ئه‌وه‌ی که‌باسی ده‌که‌یت کۆتایی هات وکۆن بوو
ڕابردووبوو وه‌ره له ئێستا بدوێ با له سه‌ر داهاتوومان کار بکه‌ین!
من زۆر دژی ئه‌م ووته‌یه‌م ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیره‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ژیانی سیاسی سیاسیه‌کان بکه‌ین ده‌بینین بۆ کاری خۆیان
ئه‌زمونی پێشتوو به‌کار ده‌هێنن وه له سه‌رده‌می (سپارتاکۆس))دا خودی
ئه‌م پیاوه هیچ خوێنده‌واریه‌کی نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌میشه گوێی بۆهاوڕێکانی
ده‌گرت وه ده‌یوت مێژووم بۆ بگێڕنه‌وه وه‌ك چیرۆك بۆیان باس ده‌کرد تا
توانی شۆڕشی به‌نده‌کانی پێ دروست بکات،پاشان خوای گه‌وره که قورئانی
ناردوه سێ به‌شی قورئانی پیرۆز که هاتووه له شێوه‌ی چیرۆك ناردویه‌تی
بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)... ئه‌مه
سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت که جۆره په‌روه‌رده‌کردنێکی ناوازه‌یه
که هاوشێوه‌ی زۆر که‌مه، بۆ په‌روه‌رده کردنی نه‌وه‌کانمان گێڕانه‌وه‌ی
مێژوو به‌شێوه‌ی چیرۆك زۆر گرنگه بۆ پێگه‌یشتنیان وه تابیکه‌نه
مه‌شخه‌ڵێك بۆ ڕۆشن کردنه‌وه‌ی ڕێگای داهاتوو.
وه من بڕوام وایه په‌روه‌رده کردنی خه‌ڵکی سێ به‌شی له ڕێگای چیرۆك و
ڕۆمانه‌وه ده‌بێت، که شێوازێکی قورئانیه‌و خوای گه‌وره فێرمان ده‌کات بۆ
هه‌موو جیهان، ئه‌مه‌ی له ڕووی واقعه‌وه سالمێنراوه ئه‌ونده‌ی خه‌ڵکی
ئێمه دوای ڕۆمان و چیرۆك ده‌که‌وه‌ن ئه‌وه‌نده دوای بابه‌ته‌کانی تر
ناکه‌وه‌ن جاری واهه‌یه له ڕۆمانه‌کانیش تێناگه‌ن به‌ڵام چونکه باوه
له ناو خه‌ڵکی دا ئه‌گه‌ر چی به سه‌دان لاپه‌ڕه‌یش بێت کاتی بۆ ته‌رخان
ده‌که‌ن.
وه ده‌بێت بپرسین بۆ خوای گه‌وه‌ره ئه‌م شێوه په‌روه‌رده‌یه‌ی هه‌ڵبژاردوه؟
گومانی تێدا نیه بۆ زوو تێگه‌یشتنیان و ئاره‌زوی گوێ گرتن و
خویندنه‌وه‌یان لێی بۆیه هه‌مێشه مێژوومان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به شێوه‌ی
چیرۆك بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیان به هێز بکات خه‌ڵکانێکی کاریزم و
دامه‌زراویان بکات له سه‌ر مه‌نهه‌جی ژیانی ئیسلامه‌تی...
بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قورئان بکه‌ین خوای گه‌وره باسی ژیانی پیاو
چاکان و ڕاستگۆکان و شه‌هیدان و زاناکانمان بۆ ده‌کات بۆ دروست بونی
مرۆڤه‌کانه تا له سه‌ر ڕێگای ئه‌وان دروست بن پاشان له هه‌مان کاتدا
باسی خراپه کاران و درۆزنه‌کان و دووڕوه‌کانمان بۆ ده‌کات بۆ خۆ دوور
خستنه‌وه‌مان له کار‌و فه‌رمانی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه وه پێشمان ده‌ڵێت که
کۆتای‌یان چۆن هاتووه‌و ڕووه‌و کوێ چون .
وه خوای گه‌وره ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که باسی چیرۆكی مێژوومان بۆ
ده‌کات ده‌فه‌رموێت بۆ ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی بیرن و هزرڤانن ئه‌وانه
ده‌بێت بیری لێبکه‌نه‌وه، که‌واته ئه‌م ئاماژیه بۆ ئه‌وه‌یه که وانه‌ی
زۆر گرنگی تێدایه وه‌ك ده‌فه‌رموێت
{ فَاقْصُصِ القَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ } { الأعراف:176} ......
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ..{ لقدْ كانَ في قصصهمْ عبرَةٌ لأُولي
الأَلبابِ ماكانَ حدِيثا يفترَى وَلكنْ تصديقَ الذِي بينَ يديهِ وَتفصيلَ
كلِّ شيْءٍ وَهدًى وَرَحمةً لقوْمٍ يؤمنون} { يوسف:111}...واته:
(له‌به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌کانیان په‌ند و ئامۆژگاری
تێدایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن هۆش و بیرن (ئه‌قڵن)،" ما كانَ
حدِيثا يفترَى...... " واته ئه‌م به‌سه‌رهاتانه که ئه‌م قورئانه باسیان
ده‌کات شتێکی هه‌ڵبه‌ستراو نیه به‌ڵکو درێژه‌ی به ڕاستدانانی به‌شه
ڕاسته‌کانه که له کتێبه ئاسمانیه‌کاندا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌و وه
نه‌فی ئه‌و به‌شانه‌ش ده‌کات که گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا هاتوه وه هه‌موو
شتێکی ڕوونکردۆته‌وه له ئه‌مری ئه‌م دینه وه ڕێنومایی و ڕه‌حمه‌ته بۆ
ئیمانداران...
که‌واته مه‌به‌ستمان له {لأُولي الأَلباب} واتا ئه‌و که‌سانه‌ی که هزرڤانن...
پاشان که چیرۆکێك ده‌گێڕینه‌وه یان مێژوویه‌ك، ئه‌گه‌ر چی مێژووه‌که
مێژووی ئیسلامی بێت یان مێژوو بێت به گشتی بۆ وانه لێوه‌رگرتنه وه
ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی بیر و هزرو هۆشن تێڕابمێنن و تێبفکرن بۆ
خۆیان تا ئه‌رێن ونه‌رێنی جیا بکه‌نه‌وه په‌روه‌رده بن له سه‌ری .
وه مه به‌ستم له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م مێژووی ئه‌نده‌لوسه ووروژاندنی
هه‌ست وسۆزی موسڵمانان نیه وه خۆ پێوه بادانی نیه،به‌ڵکو تێڕامانه و
وانه لێوه‌رگرتنه....وه باس کردنی ماستی ڕژاو نیه و به‌س یان بۆ ئه‌وه
بێت که ئێمه وه‌ك موسڵمان خاوه‌نی چی بووین، په‌یامی من لێره ئه‌وه‌یه
که په‌ندو ئامۆژگاری لێوه‌ربگرین بۆ ژیانی خۆمان و داهاتوومان.
وه باس کردنی مێژووی ئه‌نده‌لوس هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی مێژووی ئیسلامیه
نه‌وه‌ک بۆ پیا هه‌ڵدان بێت، به‌ڵکو شیکردنه‌وه‌یه‌که له ژیانی سیاسی و
کۆمه‌ڵا‌یه‌تی و ئابوری و سه‌ربازی....هتد، وه پێ خستنه ناو مێژووی ئه‌م
ئیسلامه‌یه که له داهاتوویه‌کی نزیكدا ئه‌وه‌ی بۆم کارا له مێژووی ئه‌م
ئیسلامه ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ئازیز، وه ئه‌م باسه به
دووروو درێژی نیه به‌ڵکو سه‌ره داوێکم لێ گرتوه تا بتوانم له‌و سه‌ره
داوه خزمه‌تێك به ئاین وکۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆم بکه‌م، خوای گه‌وره پشتیوانی
هه‌موو لایه‌ك بێت.
