الجمعة، 14 ديسمبر 2012

رۆژنامه‌نووسه‌ کوژراو زیندانیكراوه‌كانی‌ جیهان به‌به‌راورد به‌ساڵی‌ پار زیادیکردووه‌

كۆمیته‌ی‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نووسان (CPJ) ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ زیندانیكردنی‌ رۆژنامه‌نوسان له‌جیهاندا رووی‌ له‌زیادبوون كردوه‌ و له‌و چوارچێوه‌یدا ده‌وڵه‌تی تورک له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ زۆرترین رۆژنامه‌نووسی‌ تێدا زیندانیكراوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كۆمیته‌ی‌ ناوبراو توركیا به‌خراپترین زیندان بۆ رۆژنامه‌نووسانی‌ كورد وه‌سف ده‌كات.

به‌پێی‌ دواین راپۆرتی‌ كۆمیته‌ی‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوسان، له‌ 11 مانگی‌ رابردوودا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا 232 رۆژنامه‌نووس زیندانیكراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 49 رۆژنامه‌نووسیان له‌توركیا زیندانیكراون كه‌ زۆربه‌یان كوردن ‌و تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندییان به‌ "تیرۆر" و هاوكاریكردنی‌ PKK یان خراوه‌ته‌ پاڵ.

به‌ پێی CPJ لە ماوەی ئەمساڵدا سەرجەم ٢٣٢ رۆژنامەنووس لە وڵاتە جیا جیاکانی جیهاندا زیندانی کراون.

به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ (CPJ) كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای‌ ده‌وڵه‌تی تورک هه‌ریه‌ك له‌ئێران، چین، ئه‌ریتیریا، سوریا، ڤێتنام، ئازربایجان، ئه‌سیوبیا، ئۆزبه‌كستان‌و سعودییه‌ له‌ریزبه‌ندی‌ ئه‌و وڵاتانه‌دان كه‌ زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان زیندانی کردوه‌.

وێنه‌گر له‌ یه‌کی مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌کاندان که‌ ئه‌ویش سه‌جه‌ره‌ی هه‌ره‌ به‌رزه له‌وه‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌ستی به ‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان کردووه‌ له‌ ساڵی 1990 وه‌. ژماره‌که‌ به‌ له‌سه‌دا 30 به‌راورد به‌ وێنه‌گر له‌ یه‌کی مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌کاندان که‌ ئه‌ویش سه‌جه‌ره‌ی هه‌ره‌ به‌رزه له‌وه‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌ستی به ‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان کردووه‌ له‌ ساڵی 1990 وه‌. ژماره‌که‌ به‌ له‌سه‌دا 30 به‌راورد به‌ ساڵی پار زیادیکردووه‌.

وێنه‌گر له‌ یه‌کی مانگی دیسه‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌کاندان که‌ ئه‌ویش سه‌جه‌ره‌ی هه‌ره‌ به‌رزه له‌وه‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌ستی به ‌کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان کردووه‌ له‌ ساڵی 1990 وه‌. ژماره‌که‌ به‌ له‌سه‌دا 30 به‌راورد به‌ ساڵی پار زیادیکردووه‌.
هه‌تاکو ئه‌مڕۆش 65 ڕۆژنامه‌وان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ ساڵی 2012 دا کوژراون.

كۆمیته‌ی‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه‌ ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌نووسه‌ زیندانیكراوه‌كانی‌ جیهان به‌به‌راورد به‌ساڵی‌ رابردوو له‌مساڵدا به‌جیاوازی‌ 53 رۆژنامه‌نووس زیادیكردووه‌.


0 التعليقات:

إرسال تعليق