(وأسال الله أن ينفعنا بما علمنا، وأن يعلمنا ما ينفعنا، إنه ولى ذلك والقادر عليه، وهو نعم المولى ونعم النصير)
له‌م باسکردنی مێژووی ئه‌نده‌لوسه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ته‌نها
شیکاریه و لێکۆلینه‌وه‌یه له سه‌ر ڕووداوه‌کانی مێژووی ئه‌نده‌لوس نه‌ك
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی مێژوه‌که بێت له به‌ر خاتری بیر‌و بۆچونی خۆم، به‌ڵکو
ویستم وایه به پشتیوانی خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی که به قاره‌مانی هاتووه
ناوی نراوه ئازا‌و جوامێر بزانین وایه یان ئه‌وه‌ی که قاره‌مانه و
ئازا‌و چاونه‌ترسه له ڕاستیدا بیخه‌ینه ڕوو؛ کاره‌کانیان چیان کردوه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا... وه قۆناغ به قۆناغ باسی ده‌که‌ین به شێوه‌یه‌کی
چیرۆکی تا خوێنه‌ر زیاتر ئاره‌زوی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه.
وه ده‌بێت به‌ر‌په‌رچی ئه‌و گێله خامه‌نه بده‌مه‌وه که به‌ده‌م مێژووی
ئیسلامه‌وه نان و پیاز ده‌خۆن؛ تا ڕاستیه‌کان بکه‌وێته ڕوو.
ئه‌مه ته‌نها پێشه‌کی بوو له باسه‌که‌مان خوای گه‌وره کاره‌کانمان بۆ ئاسان بکات.
سونه‌تی خوای گه‌وره‌و باڵا ده‌ست...
خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه بپرسن بۆ ناچمه ناو مێژوو که‌ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به باسی مێژووی ئه‌نده‌لوس باکه‌م؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم بۆ تێگه‌یشتن له‌مێژوو وه له ژیان پێویسته هه‌موو
خه‌ڵکی له سونه‌تی خوای گه‌وره تێبگه‌ن، که سونه‌تی خوای گه‌وره نه
گۆڕانی به سه‌ردا دێت وه نه له ناو ده‌چێت وه‌ك خوای باڵا ده‌ست خۆی
ده‌فه‌رموێت
{ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَحْوِيلًا } { فاطر:43}
وه خوای گه‌وره ئه‌مه‌ی بۆ دیاری کردوین له ژیاندا وه یه‌کێکیشه له نیعمه‌تکانی خۆی.
خه‌ڵکانێک له‌وانه‌یه باش له‌مه تێنه‌گه‌ن بڵێن چی مانه‌یه‌کی هه‌یه سونه‌تی خوای گه‌وره له ژیانماندا ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین خوای گه‌وره له سونه‌تی خۆیدا وا
دایناوه که ئاو له پله‌ی سه‌دی دا بکوڵێت واتا تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌مه
ناگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر بهاته‌یه و هه‌ر ڕۆژه له پله‌یه‌کدا ئاو بوکڵایه
ڕۆژێك له پله‌ی (30) دا بکوڵایه ڕۆژێکی تر له پله‌ی (50)دا ئه‌وا ژیان
جێگیر نه‌ده‌بوو که‌واته ئه‌وه نیعمه‌تێکی خوایه که سونه‌ته‌که‌ی
گۆڕانگاری به سه‌ردا نیه، یان ئاگر تا ڕۆژی قیامه‌ت سوتێنه‌ره که‌واته
هه‌رگیز ئاگر ئاو ناکوژێنێته‌وه به‌ڵکو ئاو ئاگر ده‌کوژێنێته‌وه بێجگه
له معجزه‌کان بۆنمونه که‌سێك بڵێت ئه‌ی ئه‌وه نیه ئیبراهیم
پێغه‌مبه‌ر(علیه الصلاة والسلام) له ئاگره‌که‌دا نه سوتا ده‌ڵێن ئه‌مه
موعجیزه‌یه کارێکی ئاسایی ژیان و مرۆڤ نیه؛ که‌واته ئه‌گه‌ر که‌سێکی
ئاسایی ده‌ستی بخاته ناو ئاگر بێگۆمان ده‌سوتێت نابێت وه‌ك ئیبراهیم بڵێت
ئه‌ی ئه‌و بۆ کردی منیش ده‌یکه‌م!!
که‌واته ده‌بێت تێبگه‌ین له‌و یاسایا‌نه‌ی که خوای گه‌وره بۆی داناوین له‌م ژیانه‌دا.....
واتا مرۆڤ وئاژه‌ڵ پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه وه
پێویستیان به خه‌و هه‌یه وه له کۆتاییدا ده‌بێت هه‌موی بمرێت
که‌ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه نه‌ویسته سونه‌تی خوای گه‌وره‌ن بۆ خه‌ڵکی تا
ژیان به ئاسایی بڕوات که پێی ده‌ووترێت سیسته‌می ژیان وه له هه‌مان
کاتدا خوای گه‌وره سونه‌تێکی تری هه‌یه که پێی ده‌وترێت سونه‌تی گۆڕان
یان سیستمی گۆڕان، هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك ئاژه‌وه‌چی و خراپ بوون ئه‌وا
خوای گه‌وره لایان ده‌بات و خه‌ڵکی باشتر دێنێت که‌واته ئه‌م سونه‌ته
نه‌گۆڕه که خه‌ڵکانێك خه‌ریکی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و خراپه کاری بن خوای
گه‌وره ده‌یان گۆڕێت به خه‌ڵکانێکی باش و چاکه خواز ئه‌مه نه‌گۆڕه له
مێژوودا هه‌مێشه خۆی دووباره کردۆته‌وه.
بۆنمونه ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی مێژوو بکه‌ین ده‌بینین هه‌ر ئه‌و
ڕوداوانه‌یه که ڕووده‌ده‌ن به‌س خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام به
گۆڕانی مێژوو ناوه‌کانیان و سه‌رده‌مه‌کانیان ده‌گۆڕێن. لێره‌وه بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که سونه‌تی خوای گه‌وره گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌و
سیستمه‌ی که بۆی داناوین.
کاتێك که مێژوو ده‌خوێنیته‌وه وا هه‌ست ده‌که‌یت خوای گه‌وره ئه‌و
سیسته‌مه‌ی که دایناوه نه‌گۆڕه‌و وه بۆی داناویت که چۆن هه‌نگاو
هه‌ڵبێنیت وه وه چۆن کار بکه‌یت وه داهاتووی خۆشت بزانیت بێ ئه‌وه‌ی
په‌نا به‌ریت بۆ فاڵ و بورج و ئه‌و شته بێ مانایه‌نه که خه‌ڵکی خۆی
پێوه سه‌رقاڵ کردوه به‌ڵام مێژوو ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات بێ
خورافات وحه‌رام بوون ....
بۆ نمونه کاتێك که باس له سه‌رده‌می ته‌تار ده‌که‌ین که هات ئه‌فغان
وعێراقی داگیر کرد کتومت ده‌ڵێی ئه‌و کاته‌یه که ئه‌مریکا ئه‌فغان
وعێراقی داگیر کرد ته‌نها سه‌رده‌مه‌که گۆڕاوه ناوی تیمۆ جین بووه به
جۆرج بۆش !!
که‌واته ئه‌وه ماوه بڵێم به‌م سونه‌ته مێژوو باشتر ده‌خوێنینه‌وه وه
بۆ خه‌ڵکی موسوڵمان ده‌بێت بزانێت که به هه‌ڵه‌ی ڕابوردووی دا نه‌چێت
بیر وهزر له ڕابووردووی وه‌ر بگرێت تا ئه‌و هه‌ڵانه دوو باره
نه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چی به نه‌زانی بێت یان به عه‌مده‌ن.
بۆ مێژووی ئه‌نده‌لوس شی بکه‌ینه‌وه ؟
خه‌ڵکانێك ده‌پرسن بۆ هه‌وڵ بۆ مێژوویه‌ك ده‌ده‌یت که خۆت خاوه‌نی نیت به
هه‌زاران کیلۆمه‌تر له تۆوه دووره بۆ باسی مێژووی ووڵاته‌که‌ی خۆت
ناکه‌یت؟
یان بۆ به‌س مێژووی ئه‌نده‌لوس مێژوویه‌کی تر نه‌بێت ؟
به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی که بۆ باسی مێژووی کوردستان ناکه‌م خه‌ڵکانێك زۆر هه‌ن
که زه‌حمه‌تیان کێشاوه به‌و کارانه‌وه وه میلله‌ته‌که‌م پێویستی به
ژیاری وو‌ڵاتانی تر هه‌یه که بێ ئاگایه لێی وه ئه‌م کاره ڕێ‌خۆش
کردنێكه بۆ شی کردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه له مێژووی کورد ئه‌مه
سه‌ره‌تایه‌که چونکه ئه‌گه‌ر باسی مێژوویه‌کمان کرد که له خۆمانه‌وه
دوور بوو دوایی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنرێت که مێژووی ووڵاتی ئێمه‌و
وو‌ڵاتانی تر له‌یه‌ك ده‌چن ئه‌نده‌لوس سه‌ره‌تایه‌که بۆ تێگه‌یشتن له
مێژووه‌کانی تر په‌یمان ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر مام و نه‌مردم باسی کوردستان
بکه‌م.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نده‌لوس شی ده‌که‌ینه‌وه ده‌ڵێین:- مێژوویه‌کی
زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌موو شێوه‌کانی تێدایه وه ته‌مه‌نی خۆی ئه‌دا
له (800) ساڵ واتا له ساڵی (92)ی هیجری تا ساڵی (897)ی هیجری به‌رده‌وام
بووه که‌واته (805) ساڵ موسڵمانان له ئه‌وروپادا ژیاریان دروست کردوه.
بۆ زانیاری زیاتر ساڵی (92)ی هیجری ده‌کاته(711) زاینی.
وه ساڵی (897)ی هیجری یه‌کسانه به(1429)زاینی.
وه ئه‌م مێژووه بریتیه له میژووی ئیسلام وه پێویسته له سه‌رمان جوان لێی بکۆڵینه‌وه بزانینن چی لێ فێر ده‌بین.
ووتم بۆ موسوڵمانانی کورد ئاگاداری ئه‌م مێژوه نه‌بن که سێ یه‌کی مێژووی
ئه‌م ئیسلامه‌یه وه له گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م مێژووه پانتایه‌کی
بێشوماری داگیر کردوه له ژیانی مێژووی موسڵمانان، وه چه‌نده‌ها قۆناغ و
سه‌رده‌می تێپه‌ڕاندوه تا بووه به مێژوو وه به ته‌واوه‌تی سونه‌تی خوای
گه‌وره‌ی تیا به‌دی ده‌کرێت خۆ ئه‌گه‌ر هیچمان نه‌کردبێت؛ زۆر به جوانی
توانیومه سونه‌تی خوای باڵا ده‌ستی دێ‌دا نیشان بده‌م وه له‌م مێژووی
ئه‌نده‌لوسه دا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا به دی ده‌کرێت زۆر له گه‌ل و
هۆزه‌کان توانیویانه ببنه ئه‌ستێره له‌و مێژوه‌دا وه زۆرێك له
میلله‌تان مردوون کاریان خه‌ریكه له‌ناو مێژوودا له ناو ده‌چێت وه زۆر
له خه‌ڵکانی ناو ئه‌م مێژووه تواونه‌ته‌وه ئه‌ستێره‌یان کشاوه هیچ ڕێ و
شوێنێکیان نه‌ماوه، وه زۆر له ده‌وڵه‌تانێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و
زۆر به هێزو ده‌سه‌ڵات بوون خه‌ڵکانێکیان له ژێر ده‌ستا بوو که ئێستا
خۆیان به پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی ده‌زانن وه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت که‌موسڵمانان
ئازادیان کردوه (فه‌تحیان کردوه) ئێستا که موسوڵمانی ئێمه هه‌ر به
خه‌یاڵێش به مێشکیدا نه‌هاتووه که بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌کان موسوڵمان
فه‌رمانڕه‌ویان کردوه وه زۆرێك له ده‌وڵاتانی فه‌رمان ڕه‌وایی تیاچوه
هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ده‌ست داوه،وه له‌ناو ئه‌م مێژووه‌دا خه‌بات گێرو
موجاهیدی زۆر به‌توانای تێدا ده‌رده‌که‌وێت، وه له‌م مێژووی ئه‌نده‌لوسه
دا به هه‌مان شێوه خه‌ڵکانی ترسنۆك جه‌بان و دووڕووی تێدا ده‌بینرێت،
وه خه‌ڵکانی تێدا ده‌بینرێت که دڵسۆز بوون بۆ خاك و نیشتیمان و
ئاینه‌که‌یان، پیاو چاك و ڕاستگۆ و زانا وشاعیرو مێژوو نووسی تێدا
ده‌بینرێت، وه ژیار‌و پێشکه‌وتن سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات، وه خراپه‌کارو نیشتیمان
فرۆش تیا ده‌بینرێت ئاین فرۆش سه‌رهه‌ڵده‌دات فه‌رمان ڕه‌وای داد
په‌روه‌رو خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ و فه‌رمان ڕه‌وای خۆوویستی تێدا ده‌بینرێت وه
ته‌نانه‌ت ده‌ست نیشانی خه‌ڵکانی سا‌ده و ساکاره‌که‌یشی ده‌که‌ین به
پشتیوانی خوای گه‌وره.
بێگومان ئه‌م مێژووه گه‌ر وابێت سوودێكی زۆر باشمان پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانم که شی بکه‌ینه‌وه .
وه‌رن موسڵمانان با له‌خۆمان بپرسین چه‌ند که‌س زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نده‌لوس؟
ئایا ده‌زانین چی ڕوویداوه له ئه‌نده‌لوس که ئێستا ئیسپانیا هه‌موو
خه‌ڵکی له دنیاوه ڕووی تێ ده‌که‌ن سه‌یری ژیار‌و پێشکه‌وتنی ئێوه‌ی
موسڵمان ده‌که‌ن که مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئێستا‌و ئه‌وسایه!!
با بپرسین ئه‌ی ئێستا بۆ وامان لێهاتووه ڕۆژانێك بوو ئێمه گه‌لانمان فێری
زانست و ڕه‌وشت و ژیار ده‌کرد چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئێمه بوون ئه‌ی بۆ ئێستا
ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئه‌وانین؟
که‌واته ئێستا زانیتان بۆ باسی مێژووی ئه‌نده‌لوس ده‌که‌ین بۆ
هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌م ئومه‌تی ئیسلامه‌یه، که‌واته زۆر به ووردی ئه‌م
باسه بخوێنه‌وه ده‌بێت زیاد له یه‌ك جار بیخوێنیته‌وه وه زۆر پێویسته
بیخوێنیته‌وه‌و هه‌رچی به‌رنامه‌یه‌كت هه‌یه له به‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته وازی لێبێنه!!
له‌وانه‌یه بڵێن باش پڕوپاگه‌نده بۆ نوسینه‌که‌ی خۆی ده‌کات نوسه‌ر !!
وه‌ڵاهی خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه‌ی که من بۆ ئێوه‌ی باس ده‌که‌م هیچی خۆم
خاوه‌نی نیم به‌ڵکو من به‌س ده‌نوسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده گرنگه ئه‌گه‌ر بۆم
بکرایه به سه‌ر هه‌موو ماڵه‌کانی کوردستاندا دابه‌شم ده‌کرد دڵنیا بووم
له‌وه‌ی ته‌نها به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه کورد ده‌بوو به شتێك وه من
خاوه‌نی ئه‌م مێژووه نیم من به‌س ده‌یگڕمه‌وه وه زۆربه‌ی وه‌رده‌گێڕم
له پسپۆرانی ئه‌م بابه‌ته که‌واته من به‌س خزمه‌تی ئه‌و گه‌لی خۆمم
ده‌وێت، له‌سه‌رێکی تروه دووعای خێرم بۆ بکه‌ن به‌ڵکو ببێته خێرێکی جاری
بۆ خۆم تا له‌قیامه‌تدا ڕووم بێت سه‌ر به‌رز بکه‌مه‌وه له ئاستی خوای
باڵا ده‌ست، خوای گه‌وره له‌من و ئێوه‌ش خۆش بێت .
که‌واته ده‌بێت باسی مێژووی ئه‌م ووڵاته بکه‌ین چونکه خه‌ڵکی ئێمه
ئاشنا نیه پێی، وه بڕوا بکه‌ن ڕووداوه‌کانی له ڕووداوه‌کانی شه‌ڕی
فارس ده‌چێت وه زۆر هاوشێوه‌ن له‌گه‌ڵ هاتنی موسڵمانان بۆ کوردستان، کێمان
شه‌ڕی (وادی بیربات)ی بیستوه که ڕووی داوه له ئه‌نده‌لوس که ده‌ڵێت
کتومت شه‌ڕی قادیسیه‌و یه‌رموك بووه، وه له بنه‌ڕه‌تا زۆر له موسڵمانان
باسی ئه‌و شه‌ڕه نازانن وه ئێستا له زانکۆکانی ئه‌وروپادا ده‌یانه‌وێت
له ڕێگایی ئه‌و مێژووه به‌چه‌واشه‌ی له‌تمه له موسڵمانان بده‌ن تا له‌و
ڕێگاوه ژه‌هری خۆیان بڕژن .!
وه کامان ئاگادارین له سوتاندنی به‌له‌م و سه‌فینه‌کانی طاریقی کوڕی زیاد
ئایا ئه‌مه‌ی که ئێستا ئه‌وروپا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له زانکۆکانیدا
ده‌یه‌وێت فکری خه‌ڵکی پێ بشێوێنێت به پشتیوانی جوله‌که ئه‌م کارانه
ده‌که‌ن، بۆیه مێژووی ئه‌نده‌لوس گرنگه که ئاگاداری بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگاوه فکری خۆی بڵاو بکاته‌وه تا ئه‌و شته
خورافیانه‌ی که هه‌ڵی به‌ستوه بۆ موسڵمانان ئاگاداری بین ئایا ڕاسته یان
درۆیه یان بزانین بۆ ئه‌م باسانه بڵاو بونه‌ته‌وه له ناو خه‌ڵکیدا؟!
پاشان بزانین عه‌بدورحمانی داخل کێیه وه چه‌نده له خه‌ڵکی ئێمه
ده‌یناسن، مێژوو نوسان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عه‌بدوڕحمانی داخل نه‌بوایه ئیسلام
به ته‌واوه‌تی کۆتایی پێ ده‌هات له ئه‌نده‌لوس دا بزانین چی بوو؟
وه پاشان عه‌بدوڕه‌حمانی ناسر كێیه و مێژوو نوسان به گه‌وره‌ترین پاشای
هه‌موو ئه‌وروپا ناوی ده‌بن له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا ئایا هیچ له ژیانی
ئه‌م پیاوه ده‌زانین یان چۆن گه‌یشته ئه‌و پله‌و پایه وه بزانین که
چۆن گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات بووه له سه‌رده‌می خۆیدا که‌س نه‌یتوانیوه
شان له شانی ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتی بدات چۆن بزانین؟
وه‌یان ناوی یوسفی کوڕی ته‌شفینمان بیستوه که چۆن سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو
موجاهید که چۆن خه‌ڵکی فێری جیهاد ده‌کرد وه خاوه‌نی شه‌ڕی زه‌لاقه‌یه
که گه‌وره‌ترین جه‌نگ بوو توانی سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر نه‌ساره‌دا وه ده‌بێت
بزانین چۆن ده‌وڵه‌تی پێك هێنا که ئه‌مانه هه‌موو ئه‌زموونن بۆ
ئیسلامیه‌کانی ئێمه!!!
وه‌یان ئه‌بوبکری عومه‌ری له‌متونی که‌سمان ئاگامن له‌ژیانیه‌تی که بیست
وپێنج ده‌وڵه‌تی ئه‌فه‌ریقی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و موسڵمان بوو؟
ئایا کێ ناوی ئه‌بی یوسفی یعقوبی منصوری بیستوه که سه‌رکرده‌یه‌کی جه‌نگی
ئه‌راکی زیندووه که سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا به‌سه‌ر
نه‌ساره‌کاندا؟
ئایا چی ده‌زانین له ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك موڕابطینی موجاهید،وه یان ده‌زانین چۆن ده‌ووڵه‌تی موحددین دامه‌زرا؟
وه ده‌زانین که گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له جیهاندا مزگه‌وتی قورطوبه‌یه که‌چی ئێستا بووه به‌کڵێسا مووسڵمانان بێ ئاگان لێی؟
وه‌کاممان له موسڵمانانی کورد ئاگایان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئیشبیلیه،
وه یان زانکۆی قورطوبه‌و کتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی له ئیسپانیا، وه‌کاممان له
ئێمه ئاگاداری ژیاری شاری زه‌هرای و باڵه‌خانه‌کانی زه‌هره‌یه که ئێستا
بۆته جێی گه‌شتو گوزاری ئه‌وروپیه‌کان، یان به گشتی هه‌موو خه‌ڵکی، له
موسڵمان وبێباوه‌ڕ، وه‌یان ئه‌و هه‌موو زه‌خره‌فه‌و ووێنانه‌ی که
موسڵمانان خاوه‌نین که‌چی به ژیاری ڕۆژ ئاوا ناوزه‌د ده‌کرێت؟
وه پێویسته بپرسین له شه‌ڕی ئیقاب که موسڵمانان تێیدا دۆڕان و زه‌ره‌رو
زیانێکی زۆر که‌وت له موسڵمانان، مێژوو نوسان ده‌ڵێن غوبارو ته‌پو تۆزی
تا یه‌ك هه‌فته به‌ئاسمانه‌وه بووله دوای ئه‌و جه‌نگه تا‌که گه‌نجێك
نه‌ما بوو له ئه‌نده‌لوس بۆ خه‌بات و جیهاد ئایا موسڵمانان بۆ له‌و
شه‌ڕه‌دا دۆڕان که زیاد له هه‌شتا هه‌زار موسڵمان کوژرا؟
ده‌بێت بپرسین بۆ موسڵمانان له ئیسپانیا دۆڕان بۆ له دوای هه‌شسه‌د ساڵ، ژیار‌و ماڵیان چۆڵ کرد هۆکاره‌که‌ی چی بوو؟
بۆ له دوای ئاوابوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس که ڕۆژیان ئاوا بوو پڕشنگی
ڕۆژ له قسته‌نتینه‌وه هه‌ڵسایه‌وه ئینجا له ئه‌وروپای شه‌رقه‌و چونه
ناوه‌وه؟
ئه‌مانه‌و هه‌زاران پرسیاری تر له‌م بابه‌ته دا ده‌بینرێته‌وه.
له‌وانه‌ی خه‌ڵکه‌که بپرسێت جا بۆ ئه‌م هه‌موو زانیاریه له کاتێکدا
په‌یوه‌ندی نیه به‌ووڵاتی منه‌وه من ئه‌م هه‌موو زانیاره‌م بۆچیه بۆ
ئه‌م کاته به‌وه به‌سه‌ر به‌رم؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم :- موسوڵمانی زێده ئازیز زۆر به‌ساده‌یی پێت
راده‌گه‌ێنم ئه‌گه‌ر له ژیاری دۆڕاوی خۆت نه‌زانی هه‌رگیز هه‌ڵناسیته‌وه،
وه‌ڵاهی ئه‌م مێژووه به‌س بۆ موسوڵمانه ئه‌گه‌ر چی له هه‌ر کون قوژبنێکی
ئه‌م جیهانه‌دا بێت سوودی لێوه‌رده‌گیرێت وه‌ك تا‌که که‌س، ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ت بێت هه‌ر به هه‌مان شێوه وه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌و گروپ و
سه‌رکرده‌یش بێت بۆ هه‌مووی شیاوه ئه‌زمونێکی زۆر گه‌وره‌یه.
ده‌بێت بزانین ترژیدیای به‌لنسیه چیه که زیاد له شه‌ست هه‌زار موسڵمان تێیدا کوژرا له یه‌ك ڕۆژدا بۆ کوژران؟!
ده‌بێت بزانین له ترژیدیایی بربارشاتار که له ماوه‌ی ڕۆژێكدا چل هه‌زار
که‌س کوژران و ئافره‌ته‌کانیان به دیاری دابه‌شکران به‌سه‌ر ئه‌وروپادا
که هه‌موو موسوڵمان بوون بۆ ئه‌م کاره ڕویدا که هاوشێوه‌ی ئافره‌تانی
بۆسنه‌و هێرسك بوو؟
وه ده‌بێت شیکاری بکه‌ین ئه‌ی موسڵمانان ئه‌و کات چیان ده‌کرد یان چۆن
به‌رهه‌ڵستی ڕووداوه‌کانیان ده‌کرد ئایا له دوای که‌وتنیان هه‌ڵسانه‌وه ؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌مانه‌مان ده‌ست که‌وت خۆمان فێر کرد له‌و ئه‌زمونانه دڵنیاتان ده‌که‌م که‌وتنمان زۆر ئاسته‌م ده‌بێت...
خوشه‌ویستانم مێژووی ئه‌نده‌لوس مێژوویه‌کی دوور‌و درێژه که ته‌مه‌نی
هه‌شت سه‌ده‌یه سه‌روه‌تێکی نه‌بڕاویه له ئه‌زمون و کار‌و چالاکی
موسوڵمانان، من ناتوانم بڵێم هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی باس ده‌که‌م به‌ڵام
هه‌ندێك له ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌خه‌مه ڕوو بۆ ئێوه‌ی ئازیزم به کورت
کراوه‌یی هیوادارم بتوانم سودێك بگه‌ێنم وه له که‌موو کوڕیشم ببورن له‌م
نوسه‌ره بچوکه هه‌ر ئه‌و ته‌پو تۆزه‌ی لێ هه‌ڵده‌سێت.
وه له‌م مێژوه‌دا من بۆم ده‌رده‌که‌وێت که موسوڵمانان چۆن کاریان کردوه
وه ده‌بێت ئێمه‌یش بزانین چۆن کار ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا تا
کاره خراپه‌کان دووباره نه‌که‌ینه‌وه، چاکه‌کان له به‌ر چاو بگرین و
وه واز له ته‌مه‌ڵ و قسه‌ی زل وکێشمه‌کێشمی حیزبایه‌تی بهێنین چونکه
ڕێگایه‌کی دوور‌و درێژمان له پێشه با کات به فیڕۆ نه‌ده‌ین خۆمان ئاماده
بکه‌ین بۆ کار‌و خه‌بات و جیهاد.
خه‌بات و شۆڕش و جیهاد له ناو ئیسلامدا تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی
پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسی ئه‌و (800) ساڵه‌ی که له (92)ی هیجری که
(711) زاینی ده‌کات تا ساڵی (897)ی هیجری که(1429)ی زاینی ده‌کات؛ واتا
له سه‌ره‌تای فه‌تحییه‌و تا ڕوخانی پێویسته بپرسین پێش شیکاریه‌کانمان بۆ
موسوڵمانان ڕوویان کرده ئه‌و ووڵاته شمشێریان له‌وان ده‌رهێنا، چونه
ناو خاكی ئه‌نده‌لوس ؟
له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو سه‌روه‌ری
خاکی خۆی پاراستبوو وه له هه‌مان کاتدا دراوسێی موسوڵمانان بوو وه
نه‌ساره‌کان فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد وه موسوڵمانان خاوه‌نی خاکێکی زۆر
بوون بۆ ئه‌م به‌یان نامه‌یان خسته به‌رده‌می نه‌سارا یان ئیسلام بوون یان
جزیه دان یان جه‌نگ؟!!
خه‌ڵکانێك هه‌میشه ئه‌م ووته‌یه دووباره ده‌که‌نه‌وه که‌گوایه ئه‌م
ئیسلامه به شمشێر بڵاوبۆته‌وه نه‌وه‌کانی ئه‌م ئیسلامه زۆر جار داکۆکی
ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شتی وانیه ئیسلام به شمشێر بڵاو نه‌بۆته‌وه
به‌ڵکو ئیسلام خێر‌و خۆشیه، علمانیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه نیه ووڵاتێکی وه‌ك
ئه‌نده‌لووس که سنوری خۆی پاراستوه، به‌ڵام خۆ سوپای موسوڵمانان چوه
سه‌ریان ئه‌ی وه‌ڵامتان چیه بۆ ئه‌میان وه‌ك موسوڵمان؟!
موسوڵمانه‌کان هه‌میشه ده‌ڵێن که‌س به زۆر موسوڵمان ناکه‌ین خوای گه‌وره له قورئانه‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت .....
{ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ }{
البقرة:256} واته: که‌س به‌زۆری ناهێنرێته ناو ئیسلامه‌وه وه ڕوون
بۆته‌وه به ئایات و به‌به‌ڵگه‌ی ڕۆشن که ئیمان (ئیسلام) راستیه و
حه‌قه وه کوفریش ناڕاسته و باتیله...
ئه‌و پرسیاره‌ی که هه‌میشه لێمان ده‌کرێت، خۆ ئێوه ده‌ڵین دین به زۆر
نیه چۆن ده‌توانن پارسه‌نگی نێوان ڕسته‌ی{ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ}
بۆ بکه‌ن که له‌کاتێكدا موسوڵمانان هه‌میشه ده‌ست به‌چه‌ك و چه‌پۆك و چاو
نه‌ترس و دلێر بوون هه‌میشه که بانگه‌وازی جیهاد بکرایه به گیان و ماڵ
خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد ؟
وه هه‌ندێك له نه‌وه‌کانی ئه‌م ئیسلامه خۆیان له‌م پرسیاره لا ئه‌ده‌ن
ده‌یانه‌وێت وا بیسه‌لمێنن که ئه‌م دینه وه‌ك ته‌بشیر بڵاو بۆته‌وه
به‌ڵام له ڕاستیدا وانیه بێشكو گومان ئه‌م دینه به شمشێر بڵاو بۆته‌وه
مه‌گه‌ر هه‌ندێك شوێنی که‌م نه‌بێت وه‌ك فلیپین و مالیزیا‌و ئه‌نده‌نوسیا
که له ڕێگایی بازرگانه موسوڵمانه‌کانه‌وه موسوڵمان بوون ئه‌مه‌ش
ناکرێته پێوه‌ر بۆ ئه‌وه هه‌موو خاکه گه‌وره‌ریه‌ی که موسوڵمانان
فه‌تحیان کردوه.
له‌وانه خه‌ڵکێک بڵێت له‌موسوڵمانان ئه‌م نوسه‌ره جێگایی گومانه چۆن
ئاوا باسی ڕه‌هه‌نده‌کانی جیهاد ده‌کات ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ك بیخوێنێته‌وه
ده‌ڵێت ئه‌م نوسه‌ره زۆر به باشی باسی لێوه کردوه ڕاسته ئیسلام به
شمشێر بڵاو بۆته‌وه!
منیش بۆ ووه‌ڵامی هه‌ردووکیان ده‌ڵێم بێ گومان که ئه‌م ئیسلامه
شمشێره‌که‌یشی هه‌ر ڕه‌حمه‌ت بووه به‌شمشێریش وووڵاتانی فه‌تح کردوه وه
موسوڵمان ده‌بێت ئه‌وه باش بزانێت نابێت وا هه‌ست بکات ئه‌گه‌ر ئه‌م
پرسیاره‌یان لێکرد شه‌رم بکات بڵێت ئاخر ئێستا دنیایی مافه‌کان و باس له
مافی مرۆڤ ده‌کرێت چۆن ده‌بێت به‌و زه‌قیه وا بڵێین؟
نه‌خێر له مێژووی ئیسلامدا دروشم نیه ئه‌وه‌ی ڕاسته بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه
ئێمه مێژووی خۆمان به ڕاستگۆیی ده‌نوسینه‌وه درۆ هه‌ڵنابه‌ستین چۆن
باسی عومه‌ری کوڕی عه‌بدوول عه‌زیز ده‌که‌ین باسی داد په‌روه‌ری و
چاکه‌کانی ده‌که‌ین به هه‌مان شێوه باسی خراپه‌کانی حه‌جاجی کوڕی یوسفی
سه‌قه‌فی ده‌که‌ین که چه‌نده پۆخڵه‌واتی هه‌بوو به زمانی ئێستا دیکتاتۆر
بووه خۆ هه‌ردووکیان له سه‌ر مێژووی ئیسلام ئاماژه‌یان بۆ ده‌کرێت.
که‌واته بۆ تێگه‌یشتن له‌م چه‌مکی شمشێرو جیهاده که خه‌ڵکانێکی سه‌رقاڵ
کردوه زۆر به ساده‌و سانایی ده‌ڵێین جیهاد دوو جۆره له ناو ئیسلامدا
جۆری یه‌که‌م پێی ده‌ووترێت جیهادی ده‌فع وه جۆری دووهه‌م پێی ده‌ووترێت
جیهادی طه‌ڵه‌ب..
جیهادی ده‌فع ... برتییه له‌و خه‌بات و کۆششه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکات له‌سه‌ر
خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ت و سامانی خۆی و ماڵ و خێزانه‌که‌ی وه پاراستنی
شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خۆی و خاناوا‌ده‌که‌ی ئه‌مه لای هه‌مووان ناسراوه
ئه‌م جیهادو کۆششه پێی ده‌ووترێت دیفاع له خۆکردن پاراستنی کیانی خۆته .
جیهادی طه‌ڵه‌ب....برتییه له‌و کۆشش و خه‌باته‌ی که تائێستا موسوڵمان
به که‌می لێی تێگه‌یشتوون بۆیان قوت ناچێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که خۆمان دواکه‌وت و هیچ نه‌زانین شاره‌زانین له دینه‌که‌مان
بۆیه زۆر به ده‌گمه‌نه خه‌ڵکانێکمان هه‌بێت له جیهاد وکۆششی طه‌ڵه‌ب
تێبگه‌ن که بانگه‌وازێکه بۆ ئه‌م دینه وه ئه‌م ئیسلامه که دینی
کۆتاییه له‌دوای ئه‌م ئاینه هیچ ئاینێکی تر نایه‌ت که ووشه‌کانی ووشه‌ی
خوای باڵا ده‌سته وه له‌سه‌ر شانی یه‌ك به یه‌كمان پێویسته که ئه‌م
دینه بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌ینه‌وه بانگه‌وازی بۆ بکه‌ین، وه تا ئێستا
چواریه‌کی جیهان ئه‌م ئاینه‌ی پێگه‌یشتوه!! وه مه‌به‌ستیش له‌وه‌ی که
پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه و سلم) ناردوه خۆ ته‌نها بۆ عه‌ره‌ب نیه
به‌ڵکو بۆ هه‌موو جیهانه، که‌واته یه‌که‌م کاری کۆشش و خه‌باتی جیهادی
طه‌ڵه‌ب برتییه له بانگه‌واز کردن بۆ ئاینی ئیسلام.
ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که ئه‌رکی سه‌رشانمانه بگه‌ڕێین به‌م جیهانه‌دا
بۆ بانه‌گه‌واز کردنی ئه‌م ئاینه ئه‌گه‌ر موسوڵمان ڕوونی نه‌کاته‌وه خۆ
ئه‌م ئه‌وروپیانه ده‌ڵێن عیسا کوڕی خوایه !! یان خه‌ڵکانێکی تر گا
ئه‌په‌رستێت یان خه‌ڵکانێك هه‌ر نازانن په‌رستن چیه؛ هه‌یه دار
ده‌په‌رستێت یان ڕۆژ ده‌په‌رستێت ....هتد
که‌واته کێن ئه‌وانه‌ی که ئه‌و جیلانه تێبگه‌ێنن که خوا له که‌س
نه‌بوه وه له‌که‌سیش نابێت؛ کێن ئه‌وانه‌ی که به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن
خواکه‌تان مانگا‌و گا‌و مشك نیه که‌واته له‌سه‌رمانه که هه‌وڵ بده‌ین بۆ
بانگه‌وازی دینی خوا؛ به‌ندایه‌تیه‌کی ڕاست ودروست له ناو خه‌ڵکیدا بڵاو
بکه‌ینه‌وه که خوای گه‌وره ئێمه به ئۆمه‌تێکی شاهید ناوزه‌نگی کردوه
ده‌بێت بپرسین بۆ؟ که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ
أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ
الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا } (البقرة-143).....واته:هه‌روه‌کو چۆن
ڕێنوماییمان کردن بۆ قیبله‌ی ئیبراهیم(علیه السلام)، ئابه‌م شێوه‌یه
کردوومانن به ئومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر وه چاکترینی ئوومه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی
له ڕۆژی قیامه‌ت ببن به شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌وا پێغه‌مبه‌ره‌کان
په‌یامی خواییان به خه‌ڵکی گه‌یاندوه وه پێغه‌مبه‌ریش ببێت به شاهێد
له‌سه‌رتان که په‌یامی خوایی به ئێوه گه‌یاندوه...
که‌واته که ئه‌رکه‌که‌ی خۆتت زانی که تۆ شاهێدی، سبه‌ی ڕۆژ له قیامه‌ت
خوای گه‌وره لێت ده‌پرسێته‌وه، ده‌ڵێی خوایه گیان ڕۆیشتم دینه‌که‌ی تۆم
بڵاو کردوه گوێیان بۆ نه‌گرتم یاخود بۆیان گرتم کاری تۆ لێره ته‌واو بوو
به‌ڵام تا ڕۆژی مردن تۆ ده‌بێت هه‌ر بانگه‌واز بکه‌یت.!!
لێره‌دا ده‌بێت شتێکمان له بیر نه‌چێت ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که سروشتی
مرۆڤ وا هه‌ڵکه‌وتوه یان بڕوات پێده‌کات یان به درۆت ده‌خاته‌وه، وه‌یان
خه‌ڵکانێك ئه‌وانیش بیروباوه‌ڕێکی ترده‌په‌رستن خه‌ڵکانێکی تر سود
وه‌رده‌گرن به‌م په‌رستنه سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌ست ده‌که‌وێت ڕێگریت
لێده‌که‌ن، یان ده‌سه‌ڵات دارێکی زاڵمه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی که
خه‌ڵکه‌که‌ی له چوار ده‌ور بمێنێته‌وه سودی له بێباوه‌ڕی ئه‌وان
وه‌رگرتوه بۆ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ شك‌و گومان دژایه‌تیت ده‌کات بۆسه‌ت
بۆ داده‌نێت وه به سوپا‌و شمشێره‌وه دێنه به‌رده‌مت خۆ ناکرێت تۆ بڵێیت
ملم ئاماده‌یه بۆ سه‌ر بڕین؛ بێ گومان ده‌بێت تۆش سوپات هه‌بێت شمشێرت
هه‌بێت بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌که....
ئه‌م چه‌مکی بانگه‌وازه پێویستی به شمشێر نیه له ئیسلامدا به‌ڵام کاتێك
به‌رانبه‌ره‌که‌ت ڕێگات پێ ده‌گرێت وشمشێرت لێده‌ردێنێت ئه‌وکات تۆ
پێویستت به سوپا‌و شمشێر ده‌بێت که‌واته فکر به فکر، گفتوگۆ به گفتوگۆ
هه‌ر کات به‌رانبه‌ره‌که‌ت شمشێری ده‌رهێنا ده‌بێت تۆش ئاماده‌بیت.
که‌واته موسوڵمانان که‌ده‌چنه جێگایه‌ك خه‌ڵکی ناکوژن له سه‌ر ئه‌وه‌ی
که موسوڵمان نین، بانگه‌وازه‌که ده‌که‌ن کێ وه‌ری گرت سه‌رفرازه ئه‌وه‌ی
وه‌ری نه‌گرت و گوێی بۆ نه‌گرت خۆی زه‌ره‌ر مه‌نده‌و به‌جێی دێڵیت بۆ
خوای گه‌وره ئه‌و خۆی حوکمی خۆی ده‌دا له قیامه‌ت که‌واته تۆ بۆت نیه
هیچی لێبکه‌یت ته‌نها بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌که‌یت، وه‌ك ئیمامی
عومه‌ر فه‌رمووی به سوپاکه‌ی که چونه ناو خه‌ڵکه‌که‌ی ئاگاتان له
جوتیاران و خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووت بێت، چونکه به سروشتی حاڵ خه‌ڵکی به دوای
ژیان دا ده‌گه‌ڕێت و حه‌زی به ئاژاوه نیه ئه‌وه‌ی که ئاژاوه
ده‌نێته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی له کیس نه‌چێت چونکه خه‌ڵکی
ئه‌وه‌ی خێر بێت خێرا دوای ده‌که‌وێت !!
وه‌ك ده‌فه‌رموێت{عمر بن الخطاب رضي الله عنه يخاطب الجيوش الفاتحة فيقول:
اتقوا الله في الفلاحين، اتقوا الله في عموم الناس. وهم المغلوبون على
أمرهم، الذين لا يهمهم مصلحة الحاكم هذا أو ذاك، إنما يريدون أن يتعلموا
أين الخير فيتبعوه، اتقوا الله في هؤلاء، يقول: ولا تقتلوا إلا من قاتلكم}
.....
موسوڵمان هه‌رگیز ژن و منداڵ وپیرو په‌ککه‌وته ناکوژێت به‌ڵکو شه‌ڕی
شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌کات له گه‌ڵ هێزو تواناداراندا ده‌جه‌نگێت، چونکه
موسوڵمان به‌س له‌گه‌ڵ سوپادا ده‌جه‌نگێت، وه ئه‌وه مایه‌ی سه‌ربه‌رزی
موسوڵمانانه که له هیچ مێژووێکی باوه‌ڕ پێکراودا نه‌بوه که موسوڵمانان
خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕووت بکوژن بۆیه چونه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك خۆشه‌ویستیان له
دڵی خه‌ڵکیدا چه‌سپیوه وه‌خه‌ڵکی زوو باوه‌شی بۆ کردونه‌ته‌وه که له
داهاتوودا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت.......
که‌واته مه‌سڵمانان به‌س ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ گومڕاوو ده‌سه‌ڵات دارانی
خاوه‌ن به‌رژه‌وندی خۆیان و وورگه زله‌کانیان بۆیه پێویسته سوپا له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکانی بانگه‌وازچیا بن که‌واته بانگه‌واز ناکرێت مه‌گه‌ر سوپای
ئیسلام پاڵپشتی نه‌کات.
خه‌ڵکانێك ده‌پرسن باشه بۆ ده‌بێت سوپا له‌گه‌ڵ بانگه‌وازچیان بن ؟؟
ئه‌واتا ئێستا له ئه‌وروپا خه‌ڵکانێك بانه‌گه‌وازی خۆیان ده‌که‌ن و که‌سیش
سوپایان بۆ ناهێنێت مزگه‌وتیان هه‌یه و چالاکیان به‌رده‌وا‌مه؛ ئازادن
له کاره‌کانی خۆیان له مزگه‌وته‌کانداو ڕێککخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌یه، ئه‌وه‌تا له مالیزیا‌و له ئه‌نده‌نوسیا و له فلیپین ئه‌و
ئه‌زمونه بوو که به شمشێر ئیسلام بڵاو نه‌بووه‌وه؟!
له‌ڕاستیدا ئه‌م ووته‌یه له زه‌مینه‌ی واقعدا وانیه، هه‌ر ووته‌یه‌که
دووباره ده‌بێته‌وه؛ ئه‌و ئازادیه ڕێژه‌ییه.... واتا فلته‌رێکی بۆ
دانراوه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه که ڕۆژ ئاوا دیاری
کردوه. واتا سنوردار کراوه له چوارچێوه‌یه‌کدا دیاری کراوه وه ئه‌مه
که باسی لێوه ده‌که‌م ڕاستیه خۆم له‌م زه‌مینه‌یدا ده‌ژیم، هه‌روه‌ها
ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌م ئیسلامه له ڕێگای بازرگانیه‌وه چۆته ناوی
ته‌نها وه‌ك نوێژ و ڕۆژو کۆمه‌ڵێك له تقدیسی دینی سه‌یر ده‌کرێت وه
ئیسلام بۆته ئاینێکی ڕاهیبیانه ته‌نها وه‌ك سۆفیه‌کی سا‌ده ئه‌م ئاینه
پیاده ده‌که‌ن که‌وا له هه‌ندێك کاتدا شه‌رمی لێده‌که‌ن باسی بکه‌ن
به‌داخه‌وه ئه‌م ئاینه سروشتی به‌و شێوه‌یه نیه........!
که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له سروشتی ئه‌م ئاینه بزانین ده‌بێت بزانین
که ئه‌م دینه دینێکی گشت گیره وه له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رهه‌نگاکان
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به جیاواز ووته‌ی خۆی هه‌یه له سه‌ر هه‌موو
شته‌کان؛ که‌واته بۆ شه‌رم بکه‌ین له‌وه‌ی که ئه‌م ئیسلامه خاوه‌نیه‌تی
که له هه‌موو جوانه‌کان جوانتر‌و له هه‌موو گه‌وره‌کان گه‌وره‌تره و به
پێز تره که‌واته ده‌بێت له وه تێبگه‌ین که سروشتی ئه‌م ئیسلامه له
ڕووی تا‌که که‌س به‌زۆر نیه خه‌ڵک ئاینی خۆی به ده‌ستی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت
وه هیچ که‌س بۆی نیه به زۆر بیسه‌پێنێت وه بێ نیازین له‌م ووته‌یه
چونکه نه‌سیاسه‌ت ده‌که‌ین وه نه‌دروشمیشه نه‌سابون له پێدانی
که‌سیشه، به‌لای ئێمه بڕوامان وایه ده‌بێت ئیسلام فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ر
زه‌وی بکات وه ئه‌مه دیکتاتۆری نیه به زمان حاڵی ئێستا به‌ڵکوکێبرکێی
ده‌سه‌ڵاته به ئاشکرا ده‌ڵێین ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خوا بچه‌سپێت له
سه‌رزه‌ویدا وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بچه‌سپێنێت، بۆنمونه فارس ئیمبراتۆریه‌تی دامه‌زراند وه ڕۆم کردی
وه له سه‌ردمی تازه‌دا ڕوسیا کردی و وه‌ئێستایش وا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه،
لێرا پێویسته پرسیارێك بکرێت بۆچی بۆ ئه‌وان ڕه‌وا بێت بۆمن بڤه بێت ؟
له کاتێكدا به‌رنامه‌که‌ی من له‌وی ئه‌وان جوانتر‌و به وێژدانتره؛ نه
هینده سوره‌کانی له ناو بردوه‌و نه ناکازاکی و هێرۆشیمای وێران کردوه
یان نه هیتله‌ری نازی وه نه مۆسۆلۆنی فاشی وه نه‌لینین و ستالینی
دیکتاتۆری دروست کردوه وه نه‌وه‌ك ته‌تار به‌ربه‌ری بووه، که‌واته
ئیسلام زۆر جوانه وه بۆ پیاده کردنی پێویستی به سوپا هه‌یه تا داد
په‌روه‌ری خۆشنودی بۆ خه‌ڵک ده‌سته به‌ر بکات خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه بپرسن
بۆ سوپا؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زل هێزانی دنیا بکه‌یت ده‌بینیت ئه‌و
هه‌موو چه‌کی ئه‌تۆم و کیمیایی و موشه‌که دروست ده‌که‌ن له دواییدا
ده‌ڵێن بۆ پاراستنی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی که ماڵ وێرانی
دروست کرد بۆ مرۆڤایه‌تی و ته‌قینه‌وه‌ی دروست کرد نۆبڵ بوو که ئێستا
بووه به خه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی کارامه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت!!
که‌واته له هه‌موو کاته‌کاندا پێویستت به سوپا‌و هێز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
خۆتی پێ بپارێزی ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کارێکی زۆر سروشتیه که
ئه‌م ئیسلامه خاوه‌نی سوپا‌و هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت...
که‌واته هه‌رگیز شه‌رم له‌وه نه‌که‌ین که بڵێین ئه‌م ئیسلامه به هێزو
سوپا بڵاو بۆته‌وه، ده‌بێت بزانین که ئه‌مه مافی خۆمانه ئه‌وه‌ی
ده‌یه‌وێت پێتان بڵێت که ئه‌م ئیسلامه به بازرگانی بڵاو بۆته‌وه ئه‌وه
من به دۆستی ئه‌م ئیسلامه‌ی نازانم؛ ده‌یه‌وێت له‌م ئیسلامه که‌م
بکاته‌وه وه له که‌سایه‌تی موسوڵمان که‌م بکاته‌وه وه‌ڕازی نین به‌و
ووشه‌یه به‌ڵکو ئه‌و جه‌نگانه‌ی که ئیسلام کردویه‌تی هه‌مووی سه‌روه‌رین و
ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌گه‌ر که‌سێك باسی جه‌نگه‌کانی ئیسلامی کرد:
ده‌ڵێین چی لێده‌زانیت له‌و جه‌نگانه مێژووه‌که‌ی بڵێ، ئه‌گه‌ر ووتی
ئیسلام هه‌ر خه‌ریکی پیاو کوشتن بووه هه‌میشه شه‌ڕو شۆڕی کردوه؛ نه‌ساڵی
شه‌ڕه‌که‌ی زانی وه نه‌یزانی جه‌نگه‌که هۆکاری چی بوو ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ
پێی بڵێ که تۆ گێلیت چونکه ووتوێژ وا ناکرێت جه‌نگی ئیسلام بۆ کامه‌رانی
خه‌ڵکی بوو وه‌ك له میژوه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت وه ده‌بێت بزانرێت
که‌ووڵاتی فارس وه‌ك {عێراق وئه‌فغان و پاکستان وه تاده‌گاته‌وه
سه‌مه‌رقه‌ند و هندستان }موسڵمان به شه‌ڕ فه‌تحیان کردوه‌و به سوپای
نوور ی خۆیان پاشان له ووڵاتی ڕۆم وه‌ك {ئوردو‌ن و شام و فه‌ڵه‌ستین و
قوسته‌نتینیه و قوبرص و سوریا و لوبنان و باشوری تورکیا}دا هه‌مووی
به‌سه‌ربازی گیراوه‌و فه‌تح کراوه، پاشان ئه‌وروپا هه‌ر له باکوری تورکیا
و بلغاریا و یۆنان وماڵطا و چیکۆسلۆفاکیا و به‌شێكی نه‌مساو وو‌ڵاتانی
ئه‌ڵبانیا نه‌ژادو ڕۆمانیا و مه‌جه‌ر} ئه‌مانه هه‌موو به جیهاد گیراون
ئه‌ی باشه ئه‌وه که‌م کردنه‌وه نیه له خه‌باتی موسوڵمانان بڵێیت ئه‌م
ئیسلامه به بازرگانی چۆته ووڵاته‌کانه‌وه به‌ڕاستی شه‌رمه!!
وه هه‌روه‌ها { باشوری ئه‌فریقا و میسر و لیبیا و مه‌غریب و تونس و
جه‌زائیر وه تا ده‌گاته سنغال وه ناوه‌ندی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا} هه‌مووی
به جیهاد و خه‌بات و شۆڕش گیراوه، چۆن ده‌بێت پێوه‌ری ئه‌و هه‌موو
ووڵاته بکرێت به مالیزیا‌و ئه‌نده‌نوسیا و فلیپین که له کاتێك دا جیهاد
به ندایه‌تیه؛ تۆ له به‌ندایه‌تی موسوڵمانان و شه‌هیدان که‌م
بکه‌یته‌وه... وه هه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له‌م مێژووی ئه‌م دنیایه‌دا
شانازی به سه‌روه‌ریه‌کانی خۆیه‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ی موسڵمانان کردویانه
هه‌موو سه‌روه‌ری بوون ده‌بیت خۆمان له مێژووه‌کانی شاره‌زا بکه‌ین و زۆر
به سه‌ر به‌رزیه‌وه باسی بکه‌ین.
که‌واته ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌وانه‌ی که دراوسێی ئه‌م ووڵاتی ئیسلامه
بوون هه‌میشه جه‌نگیان پێفرۆشتوه وه‌ك ئێستایش که ده‌یبینین؛ که‌واته
موسوڵمان هه‌میشه پێوستی به پارێزگاری له خۆی بوه وه ده‌بێت سوپای
هه‌بێت تا بتوانێت ئه‌م دینه‌ی خوای گه‌وره بڵاو بکاته‌وه که مافێکی
سروشتی خۆیه‌تی و ئه‌رکی قیامه‌تیه.
0 التعليقات:
إرسال تعليق